زانکۆی لیڤەرپول زانکۆیەک گشتییە لە لیڤەرپوول، ئنیگڵتەرا، وەکوو کۆلێژێک دامەزراوە لە ١٨٨١. لە ساڵی ١٩٠٣ بە توانای پێدانی بڕوانامە، جاڕنامەی شاھانەی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بە یەکێک لە شەش زانکۆ مەدەنییەکانی 'خشتی سوور' ناسراوە. یەکەم زانکۆیە کە بە خشتی سووری ڕەسەن ناودەبرێت. لە سێ لق پێکھاتووە کە لە ٣٥ بەش و قوتابخانە ڕێکخراون.[٧]

زانکۆی لیڤەرپول
Coat of arms
دروشمبە لاتینی: Haec otia studia fovent
دروشم لە ئینگلیزی
These days of peace foster learning (لە کاتە ئارامەکاندا ژینگەیەک ھەیە کە لەبار بێت بۆ فێربوون و گەشەکردن)[١]
جۆرگشتیی
دامەزراندن١٨٨١ – زانکۆ و کۆلێژی لیڤەرپوول[٢]
1884 – پەیوەندیدار بە زانکۆی فیدڕالی ڤیکتۆریا[٣]
1903 – جاڕنامەی شاھانە
Endowment£184.4 million (2022)[٤]
بودجە£٦١٢٫٦ ملیۆن (2021–22)[٤]
چانسلەروێندی بیتلستوون
جێگری_چانسلەرپڕۆفیسۆر تیم جۆنس
Visitorلۆرد و سەرۆکی ئەنجومەن ex officio
ستافی ئەکادیمیا
٣٬١١٠ (٢٠٢١/٢٢)[٥]
ستافی بەرێوەبردن
٣٬٣٨٥ (٢٠٢١/٢٢)[٥]
قوتابیان28,680 (2021/22)[٦]
Undergraduates٢٢٬٢٦٥ (٢٠٢١/٢٢)[٦]
Postgraduates٦٬٤١٥ (٢٠٢١/٢٢)[٦]
شوێن،
پۆتانەکان: 53°24′22″N 2°58′01″W / 53.406°N 2.967°W / 53.406; -2.967
CampusUrban
ColoursThe University
Affiliationsگرووپی ڕوسیل، EUA, گرووپی ئێن ھەشت، NWUA, AACSB, AMBA, EQUIS, EASN, Universities UK
وێبگەwww.liverpool.ac.uk
پەڕگە:University of Liverpool logo 2007.png

دە براوەی خەڵاتی نۆبێڵ لەنێو خوێندکارانی پێشووی زانکۆکەدان و زانکۆکە زیاتر لە ٢٣٠ خولی پلە یەک لە سەرانسەری ١٠٣ بابەتدا پێشکەش دەکات.[٨] خوێندکارانی پێشووی بریتین لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی گڵۆبڵ فاوندێرز، مۆتۆرۆلا، کۆلا، لەنێوان ئەوانی تر. یەکەم زانکۆ بوو لە بەریتانیا کە بەشەکانی لە بواری ئۆقیانووسناسی، دیزاینی مەدەنی، تەلارسازی و بایۆکیمیا دامەزراند. (لە تاقیگەکانی جۆنستن).[٩] لە ساڵی ٢٠٠٦ زانکۆکە بووە یەکەم زانکۆ لە شانشینی یەکگرتوو کە زانکۆیەکی سەربەخۆی لە چین دامەزراندووە بە ناوی زانکۆی سیان جیاوۆتۆنگ- زانکۆی لیڤەرپوول. بەمەش بووە یەکەم زانکۆی چین و شانشینی یەکگرتوو لە جیھاندا.[١٠][١١][١٢] بۆ وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢، لیڤەرپوول داھاتی ٦١٢٫٦ ملیۆن پاوەندی ھەبووە، لەنێویاندا ١١٣٫٦ ملیۆن پاوەند لە یارمەتییە توێژینەوە و گرێبەستەکانەوە بووە.

مێژوو دەستکاری

زانکۆ و کۆلێژی لیڤەرپول دەستکاری

زانکۆکە لە ساڵی ١٨٨١ بە ناوی کۆلێژی زانکۆی لیڤەرپوول دامەزراوە.[٢] لە ساڵی ١٨٨٢، یەکەم خوێندکاری وەرگرتووە، لە ساڵی ١٨٨٤ بووەتە بەشێک لە زانکۆی فیدراڵی ڤیکتۆریا. لە ساڵی ١٨٩٤ ئۆلیڤەر لۆج پرۆفیسۆر، لە زانکۆکە، یەکەم گواستنەوەی ڕادیۆیی گشتی لە جیھاندا ئەنجامدا و دوای دوو ساڵ یەکەم تیشکی ئێکسی نەشتەرگەری لە شانشینی یەکگرتوو ئەنجامدا.[١٣] چاپخانەی زانکۆی لیڤەرپوول لە ساڵی ١٨٩٩ دامەزراوە، بەمەش دەبێتە سێیەم چاپخانەی زانکۆ لە ئینگڵتەرا؛ و خوێندکارانی ئەم ماوەیەی زانکۆکە لەلایەن زانکۆی لەندەنەوە بڕوانامەی دەرەکییان پێبەخشرا.[١٤]

باری زانکۆکە دەستکاری

دوابەدوای جاڕنامەیەکی شاھانە و یاسایەکی پەرلەمان لە ساڵی ١٩٠٣، زانکۆکە بووبە بە زانکۆیەکی سەربەخۆ (زانکۆی لیڤەرپوول) کە مافی پێدانی بڕوانامەی خۆی ھەبوو. لە چەند ساڵی داھاتوودا زانکۆکە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لەوانە دۆزینەوەی گەیەنکەدەمار لەلایەن بەڕێز چارڵز شێرینگتۆن و کارەکانی ویلیام بلێر-بێل لەسەر چارەسەری کیمیایی لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا. لە ساڵانی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ بەڕێز جەیمز چەدویک و بەرێز جۆزێف ڕۆتبلات بەشدارییەکی گەورەیان لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمیدا کرد.[١٣] لە ساڵی ١٩٤٣ تا ١٩٦٦ ئالان داونی، پرۆفیسۆری بەکتریازانی، بەشدار بوو لە بنبڕکردنی نەخۆشی ھاوڵە.

ساڵی ١٩٩٤ زانکۆکە ئەندامی دامەزرێنەری گرووپی ڕوسیل بووە، کە ھاوکاری بیست زانکۆی پێشەنگی توێژینەوەی چڕ بووە، ھەروەھا ئەندامی دامەزرێنەری گرووپی ئێن ھەشت بووە لە ساڵی ٢٠٠٤.

لە ساڵی ٢٠٠٤، سیلڤان لێرنینگ کە دواتر بە زانکۆکانی نێودەوڵەتیی لۆرییەت ناسرا، بووە ھاوبەشی جیھانی بۆ زانکۆی لیڤەرپوول بە شێوەی ئۆنلاین.[١٥] لە ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە خزمەتگوزاری فێربوونی کاپلان کە بەشێکە لە کۆمپانیای کاپلان،[تێبینی ١] دەبێتە ھاوبەشی نوێ بۆ پرۆگرامە ئۆنلاینەکانی زانکۆی لیڤەرپوول.[١٦] لۆرییەت بەردەوام بوو لە دابینکردنی ھەندێک ماددەی وانەوتنەوە بۆ خوێندکارانی تا ساڵی ٢٠٢١.[١٧]

