سپیریت (بە ئینگلیزی: Spirit – بە شێوەیەکی فەرمی: MER-A) گالیسکەیەکی بۆشاییە دروستکراوە بۆ گەڕان بە دوای ژیان لەسەر ھەسارەی مەریخ. کاتێک ئەو ئامێرە گەیشتە سەر ھەسارەکە، دوای ٣ ھەفتە ئامێری (ئەپۆرتیونێتی)ش بەدوایدا گەیشت بۆ مەریخ. کەشتی سپیریت دوای گەیشتن، ئاماری ٩٠ رۆژی ناردەوە سەر زەوی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو،وە ئاماژەیدا کە لەسەر ئامێری وەرگری وزەی خۆر (طاق الشمسیة) تۆز و خۆلێکی زۆری لەسەرە،توانایەکانی زۆر سەرف دەکا، ئەو وەرگری وزەی خۆرە توانای ٢٠ جار زیاتر سەرف دەکات، لەبەر ئەو تۆز و خۆلەی لەسەریەتی، کەشتی سپیریت توانی ١٦٠٠ رۆژ لەسەر مەریخ بێ، ناسا ش ناوی لە رۆژەکانی سەر مەریخ نا (sol) ئەوەش بلاوکرایەوە لە گۆڤاری (science) لە مجەلەی ژمارە ٣٠٥ ،و ژمارە ٥٦٨٥، لاپەرە ٧٣٧_٨٠٠. [١]

سپیریت
بەشێکە لەگالیسکەی مەریخگەڕ
ناو بە زمانی فەرمیSpirit
جێAeolis quadrangle
لە پێشSojourner
لە دوایکیوریاستی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، surface exploration، loss of signal، service retirement
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Space Launch Complex 17A
مووشەکی بەکارھاتووDelta II
کارپێکەرJet Propulsion Laboratory
بەرواری دەستپێکردن١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣
Location of landingGusev
بەرواری نیشتنەوە٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
دروستکەرJet Propulsion Laboratory
سەرچاوەی وزەوزەی خۆری بۆشایی، lithium-ion battery
سپیریت

گالیسکەی بۆشایی (سپیریت) بە سەلامەتی گەیشتە سەر رووی ھەسارەی مەریخ، لە کاتژمێرە کۆتاکانی شەو لە(٤ کانوونی دووەمی سالی ٢٠٠٤)، دوای ٧ مانگ لە رۆیشتن لە نێو بۆشایی، لە کاژێر ٩:٢٠ خوولەکی ئێوارە، لە ھۆڵی چاودێریی ماددەی تەخت لە کارگەی پاڵنان، بە چەپلە رێزانەوە دەزگای ناسا لە کالیفۆرنیا دڵنیای درا کە کەشتی ئاسمانی (سپیریت)بە سەرکەوتوی گەشتیتە مەریخ و دابەزیوە ....

 
شوێنی دابەزینی سپیریت
 
سپیریت ئەو ناوچەی دیتیتەوە لەسەر مەریخ

ئەرکی سپیریت ئەوە بوو لەسەر ھەسارەی مەریخ ئاو بدۆزێتەوە،بەلام سپیریت رێڕەو و شوێنی ئاوی لەسەر مەریخ دۆزیەوە و ئامانجەکەی پێکا. ئەپۆرتیونێتی ھەمان کاری کرد بەڵام گالیسکەی ئاسمانی کیوریاستی کە ئەویش لە لایان ناساوە رەوانەی مەریخ کرا لە سالی ٢٠١٢ لە شوێنی و رێرەوەکانی کە سپیریت و ئەپۆرتیونێتی دۆزیانەوە کیوریاستی لەو شوێنانەی ئەکۆلێتەوە و بە دوای ئاو و سەرچاوەکانی ژیان ئەگەرێت. [٢]

پێک ھێنان

دەستکاری
 
هێڵی هاتووچۆی سپیریت لە ١٥٠٦ مین رۆژی لەسەر مەریخ (٢)نیسانی سالی ٢٠٠٨ ،تۆ دەبینی چۆن خواربۆتەوە لە یەکەم رۆژەوە

کاتێک ناسا ھەردوو گالیسکەی سپیریت و ئەپۆرتیونێتی دروستکرد، پێشکەوتوترین ئامێر و ستانداردی لەسەر بەکارھینان.

  • بەرزی دەگاتە ١ تا ٥ مەتر
  • درێژی ئەگاتە ١ تا ٦ مەتر
  • ٢ تا ٣ مەتر دەوری نیشان ئەدا
  • ١٨٠ کیلۆگرامە توانای:

رێدەکات لەسەر تایەی ئەلەمنیۆم و بەرەو لای چەپ و راست لار دەبێتەوە وا نەخشێنراوە ٣٠ پلە لار بکاتەوە خێرایەکەشی ئەگاتە (5)سانتیمەتر لە یەک چرکە

  • چەتری وزە کارەبایەکەی (طاقة الشمسیة) لە ماوەی (٤) کاژێری مەریخ، ١٤٠ وات وزە بەرھەم ئەھێنێ، بە ئامانجی بەکارھێنانی کارەبایەکە لە شەوانیش، بە بەکارھێنانی پاتری لیسیوم ئایۆن بۆ خەزنکردنی کارەبا
  • ھەروەھا لەسەردانانی کۆمپیوتەرێکی (ABM) بە کارکردنی ١٢٨ مێگابایت و کارکردنی ٣ مێگابایت و وێنە زەخیرکردنی ٢٥٦ مێگابایت

ئامێرەکان

دەستکاری
  • ھەڵگرتنی کامێرایەکی پانۆراما بۆ وێنەگرتنی دوور، کامێرای دەریایی بۆ ئاراستە کردن و دیاریکردنی شوێن
  • پێوانەی گەرمی، بۆ شیکردنەوەی بەرد و خۆلی سەر رووی ھەسارەی مەریخ
 
وێنەیەکی پانۆرامای مەریخ

ھەولەکان لۆ چوونە سەر مەریخ

دەستکاری

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «"ڕۆڤەری گەڕان بەدوای مەریخدا – ڕۆح"». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «"ڕۆڤەرەکانی گەڕان بەدوای مەریخ"». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری