ئاپرتوونتی

(لە ئەپۆرتیونێتیەوە ڕەوانە کراوە)

ئاپرتوونتی (بە ئینگلیزی | MER-B Mars Exploration Rover - B بە کورتی Opportunity) ئەپۆرتیونێتی دووەم کەشتی ئاسمانی بریکاری ناسایەکە لە ساڵی ٢٠٠٤، بەرەو ڕووی مەریخ ڕەوانە کرا، [١] ئەوەش بەشێک بوو لە پڕۆژەی ئاشکراکردنی نھێنیەکانی ناوەوەی مەریخ، کە بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتوو بوو لە دابەزینی کەشتییەک لەسەر مەریخ[٢]، لە رۆژی ٢٥ی کانونی دووەمی سالی ٢٠٠٤، لە کاتژمێری (٠٥: ٠٥) بە کاتی جیھانی، کەشتیەکە لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی بە ئەرکەکەی هینا. [٣]

ئاپرتوونتی
بەشێکە لەگالیسکەی مەریخگەڕ
جێMargaritifer Sinus quadrangle
لە پێشSojourner
لە دوایکیوریاستی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، surface exploration، loss of signal، service retirement
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Space Launch Complex 17B
مووشەکی بەکارھاتووDelta II
کارپێکەرJet Propulsion Laboratory
بەرواری دەستپێکردن٨ی تەممووزی ٢٠٠٣
Location of landingEagle
بەرواری نیشتنەوە٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
دروستکەرJet Propulsion Laboratory
سەرچاوەی وزەوزەی خۆری بۆشایی، lithium-ion battery
وێنەیەکی ئەپۆرتیونێتی لەسەر زەوی پێش ناردنی لۆ مەریخ
 
نەخشەی گەشتی ئەپۆرتیونێتی یەکەم رۆژ ھەتا رۆژی (سۆل٢٠٥٥) لەسەر مەریخ

کەشتی ئاسمانی ئەپۆرتیونێتی، بە سەرکەوتوویی دابەزی لەسەر رووی مەریخ، بۆ ئەرکە گرنگەکانی و لێکۆڵینەوەکردن لەسەر (ئاو)، وە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرگەھەوای سەر رووی ھەسارەی مەریخ، بۆ دووەم جار دوای لێکۆلینەوەکانی کەشتی ئاسمانی سپیریت کە بەسەرکەوتوویی لێکۆلینەوەی لەسەر مەریخ کرد، دوو ھەفتە دوای سپیریت بۆ دووەم جار کەشتی ئەپۆرتیونێتی توانی لێکۆلینەوە لەسەر مەریخ بکات، کە ئەو دوو ئامێرە تایبەت بوون بە دەزگای ناسا، کە ھەردووکیان تاقیگەیەکی گرنگ و بەھێزی ناسا بوون.

پێک ھێنان

دەستکاری

کاتێک ناسا ھەردوو گالیسکەی سپیریت و ئەپۆرتیۆنۆت دروستکرد، پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای لەسەر بەکارھێنان. ئەپۆرتیونێتی ئەو ئامێرانەی لەسەرە

  • بەرزی دەگاتە ١ تا ٥ مەتر
  • درێژی ئەگاتە ١ تا ٦ مەتر
  • ٢ تا ٣ مەتر دەوری نیشان ئەدا
  • ١٨٠ کیلۆگرامە توانای:

پێکھاتووە لە تایەی ئەلەمنیۆم و بەرەو لای چەپ و راست لار دەبێتەوە، وا نەخشێنراوە ٣٠ پلە لار بکاتەوە خێرایەکەشی دەگاتە پێنج سانتیمەتر لە یەک چرکە

  • چەتری وزە کارەبایەکەی (عربی:طاقة الشمسیة) لە ماوەی چوار کاتژمێری مەریخ، ١٤٠ وات وزە بەرھەم ئەھێنێ (SOL) بە ئامانجی بەکارھێنانی کارەبایەکە لە شەوانیش، بە بەکارھێنانی پاتری لیسیوم ئایۆن بۆ خەزنکردنی کارەبا
  • ھەروەھا لەسەردانانی کۆمپیوتەرێکی (ABM) بە کارکردنی ١٢٨ مێگابایت و کارکردنی ٣ مێگابایت و وێنە زەخیرکردنی ٢٥٦ مێگابایت
  • ئەپۆرتیونێتی: کار دەکات بە پلەی جیاوازی گەرمی لە نێوان −٤٠ ° و+٤٠ پلە، وە پارێزگاری دەکات لە کوورەی ناوەوەی ئامێرەکە، وە کوورەکەی کار ئەکا بە ھێزی کارەبای، وە گەرمی ناوەوەی ئامێرەکە داپۆشراوە بە کانزا و زێر
  • ئەپۆرتیونێتی:ھەر ھەڵەیەک ھەبێ لە پەیوەندی… بە شێوەی پەیوەندی بێ تەلی شەپۆلەکانی دەنێریتەوە سەر زەوی

ئامێرەکان

دەستکاری
  • ھەڵگرتنی کامێرایەکی پانۆراما بۆ وێنەگرتنی دوور، کامێرای دەریایی بۆ ئاراستە کردن و دیاریکردنی شوێن
  • پێوانەی گەرمی، بۆ شیکردنەوەی بەرد و خۆلی سەر رووی ھەسارەی مەریخ
  • میکرۆسکۆب:بۆ وێنەکێشانی خۆل
 
شێوە: کامێرا و ئامێرەکانی ئەپۆرتیونێتی
  • ئامێرێک:موگناتیس بەدەست دەھێنێت
  • کونکەر:بەردی مەریخ دەشکێنێت، نمونەیەکیان لێ وەردەگرێت
  • گرتنی وێنە بە کوالێتی (١٢٤)پێکسڵ، زانیارەکان وەدەگرێت و زەخیری دەکات و دوای لۆ زەوی دەنێرێتەوە
 
وێنەیەکی پانۆرامای گردی Greeley Haven لە نیوەی یەکەمی سالی ٢٠١٢

کۆتای ھاتنی ئەرکی ئامێرەکە

دەستکاری

لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ بەرپرسەکانی ناسا رایانگەیاند کە ئامێرەکە کۆتایی بە ئەرکەکەی ھینا و لە کارکەت.

ھەولەکان لۆ چوونە سەر مەریخ

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «"ڕۆڤەری گەڕان بەدوای مەریخدا – دەرفەت"».
  2. ^ «ئاپرتویتی بۆ مەریخ هەڵدرا».
  3. ^ «ئەرکی ڕۆڤەری ئاپرتونێتی ناسا لەسەر مەریخ کۆتایی هات».

بەستەری دەرەکی

دەستکاری