زانکۆکە دە براوەی خەڵاتی نۆبڵی بەرھەمھێناوە، لە بوارەکانی زانست، پزیشکی، ئابووری و ئاشتیدا. براوەکانی بریتین لە پزیشک ڕۆناڵد ڕۆس، فیزیازان چارڵز گلۆڤەر بارکلا، فیزیازان چارڵز گلۆڤەر بارکلا، فیزیازان ماڕتن لویس پێڕڵ، پزیشکی فیزیۆلۆژی چارڵز شێرینگتۆن، پزیشک جەیمز چەدویک، کیمیازان بەڕێز ڕۆبێرت ڕۆبنسن، کیمیازان ھار گۆبید خورانا، پزیشکی فیزیۆلۆژی ڕۆدنی پۆرتەر، ئابووریناس ڕۆناڵد کۆس و پزشک جۆزێف ڕۆتبلات، ھەروەھا بەڕێز ڕۆناڵد ڕۆس یەکەم براوەی خەڵاتی نۆبێڵی بەریتانی بوو لە ساڵی ١٩٠٢. زانکۆکە ھەروەھا پەیوندیداریشە بە پرۆفیسۆران ڕۆناڵد فین و بەڕێز سیریل کلارک کە بەیەکەوە و بە ھاوبەشی براوەی خەڵاتی توێژینەوەی پزیشکی کلینیکی لاسکەر-دیباکی بوون لە ساڵی ١٩٨٠. و بەڕێز دەیڤید وێزەرۆڵ کە خەڵاتی دەستکەوتی تایبەتی لاسکەر-کۆشلاند لە زانستی پزیشکیدا لە ساڵی ٢٠١٠ بەدەستھێنا. ئەم خەڵاتانەی لاسکەر بە شێوەیەکی گشتی بە نۆبێڵی ئەمریکا ناسراون.[١٨]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ کۆمپانیای کاپلان: کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی خزمەتگوزاری پەروەردەیییە کە خزمەتگوزاری پەروەردە و ڕاهێنان پێشکەش بە کۆلێژ و زانکۆ و تاکەکان دەکات لە سەرانسەری جیھان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "University Regalia" (PDF). liv.ac.uk. Archived from the original (PDF) on 16 October 2015. Retrieved 26 December 2014. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "History of the University". University of Liverpool. 27 March 2007. Archived from the original on 2 September 2007. Retrieved 10 September 2007.
  3. ^ http://www.legislation.gov.uk/ukla/2004/4 University of Manchester Act 2004. legislation.gov.uk (4 July 2011). Retrieved on 14 September 2011.
  4. ^ ئ ا "Financial Statements for the Year to 31 July 2022" (PDF). University of Liverpool. p. 20. Retrieved 19 January 2023.
  5. ^ ئ ا "Who's working in HE?". www.hesa.ac.uk.
  6. ^ ئ ا ب "Where do HE students study? | HESA". www.hesa.ac.uk.
  7. ^ "Management School Triple Crown Accredited – University of Liverpool Management School Accreditation and Rankings". liv.ac.uk/management.
  8. ^ "Our Nobel Prize winners". University of Liverpool. Archived from the original on 2021-09-23. Retrieved 17 November 2021. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Facts and figures: Our courses - University of Liverpool". 2007-08-18. Archived from the original on 2007-08-18. Retrieved 2022-10-21. ١٨ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Our Universities – University of Liverpool". Russell Group. Archived from the original on 1 August 2013. Retrieved 19 July 2013. ١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "University of Liverpool – News". News.liv.ac.uk.
  12. ^ Xi'an Jiaotong-Liverpool University#cite note-0
  13. ^ ئ ا "A brief history of the University – University of Liverpool". Archived from the original on 11 May 2009. Retrieved 12 May 2009. ١١ی ئایاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Student lists". Archived from the original on 14 September 2010. Retrieved 11 March 2013.
  15. ^ "Laureate Online Education and K.I.T. eLearning B.V. , the eLearning partner of the University of Liverpool, announce name change" (PDF).
  16. ^ "New partner announced for University's online learning provision". news.liverpool.ac.uk. 13 May 2019. Retrieved 4 July 2019.
  17. ^ "Laureate Online Education". ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Awards | The Lasker Foundation". The Lasker Foundation. Retrieved 29 September 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری