یانەی وەرزشیی ئەھلی

(لە یانەی وەرزشی ئەھلیەوە ڕەوانە کراوە)

یانەی وەرزشی ئەهلی (عەرەبی : النادي الأهلي للرياضة البدنية، بە وەرگێڕانی گشتی : یانەی نەتەوەیی، کە بە گشتی بە ئەهلی بانگ دەکرێت، یانەیەکی وەرزشی پیشەگەری میسڕیە و لە قاهیرەیە. یەکێکە لە سەرکەوتووترین یانەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا لەسەر بنەمای کۆی گشتی ئەو پاڵەوانێتیانەی بردویەتیەوە. تیمی تۆپی پێی پیشەگەری یاری دەکات لە خولی نایابی میسڕی، یەکەم ئاست لە سیستەمی خولی تۆپی پێی میسڕی. یانەکە لە ٢٤ نیسانی ١٩٠٧، وەک جێگایەکی کۆبونەوە بۆ سەندیکاکانی خوێندکارانی قاهیرە. خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین نازناوی خولی نەتەوەییە بە ٤٢ دانە، ٣٧ نازناوی جامی نەتەوەیی و ١١ نازناوی جامی سوپەری نەتەوەیی، کە وا دەکات سەرکەوتووترین یانە بێت لە میسڕ. یانەکە هیچ کاتێک دانەبەزیووە بۆ خولی پلە دووی میسڕی. ئەهلی بە یەکێک لە سەرکەوتووترین تیمەکان دادەنرێت لە ئەفریقا و یەکێکە لە بەهێزەکانی ئەو کیشوەرە[١].

لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکاندا، یانەکە ڕیکۆردی هەیە و خاوەنی ١٠ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقایە ، جامێکی کیشوەری ئەفریقا، ڕیکۆردی هەشت جامی سوپەری ئەفریقا، ڕیکۆردی چوار جامی براوەکانی جامی ئەفریقی، پاڵەوانێتی یانەکانی ئاسیا-ئەفریقیا، جامێکی پاڵەوانەکانی یانەی عەرەب، جامێکی براوەکانی جامی عەرەب، ڕیکۆردی دوو جامی سوپەری عەرەب، و سێ جار مەدالیای برۆنزی بردۆتەوە لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا. لەگەڵ ٢٥ نازناوی کیشوەری، ئەهلی سەرکەوتووترین یانەی تۆپی پێیە لە مێژووی ئەفریقا، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقاوە دەنگی پێدرا وەک باشترین یانەی ئەفریقی لە سەدەی ٢٠دا. نازناوە نێودەوڵەتیەکانی یانەکە بە کۆی گشتی دووەم زۆرتریە لە جیهانی تۆپی پێدا، تەنها لە دوای ڕیاڵ مەدرید دێت.

مێژوو دەستکاری

دامەزراندن و دەستپێکی یانەکە دەستکاری

بیرۆکەی دامەزراندنی یانەی ئەهلی لە دەیەی یەکەمی سەدەی 20دا خرایە بەرباس لەلایەن عومەر لوتفی لە کاتی سەرۆکایەتیەکەی لە یانەی خوێندکارانی ئامادەیی، کە لە ساڵی 1905 دامەزرابوو. دامەزراندنی یانەیەک لە خوێندکارانی ئامادەیی بۆ مەبەستی سیاسی بوو، و خوێندکاران پێویست بوون بۆ یانەیەکی وەرزشی تا کۆیان بکاتەوە بۆ کات بەسەر بردن و ڕاهێنان.

ئەم بیرۆکەیەی دامەزراندنی یانەیەی باس کرد لەگەڵ گروپێک لە هاوڕێکانی کە پەرۆش بوون دەربارەی بیرۆکەکە، و لە ساڵی 1907، ئەهلی دامەزرا[٢].

یانەیەکە یەکەم جار بەڕێوە دەبرا لەلایەن ئالفرێد میچێل-ئینس، کە ڕاوێژکارێکی بەریتانی بوو لەو کاتەدا لە وەزارەتی دارایی، و بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی دارایی بدات بە یانەکە. کۆبونەوەیەکی فەرمی کرا لە دەستەی کارگێڕی یانەکە لە 24 نیسانی 1907. دەستەکە لە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە یەکیان بینی لە ماڵی میچێل ئینس لە جەزیرە لە ژێر سەرپەرشتی خۆیی و ئەندامێتی ئیدریس ڕەغب بەگ، ئیسماعیل سێری پاشا، ئەمین سامی پاشا، عومەر لوفتی بەگ و محمد ئەفەندی شەریف وەک سکرتێر[٣].

دامەزراندنی یانەکە قبوڵ کرا و ئەندازیاری بیناسازی ئیسماعیل سێری دیزاینی بارەگای سەرەکی یانەکەی کرد، کە لە ژێر ئامۆژگاری میچێل ئینس بارەگاکە وا دانرا لە باشوری-ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە بێت، تا دەرگای بارەگا سەرەکیەکە ڕووی لە باکور بێت. کۆمپانیایەکی شارستانی بۆ یانەی وەرزشی ئەهلی دامەزرا. پشکەکانی کۆمپانیاکە هەر یەکێکیان نرخی 5£E بوو، و ئامانجی یانەکە ئەوە بوو کە کاتێک دامەزرا 5،000£E کۆبکاتەوە. تەنیا 3،165£E کۆ کرایەوە لە ماوەی ساڵێکدا، کە ئەمەش بەس نەبوو. وای کرد یانەکە 1،000£E قەرز بکات لە بانکی نەتەوەیی میسڕ لە مارسی 1908 لەلایەن عومەر سوڵتان و ئیدریس ڕەغیب و تەلعەت حەرب کە 100£E دانابوو بۆ دامەزراندنی یانەکە.

یەکەم سەرۆکی فەخری یانەکە وەزیری پەروەردە سەعد زاغولی بوو[٤]. ناوی یانەی وەرزشی ئەهلی پێشنیار کرا لەلایەن ئامینە سامی ئەمین، بۆ مەبەستی خزمەتکردنی قوتابیان و دەرچووانی ئامادەیی کە پایەی سەرەکی شۆڕش بوون لەدژی داگیرکاریی بەریتانی[٥]. لە 2 ی نیسانی 1908، میچێل ئینس دەستی لەکار کێشایەوە وەک سەرۆکی یانەکە. عەزیز عیزەت دیاری کرا وەک سەرۆکی نوێ و بوو بە یەکەم سەرۆکی میسڕی ئەهلی. مەڕاسیمی فەرمی کردنەوەی یانەکە کرا لە بارەگای سەرەکی لە لە 26 شوباتی 1908.

یاری تۆپی پێ یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی دروستکەرانی یانەی ئەهلی نەبوو، بەڵکو دەیانویست دەرگاکانی یانەکە بکەنەوە بۆ خوێندکارانی ئامادەیی تا یەک ببینن و ڕاهێنانی دیالۆگی سیاسەت بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، دەرچوانی ئامادەیی کە ئەندام بوون لە یانەکە ئارەزوویان بۆ تۆپی پێ کرد، کە وای کرد ئەهلی یەکەم یاریگا دروست بکات لە 1909. کە لەو کاتەدا ناویان ئەهێنا بە هاوش ( Al-Hawsh)؛ وشەیەکی وتوێژە لە زمانی میسڕی، بە مەعنای حەوشدە دێت لە زمانی عەرەبی. یاریگاکە دواتر بە درێژای ساڵەکان گەشەی کرد و بوو بە یاریگای موختار ئاڵتێش[٦].

یەکەم تیمی فەرمی تۆپی پێ دامەزرا لە 1911. تیمەکە لە یاریزانانی ئامادەیی و ناوەندی خوێندنگە پێک هاتبوو کە یاریان دەکرد لە هاوش، کە ئەویش لە 1909 دامەزرا لە ناوچەی یانەکە. ناوەکانی یەکەم یاریزانەکانی ئەهلی ئەمانە بوون : حوسێن حیگازی، عەبدل فەتاح تاهیر، فواد دەروێش، حوسێن مەنسور، و ئیبراهیم فەهمی. ئەستێرەی ئەم تیمە هێرشبەر حوسێن حیگازی[٧] بوو.

لە ساڵی 1915، ئەهلی گەشتی شارەکانی میسڕی کرد بۆ ئەوەی یاری بکات و تۆپی پێ و کلتورەکەی بڵاو بکاتەوە. ئەهلی یاریکرد لە ئەسکەندەریە، پۆرت سەعید، ئەسیوت و ئیسماعیلیا. تیمەکە، کە پێشرەوی دەکرا لەلایەن ئەستێرە حسێن حیگازی، ڕوبەڕوی چەندین تیم بووەوە لەناویاندا چەند تیمێکی بیانی کە سەر بە سوپای بەریتانی بوون، کە ئەمەش وای کرد ناوبانگی ئەهلی و ئەم یاریە نوێیە لە میسڕ زیاد بکات[٨]. ئەهلی کاری کرد لەگەڵ یانەکانی زەمالیک و حەدید بۆ دروستکردنی یەکەم تیمی تۆپی پێی میسڕ تا بەشداری بکات لە یاریەکانی ئۆڵۆمپیادی 1920. یانەکە هەروەها کاری کرد بۆ دروستکردنی فیراسیۆنی تۆپی پێی میسڕی. لە 1923، ئەهلی ڕۆلێکی چالاکی هەبوو لە دروستکردنی یەکەم فیدراسیۆنی تێنسی میسڕی[٩].

 
ئەلفرێد میشێڵ-ئینس، یەکەم سەرۆکی ئەهلی.

یەکەم نازناوەکان (1918-1948) دەستکاری

لە دوای ئەوەی ئەهلی ڕەتی کردەوە کە ڕکابەری بکات لەگەڵ یانەکانی هاوپەیمانی بیانی لە جامی سوڵتان حسێن لە یەکەم پاڵەوانێتی لە 1917، بەڕێوەبەرانی یانەکە بڕیاریاندا بەشدار بن لە پاڵەوانێتیەکە لە 1918. لە 1923، ئەهلی یەکەم جامی سوڵتان حسێنی بردەوە لە دوای بردنەوە لە پاڵەوانی پێشوو زەمالیک، دواتر شەش نازناوی تری بردەوە بۆ ئەوەی ببێت بە خاوەنی ڕیکۆرد لە زۆرترین ژمارەی بردنەوە هەتا کۆتا وەشانی جامەکە لە 1938.

یانەکە لە دوای بردنەوەی جامی سوڵتان حسێن، بۆ یەکەم جار جامی شا فاروقی بردەوە لە 1924، لە سیکە حەدیدی بردەوە 4-1 لە کۆتایی. باشترین یاریزانی یاریەکە موختار ئەلتاش بوو کە دوو گۆڵی لە یاریەکەدا تۆمار کرد[١٠].

 
عومەر لوتفی، دروستکەری ئەهلی
 
یەکەم کۆبونەوەی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەکە
 
تەلعەت حەرب، سەرۆکی بانقی میسڕ، £E100 پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی یانەکە
 
موختار ئاڵتێش. یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەکە، بوو بە ناوی یاریگا کۆنەکەی یانەکە و جێگای ڕاهێنانی ئێستا

لە هاوینی 1929، تیمی تۆپی پێی ئەهلی گەشتێکی کرد، کە یەکەم دانە بوو لەو جۆرە کاتێک تیمەکە گەشتی کرد بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی چەندین یانەی ئەوروپی، وەک فەنارباخچە و گالاتەسەرای لە تورکیا و پریوسێن، میونشن 1860 و شالکە لە ئەڵمانیا. گەشتەکە کۆتایی هات لەگەڵ ئەهلی کە دواین دوو یاری لە بولگاریا کرد لە دژی لێڤسکی سۆفیا و سلاڤیا سۆڤیا.

لە تشرینی دووەمی 1930، ئەهلی لە ڕکابەرە نەریتیەکەی بردەوە کە زەمالیک بوو 4-0 لە یاریەکدا کە خولی قاهیرە. لەو یاریەدا، موختار تاش یەکەم یاریزان بوو کە هاتریک تۆمار بکات لە دێربی قاهیرە. لە کۆتایی وەرزی 1936-1937، ئەهلی توانی خولەکە بباتەوە لە کۆتا قۆناغدا بە بردنەوە لە زەمالیک 4-1، خولەکە کۆتایی هات بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ رکابەرەکانی. یانەکە دووەم جامی بردەوە بە بردنەوەی جامی میسڕ 3-2 بەرامبەر سیکە حەدید، لە یاریەکی سەرنجڕاکێشدا کە ئەبدول کەریم ساقر گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە خولەکەکانی کۆتایی.

لە دوای دروستبونی لە 1917، ئەهلی کۆتا وەشانی جامی سوڵتان حسێنی بردەوە کە لە 1938دا کرا، بە بردنەوەیەکی سەخت 1-0 لەبەرامبەر ماسڕی لە کۆتا یاریدا، و مستەفا لەتیف گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد لە گێمی یەکەمی کاتی زیادکراو. یانەکە خولی قاهیرەی بردەوە، و دووبارە لە کۆتا قۆناغ، بە بردنەوەیەکی گەورە 5-1 لەبەرامبەر یانەی دووەمی ڕیزبەندی زەمالیک، کە ساڵح سەواف دوو گۆڵی تۆمارکرد، و موختار تاش، جەمیل سابیر و عەبدول مەجید ئاشری هەر یەکێکیان گۆڵێکیان تۆمارکرد.

تیمەکە گەشتیان کرد بۆ فەڵەستین لە 1943 بۆ گەشتێکی 23-ڕۆژ، کە لەلایەن ئەفسانەی یانەکە موختار تاش بەڕێوە دەبرا، بۆ ئەوەی چەند یاریەک بکەن لەگەڵ تیمە عەرەبیەکان بۆ پشتگیری فەڵەستین لە دژی زاینۆیەکان. ئەهلی بە کۆی گشتی سێ یاریان کرد لە دژی تیمی جولەکە بەیتەر تەل ئەڤیڤ و دوو تیمی هەڵبژێردراوی عەرەب لە ئۆرشەلیم و حەیفا. بڕیارەکە درا، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لەلایەن سەرۆکی فیراسیۆنی تۆپی پێی میسڕ حەیدەر پاشا بەهۆی پەستانکردنە سەری لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، بە هۆکاری دژایەتیان لە کێشەی فەڵەستینی.

زاڵبوون بەسەر خولدا (1948-1967) دەستکاری

 
سەعد زاغلۆل، وەزیری پەروەردە، بوو بە یەکەم سەرۆکی فەخری ئەهلی.

لە یەکەم وەشانی خولی نایابی میسڕی، کە بۆ یەکەم جار لە 1948 کرا، ئەهلی یەکەم یاری بردەوە 5-0 لە بەرامبەر ئەسکەندەریەی گریک. ئەحمەد مەکاوی یەکەم گۆڵی بۆ هەلی تۆمار کرد لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە لە خولەکی ١١دا. مەکاوی گۆڵی دووەمی تۆمار کرد لە نیوەی دووەم، و حەلمی ئەبو مەتی، موحەمەد لاهیتە و فەتحی خەتاب هەر یەکێکیان گۆڵێکی تۆمار کرد. یەکەم تیمی ئەهلی لە پاڵەوانێتیەکەدا بریتی بوون لە : کەمال حەمید – عەبولعەزیز حەمامی – محمد ئەبو هەباجە – عەبدول مونێم شاتەرە – سەعید عوسمان – حیلمی ئەبو ئەل مەتی – فواد

سەدقی – محمد لهێتا – ئەحمەد مەکاوی – سالح سەلیم – فەتحی خەتاب. موختار تاش پێشڕەوی ئەهلی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم پاڵەوانێتی لە مێژووی یانەکە وەک یاریزان و هەروەها پێشڕەوی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم خول لە مێژووی یانەکە وەکو ڕاهێنەر، کە دوو نازناوی برد کە هەردوو خولەکە و جام بوو بۆ یەکەم جار لە دوای بردنەوە لە زەمالیک 3-1 لە یاری کۆتایی جامی میسڕ 1949. تۆتۆ، حوسێن مەدکور و فەتحی خەتاب گۆڵیان تۆمار کرد بۆ ئەهلی[١١].

وەرزی 1949-50 باڵادەستیەکی مێژووی بینی بۆ ئەهلی لەلایەن نەوەی زێڕینی پەنجاکان، بە پێشڕەوی سالح سەلیم، تۆتۆ، و ئەحمەد مەکاوی، کە توانیان هەموو پاڵەوانێتیە ناوخۆیەکان ببەنەوە. ئەهلی نازناوی خولی پریمەر لیگی میسڕی بردنەوە لە دوای ڕکابەریەکی سەخت لەگەڵ تێرسانە کە کۆتایی هات بەوەی هەردوو یانەکە هەمان خاڵیان هەبوو. براوەی خولەکە دیاریکرا لە ڕێگەی یاریەکەوە لە نێوانیان؛ ئەهلی خولەکەی بردەوە لە دوای بردنەوەی لە تێرسانە 2-1 لە یاریەکەدا. گۆڵەکان تۆمار کران لەلایەن تۆتۆ و فەتحی خەتاب.یانەکە هەروەها خولی قاهیرەی بردەوە، بە پێشکەوتنی یەک خاڵ لەگەڵ تێرسانە. لە جامی میسڕ، ئەهلی لە تێرسانای بردەوە لە کۆتاییدا بە ئەنجامێکی گەورە و 6-0[١٢].

وەرزی 1950-51، ئەهلی دوو نازناوی بردەوە، بە بردنەوەی خولەکە بۆ سێیەم جاری دوا بەدوای یەک هەرچەندە ڕکابەریەکی بەهێز کرا لەلایەن زەمالیک، هەروەها بردنەوەیەکی سەخت لە کۆتایی جامی میسڕی لە دژی سیکە حەدید[١٣]. لە دوای لادانی شا فاروق لە شۆڕشی 1952، ئەهلی جەمال عەبدول ناسڕی دیاریکرد وەک سەرۆکی فەخری یانەکە[١٤].

لە وەرزی 1951-52، پاڵەوانێتی خولەکە هەڵوەشایەوە بەهۆی شۆڕشی 1952، و ڕێگە درا بە تیمی نەتەوەیی وڵاتەکە ئامادەکاری بکەن بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٢. لەگەڵ ئەوەشدا، جامی میسڕ و خولی قاهیرە بە شێوەیەکی ئاسایی کرا. ئەهلی هەردوو پاڵەوانێتیەکەی دۆڕاند بە زەمالیک. پاڵەوانێتیەکە دەستی پێکردەوە لە وەرزی دواتردا و ئەهلی توانی بۆ جاری چوارەم لەسەر یەک خولەکە بباتەوە، بە جیاوازیەکی کەم و بە دوو خاڵ لە پێش زەمالیک دەهات، لە دوای ئەوەی هەردوو تیمەکە لە قۆناغی کۆتاییدا 2-2 بوون. لە جامدا، ئەهلی توانی لە پاڵەوانی پێشوو بباتەوە کە زەمالیک بوو 4-1 لە یاری کۆتایدا، لە یاریەکدا کە ساڵح سەلیم دوو گۆڵی تۆمار کرد و برا گەورەکەی عەبدول-وەهاب سەلیم گۆڵێکی تۆمار کرد[١٥].

لە وەرزی 1956-57، ژمارەی تیمەکان زیادیان کرد بۆ 14 تیم، و ئەهلی توانی خولەکە بباتەوە بە جیاوازی 9 خاڵ لەگەڵ زەمالیک کە دووەم بوو، و حەوتەم نازناو لەسەر یەک بباتەوە. ئەوە یەکەم جار بوو کە تیمەکە 40 خاڵ بەدەست بهێنێت[١٦].

ئەهلی پاڵەوانێتی خولی 1958-59 بردەوە بۆ نۆیەم جار لەسەر یەک. سەیاد دیزی بوو بە یەکەم یاریزانی ئەهلی کە ببێت بە گۆڵکاری خولەکە. تیمەکە 55 گۆڵی تۆمار کرد لە تەنیا 18 یاریدا لەو وەرزەدا، زیاتر لە 20 گؤل لە نزیکترین ڕکابەریان لە پاڵەوانێتیەکەدا[١٧].

لە دوای دۆڕاندنی خولەکە بۆ یەکەم جار لە سەرەتایی دەسپێکردنی پاڵەوانێتیەکەوە، ئەهلی توانی خولەکە بباتەوە بۆ دەیەم جار لە مێژووی یانەکە، لە وەرزی 1960-61. یانەکە جامی میسڕی بردەوە لە دوای بردنەوەی لە قەناه 5-0، هەروەها میمی شێربینی دوو گۆڵی تۆمار کرد.

بۆ یەکەم جار بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی ئەفریقا (1697-1980) دەستکاری

لە دوای جەنگی شەش-ڕۆژەی 1967 و وەستاندنی چالاکیەکانی وەرزشی لە میسڕ، دەستەی کارگێڕی ئەهلی کە لەلایەن ئیبراهیم کەمال وەکیل بەڕێوەدەبرا ڕایگەیاند کە یانەکە ڕاهێنانی سەربازی ئەنجام دەدات بۆ ئەو ئەندامە خۆبەخشانەی کە بەشدارن لە سوپای میسڕی، هەروەها کۆکردنەوەی خێرخوازی لە ژێرناوی یانەکە بۆ پشتگیری لە بواری سەربازی.

تەواوی نەوەیەک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ بەهۆی شەڕەوە وازیان لە یاری هێنا و خانەنشین بوون بوون، وەک: ساڵح سەلیم، تاریق سەلیم، تەها ئیسماعیل، رفعەت ئەلفەناگیلی، عادل هەیکال و مەحمود ئەلگوهاری. ئەهلی بۆ ماوەی 13 ساڵی تر نەیتوانی خولەکە بباتەوە.

لە دوای چەندین ساڵ لە تێکشکان، یانەکە یەکەم هەنگاوەکانی نا بۆ چاککردنەوە کاتێک بەڕێوەبەرانی یانەکە بڕیاریاندا کە ناندۆر هیجگوتی وەک ڕاهێنەر دەستنیشان بکەن لە ئەیلولی 1973، بە موچەیەک کە کەمتر بوو لە 600 دۆلار[١٨]. هیدجکوتی نەوەیەکی نوێی ناساند کە ناسرابون بە ئەل تەلامزە (خوێندکاران). نازناوی خول گەڕایەوە بۆ ئەهلی لە 1974-75، لەگەڵ ئەوەی تیمەکە 70 گۆڵی تۆمار کرد لە 34 یاریدا. یەکەم بەشداری ئەهلی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا لە 1976 بوو. لە دوای دەستپێکێکی خراپ، یانەکە کرایە دەرەوە لە یەکەم قۆناغ لەلایەن ئەلجێر. خەتیب یەکەم گۆڵی کیشوەرەکەی تۆمار کرد بۆ ئەهلی.

یانەکە خولی وڵاتەکەی بردەوە لە وەرزەکانی 1975-76 و 1976-77. وەرزی دواتر دووەم بەشداریکردنی بینی لە پاڵەوانێتی ئەفریقا، کە تیمەکە زۆر باشتر بوو لە جاری یەکەم. لە قۆناغی

 
غەفار والی، یەکەم سەرۆکی هەردوو یانەی وەرزشی ئەهلی و فیراسیۆنی تۆپی پێی میسڕی لە هەمان کاتدا

چارەکی کۆتایی لەلایەن ئەکرا هێرتس (ئینگلیزی : Accra Hearts of Oak S.C) کرایە دەرەوە. لە 1978 بۆ 1980، هیدجکوتی ڕەتی کردەوە کە بەشدار بێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی و گەشتی هیلاککەر لە ئەفریقا[١٩].

داگیرکردنی ئەفریقا (1980-1990) دەستکاری

زەمالیک بە شەش خاڵ لە پێش ئەهلی بوو لە خولی نایابی میسڕی 1981-82 . ئەو وەرزە، بۆ بردنەوەی هەر یاریەک دوو خاڵ هەژمار دەکرا، نەک سێ. دوا یاریەکانی پاڵەوانێتیەکە خراپی زۆری زەمالیکی بەخۆیەوە بینی تا ئەوکاتەی ئەهلی توانی پاڵەوانێتیەکە بباتەوە لێیان بە جیاوازی و پێشبونی سێ خاڵ، لە دوای بەرامبەربوونی بێ گۆڵ لە دێربی قاهیرە لە قۆناغی کۆتاییدا. ئەهلی گەیشتە پێش کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی جامی ئەفریقا 1981 بەڵام کشایەوە بەهۆی تیرۆرکردنی سەرۆک ئەنوەر سادات.

 
پێکهاتەی ئەهلی لە یەکەم خولی میسڕی

ئەهلی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا 1982 بردەوە، کە ئێستا ناسراوە بە خولی پاڵەوانەکانی کاف، لە کۆتاییدا لە ئەسانتێ کۆتۆکۆی بردەوە.یاری یەکەمیان 3-0 بردەوە و مەحمود خەتیب دوو گۆڵی تۆمار کرد و عەلا مەیهوب گۆڵێکی تر. یاری یەکەم لە 28 تشرینی دووەم کرا لە یاریگای قاهیرە و لە بەردەم 60،000 هاندەرەدا. لە یاری دووەمدا لە کوماسی، مەحمود خەتیب دووبارە گۆڵی تۆمار کرد و یاریەکە 1-1 کۆتایی هات. یاری دووەم لە 12 کانوونی یەکەم ئەنجامدرا لە کوماسی، غانا، و زیاتر لە 70،000 هاندەر ئامادە بوون. ئەهلی لە ماوەی ئەم پاڵەوانێتیەدا دە یاری ئەنجامدا، بردنەوەی لە هەموو یاریەکانی یاریگای خۆی تۆمار کرد کە پێنج یاری بوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ یاری بەرامبەر بوو و دوو یاری دۆڕا. گەورەترین ئەنجام بریتی بوو لە بردنەوەی 5-0 لە بەرامبەر ئەفریقیە لاوەکان (ئینگلیزی : Young Africans) لە قۆناغی 16. یانەکە 16 گۆڵی تۆمار کرد و پێنج گۆڵی لەسەر تۆمار کرا تەنیا لەم پاڵەوانێتیە. لە دوای 15 ساڵ، ئەهلی لە کۆتاییدا بوو بە براوەی یەکەم پاڵەوانێتی کیشوەری[٢٠].

 
خەتیب لەگەڵ نازناوی خولی ١٩٧٦-٧٧
 
ناندۆر هیدجکوتی و محمد خەتیب

ئەهلی گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا بۆ دووەم جار بەدوای یەک لە 1983، بەڵام کۆتۆکۆی توانی حەقی خۆی بکاتەوە بە بردنەوە لە ئەهلی بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ لە هەردوو یاریەکەدا. یاری یەکەم کرا لە 27 تشرینی دووەم لە یاریگای قاهیرە لە بەردەم 90،000 هاندەر، بە بەشداری سەرۆکی پێشوو حوسنی موبارەک، و کۆتایی هات بە 0-0. یاری دووەم کرا لە 11 کانونی یەکەم لە کوماسی لەبەردەم 70،000 هاندەر، و کۆتایی هات بە بردنەوەی 1-0 کە گۆڵەکە تۆمار کرا لەلایەن ئپۆکو نتی لە خولەکی 22دا. گۆڵی یاریەکە تۆمار کرد لە ڕێگەی ئۆفسایدێکی ڕونەوە بوو[٢١].

ئەهلی گەیشتە یاری کۆتایی کیشوەری لە 1984 دووبارە، ئەمجارە لە جامی براوەکانی جامە ئەفریقیەکان لەبەرامبەر کانۆن یۆندی. ئەهلی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیەوە لە پایتەختی کامیرۆن لە دوای بەرامبەربوونی 1-1 لە هەردوو یاریەکەدا. لە وەرزی 1984-85 یەکێک بوو لە باشترین وەرزەکان لە مێژووی ئەهلی، کە زلهێزە سورەکان جام و خولیان بردەوە، و هەروەها جامی براوەکانی جامی ئەفریقایان بۆ دووەم جار لەسەر یەک بردەوە بە بردنەوە لە لێڤێنتیس یونایتد 2-1 بە ئەنجامی هەردوو یاری. بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک، ئەهلی جامی براوەکانی جامی ئەفریقای بردەوە لە ١٩٨٦لە دوای بردنەوەی خول، بە بردنەوە لە سۆگارا لە یاری کۆتایی و بە ئەنجامی هەردوو یاری 3-2، لەگەڵ تۆمار کردنی دوو گۆڵ لەلایەن تاهیر ئەبوزەید و مەگدی عەبدول غانی گۆڵێک[٢٢].

ئەهلی خولی میسڕی بردەوە لە وەرزی 1986-87 لە ژێرسەرپەرشتی ڕاهێنەر تەها ئیسماعیل. پاڵەوانێتیەکە لەگەڵ زمالیک بەردەوام بوو هەتا

 
یاریزانانی ئەهلی لەگەڵ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ١٩٨٢

کۆتا قۆناغ، کاتێک ئەهلی دوو خاڵ لە پێش بوو. یانەکە توانی لە زەمالیک بباتەوە لە کۆتا قۆناغ ٢-١ کە هەردوو گۆڵەکە ئەیمەن شەوکی تۆماریکرد[٢٣].

ئەهلی جامی ئەفریقای پاڵەوانەکانی یانەکانی ١٩٨٧ بردەوە بە بردنەوە لە یانەی هیلال لە کۆتاییدا. یاری یەکەم بەرامبەر بوون ٠-٠ کە کرا لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە خارتوومی پایتەختی سودان، بە ئامادەبوونی ٥٠،٠٠٠ هاندەری سودانی و ٥٠٠ هاندەری میسڕی. یاری دووەم لە ١٨ کانونی یەکەم کرا لە یاریگای قاهیرە بە ئامادەبوونی ٨٠،٠٠٠ هاندەر ، و ٢-٠ بۆ ئەهلی کۆتایی هات. جەمال تەلاب گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و ئەیمەن شەوکی گۆڵی دووەمی تۆمار کرد. سێ ڕۆژ دوای یاریەکە، ئەفسانەی یانەکە مەحمود خەتیب بڕیاری واز هێنانی لە یاریکردندا دوای ١٧ ساڵ لە یانەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس ئامادەی بوون[٢٤].

بردنەوەی پاڵەوانێتیەکانی عەرەب & بایکۆتکردنی کاف (١٩٩٠ – ٢٠٠٥) دەستکاری

ئەهلی نازناوی جامی میسڕی بردەوە لە ١٩٩٢ بە بردنەوە لە پاڵەوانی خولەکە زەمالیک ٢-١ لە یاریەکی سەرنجڕاکێشی کۆتایی. ئەیمەن شەوکی گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە خولەکی ٩٢ بە لێدانی سەر. لە دوای بردنەوەی جامەکە بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک لە ١٩٩٣، ئەهلی گەڕایەوە ئەفریقا بە بردنەوەی جامی براوەکانی جامی ئەفریقی بۆ جاری چوارەم لە مێژوودا لە ١٩٩٣، کە کۆتا بەشداری یانەکە بوو لەم پاڵەوانێتیە، ئەهلی لە ئەفریقا سپۆرتس لە یاری کۆتایی بە گۆڵکردنێکی لێدانێکی پەنالتی لەلایەن عەبدول عەبدولڕەحمان لە یاریگای قاهیرە لە دوای بەرامبەر بوون ١-١ لە یاری یەکەمدا. لە هەمان وەرز، یانەکە جامی میسڕی بردەوە بە بردنەوە لە غازل مەهالە ٣-٢ لە یاری کۆتاییدا[٢٥][٢٦].

لە دوای سێ ساڵ بە بێ بردنەوەی خول، نازناوەکە گەڕایەوە بۆ ئەهلی لە وەرزی ١٩٩٣-٩٤ لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئالان هاریس لە دوای ڕکابەریەکی سەخت لەگەڵ عیسمائیلی، کە بە یاریەکی کۆتایی یەکلا بۆوە تیایدا زلهێزە سورەکان ٤-٣ لە ئەسکەندەریە بردیانەوە بە هاتریکی محمد ڕەمەزان[٢٧].

ئەهلی بەشداری کرد لە پاڵەوانێتی عەرەب بۆ یەکەم جار لە ١٩٩٣ لە دوای ئەوەی بڕیاریدا بایکۆتی پاڵەوانێتیەکانی ئەفریقا بکات بەهۆی داهاتی کەم و ڕەخنەکانیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوان لە جامی سوپەری کاف ١٩٩٤. ئەهلی جامی براوەکانی جامی عەرەب ١٩٩٤ بردەوە بە بردنەوە لە ئەل شەباب لە یاری کۆتایی ١-٠ کە گۆڵەکە تۆمار کرا لەلایەن فلێکس ئەبۆاگی[٢٨]. لە دوای ئەوەی ئەهلی دووەم نازناوی خولی لەسەریەکی بەدەست هێنا لەگەڵ جامی سوپەری عەرەب لە مەغریب، ڕێنێر هۆڵمان ئەهلی بەجێهێشت لە کۆتایی ١٩٩٧، لە دوای بوون بە دووەم لە جامی پاڵەوانەکانی یانەکانی عەرەب ١٩٩٧ لە تونس. جێی گیرایەوە لەلایەن هاووڵاتەکەی ڕاینێر زۆبێل، کە سەرکەوتوو بوو لە بردەوەی نازناوی خول بۆ پێنجەم وەرزی لەسەر یەک لە ١٩٩٧-٩٨ و بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری عەرەب ١٩٩٨ لەگەڵ زۆبێل بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک، بە بردنەوەی لە ئۆران و شەباب و بەرامبەر بوون لەگەڵ کلەب ئەفرقا. لە ١٩٩٨، ئەهلی گەڕایەوە پاڵەوانێتی ئەفریقی بۆ یەکەم جار لە شەش ساڵی پێشوودا[٢٩].

لە هاوینی ٢٠٠١، ئەهلی گرێبەستی لەگەڵ مانوێل جۆسێ واژۆ کرد بۆ ئەوەی ڕاهێنەری یانەکە بێت، بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکەدا کە ڕاهێنەرێکی پرتوگالی هەبێت. یەکەم بەشداری جۆسێ لەگەڵ ئەهلی یاریەکی دۆستانە بوو لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە مانگی ئابی ٢٠٠١، کاتێک ئەهلی مەدریدی شۆک کرد بە بردنەوەی ١-٠ بە تەنها گۆڵی سەندەی چیکبویک لە یاریگای قاهیرە. گۆڵەکە تۆمار کرا لەدوای هێرشێکی هەڵگەڕاوە و ڕاکردنێکی تەنهای خالید بێبۆ و دواتر پاسدان بە حوسام غالی کە توانی گۆڵپارێزی ڕیاڵ ببڕێت و پاس بدات بە سەندەی و گۆڵ تۆمار بکات[٣٠]. ئەمە چوارەم جار بوو ئەهلی لە پاڵەوانێکی ئەوروپی بباتەوە، جارەکانی تر بریتی بوون لە بردنەوەی ٣-٢ لە بەنفیکا لە ١٩٦٣ کە جامی ئەوروپی بردبۆوە لە ١٩٦١ و ١٩٦٢ و گەیشتە یاری کۆتایی لە ١٩٦٣، بردنەوەی ٢-١ لە دژی بایەرن میونشن لە ١٩٧٧، و لە کۆتاییدا بردنەوەی لە ستیوا بوخارستی ٣-٠ لە [٣١]١٩٨٦.

ئەهلی یەکەم خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقای بردەوە دوای بردنەوەی ٤-١ لە بەرامبەر یانەی مامێلۆدی سەنداون. یاری یەکەم لە ٨ کانونی یەکەم کرا لە یاریگای لۆفتوس ڤێرسفێلد لە پایتەختی ئەفریقای باشور لە پریتۆریا، و ١-١ بە بەرامبەر بوون کۆتایی هات. گیفت کامپامبا لە خولەکی ٢٦ گۆڵی تۆمار کرد و سەعید عەبدول حافز لە خولەکی ٥٨ بەرامبەری کردەوە. یاری دووەم لە ٢١ کانونی یەکەم کرا لە یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە بە ئامادەبوونی ٧٥،٠٠٠ هاندەر، و کۆتایی هات بە بردنەوەی ئەهلی بە سێ گۆل کە تۆمار کران لەلایەن خالید بێبۆ[٣٢].

هەروەها ئەهلی زلهێزی خۆی سەلماند لە کیشوەردا بە بردنەوەی جامی سوپەر بەرامبەر یانەیەکی تری سعودیە. ئەمجارەیان بەرامبەر کایزەر شێفس ٤-١ لە قاهیرە، و لە یاریەکدا کە گۆڵپارێزی ئەهلی عیسام هەداری گۆڵێکی مێژووی تۆمار کرد. مانوێل جۆسێ نەیتوانی هیچ پاڵەوانێتیەکی ناوخۆیی بباتەوە لە جاری یەکەمی ڕاهێنەرایەتی یانەکەدا[٣٣]، هەرچەندە یانەکە توانی بردنەوەیەکی گەورە بەدەست بهێنێت بەرامبەر پاڵەوانی پێشووی خولەکە زەمالیک بە ئەنجامی ٦-١، لەگەڵ ئەوەی خالید بێبۆ چوار گۆڵی تۆمار کرد. بۆ یەکەم جار و تەنیا جار لە مێژووی دێربی قاهیرە کە یاریزانێک بتوانێت ئەو ڕیکۆردە تۆمار بکات. لە کۆتایی وەرزەکە، جۆسێ دەرکرا و جێگەی گیرایەوە لەلایەن جۆهانێس بۆنفێرێی هۆڵەندی بە گرێبەستێکی یەک-ساڵ، موچەی مانگانەی ١٨،٠٠٠$. بڕیاری یانەکە دەربارەی دەرکردنی جۆسێ لەلایەن زۆربەی هاندەرانەوە ڕەخنەی لێگیرا[٣٤][٣٥].

سەردەمی زێڕین (٢٠٠٥ – ٢٠١٣) دەستکاری

٢٠٠٥ : وەرزێک بە بێ دۆڕان دەستکاری

ئەهلی بردنەوەی بەدەست هێنا لە هەموو یاریەکانی ١٤ قۆناغی یەکەم لە خولی نایابی میسڕی ٢٠٠٤-٠٥ ، نازناوی خولی نایابی بردەوە بۆ ٢٩یەم جار لە مێژووی یانەکە و یەکەم پاڵەوانێتی ناوخۆیی بوو بۆ ڕاهێنەری پرتوگالی مانوێل جۆسێ کە دوبارە لەلایەن یانەکەوە دەست نیشان کرابۆوە. ئەهلی خولەکەی بردەوە بە جیاوازی ٣١ خاڵ لەگەڵ ئێنپی کە نزیکترین ڕکابەر بوو. بۆ یەکەم جار یانەیەک هەموو یاریەکانی نیوەی یەکەمی وەرزەکەی بردەوە لەوکاتەوەی خولەکە دەستی پێکردووە لە [٣٦]١٩٤٨.

