پڕۆژەی فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) بە کوردی پێیدەگووترێ قەقنەس، ئەو پرۆژەیە نوێیە بوو کە ناسا بیری لێکردەوە چۆن رێرەو و شوێنی ئاو یان ژیانێکی فیزیای بدۆزێتەوە لەسەر ھەسارەی سۆر، ھەر وەک ئامێرەکانی ئاپرتوونتی و سپیریت لە ژێر ناونیشانی "following water" (شوێنکەووتنی ئاو) دەگەران، ئەوەش ئامێرێک بوو لۆ دۆزینەوەکانی سەر رووی مەریخ (Mars Exploration Rover)، ئامێری فینیکس لە ناوچەی "Vastitas Borealis" دەگەرا. کە دەکەوێتە ناوەندی باشووری ھەسارەی مەریخ. [١]

فینێکس
بەشێکە لەMars Scout Program
ناو بە زمانی فەرمیPhoenix
Located on astronomical bodyمەریخ
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، entry, descent and landing، loss of signal، service retirement
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Space Launch Complex 17A
مووشەکی بەکارھاتووDelta II
بەرواری دەستپێکردن٤ی ئابی ٢٠٠٧
Location of landingGreen Valley
بەرواری نیشتنەوە٢٥ی ئایاری ٢٠٠٨
دروستکەرلۆکھید مارتن
وێبگەhttp://phoenix.lpl.arizona.edu/
کەشتی ئاسمانی (فینیکس) بە وزەی خۆرەوە لە کاتی تاقیکردنەوە ٢٠٠٦

سەرەتای پرۆژە دەستکاری

لە مانگی ئاب لە سالی ٢٠٠٣، لە زانکۆی ئاریزۆنا کۆمەلەیەکیان پێکھێنا لۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بە کرداری تا سالی ٢٠٠٧، زانایانی ناسا دەستیان پێکرد و ناساش بڕی ٣٢٥ میلیۆن دۆلاری تەرخان کرد لۆ ئەو پرۆژەیە[٢]، لە سالی ٢٠٠٥ ناوی ئەو پرۆژەیەیان ناو نا (فینیکس) بە کوردی پێی دەرێن قەقنەس کە بالدارێکی خەیالی ناو رۆمانەکانە

 
کۆمەڵێک لە زانایانی کۆمپانیای "Payload Hazardous Servicing Facility" هەستاون بە دانانی کۆتا بەش و بەرگری ئامێری قەقنەس

گەیشتن دەستکاری

تەقاندنی مووشەکی قەقنەس بە سەرکەوتووی لە رۆژی یەکشەممە لە ٤ ئابی سالی ٢٠٠٧ لە کاژێر ٥:٢٦:٣٤ بەیانی بە کاتی ناوچەکە، لە ناو جەرگەی مووشەکی دەلتا نەوەی دووەم (7925 Delta). لە ناوچەی کاب کانیڤرال لە فلۆریدا، ناردرایە بۆشایی ئاسمان، مووشەکی قەقنەس لە مانگی ئایاری سالی ٢٠٠٨ گەیشتە سەر رووی ھەسارەی سۆر(مەریخ)، بە سەرکردایەتی و ئاگا لێبوونی تاقیگەی مانگ و ئەستێرەی نێودەولەتی (Lunar and Planetary Laboratory) کە شوێنکەوتەی زانکۆی ئاریزۆنایە بە بەرێوەبردنی وەکالەتی ناسا و کۆمەلەی تاقیگەرانی زانکۆیەکان لە کەنەدا، "نێوەندی بۆشایی کەنەدی" و ئەلمانی و سویسری و فینلەندی ئەوانە کۆمەلەیەکن لە ناوەندەکان و گەرانی پیشەسازی بۆشایی

 
وێنەیەک لە کاتی تەقاندنی کەشتی ئاسمانی قەقنەس لە ناو دلی مووشەکی دەڵتا_2

دابەزین لەسەر رووی مەریخ دەستکاری

کەشتی بۆشایی قەقنەس بە سەرکەووتوی لەسەر رووی ھەسارەی مەریخ لە ناوچەی دۆڵی سەوز (Green Valley) لە رۆژی ٢٥ی ئایاری سالی ٢٠٠٨ لە کۆتاکانی ھاوینی مەریخ گەشتە ناوەندی باشووری ھەسارەکە

 
وێنەی لێکدراوی چاڵێک کە کەشتی ئاسمانی قەقنەس کردیتی بە ماوەی ٤ رۆژ

کۆتایهێنان دەستکاری

لە یەکەمەکانی مانگی کانوونی یەکەمی سالی ٢٠٠٨ نێوەندی بۆشایی ئەمەریکی رایگەیاند کە کاری کەشتی ئاسمانی قەقنەس کۆتای ھاتیە، دوا بە دوای چاودێریەکی چری رۆژانەی پاش مانگێک زانرا کە توانای پەیوەندی نەمایە کۆتا پەیوەندی نارد. [٣]

وڵاتانی بەشدار دەستکاری

  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: زانکۆی ئەریزۆنا، تێکساس، تافتس، کۆلۆرادۆ، میشیغان، واشینگتن دی سی، سان لویس، و وەکالەی ناسا (تاقیگەی راگری ھەوا، ناوەندی ئەیمس لۆ گەران و توێژینەوە، وە ناوەندی جەنسن لۆ بۆشایی) وە کۆمپانیای لوکھید-مارتن لۆ دروستکردنی کەرەستەی بۆشایی وە کۆمپانیای ئەنزیم مالین لۆ زانستی بۆشایی
  • ئەڵمانیا: پەیمانگای ماکس بلانک بۆ گران بە دوای کۆمەلەی خۆر
  • کەنەدا: زانکۆی ئەلبێرت و یوروک، وەکالەی بۆشایی کەنەدی، دەستەی دەسبەسەرداھێنانی جیۆلۆجی کەنەدی، و کۆمپانیای Optech Incorporated
  • فینلاند: پەیمانگای فینلەندی لۆ بەھای ھەوا و جەو

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری