ئەلن تیورینگ
ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەلن تیورینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing) (لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – مردووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ھەروەھا ژیربێژ و شیفرەناسێکی ھاوڕەگەزخواز بوو. کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیورینگ».
ئەلن تیورینگ Alan Mathison Turing | |
---|---|
![]() تیورینگ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا. | |
لەدایکبوون | لەندەن، ئینگلیس |
مردن | چیشایر، ئینگلتەرا |
نیشتەجێ | چیشایر، ئینگلتەرا |
نەتەوە | بریتانیایی |
بواری زانستی | بیرکاری، زانستی کۆمپیۆتێر، بیۆلۆژی |
شوێنی کار | زانکۆی کامبریج زانکۆی مەنچێستێر |
لە نێوان شەڕی دووەمی جیھانی، ئەلن تیورینگ لە پارکی بلێچلی، لە ناوەندی شکاندنی کۆدی بریتانیا بۆ حکوومەتی ئەو وڵاتە کاری کرد و بۆ ماوەیەک سەرپەرشتی بەشێک لەم ناوەندە بووە کە تایبەت بوو بۆ کۆدکردنەوەی ناوگانی دەریایی ئەرتەشی ئەڵمانیا. تیورنینگ ژمارەیەک تێکنیکی بۆ شکاندنی کۆدەکانی ئەڵمانییەکان دروست کرد کە گرینگترینیان ماشێنێکی ئێلێکترۆمێکانیکال بوو کە توانی ڕێکخستنەکانی ماشێنی ئێنیگما ببینێتەوە.[١] تیورینگ توانی ماوەی شەڕی جیھانی ٢ ساڵ کەم بکاتەوە.
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |