کەشتیی ئاسمانیی مارس ٣ (بە ئینگلیزی: Mars 3)، (بە ڕووسی: Марс-3) یەکێک بوو لە ئامێرەکانی بەرنامەی ھەسارەی سوور (بەرنامەی مەریخ) کە یەکێتی سۆڤیەت سەرپەرشتی دەکرد لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو. [١]

مارس ٣
جێPhaethontis quadrangle
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، atmospheric entry
Service retirement٢٢ی ئابی ١٩٧٢
خاڵی دەستپێکBaikonur Cosmodrome Site 81/23
مووشەکی بەکارھاتووProton-K
کارپێکەربەرنامەی بۆشاییی سۆڤیەت
بەرواری دەستپێکردن٢٨ی ئایاری ١٩٧١
Time of object orbit decay٢٣ی ئابی ١٩٧٢
Location of landingمەریخ
بەرواری نیشتنەوە٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١
Parent astronomical bodyمەریخ
کەشتی ئاسمانی مارس٣ خوولەنەوە بە دەوری مەریخ.

ئەو کەشتییە بە ھۆکاری مانگی دەسکرد ڕەوانەکراوە کە پەیوەست بوە بە کەشتی ئاسمانی بۆ ناردنی لۆ سەر ڕووی مەریخ. ئەوەش کرایە بە ھۆکاری مووشەکی جۆری (پرۆتۆن کی) گەورە کە ئەوەش گەورەترین قۆناغی بوو لە کەرتی ب Block D.

ڕۆژی ناردن دەستکاری

  • مارس ٣: لە ٢٨ ئایاری سالی ١٩٧١ کاژێر ١٥:٢٦:٣٠ (کاتی جیھانی) ناردرا
  • کێشی ئامێرەکە ئەوەی لەگەڵیەتی ھەموو: ٤٦٥٠ کیلۆگرام
  • کێشی مانگە دەسکردەکە: ٣٤٤٠ کیلۆگرام
  • کەشتی ئاسمانی ئەرزەکە: ١٢١٠ کیلۆگرام
  • پێوانەکان: درێژی ١و٤ مەتر، ڕووی ٢ مەتر (رووی وزە خۆرەکەی ٩و٥ مەتر)

مانگی دەسکرد دەستکاری

ئەوە بەشێک بوو لە ھەنگاوی بۆشایی کە بە ھۆکاری مانگە دەسکردەکە لە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە مەریخ لە کاتێکدا مووشەکەکە لە جوولەدا بوو مانگە دەسکردەکە خۆی گوونجاند لەگەل دەور و سوورانەوەی مەریخ لە ١٢ ڕۆژ و ١٩ کاژێر لە دەوری مەریخ بە بێ کێشە خۆی جێگیر کرد

وە ئامانج و پێکانی ئەو مانگە دەسکردە ئەوە بوو کە چەندین وێنەی دیمەنی مەریخی گرت و لێکۆلینەوەی لەسەر کردن وە پێوەری لەسەر ھەوا و کەشی مەریخ و چۆنییەتی گەیشتنی وزەی خۆر لۆ سەر مەریخ وە پێوانەی موگناتیسی مەریخی پێوا…

کەشتی ئاسمانی مارس٣ ھەستا بە ناردنی برێکی کەم لە نامە و زانیاری لۆ سەر زەوی لە نێوان مانگت کانوونی یەکەمی ١٩٧١ تا مانگی ئازاری ١٩٧٢. سەرووی ئەوانەش بەردەوام بوو لە نامە و زانیاری تا مانگی ئاب، وە لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئابی ١٩٧٢ ڕادیۆی یەکێتی سۆڤیەت ڕایگەیاند کە مارس٣ کۆتای ھێنا بە گەرانەکەی وە ٣٦٢ خوولی بە دەوری مەریخ کردییە …

وە ناردنەوەی ٦٠ وێنە لە کەشتییە ئاسمانییەکە و مانگە دەسکردەکە لە بەرزی ٢٢ کیلۆمەتر کە ئاماژەی بە ئۆکسجین و ھایدرۆجین دەکرد لەو بەرزییە وە پێوەری گەرمی مەریخ لە نێوان -١١٠ پێوانەی ئاوی و +١٣° ئاوی [٢]

کەشتی ئاسمانی دەستکاری

کەشتی ئاسمانی مارس٣ لەسەر مەریخ جێگیر بوو،

بە ٢ کامێرای سۆراوەی ٣٦٠ پلە وە بە بەستنی ٤ ھەواگۆری پێوەلکاو کە مانگە دەسکردەکە لۆ پێشوازی و نامە ناردن بەکاری دەھێنا کە بە بەشی کارەبای ئەو ئامێرە بەسترابوو و لۆ گۆرینی گەرمی ناوەوەی ناو ئامێرەکە بەکاردەھات

کەشتی ئاسمانی مارس٣ پەیوەندی پچرا لەگەل مانگە دەسکردەکە و لە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ کە ٤ کاتژمێر و نیو پێش گەیشتن وە کەشتی ئاسمانی مارس٣ بە خێرای ٥تا٧ کیلۆمەتر/چرکە. رێیدەکرد وە لۆ ماوەی ٥تا١٤ چرکە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندی پچرا بە ھۆکارێکی نەزاندراو

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری