ئیتامار بن گڤیر

سیاسەتوانێکی ئیسرائیلی بە ڕەچەڵەک کورد

ئیتامار بن گڤیر (بە عیبری: איתמר בן-גביר).[١] [٢] [٣] (٦ی ئایاری ١٩٧٦) سیاسەتوانێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیلییە، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١ بە ئەندامی کنێست ھەڵبژێردرا، پێش ئەوەش ڕاوێژکاری میدیا بووە بۆ ئەندامی پێشووی کنێست بەناوی مایکڵ بن ئاری، و وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی بەرەی نیشتمانیی جوولەکەکانە. لە ماوەی ژیانی سیاسیدا پەنجا تۆمەت لە دژی تۆمارکرا؛ ھەشت لەوانە تاوانن، لەگەڵ ئاژاوەگێڕی، تێکدانی کاری پۆلیس، ھاندانی ڕەگەزپەرستی، پشتگیریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، و ھی دیکە.

ئیتامار بن گڤیر
بە عیبری: איתמר בן גביר
لەدایکبوون (١٩٧٦-٠٥-٠٦) ٦ی ئایاری ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
Mevaseret Zion، ئیسرائیل
زمانی زگماکیزمانی عیبری
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عیبری
زمانی نووسینزمانی عیبری
تاوانبار بەincitement to ethnic or racial hatred
پیشەپارێزەر، سیاسەتوان
پەروەردەOno Academic College
دانیشتوویKiryat Arba
شوێنی کارئورشەلیم
ئەندامی حیزبیJewish Power، The Religious Zionism
ئایینOrthodox Judaism
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریanti-Arab racism، supremacism، ڕادیکالی سیاسی، Kahanism
ئەندامیKach
لایەنگیریی سیاسیڕاستڕەوی توندڕەو
ئایدۆلۆژیای سیاسیJewish fascism
ئیتامار بن گڤیر بە یاوەری باروچ مارزل لە خۆپیشاندانێکدا لە قودس دژی ئاگربەست لەگەڵ غەززە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٤

ئیتامار بن گڤیر لە ساڵی ١٩٧٦ لە گەڕەکی «مێڤاسەرەت زایۆن»ی قودس لە دایک و باوکێکی بەڕەچەڵەک کوردی عێراق لەدایکبووە. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بەلای بیرۆکەی توندڕەوی ڕاستڕەودا چوو و سەرنجی ڕاکێشا و ھەر کە تەمەنی بوو بە شانزە ساڵ بوو بە ئەندامی حیزبی توندڕەوی ناسیۆنالیستی کاخ، کە لەلایەن حاخام مائیر کاھانای توندڕەوەوە سەرکردایەتی دەکرا، کە زایۆنیستێکی لەدایک بووی ئەمریکایە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی بەرگری جوولەکەکان بوو، کە بەرپرسیار بوو لە پلاندانان بۆ تەقینەوە لەسەر خاکی ئەمریکا، ھەروەھا ھێرشکردنە سەر عەرەب و جوولەکە «میانڕەوەکان» لە ئیسرائیل، و ئەمریکا بەردەوام بزووتنەوەی کاھانیستەکەی وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە. کاتێک ئیتامار تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵ سوپای ئیسرائیل بەھۆی پێشینەی تاوانکارییەوە ئامادەنەبوو وەربگرێت.[٤]

ھەڵبژاردنەکانی کنێست

دەستکاری

ڕۆژنامەی عیبری ھارێتز سەرکەوتنی بن گڤیر و حیزبەکەی لە ھەڵبژاردنی کنێست کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو بە «ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی ئیسرائیل» وەسفی کرد.[٥][٦]

ھۆشدارییەکانی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل

دەستکاری

ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا تێیدا پەرلەمانتار ئیتامار بن گڤیری ئاگەدارکردەوە، ھێرزۆگ باسی لەو کێشانە کرد کە ڕەنگە حکوومەتی داھاتووی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ببێتەوە سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا بەھۆی بن گڤیرەوە و وتی: کە «ھەموو جیھان لێی دەترسێت».[٧][٨][٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Maltz، Judy (2016). «The Lawyer for Jewish Terrorists Who Started Out by Stealing Rabin's Car Emblem». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 07 یەنایەر 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 2017-07-09 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Goldberg، Elisheva (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «'Kahane For Kids'». The Daily Beast. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «The new Kach? Ben-Ari, Marzel, Ben Gvir form party». The Jerusalem Post | JPost.com. لە ڕەسەنەکە لە 02 ئۆگەست 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 2017-07-09 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  4. ^ https://web.archive.org/web/20221124235526/https://www.aljazeera.net/midan/reality/longform/2022/11/14/%D8%A8%D9%86-%D8%BA%D9%81%D9%8A%D8%B1-%D9%87%D8%AA%D9%84%D8%B1-%D8%A5%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%B0%D9%8A-%D9%8A%D8%AE%D9%8A%D9%81-%D8%AA%D8%B7%D8%B1%D9%81%D9%87
  5. ^ https://web.archive.org/web/20221125020153/https://www.haaretz.com/opinion/editorial/2022-11-02/ty-article-opinion/kahanism-won/00000184-3591-d636-a9ed-fdb1292d0000
  6. ^ https://web.archive.org/web/20221124072600/https://www.aljazeera.net/politics/2022/11/2/%d9%87%d8%a2%d8%b1%d8%aa%d8%b3-%d8%a7%d9%86%d8%aa%d8%b5%d8%a7%d8%b1-%d8%a7%d9%84%d9%83%d8%a7%d9%87%d8%a7%d9%86%d9%8a%d8%a9-%d8%a5%d8%b3%d8%b1%d8%a7%d8%a6%d9%8a%d9%84-%d9%85%d9%82%d8%a8%d9%84%d8%a9
  7. ^ https://web.archive.org/web/20221105202012/https://amad.ps/ar/post/478941
  8. ^ https://web.archive.org/web/20221123071432/https://www.aljazeera.net/news/2022/11/10/%D8%AA%D8%B3%D8%AC%D9%8A%D9%84-%D9%85%D8%B3%D8%B1%D8%A8-%D9%84%D9%84%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D9%8A%D8%AD%D8%B0%D8%B1-%D9%85%D9%86
  9. ^ https://web.archive.org/web/20221111190718/https://www.almayadeen.net/news/politics/%D8%AA%D8%B3%D8%B1%D9%8A%D8%A8-%D8%B5%D9%88%D8%AA%D9%8A-%D9%84%D9%84%D8%B1%D8%A6%D9%8A%D8%B3-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D8%B9%D9%86-%D8%A8%D9%86-%D8%BA%D9%81%D9%8A%D8%B1:-%D9%8A%D8%AE%D9%8A%D9%81-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85