 
هاندەرانی ئەهلی ئاهەنگ دەگێڕن لە دوای بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا ٢٠٠٥

ئەهلی دووەم جامی سوپەری میسڕی بردەوە لە تەموزی ٢٠٠٥ بە بردنەوە لە ئێنپی ١-٠، کە گۆڵەکە تۆمار کرا لە کاتی زیاد کراو لەلایەن وائیل گۆما. لە کۆتایی ٢٠٠٥، یانەکە نازناوی یانە پاڵەوانەکانی کافی بردەوە بۆ چوارەم جار لە مێژوویدا بە بردنەوە لە ئیتۆیل دی ساهێل ٣-٠ لە یاری کۆتایی لە قاهیرە. یاری یەکەم کرا لە ٢٩ تشرینی یەکەم لە ستەید ئۆڵۆمپیک دی ساوسێ لە تونس، و ٠-٠ کۆتایی هات. یاری دووەم کرا لە ١٢ تشرینی دووەم لە یاریگای ئەکادیمیای سەربازی قاهیرە بە ئامادەبوونی ٣٠،٠٠٠ هاندەر، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە کە ئامادەکاری دەکرا بۆ میوانداری کردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ٢٠٠٦. ئەهلی ٣-٠ بردیەوە، کە گۆڵەکان تۆمار کران لەلایەن محمد ئەبوتریکە، ئوسامە حوسنی، و محمد بەرەکات.

لەگەڵ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەکە ڕیکۆردێکی بێ هاوتای تۆمار کرد کە وەرزێکی تەواو هیچ یاریەک نەدۆڕا لە هەموو پاڵەوانێتیەکان.بە کۆی گشتی ٤٦ یاری کرد لە خولی نایابی میسڕی[٣٧]، جامی میسڕ، جامی سوپەری میسڕی و خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف، کە یانەکە هەر چوار پاڵەوانێتیەکەی بردەوە. یانەکە هەروەها ڕیکۆردێکی تری تۆمار کرد کە ٥٢ یاری نەدۆڕا لە ٨٥٢ ڕۆژدا. ئەهلی یەکەم بەشداری کرد لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا لە کانونی یەکەم ٢٠٠٥، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە قۆناغی یەکەمدا لە بەرامبەر ئیتیحاد دۆڕا و دواتر پێنجەمی لەدەستدا بە دۆڕان بەرامبەر سیدنی[٣٨].

 
محمد ئەبوتریکە، یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەکە.

زۆربەی خەڵک وا دادەنێن کە ٢٠٠٦ باشترین ساڵ بوو لە مێژووی ئەهلی لە ڕوی دەستکەوتەوە، کە دەستی پێکرد بە بردنەوەی جامی سوپەری میسڕی بۆ دووەم جار بە بردنەوەیەکی تر لەبەرامبەر ئێنپی، کە گۆڵەکە لە کاتی زیادکراودا تۆمار کرا. یانەکە هەروەها خولی بردەوە بۆ جاری دووەم لەسەر یەک. ئەهلی دواتر جامی میسڕی بردەوە ٣-٠ لە بەرامبەر زەمالیک، کە بەمەش هەر سێ نازناوە ناوخۆیەکەی بردەوە.

ئەهلی دوبارە ئەفریقای داگیر کرد بە گەیشتن بە یاری کۆتایی لەبەرامبەر سفاکسێن، لە یاری یەکەمدا بەرامبەر بوو ١-١ لە یاریگای قاهیرە، کە گۆڵەکان تۆمار کران لەلایەن ئەبو تریکە لە نیوەی یەکەم لە ڕێگەی لێدانێکی ڕاستەوخۆوە و دواتر یەکسان کرایەوە لەلایەن فریمپۆنگ بۆ سفاکسێن لە پێنج خولەکی سەرەتای نیوەی دووەم. سفاکسێن پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی جامەکە بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا. لە چرکەکانی کۆتایی یاری دووەم، ئەنجامەکە ٠-٠ بوو تا ئەوکاتەی محمد ئەبوتریکە تەنیا گۆڵی یاریەکەی کرد لە ڕێگەی لێدانێکەوە و نازناوەکەی بۆ ئەهلی بەدەست هێنا.

یانەکە بەشداری کرد لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠٠٦ بۆ دووەم جار لەسەر یەک، کە پاڵەوانێتیەکە کرا لە یابان. بەشداری ئەهلی ئەمجارە سەرکەوتوو تر بوو لە جاری پێشوو، کە لە ئەوکلاند ستی بردەوە لە چارەکی کۆتایی ٢-٠ کە گۆڵەکان تۆمار کران لەلایەن فلاڤیۆ ئامادۆ و محمد ئەبوتریکە لە نیوەی دووەم. یانەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕوبەڕوی یانەی بەڕازیلی ئینتەرناسیۆنال بووەوە، کە ٢-١ دۆڕا و گۆڵەکان تۆمار کران لەلایەن ئەلێکساندەر پاتۆ و لویز ئادریانۆ، لە کاتێکدا فلاڤیۆ گۆڵەکەی ئەهلی تۆمار کرد لە نیوەی دووەم. یانەکە توانی مەدالیای برۆنز بباتەوە بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەفریقا کە لە کلەب ئەمریکای بردۆتەوە ٢-١ لە یۆکۆهاما. محمد ئەبوتریکە دوو گۆڵی تۆمار کرد، لە کاتێکدا سالڤادۆر کاباناس تەنیا گۆڵەکەی یانە مەکسیکیەکی تۆمار کرد[٣٩].

ئەهلی لە جامی سوپەری کاف ٢٠٠٧ یاری کرد لە ١٨ شوبات لە یاریگای ئەدیس ئابابا وەک پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠٠٦ لە دژی ساهیل، پاڵەوانی جامی کیشوەرەکانی کاف ٢٠٠٦. ئەهلی چەندین یاریزانی دورکەوتبۆوە لەم قۆناغەدا بەهۆی پێکانی یاریزانەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، یاریەکە گەیشتە پەنالتیەکان لە دوایی ئەوەی کاتی زیادکراو بە بێ گۆڵ تەواو بوو، کە ئەهلی بە پەنالتی ٥-٤ یاریەکەی بردەوە. لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەر، یانەکە ڕیکۆردەکەی لەگەڵ زەمالیک یەکسان کردەوە بە بردنەوەی ٣ نازناوی جامی سوپەر، پێش ئەوەی سێ نازناوی تر بباتەوە و ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات. ئەهلی هەروەها ڕیکۆردێکی تری تۆمار کرد وەک زۆرترین بەشداری کردن لە جامی سوپەر (٨ جار).

زلهێزە سورەکان بەردەوام بوون لە زاڵبوونیان بەسەر نازناوی خول، بە بردنەوەی خولی نایابی میسڕی بۆ چوارەم جار لەسەر یەک بە جیاوازی ١٧ خاڵ لە یانەی ئیسماعیلی. یانەکە هەروەها جامی سوپەری بردەوە بۆ چوارەم جار لەسەر یەک بە بردنەوە لە زەمالیک ٢-٠ کە گۆڵەکان ئەحمەد حەسەن و مواتاز ئینزۆ تۆماریان کرد. ئەوە دووەم بردنەوە بوو لە هەفتەیەکدا بۆ ئەهلی لەبەرامبەر زەمالیک لە دوای ئەوەی هەفتەیەک پێش ئەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ڕوبەڕوی یەک بونەوە. ئەهلی خولی یانە پاڵەوانەکانی کافی بردەوە بۆ شەشەم جار بە ئەنجامی هەردوو یاری ٤-٢ لە بەرامبەر کۆتۆن سپۆرت دی گۆروا لە یاری کۆتاییدا، لە دوای ئەوەی یاری یەکەمی ٢-٠ بردەوە و لە یاری گەڕانەوەدا ٢-٢ بەرامبەر بوون. یانەکە بەشداری کردەوە لە جامی جیهانی یانەکان، بەڵام ئەمجارە هەردوو یاری دۆڕاند لە بەرامبەر پۆجوا و یانەی تۆپی پێی ئەدیلاین[٤٠].

 
ئۆڵتراس ئەهلاوی پێش یاری دێربی قاهیرە لە خولی نایابی میسڕی ٢٠٠٧-٠٨
 
پێکهاتەی سەرەکی ئەهلی لە ٢٠١١

یانەکە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ی بە بردنەوەی جامی سوپەری کاف دەست پێکرد لە دوای بردنەوەی لە سفاکسێن ٢-١ کە دوو گۆڵەکە تۆمار کران لەلایەن فلاڤیۆ، و پێش ئەوەی پێشبڕکێی بەرگری کردن لە خول دەست پێبکات لە ئیسماعیلی، هەردوو تیمەکە یاریەکی یەکلاکەرەوەیان ئەنجام دا بۆ ئەوەی پاڵەوان دیاری بکرێت، کە ئەهلی ١-٠ بردیەوە لە ڕێگەی لێدانێکی سەری فلاڤیۆ و بە ئەسیستی هاونیشتیمانەکەی جیلبێرتۆ لە لێدانێکی ڕاستەوخۆدا [٤١]. ئەوە کۆتا پاڵەوانێتی مانوێل جۆسێ بوو لە ماوەی دووەمی ڕاهێنەرایەتیدا پێش ئەوەی حوسام ئەل بەدری ببێت بە ڕاهێنەر[٤٢]. بەدری توانی پارێزگای لە نازناوی خولی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بکات و بوو بە یەکەم ڕاهێنەری هاونیشتیمانی ئەهلی کە نازناوی خول بباتەوە بۆ یانەکە لە ماوەی ٢٣ ساڵی پێشوودا. ئەهلی جامی سوپەری میسڕی بردەوە بە بردنەوە لە حەراس ئەل هۆدود ١-٠ .

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف، ئەهلی گەیشت بە یاری کۆتایی، بەڵام دەرکرا لەلایەن ئێسپێرانس سپۆرتیڤ دی تونس بە هۆی هەڵەیەکی بەناوبانگی ناوبژیوان لەلایەن جۆسێف لامپتی کە بردنەوەی بەخشی بە خاوەن یاریگا لە یاری دووەمدا کە تۆپێکی دەستی ڕوون ئەنجامدا لە گۆڵەکەی تۆمار کرا لەلایەن مایکڵ ئنێرامۆ[٤٣].

چالاکی وەرزشی لە میسڕ دواخرا بەهۆی ئاڵۆزی یاریگای بەنداوی سەعید. لە یاری یەکەمدا لە دوای دەست پێکردنەوەی چالاکی وەرزشی، ئەهلی جامی سوپەری میسڕی بردەوە بە بردنەوە لە ئێنپی ٢-١، لە یاریەکی بێ هاندەردا لە یاریگای بۆرگ عەرەب. سەرەڕای سەختی ڕوداوەکان، یاریزانانی ئەهلی توانیان زاڵ بن و لە ئێسپێرانسیان بردەوە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠١٢. یاری یەکەم کۆتایی هات ١-١ لە یاریگای بۆرگ عەرەب، بردەوە لە یاری گەڕانەوەدا ٢-١ بۆ ئەهلی لە ستەید ئۆڵۆپیک دێ رادێس حەوتەم نازناوی پاڵەوانی ئەفریقای بەخشی لە مێژووی یانەکەدا، کە گێدۆ گۆڵی یەکەمی ئەهلی تۆمار کرد لە ڕێگەی لێدانێک لەناو لاکێشەی ١٨ یارد پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم، و وەلید سۆلیمان ئەنجامەکەی کرد بە ٢-٠ لە خولەکی ٦١ دا. هێرشبەری ئێسپێرانس یانیک جێنگ گۆڵێکی بۆیان تۆمار کردەوە، و محمد ئەبوتریکە پەنالتیەکی لەدەست دا، بەڵام ئەهلی توانی یاریەکە بباتەوە[٤٤][٤٥].

ئەهلی، بە ڕێبەرایەتی حوسام بەدری، توانی پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠١٢ لە یابان، بە بردەوەی یاری یەکەم لە دژی سانفرێچ هیرۆشیما ٢-١، کە گۆڵەکان سەعید حەمدی و یاریزانی ناوەڕاست و هێمای ئەهلی محمد ئەبوتریکە کە لە جێمی دووەم خرایە ناوەوە و توانی گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات دوای تەنیا ١٢ خولەک لە نیوەی دووەم[٤٦]، ئەهلی دواتر ١-٠ دۆڕا بە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆریس کۆرینسیانس، و دواتر بە مۆنتێری دۆڕا لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم[٤٧].

حوسام بەدری یانەکەی جێهێشت بۆ محمد یوسف، کە توانی زاڵبونەکەیان تەواو بکات بە سەرکەوتووی و ئەهلی گەیاند بە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠١٣ بۆ هەشتەم جار بە بردنەوەی لە یانەی ئەفریقای باشور ئۆرلاندۆ پایرەتس ٢-٠ لە یاری گەڕانەوەدا، لە دوای بەرامبەر بوون ١-١ لە یاری چوندا. محمد ئەبوتریکە گۆڵی بۆ ئەهلی تۆمار کرد لە یاری چوندا لە ڕێگەی لێدانێکی ڕاستەوخۆ. یاری گەڕانەوە کۆتا کاریگەری و هاندانی هاندەران بوو بۆ ئەفسانەی یانەکە محمد ئەبوتریکە کە گۆڵی یەکەمی یاریەکەی تۆمار کرد و بوو بە کۆتا گۆڵی بە درێسی سورەوە[٤٨].

سەردەمی مەحمود تاهیر (٢٠١٤ – ٢٠١٧) دەستکاری

ئەهلی بەشدار بوون لە جامی کۆنفیدراڵی ئەفریقی لە دوای دۆڕاندنی زووی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەڵام زلهێزە سورەکان خولیایەکی بەهێزیان هەبوو بۆ ئەوەی ئەو پاڵەوانێتیە کیشوەریە زیاد بکەن بۆ مێژووی یانەکە بۆ یەکەم جار. ئەهلی گەیشتە یاری کۆتایی لە دژی سێوێ بەڵام یاری چوون دۆڕا ٢-١. لە یاری گەڕانەوەدا، ئەنجامەکە ٠-٠ بوو هەتا خولەکی شەش لە کاتی زیادکراو، کاتێک عیماد مۆتاب گۆڵی تۆمار کرد بە لێدانی سەر لە خولەکەکانی کۆتاییدا، کە وای کرد ڕاهێنەر خوان کارلۆس گۆریدۆ ڕابکات و ئاهەنگ بگێڕێت لەسەر یاریگاکەدا[٤٩].

گاریدۆ دواتر دەرکرا لەلایەن یانەکە لە دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف دەرکرا بە پەنالتی دۆڕا بە مۆغریب تێتوان.

ئەهلی بە قۆناغێکی گرنگدا دەڕۆیشت لە دوای ئەوەی زۆربەی ئەستێرەکانی نەوەکەی پێشوو وازیان لە یاریکردن هێنا، لە ئەنجامدا چەند پاڵەوانێتیەکیان دۆڕاند. یانەکە ڕێڕەوی خۆی وەرگرتەوە کاتێک لە یاری جامی سوپەر ڕوبەڕوی زەمالیک بووەوە لە دوبەی بۆ یەکەم جار لە کۆتایی ٢٠١٥.

 
هاندەرانی تیفۆی ئەهلی پێش یاری جامی سوپەری میسڕی لە ٢٠١٥

عەبدول-عەزیز عەبودل-شەریف پێشڕەوی زلهێزە سورەکانی کرد وەک ڕاهێنەر بە بردنەوەی ٣-٢ لە بەرامبەر زەمالیک لە یاریگای هەزە بن زاید تا نۆیەم جامی سوپەری میسڕی بباتەوە لە مێژووی یانەکە[٥٠].

لە دوای لەدەستدانی نازناوی خولی منیسڕی ٢٠١٤-٢٠١٥، ئەهلی خولی ٢٠١٥-١٦ بە جیاوازی حەوت-خاڵ لەگەڵ پاڵەوانی پێشوو زەمالیک. ئەهلی پاڵەوانێتیەکەی کۆتایی پێهێنا بە بەهێزترین هێڵی هێرشبردن و بەرگری لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری هۆڵەندی مارتین جۆل، کە لە جێگای ڕاهێنەری پرتوگالی جۆسێ پێسێرۆ دەست بەکاربوو[٥١]. ئەهلی نازناوی خولەکەی بردەوە بۆ ٣٩یەم جار لە مێژووی یانەکە پێش تەواوبوونی خولەکە بە چوار یاری. یانەکە توانی ٣٩ یاری لەسەر یەک بە بێ دۆڕاندن بە ڕێبکات لە هەموو پاڵەوانێتیەکاندا، کە ڕیکۆردێکی تۆمار کرد بە ٣٠ یاری بە بێ دۆڕاندن لە خولدا. لە ژێر سەرپەرشتی حوسام بەدری کرابوو، ئەهلی توانی ٣٠ یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە لەو وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا[٥٢].

یانەکە دواتر جامی میسڕی بردەوە بۆ ٣٦ەم جار لە مێژوویدا لە دوای بردنەوە لە ئەل مەسری ٢-١ لە یاریەکی بەهێزدا لە کۆتایی جامی میسڕی لە یاریگای بۆرگ عەرەب. مەسڕی لە خولەکی ١٠٢دا گۆڵی تۆمار کرد و دوای ئەوە عەمر گەماڵ یەکسانی کردەوە لە خولەکی ١١٧، و ئەحمەد فەتحی گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە خولەکی ١٢٠دا[٥٣].

ئەهلی گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠١٧، بە بەرامبەر بوون ١-١ لەگەڵ ویداد لە یاریگای بۆرگ عەرەب، ویداد دواتر میوانداری ئەهلی کرد لە ستەید محمد کاسابلانکا، کە ئەهلی دۆڕا ١-٠ و نەیتوانی نۆیەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف بباتەوە.

سەردەمی مەحمود خەتیب & گەڕاندنەوە بۆ نازناوی ئەفریقی (٢٠١٧-ئێستا) دەستکاری

لە ١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، مەحمود خەتیب هەڵبژێردرا وەک سەرۆکی نوێی یانەکە، خەتیب لە پێشەوەی ڕکابەریەکان دەهات لە مەحمود تاهیر و ٢٠،٩٥٦ دەنگی بەدەست هێنا. تاهیر، کە سەرۆک بوو لە ٢٠١٤ هەتا ٢٠١٧، تەنها ١٣،١٨٢ دەنگی بەدەست هێنا. لە پێشبڕکێ بۆ بوون بە جێگری سەرۆک، موستەفا فەهمی ١٤،٢٦٩ دەنگی کۆکردەوە بەروارد بە وەزیری پێشووی وەرزشی میسڕی عەمری فاروک کە بردیەوە و ١٩،٩٢٣ دەنگی بەدەست هێنا[٥٤].

ئەهلی جامی سوپەری میسڕی بردەوە بۆ دەیەم جار لە مێژوویدا، لە دوای بردنەوەی لە ئەل مەسڕی ١-٠، لە یاریەکەدا کە ئەنجامدرا لە ١٢ کانونی دووەمی ٢٠١٩ لە یاریگای هەزە بین زاید ، یانەی ئەل عەین، ئیمارات. گۆڵی بردنەوە تۆمارکرا لەلایەن وەلید ئازارۆ لە خولەکی ١٢ی نیوەی یەکەمی کاتی زیادکراو، کە نازناوەکەی بەخشی بە زلهێزە سورەکان[٥٥].

وەرزی دواتر، یانەکە توانی نازناوی خولی نایابی میسڕی بباتەوە بۆ سێیەم وەرزی لەسەر یەک لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر حوسام بەدری، چلەم نازناو لە مێژوویدا، کە گەیشت بە چوارەم ئەستێرە. ئەهلی بە فەرمی نازناوەکەی بردەوە ٦ هەفتە پێش کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەکە، کە دووەم زێراترین نازناو بوو لە مێژوودا لە دوای وەرزە مێژوویەکەی خولی نایابی میسڕی ٢٠٠٤-٠٥[٥٦].

ئەهلی گەیشت بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠١٨، بەڵام دۆڕا بە یانەی تونسی ئێسپێرانس، ئەهلی یاری یەکەمی بردەوە ٣-١، بەڵام ئێسپێرانس لە یاری گەڕانەوەدا ٣-٠ بردیەوە و وای کرد خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ببەنەوە بەهۆی یاسای گۆڵی دەرەوە، ئەهلی نەیتوانی نۆیەم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف بباتەوە.

ئەهلی توانی نازناوی خولی نایابی میسڕی ٢٠١٨-١٩ بباتەوە بۆ چوارەم وەرزی لەسەر یەک و ٤١ەمین نازناو لە مێژوویدا لە ژێر کە ئەو وەرزە لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری ئۆرۆگوای مارتن لاسارتێ بوو، لە دوای بردنەوەی لە مۆکاولون عەرەب ٣-١ لە ڕوبەڕوو بونەوەیەکدا لە ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٩. ئەم ئەنجامە وای کرد ئەهلی پێنج خاڵ پێش بکەوێت لەبەرامبەر ڕکابەرەکەی زەمالیک کە یەک یاری لە وەرزی خولەکەدا مابوو[٥٧]. بردنەوەی خولی ٢٠١٨-١٩  نازناوەکانی یانەکەی زیاد کرد بۆ ١٣٦، وای کرد ئەهلی یەکەم یانە بێت کە زۆرترین نازناوی هەبێت بە هەبوونی ٢٠ نازناوی کیشەوری؛ نۆ خولی یانە پاڵەوانەکان، یەک جامی کۆنفیدراڵی، چوار جامی براوەی جامەکان، شەش جامی سوپەر و یەک پاڵەوانێتی یانەکانی ئاسیا-ئەفریقا، هەتا ٢٠١٨، ئەهلی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کافی بردبۆوە لە ١٩٨٢، ١٩٨٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٨ [٥٨]، ٢٠١٢ و ٢٠١٣؛ وای کرد ببن بە خاوەنی زۆرترین نازناو لە ئەفریقا. لەسەر ئاستی نەتەوەیی، ئەهلی ٤١ خولی نایابی میسڕی و ٣٦ جامی میسڕی، ١١ نازناوی جامی سوپەری میسڕی، و حەوت جامی سوڵتان حوسێن، ١٥ نازناوی قاهیرەی هەبێت کە زیاتر بێت لە هەر یانەیەکی تر، لەگەڵیدا بردنەوەی جامی کۆماری یەکگرتووی عەرەب یەک جار و جامی کۆنفیدراڵی میسڕی یەکجار[٥٩].

لە ٣١ ئاب، ڕێنێ وێیلەر وەک ڕاهێنەری نوێی ئەهلی دانرا، وێیلەر جێگای مارتن لاسارتێی گرتەوە کە لابرا هەرچەندە ئەهلی گەیاند بە نازناوی خول و یاریەکیش مابوو لە خولەکە[٦٠]. وێیلەر توانی یەکەم نازناو بۆ یانەکە بەدەست بهێنێت لە کەمتر لە مانگێکدا کاتێک ئەهلی توانی جامی سوپەری میسڕی بباتەوە بۆ ١١یەم جار لە مێژووی یانەکە بە بردنەوە ٣-٢ لە زمالیک لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٩ لە یاریگای بۆرگ عەرەب. هێرشبەری نێجیری جونیۆر ئەجاڤی گۆڵی یەکەم و سێیەمی بۆ ئەهلی تۆمار کرد، بوو بە دووەم یاریزانی بیانی کە گۆڵ تۆمار بکات لە مێژووی جامی سوپەری میسڕی، کە یەکەم یاریزانی بیانی کە گۆڵ تۆمار بکات لە پاڵەوانێتیەکە هێرشبەری مەغریبی وەلید ئازارۆ بوو کە گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد لە دژی مەسڕی لە جامی سوپەری میسڕی ٢٠١٧-١٨. ئاجایی بوو بە یەکەم یاریزانی بیانی کە دوو گۆڵ تۆمار بکات لە جامی سوپەری میسڕی[٦١].

لە ١٨ ی ئەیلول، کاتێک زەمالیک دۆڕا بە ئەسوان، ئەهلی ٤٢ەم نازناوی خولی نایابی میسڕی بردەوە لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠؛ ئەمەش ١٣یەم نازناوی خول بوو بۆ یانەکە کە بیباتەوە لە کۆتا ١٤ وەرزدا لە ٢٠٠٤ەوە، و دووەم نازناوی وێیلەر بوو پێش ئەوەی یانەکە جێبهێڵێت و جێگەی بگیرێتەوە لەلایەن پیسۆ مۆیسمانێ، یەکەم ڕاهێنەری ئەفریقای باشوور لە مێژووی یانەکەدا[٦٢].

باڵادەستی کیشوەری (٢٠٢٠ - ) دەستکاری

لە ٢٧ی تشرینی دووەم، ئەهلی ڕوبەڕوی زەمالیک بووەوە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠٢٠، یاریەکەی بردەوە ٢-١ کە سۆلیا گۆڵی یەکەمی بۆ ئەهلی تۆمار کرد لە خولەکی پێنجدا بە لێدانی سەر، شیکابالا دواتر یەکسانی کردەوە بۆ زەمالیک لە خولەکی ٣١ دا بە قاچی چەپ لەسەر قەراغی هێڵی پەنالتی و گۆڵی لە شیناوی تۆمار کرد[٦٣]. ماگدی گۆڵی بردنەوەی بۆ ئەهلی تۆمار کرد لە خولەکی ٨٩دا؛ بە ئەژنۆی کۆنترۆڵی تۆپەکەی کرد لە ناوچەی پەنالتی و بە لێدانێک تۆپەکەی ئاڕاستەی کۆرنەری ڕاستی گۆڵەکە کرد لە دژی گۆڵپارێز گاباسکی، توانی نۆیەم نازناوی ئەهلی بباتەوە و یەکەمیان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە[٦٤][٦٥]. لە دوای هەفتەیەک، ئەهلی لە جەیشی بردەوە لە کۆتایی جامی میسڕی ٣-٢ بە پەنالتی. بەم بردنەوەیە، ئەهلی هەر سێ نازناوەکەی بردەوە بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا، و بوو بە یەکەم یانەی ئەفریقی کە سێ نازناوەکە بەدەست بهێنێت سێ جار[٦٦][٦٧].

لە دوای سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠٢٠، ئەهلی لە دوهەیلی بردەوە لە یەکەم یاری پاڵەوانێتیەکە، بە هۆی لێدانێک لەلایەن حوسێین شاهات، ئەهلی نارد بۆ یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپی بایەرن میونشین لە یاری پێش کۆتایی[٦٨][٦٩]. بایەرن لە ئەهلی بردەوە ٢-٠ بە دوو گۆڵی ڕۆبێرت لێڤاندۆوسکی[٧٠][٧١]. ئەهلی توانی مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنێت بۆ دووەم جار لە مێژووی یانەکە لە دوای بردنەوە لە پاڵمێراس. براوەی جامی لیبەرتادۆرێس ٢٠٢٠ لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم، بوو بە یەکەم و تەنیا یانەی ئەفریقی یاخود عەرەب کە دوو مەدالیا لەو پاڵەوانێتیە بەدەست بهێنێت[٧٢].

لە ٢٨ مایسی ٢٠٢١، ئەهلی لە بێرکانێی بردەوە ٢-٠ لە جامی سوپەری کاف ٢٠٢١ لە قەتەر، کە بوو بە ٢٢ەم نازناوی کیشوەری یانەکە[٧٣]، لە ١٧ حوزەیرانی ٢٠٢١، ئەهلی لە کایزەر شێفسی بردەوە ٣-٠ لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە مەغریب، بوو بە براوەی دەیەم خولی یانە پاڵەوانەکان و بیست و سێیەم نازناوی کیشوەری[٧٤].

 
یاریزانانی ئەهلی لەگەڵ مەدالیای برۆنز لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠٢١

لە ٢١ ئەیلولی ٢٠٢١، ئەهلی جامی سوپەری میسڕی دۆڕاند بە جەیش لە لێدانی یەکلاکەرەوە ٣-٢[٧٥]، ئەمەش لە ئەنجامدا کارێکی بەدوادا هات لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکە، کە ٣٠٠،٠٠٠£E بڕی لە موچەی یاریزانەکان، بەڕێوەبەرانی تۆپی پێ، و سەرجەم ستافی ڕاهێنەرایەتی[٧٦]. ئەم لێبڕینە دواتر لابرا لەدوای ئەوەی ئەهلی لە زەمالیکی بردەوە ٥-٣ لە دێربی قاهیرە لە ٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢١[٧٧].

لە ٢٢ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ئەهلی هەشتەم جامی سوپەری کافی بردەوە لە دوای بردنەوە لە ڕاجا ٦-٥ بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ڕاجا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لە خولەکی ١٣ لە دوای ئەوەی یاسر ئیبراهیم گۆڵی لەخۆیان تۆمار کرد، بەڵام تاهیر محمد تاهیر ئەنجامەکەی بۆ ئەهلی یەکسان کردەوە لە خولەکی ٩٠دا، یاریەکەی گەیاند بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە[٧٨].

ئەهلی سەرکەوت بۆ جامی جیهانی یانەکانی فیفا ٢٠٢١ لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەب وەک پاڵەوانی ئەفریقا. یانەکە یاری یەکەمی بردەوە لە دژی براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف یانەی مۆنتێری مەکسیکی هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری یاریزان بەشداریان نەکرد بەهۆی پێکان، و هەندێ لە یاریزانەکانی یانەکە بەشدار بوون لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی میسڕی لە ڕکابەری کردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ٢٠٢١. محمد هانی تەنیا گۆڵی یاریەکەی تۆمار کرد لە خولەکی ٥٣. لە یاری پێش کۆتایی، ئەهلی دۆڕا بە پاڵمێراس، براوەی جامی لیبەرتادۆریس ٢٠٢١ و بە ئەنجامی ٢-٠، دواتر یاری کرد لە دژی یانەی سعودی هیلال لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەم. ئەهلی پلەی سێیەمی بەدەست هێنا لە جامی جیهانی یانەکانی فیفا بۆ سێیەم جار لە مێژووی یانەکە لە دوای ئەوەی لە هیلالی بردەوە ٤-٠، گەورەترین ئەنجامی بردنەوە بۆ ئەهلی لە جامی جیهانی یانەکان.

ئەهلی بۆ دووەم جار لەسەر یەک گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف و بۆ سێیەم جار لەسەر یەک لە ژێر ڕاهێنەرایەتی پیسۆ مۆیسمانێ، لە دوای بردنەوەی لە یانەی جەزائیری سێتیف ٦-٢ بە ئەنجامی هەردوو یاری.

ڕکابەریەکان دەستکاری

 
پلەکانی ئەهلی و زەمالیک لە خولدا بە درێژایی مێژوو

دێربی قاهیرە یاریەکی ڕکابەری تۆپی پێیە لە نێوان یانەکانی میسڕی ئەهلی و زەمالیک، کە دوو سەرکەوتووترین یانەن لە میسڕ و ئەفریقا. ئەهلی و زەمالیک ناونران بە یەکەم و دووەم یانەی ئەفریقی لە سەدەی بیستەمدا لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقی، هەردوو یانە دەکەوتنە قاهیرەی مەزن، و یاریەکانیان بە یەکلاکەرەوەی وەرزی تۆپی پێ دادەنرێت لەگەڵ پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی زۆری وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باکور لە ساڵی ١٩٧٠ەوە. بە گشتی، دێربی دوو جار دەکرێت لە وەرزێکدا کە دوو یاریە لە خولی نایابی میسڕی، بەڵام زۆر باوە کە هەردوو یانە ڕوبەڕوی یەک دەبنەوە لە جامی میسڕ، بەتایبەت لە یاری کۆتایی، و لە گرنگترین پاڵەوانێتی ئەفریقادا هەروەها، خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف.

هاندەران دەستکاری

ئۆڵتراس ئەهلاوی دەستکاری

ئەهلی خاوەنی هاندەری گەورەی ئۆڵترایە کە پێیان دەوترێن ئۆڵتراس ئەهلاوی (بە کورتکراوەی ئینگلیزی : UA07) کە ناسراون بە نمایشی ئاگرین. ئۆڵتراس ئەهلاوی ئاڵای خۆیان بەرز کردەوە بۆ یەکەم جار لە یاری دژی یانەی ئێنپی لە ١٣ نیسانی ٢٠٠٧، ئۆڵتراس ئەهلاوی هەروەها پشتگیری لە تیمەکانی تۆپی سەبەتە، تۆپی بالە و تۆپی دەستی ئەهلی دەکەن. ئەندامەکانی ئۆڵتراس ئەهلاوی لەناویاندا دەرچوی کۆلێژ، کرێکار و گەنجانی تێدایە لە چەندین ئاستی کۆمەڵایەتی لە میسڕ. دروشمەکەیان بریتیە لە "بۆ هەمیشە پێکەوە"، کە مانای ئەوەیە ئاماژە دەکەن بە یەکگرتنیان لە نێوان ئەندامەکان. دروشمی تریان هەیە وەک "ئێمە میسڕین" ، "باشترین یانە لە جیهاندا" یاخود "باشترین یانە کە هەبێت".

یانەکان لە میسڕ بوون بە هێزێکی گەورەی سیاسی لە ماوەی شۆڕشی میسڕی ٢٠١١ لە دژی سەرۆکی پێشوو موبارەک، بەڵام بە دوژمنایەتییەکی درێژخایەن لەگەڵ پۆلیس ناسرابوون. کاتێک ٣٨ ئەندامی شەیتانەکانی ئۆڵتراس لە شەبین ئەلکۆم دەستگیرکران بەهۆی "سەر بە گروپێکی نایاسایی"، لەگەڵ تاوانی توندوتیژی زیادە، ئەوە وەک سەرکوتکردنی ڕێکخراوەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەیرکرا[٧٩].

گروپەکانی تری هاندەران دەستکاری

جۆری گروپ ناو بەرواری دروستبوون
گروپی ئۆڵتراس ئۆڵتراس ئەهلاوی ١٣ نیسانی ٢٠٠٧
گروپی ئۆڵتراس شەیتانە سورەکانی ئۆڵتراس ٢٠٠٧ ( لە ٢٠١٥ هەڵوەشایەوە)
گروپی ئۆڵتراس براوەکانی ئۆڵتراس ٢٠١٢ ( لە ٢٠١٤ هەڵوەشایەوە)
ڕێکخراوی هاندەران ئەی ئێڵ یو ١٩٩٦ ( لە ٢٠٠٥ هەڵوەشایەوە)
ڕێکخراوی هاندەران ئەی ئێف سی ٢٠٠٥ ( لە ٢٠٠٧ هەڵوەشایەوە)

ئاژاوەی یاریگای پۆرت سەعید دەستکاری

لە ١ شوباتی ٢٠١٢، ئاژاوەیەکی گەورە ڕویدا لە یاریگای پۆرت سەعید لە پۆرت سەعید، میسڕ، لە کاتی یاریەکی تۆپی پێی خولی نایابی میسڕی لە نێوان ماسڕی و ئەهلی، لە دوای ئەوەی ٣-١ ماسڕی بردیەوە. هاندەرانی ماسڕی بەشێوەیەکی ئازار بەخش هێرشیان کردە سەر هاندەرانی ئەهلی بە هێشتنەوەیان لە یاریگاکەدا و هێرشیان کردە سەر بە بەرد، شوشە و یاری ئاگرین[٨٠][٨١]. لە ئەنجامدا ٧٢ هاندەری ئەهلی کوژرا و زیاتر لە ٥٠٠ هاندەر بریندار بوون لە دوای ئەوەی هەزاران هاندەری ئەهلی لە ناو چیمەی یاریگا و جێگای دانیشتن بوون. بەشی زۆری مردنەکان ڕویاندا چونکە پۆلیس ڕەتی کردەوە دەرگاکانی یاریگاکە بکاتەوە. ئەندامانی ئۆڵتراس ئەهلاوی ڕایانگەیاند کە لایەنگرەکان بە تایبەتی بەهۆی داواکانیان لە تەلەڤزیۆنەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای هێزە چەکدارەکان، و هەروەها گاڵتەکردنیان بە ئاشکرا بە رژێمی پێشوو و ئەنجومەنی باڵای هێزە چەکدارەکان، کرانە ئامانج.

سرود دەستکاری

"هەڵسە ئەهلی" سروودی فەرمی یانەکەیە و لە ساڵی 1957 لەلایەن ڕۆژنامەنووس فکری عەبازا نووسراوە و مەحمود شێریف هاوسەری ئوم کەلسووم ئاوازی بۆ داناوە. لە ژێر کاریگەری سروودی شۆڕشی میسری ساڵی ١٩١٩ "سەرهەڵدانی میسری" بووە[٨٢]. تێکستی سروودەکە بەم شێوەیەن[٨٣]:

هەستە ئەهلی، ببینە کوڕەکانت و سەربازەکان کەتیبەکانت دەبینن، سەربازەکانت و قەرەباڵغەکان ببینن

                       نیشانەکانی سەرکەوتن ببینە لە ڕێگەی هەموو نەوەکانەوە شکۆمەندیەکانی نەمری تێدا ببینن و تۆماری بکەن

                                              تۆ هەمیشەیت هەمیشە لە لوتکەدایت

                       هەموو نیعمەتێکی ژیانت لای ئێمەیە و ئەوەش ویستی پەروەردگارمانە

                       لە گەورەکانتەوە شکۆمەندی خۆمان بەدەست هێنا و بە گەنجی تۆ ناومان پاراست

                                              تۆ هەمیشەیت هەمیشە لە لوتکەدایت

ڕەسەنایەتی ناو دەستکاری

ئەمین سامی پاشا یەکەم کەس بوو کە پێشنیاری ناوی "یانەی وەرزشی ئەهلی" کرد. ئەهلی، کە مانای "نەتەوەیی" دێت، بەوە ناونرا چونکە دروستکرابوو بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و دەرچوەکانی ئامادەیی کە بەشێکی سەرەکی بوون لە شۆڕشی دژ بە داگیرکاری ئینگلیز لە میسڕ.

یاریگاکان دەستکاری

یاریگای موختار ئاڵتێش دەستکاری

پەڕگە:Mokhtar El tetsh stadium.jpg
تاوەری قاهیرە لە پشت یاریگای موختار ئاڵتێش
 
هاندەرانی ئەهلی پشتگیری یانەکەیان دەکەن لە یاریگای موختار ئاڵتێش

یاری تۆپی پێ یەکێک نەبوو لە ئامانجەکانی دروستکەرانی یانەی ئەهلی؛ ئامانجەکە ئەوە بوو کە دەرگاکان بکەنەوە بۆ خوێندکارانی ئامادەیەکان تا یەک ببینن و ