ئێدوارد سنۆدن
ئیدوارد جۆزێف سنۆودن (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣) بەڵێندەرێکی تەکنیکی ئەمریکی و بریکاری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی کە وەک بەڵێندەرێک بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە پێش ئەوەی وردەکارییەکانی بەرنامەی سیخوڕی پریزم بۆ ڕۆژنامەکان دزەپێبکات. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ سنۆودن زانیارییە نھێنییە سەرەکییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دزەپێکرد، لەنێویاندا بەرنامەی پریزم، بۆ ڕۆژنامەکانی گاردیەن و واشنتۆن پۆست. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بە فەرمی تۆمەتی سیخوڕی، دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری، گەیاندنی زانیاری بەرگری نیشتمانی بەبێ مۆڵەت و گەیاندنێکی بە مەبەست بۆ زانیاری ھەواڵگری نھێنی بە کەسێک کە دەسەڵاتی بینینی نییە، تاوانبار کرد.[١]
ئێدوارد سنۆدن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Edward Snowden | |
لەدایکبوون | Elizabeth City، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Edward Joseph Snowden |
ناوی خوازراو | CITIZENFOUR |
باوک | Lonnie Glenn Snowden, Jr. |
دایک | Elizabeth Snowden |
ھاوسەر | Lindsay Mills |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | Anne Arundel Community College، زانکۆی لیڤەرپوول |
دانیشتووی | ویڵمینگتن، Ellicott City، Waipahu، ژنێڤ |
شوێنی کار | شیکاگۆ، College Park، ژنێڤ، Yokota Air Base، Kunia Regional SIGINT Operations Center |
باری تەندرووستی | پەرکەم |
بەکارھێنانی دەست | چەپلەر |
بەشداربووە لە | 36C3، The 11th Hour With Stephanie Ruhle |
لقی سەربازی | United States Army Reserve |
ئەندامی | یانەی کۆمپیوتەرییی کایۆس، Free University Berlin |
کارتێکراوە لەلایەن | Daniel Ellsberg |
ڕووداوە بەرچاوەکان | global surveillance disclosures (2013–present) |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، IQ Award، خەڵاتی ساخارۆڤ، کەسایەتیی ساڵ |
ھاشتاگ | Snowden |
لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣، میری ھۆنگ کۆنگ ڕای گەیاند، «سنۆودن بەبێ ناچاری بە ڕێگەیەکی یاسایی و ئاساییەوە بەرەو وڵاتی سێیەم ڕۆیشت»، کە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا داواکارییەکی پێشکەش بە میری ھۆنگ کۆنگ کرد بۆ ڕادەستکردنەوەی خێرا. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، سنۆودن وتی ھۆنگ کۆنگی وەک یەکەم شوێنی مەبەست ھەڵبژاردووە، چونکە «چوارچێوەیەکی گونجاوی چاند و یاسایی دابینکردووە بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدات کاربکەم بەبێ ئەوەی دەستبەجێ دەستگیربکرێم». و ئەمریکا ڕای گەیاند کە ڕەگەزنامەی سنۆودنی ھەڵوەشاندووەتەوە. سنۆودن دووپاتی کردەوە کە ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ھەیبوو ڕادەستی ڕۆژنامەنووسانی کردووە کە لە ھۆنگ کۆنگ بووە، پێش ئەوەی بەرەو ڕووسیا بڕوات. و کە توانی بەڵگەنامەکان لە ھەواڵگری چینی بپارێزێت بەھۆی ئەو ئەزموونەی کە لەسەریان بەدەستی ھێناوە لەکاتی کارکردن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٣ سنۆودن خەڵاتی سام ئادەمزی وەرگرت. پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو.
سنۆودن لەبەردەم دەسەڵاتدارانی ئەمریکادا بە ھەڵاتوو لە دادپەروەری دادەنرێت، کە بە سیخوڕی و دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری تاوانبار دەکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ڕامیار داوای لێبووردنی گشتی سنۆودنیان کرد، ھەندێکی تریش داوای زیندانیکردن یان کوشتنی سنۆودنیان کرد. سنۆودن لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە ڕووسیا دەژی و بە گوتەی ڕامیاری ئەڵمانی ھانس کریستیان سترۆبل، سنۆودن ھێشتا ھەوڵدەدات پەنابەری ڕامیاری ھەمیشەیی لە وڵاتێکی «دیموکراسی» وەک ئەڵمانیا یان فەڕەنسا بەدەستبھێنێت.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «إدوارد سنودن»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، 2023-04-28، لە 2023-07-14 ھێنراوە
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێدوارد سنۆدن تێدایە. |