وتووێژ:ئاپرتوونتی

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

ئای پی ئەی: /ˌɑpərˈtunəti/ بۆیە پێشنیاری گواستنەوە دەکەم بۆ ئاپرتونتی (کە دروست ترینیانە) و ئاپەرتونەتی کە ھەڵەیە، بەڵام لە کوردیدا ئێمە /ə/ دەکەین بە /ە/ بۆیە لاریم لەوەش نییە، بەڵام ئەوەی یەکەم بە دروستتر ئەزانم.—ژیـار وتووێژ ‏٠٧:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بریتیشەکەی دەبێتە /ˌɒp.əˈtjuː.nɪ.ti/. من ئەمریکییەکەم تۆزێک پێ قورسە. بە بڕوای من ئاپەرتوونیتی باشە. یەکەم ئوو لێرەدا کورت نییە. بنووسین -یتی (وەکوو بریتانی) رەوانتر دەخوێنرێتەوە و بە بزرۆکە تۆزیک قورسە. چون لە کوردیشدا بزرۆکە نانووسرێ ھەندێک لەوانەیە وا بزانن بێدەنگە. بۆ ئاپر یا ئاپەر بێگومان ئاپر نزیکترە بەڵام ئاپەر باوترە یانی لە پێش دەنگی /ر/ ئەگەر /ə/ ھەبێ زیاتر دەیکەنە /ە/. بۆیە پێشنیاری من «ئاپەرتوونیتی »یە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  دژ تکایە دەتوانین واز لەم «قورسە بۆ سەر زمان»ە بێنین؟ سەرەتا بەرھەمەکە ئەمریکییە و لە ئەمریکا دروست کراوە، بۆیە ھەر وا دروستە کە شێوازی خوێندنەوە ئەمریکییەکە دابنێین. من خۆشم پێشووتر ئەو ھەڵەیەم ئەکرد کە ئەم وت «خوێندنەوەی سەخت دەبێت» (وەک لە وتووێژی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ دیارە) بەڵام ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە کێ بۆی دەخوێندرێتەوە و کێش نا. ئەبێت ناوە دروستەکەی دابندرێت چوونکە:
  1. ئێرە ئینسایکڵۆپیدیایە
  2. ئەوەی بە ھەڵە دەیخوێنێتەوە با فێری ناوە دروستەکەی بێت
ناوەکانی تریش دەتوانرێن وەک جێگرەوە لە ویکیداتا داخڵ بکرێن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٤٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من رەنگە بتوانم قەبووڵ کەم با ئاپەرتوونیتی نەبێ و ئاپەرتوونتی بێ بەڵام زۆر سەختە ئیتر ھامەر بکەیتە ھامر. ئێمە خۆمان دەڵێین سیستم بەڵام ئێوە بە ھەڵە سیستەم. ئێستا دەکرێ ھەرچی سیستەمە بیکەینە سیستم؟! بە ھەر حاڵ باوبوون دەستی ئێمە دەبەستێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئینجا خۆ ئێستە ئەمە وشەیەکی باوە لەنێو کوردان؟ ئەگەر نا بۆچی ئێمە بە شێوازە ھەڵەکەی باوی بکەین؟ لەجێی ئەو /ی/ەی ئێوە داتان ناوە من /ە/ (ئاپەرتوونەتی) زۆر بە باشتر دەزانم، ئەگەر ھەر سوور بوون لەسەر ئەوەی کە گۆکردنی وشەکە ھەر «سەختە.» (ھەرچەندە ھەڵەشە)—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٤٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نەوەڵڵا کاکە دوو ھەزار کەرت گوێ بگرە زمانی ئینگلیزی قەت /ə/ لە /ە/ ناچێ. تا سبەینێ گوێ بگرنە خوێندنەوەی system بەدڵنیایی دەڵێ سیستم و قەت بە سیستەم نایبیسی. بۆ دەنگی /ی/ لێرەدا لەسەر خوێندنەوەی بریتانییەکەی دامنا لەخۆوە دامنەنا. ئاپەرتوونتی لە لایان منەوە کێشەی نییە. کێشەکە ھەر لە ئاپەر- یان ئاپر-دایە وەک ھامەر کە ناڵێن ھامر.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست ئەکەیت خۆ منیش نەم وتووە ئەوە ڕاستە، بەڵام خۆ ئەوەتا خۆشت لە سەرەوە باسی باویت کرد، خۆ بەوە بێت، زۆبەی زۆری ھەموو کوردان (لە باشوور) یان ناوەکە وەک خۆی بە دروستی دەخوێننەوە یان شوا دەکەن بە /ە/. خۆ بە باویش بێت ھەر /ە/ بەسەر /ی/دا زاڵە. من لەگەڵ دروستەکەیم: ئاپرتوونتی. نازانم ئەگەر ھیچ شتێکی تر لەوە دروستتر ھەبێت.—ژیـار وتووێژ ‏١٧:١١، ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرێزان: ئەو بابەتە و چەندینی دیکە هۆکاری خوێندنەوە بە بەریتانی و ئەمەریکی نیە بەلکو سەیری بابەتەکە ئەکرێ بە گشتی ئەو بابەتەی من (ئەپۆرتیونێتی) بە گشتی لە بواری فەلەکناسی (ئەپۆرتیونێتی) راسترین و ئاسانترینە.ئەمن باسی (باو)یش ناکام بەلکوو بە گشتی چۆن ئەخوێنرێتەوە هیوادارم ئەو سیستەمە پەیرەو نەکرێ کە لە ئەمەریکی و بەریتانی چۆنە.. بەلکوو .باشترین و راسترین چۆنە Shahid tahir (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە ئای-پی-ئەی بەکاردێنین بۆ شێوازی خوێندنەوەی ناوەکان و ئەوەش دروستترین شێوازە. ئەگەر بەرھەمەکە ئەمریکی بێت، شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی دەبێت، ئەگەر بەڕیتانی بێت بەڕیتانی دەبێت. چوونکە ئەگەر بەم شێوازە نەبێت چەندان شتی تر لە ویکیپیدیا تێک دەچن. ئێستا ئەمەی تۆ پێشنیاری دەکەیت بە ھەردوو ئەمریکی یان بەریتانی ھەڵەیە و ڕاست نییە. ئەم ناوەی ئێستای لەسەر باوی دانەنراوە بەڵکو لەسەر دروستی.—ژیـار وتووێژ ‏١٥:٢١، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
براکەم بە ھەر حاڵ دەبێ پێوەرێک ھەبێ پێڕەوی بکرێ دەنا ھەر کەس قسەی خۆی دەکا. ئێستا ئەگەر ٤ کەسی تر بێن و ٤ ناوی تر پێشنیار بکەن چۆن دەکرێ بزانین قسەکەیان ڕاستە یان نا؟! بۆ ناوەکان سەیری شێوازی خوێندنەوەیان دەکرێ بەپێی بریتانی یان ئەمریکی بوونیان. ئێستا ناوی ئەم وتارەش بەپێی بریتانی /ˌɒp.əˈtjuː.nɪ.ti/ ئۆپرتیوونیتی و بەپێی ئەمریکی /ˌɑpərˈtunəti/ ئاپرتوونتی دەخوێنرێتەوە. شێوازەکەی جنابتان ھەڵەیە. خوێندنەوەی ھەڵەی ئاوا بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆرە و دەبێ ھەوڵ چاککردنیان بدەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٨، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئاپرتوونتیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٢٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاپرتوونتی".