ئایزک ھێرزۆگ

(لە ئیسحاق ھێرزۆگەوە ڕەوانە کراوە)


ئایزک ھێرزۆگ (بە عیبری: יצחק "בוז׳י" הרצוג‎؛ لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠).[١] سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلییە و لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە وەک ١١ھەمین سەرۆکی ئیسرائیل کاری کردووە. کوڕی سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل چایم ھێرزۆگ، بە پیشەکەی پارێزەرە و لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠١ وەک سکرتێری حکوومەت کاری کردووە، لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٨ ئەندامی کنێست بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١١ چەندین پۆستی وەزاری ھەبووە، لەنێویاندا خزمەتی کردووە وەک وەزیری خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١١ لە سەردەمی سەرۆکوەزیران ئیھود ئۆلمێرت و بێنیامین نێتانیاھو. لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧ وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران و ھاوپەیمانی یەکێتی زایۆنی کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ وەک سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کاری کردووە و لە کاتی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥ دا کاندیدی پارتی کرێکاران بووە بۆ سەرۆک وەزیران. لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١ ھەڵبژێردرا و لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ دەستبەکار بوو، یەکەم کوڕی سەرۆکێکی ئیسرائیلە کە خۆی ببێتە سەرۆک.

ئایزک ھێرزۆگ
بە عیبری: יצחק הרצוג
لەدایکبوون (١٩٦٠-٠٩-٢٢) ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
Pardes Hanna-Karkur، ئیسرائیل
باوکچەیم هێرزۆگ
دایکئاورا هێرزۆگ
خوشک و براMichael Herzog
ھاوسەرMichal Herzog
خزمەکانYitzhak HaLevi Herzog
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، عیبری
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، advocate
شوێنی کارکردنHerzog, Fox & Ne'eman، Jewish Agency for Israel
پۆستەکانسەرۆک کۆماری ئیسرائیل
پەروەردەTel Aviv University، Cornell University، New York University، Ramaz School
دانیشتوویتێل ئاڤیڤ
شوێنی کارئۆرشەلیم
ئەندامی حیزبیIsraeli Labor Party
کاندید لە ھەڵبژاردنی2021 Israeli presidential election
ئایینجوولەکایەتی
ناونراوە لەدوایYitzhak HaLevi Herzog
خەڵاتەکانOrder of Makarios III

سەرەتای ژیان دەستکاری

ئایزک (ییتژاک) ھێرزۆگ، ناسراو بە «بۆگی» لە شاری تێل ئەڤیڤ لەدایکبووە. کوڕی ژەنەڕاڵ چایم ھێرزۆگە کە دوو خول وەک شەشەمین سەرۆکی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٩٣ کاری کردووە، ھەروەھا ئاورا ئەمباچێ، دامەزرێنەری ئەنجومەنی ئیسرائیلێکی جوانە.[٢] باوکی ھێرزۆگ لە ئێرلەندا لەدایک بووە و دایکی لە میسر لەدایک بووە؛ خێزانەکانیان بە ڕەچەڵەک جوولەکەی ئەورووپای ڕۆژھەڵات بوون (لە پۆڵەندا و ڕووسیا و لیتوانیاوە). دوو برا و خوشکێکی ھەیە.[٣]باپیرەی لە لای باوکییەوە، ڕابی یتشاک ھالێڤی ھێرزۆگ، یەکەم ڕابی سەرەکی ئێرلەندا بوو.[٣] لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٣٥[٢] و سەرۆکی ڕابی ئەشکەنازی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٥٩. سێیەم وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، عەبا ئیبان، مامی بوو.[٤] کاتێک باوکی بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک نوێنەری ھەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە، ھێرزۆگ لە شاری نیویۆرک دەژیا و لە قوتابخانەی ڕەماز خوێندوویەتی.[٥] لە ساڵانی دواتردا، لەکاتێکدا لە قۆناغی ئامادەییدا دەخوێند، ھێرزۆگ خوێندنی ئەکادیمی پێشکەوتووی لە زانکۆی کۆرنێل و زانکۆی نیویۆرک بەدەستھێنا و ھاوینەکانی لە کەمپی ڕاما بەسەر برد.[٦][٧]ھەروەھا یاوەری باوکی بووە بۆ سەردانی لوباڤیتچەر ڕێبی لە بڕۆکلین.[٨] ھێرزۆگ لە زانکۆی تەلئەبیب یاسای خوێندووە.[٩]

ژیانی سیاسی دەستکاری

ھەرچەندە لە ساڵی ١٩٩٩دا کورسییەکی بەدەست نەھێنا کورسی نە ھێناوە، بە ڵام ھە ڕزۆگ و ک سکرتێری حکوومە ت بووە لە کابینە ی ئە ھود بارە ک تا ساڵی ٢٠٠١ کە باراک لە ھە ڵبژاردنێکی تایبە ت بۆ سە ڕۆک و زیران لە لایە ن ئاریێل شارۆن شکستی ھێنا.[٩] لە ساڵی ٢٠١١ ھێرزۆگ کاندیدێکی سەرنەکەوتوو بوو بۆ سەرکردایەتی پارتی کرێکاران. ئەو ساڵە لە ھەڵبژاردنە سەرەتایییەکاندا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا دوای شێلی یاچیمۆڤیچ و ئەمیر پێرێتز.[١٠]لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێرزۆگ بە سەرۆکی پارتی کرێکاران ھەڵبژێردرا و بە ڕێژەی ٥٨٫٥٪ بۆ ٤١٫٥٪ لە شێلی یاچیمۆڤیچی ئێستای بردەوە.[١١] بەو کارەش بوو بە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن. لەکاتێکدا یاچیمۆڤیچ سەرەتا سەرنجی لەسەر پرسە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان بوو، ھێرزۆگ ئاسایش و چارەسەرکردنی ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین لە پێشینەدایە.[٥]

دوای دە ڕۆژ لە ھەڵبژاردن، ھێرزۆگ لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبووەوە و بەڵێنی پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دا.[١٢] بەپێی زانیارییەکان، ھێرزۆگ دەستی بۆ ئاریێ دێری سەرۆکی شاس بردووە بۆ زیادکردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن[١٣]

سەرۆکی دەزگای جولەکە دەستکاری

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێرزۆگ بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی دەزگای جوولەکە بۆ ئیسرائیل ھەڵبژێردرا.[١٤]

سەرۆکی ئیسرائیل دەستکاری

لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، ھێرزۆگ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١دا کاندیدبوونی خۆی ڕاگەیاند.[١٥]لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن کنێستەوە وەک سەرۆک ھەڵبژێردرا.[١٦] لە مێژووی ئیسرائیلدا زیاتر لە ھەموو کاندیدێکی سەرۆکایەتی بەدەستھێناوە، ٨٧ دەنگی بەدەستھێناوە لەکاتێکدا میریام پێرێتز بەرامبەرەکەی ٢٦ دەنگی بەدەستھێناوە، ھەروەھا لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم کوڕی سەرۆکێکی پێشووی ئیسرائیل کە ھەروەھا بووە سەرۆک.[١٧]لە ٢٤ی ژانویەی ٢٠٢٢، نووسینگەکەی ڕای گەیاند کە یەکەم سەردانی دەوڵەتی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە گەشتێکی ٣٠–٣١ی ژانویە ئەنجام دەدات.[١٨]

خێزانی ھێرزۆگ دەستکاری

ێرزۆگ ھاوسەرگیری لەگەڵ میچال کردووە کە پارێزەرە و خاوەنی سێ کوڕە. لە ماڵی منداڵی خۆی لە گەڕەکی تزاحەلای تێل ئەڤیڤ نیشتەجێیە[١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ the Knesset website,.
  2. ^ ئ ا Druckman, Yaron (17 March 2015). "The Herzogs: Three generations of Israeli leadership". Ynetnews. Retrieved 17 March 2015.
  3. ^ ئ ا Ferber, Alona (9 March 2015). "The Herzog family tree: Israel's answer to the Kennedys". Haaretz. Retrieved 17 March 2015.
  4. ^ Ilan Ben Zion. (2 June 2021). "Herzog, scion of prominent Israeli family, elected president". Egypt Independent website Retrieved 20 June 2021.
  5. ^ ئ ا Ruth Margalit (30 January 2014). "Israeli Labor's New Leader Looking to Obama and de Blasio As Models". Tablet Magazine. Retrieved 31 January 2014.
  6. ^ Jaben-Eilon, Jan (2021-06-03). "Israel Elects Isaac Herzog as 11th President". Atlanta Jewish Times. Retrieved 3 June 2021.
  7. ^ Herzog, Isaac (2010-02-24). "Isaac "Buji" Herzog's Reflection". Reshet Ramah. Retrieved 3 June 2021.
  8. ^ chabad.org/2741419
  9. ^ ئ ا Asher Schechter (1 December 2013). "The Bougieman: Much hope rests on small shoulders of Isaac Herzog". Haaretz. Retrieved 4 February 2014.
  10. ^ Lis, Jonathan (13 September 2011). "Labor primaries yield inconclusive results; Yachimovich and Peretz neck and neck". Haaretz.
  11. ^ Azulay, Moran (22 November 2013). "Drama in Labor party: Herzog beats Yachimovich for chairmanship". Ynetnews.
  12. ^ Laub, Karin (1 December 2013). "Israel's new opposition leader, Isaac Herzog, meets Palestine president, pledges support for peace deal". CTV News. Associated Press. Retrieved 4 December 2013.
  13. ^ Yaakov, Yifa (2 December 2013). "Shas and Labor forge unlikely alliance". The Times of Israel. Retrieved 4 December 2013.
  14. ^ Ahren, Raphael. "Herzog elected Jewish Agency head, vows to cooperate with government". The Times of Israel. Retrieved 9 April 2019.
  15. ^ Schneider, Tal (19 May 2021). "Isaac Herzog, Miriam Peretz announce candidacy for presidency as race warms up". The Times of Israel. Retrieved 2 June 2021.
  16. ^ "Isaac Herzog, a veteran politician and scion of a prominent Israeli family, is elected president, a figurehead role". Associated Press. 2 June 2021. Retrieved 2 June 2021.
  17. ^ "Herzog takes office as Israel's 11th president, warns of dangers of polarization". The Times of Israel. 7 July 2021. Retrieved 8 July 2021.
  18. ^ "Israeli president to make first-ever state visit to UAE". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-25.
  19. ^ Sarid, Yossi (22 August 2008). "Is this security?". Haaretz. Retrieved 26 March 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری