ئیدوارد وەدیع سەعید (بە ئینگلیزی: Edward Wadie Said، بە عەرەبی: إدوارد ودیع سعید‎) لە ١٩٣٥ لە شاری قودس لە خێزانێکی مەسێحی لەدایک بووە. مامۆستای ئەدەبی بەراوردکاری لە زانکۆی کۆڵۆمبیا،[١] نووسەر و ڕەخنەگر و ئەکادیمیست. بە شێرپەنجەی خوێن لەنەخۆشخانەیەکی شاری نیویۆرک، لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ مردووە.

ئیدوارد سەعید

لەدایکبوون١/١١/١٩٣٥
قودس، فەلەستین
مەرگ
شاری نیویۆرک، ئەمریکا
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی خوێن
نەتەوەعەرەب
ئایینکریستیان

ئیدوارد سەعید بیرمەندی عەرەبی بە ئایین کریستیان، بەکتێبێکی لەسەر ڕۆژھەڵاتناسی ١٩٧٨، ناوبانگێکی زۆری پێبەدەست ھێنا، بۆ زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێرا. لەوێدا چەند دیدی خستە ڕوو، بووە تیوریێک بۆ توندڕەوان لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو بەر لەمردنی لەبەشێک لەو دیدانەی پەشیمان بۆتەوە، کە بۆتە ھۆی بەھێزکردنی ڕەگی توندڕەوی لەناوچەکەدا! ھاتۆتە سەر ئەو بڕوایەی ھەوڵدان بۆ بەھێزکردنی ئەو تەوژمەی کە داوای کردنەوەی دەرگاکانی ئیجتھاد لەسەر ئایین دەکات، کە ھەزار ساڵە بەداخراوەیی ماوەتەوە… ئایین و مەزھەبەکان سەرچاوەی جیاوازی نێو مرۆڤانن، بەپێچەوانەوە ھزری سکۆلاریزم و ژیرمەندی جیھانداگر، دەبێتە کۆکردنەوەی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ھاوبەش.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

پێگەی ئەلیکترۆنی ئیدوارد سەعید

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Robert Young, White Mythologies: Writing History and the West, New York & London: Routledge, 1990.