ڕۆناڵد ڕۆس
ئەلسێر ڕۆناڵد ڕوس (بە ئینگلیزی: Sir Ronald Ross؛ لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٨٥٧ - مردووی ١٦ی ئەیلوولی ١٩٣٢) پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و تایبەت بووە بە زانستی نەخۆشییەکانی باسۆلۆجیا و لە ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبڵ لەپزیشکدا بەدەستھێناوە، لە قوتابخانەی پزیشکی لە سانت بارسلیمۆ لە ئینگلتەرا پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٨٧٩ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بڕوانامەی دبلۆمی لە پزیشکدا وەرگرتووە. ڕۆناڵد ڕوس دوای ئەوەی بڕوانامەی دبلۆمی لە پزیشکیدا بەدەستھێناوە ڕۆشتووە بۆ ھیندستان و لەوێ کاری پزیشکی کردووە، لە ساڵی ١٨٨١ بۆ ساڵی ١٨٩٩ وەکو پزیشکی سەربازی لە ھیندستان خزمەتی کردووە دواتر لە ساڵی ١٨٩٩ تاکو خانەنشینکراوە لە ساڵی ١٩١٧ ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و لەوێ وەکو توێژەر و مامۆستا لە قوتابخانەی پزیشکی ناوچە گەرمەکان لە لیڤەرپووڵ کاری کردووە. ڕۆناڵد ڕوس لە ساڵی ١٨١٧ بۆ ساڵی ١٩٢٣ ڕۆشتووە بۆ زانکۆی شای سەر بە زانکۆی لەندەن و وەکو پزیشک و مامۆستا لەوێ کاری کردووە، ساڵی ١٩٢٣ پەیمانگایەکی بەناوی ڕوسەوە پێکھێناوە و سەر بە نەخۆشخانەکانی ناوچە گەرمەکانی لەندەن بووە و بووەتە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە تاکو ماوەی ٩ ساڵ. ڕۆناڵد ڕوس ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە خەڵاتی بارکی ئاڵتوونی بۆ توێژینەوەی پزیشکی لە ساڵی ١٨٩٥، ساڵی ١٩٠١ خەڵاتی کامیرۆنی لە زانکۆی ئیدنبەرەی ئوسکۆتلەنداوە وەرگرتووە، ساڵی ١٩٠٩ نیشانەی شاھانەی لەلایەن کۆمەڵەی شاھانەی بەریتانیاوە پێبەخشراوە و ساڵی ١٩١١ حکوومەتی بەریتانیا نازناوی سێری پێبەخشیوە، ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبڵی لەپزیشکیدا وەرگرتووە و بەیەکەم کەسایەتی بەریتانی دەژمێردرێت کە ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە. ڕۆناڵد ڕوس لە ١٦ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٢ لەتەمەنی ٧٥ ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە.
ڕۆناڵد ڕۆس | |
---|---|
Ronald Ross | |
لەدایکبوون | ١٣ی ئایاری ١٨٥٧ Almora |
مەرگ | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٣٢ (٧٥ ساڵ ژیاوە) لەندەن |
گۆڕ | Putney Vale Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | پزیشک، ماتماتیکزان، epidemiologist، شاعیر، ڕۆماننووس، malariologist، میکرۆبناس، zoologist، pathologist، botanist |
شوێنکار | |
ھاوسەر | Rosa Bessie Bloxam |
مناڵ | Charles Campbell Ross of that Ilk, younger |
باوان | |
خێزان | Charles Ross |
خەڵاتەکان |
|
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ronald Ross»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆناڵد ڕۆس تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |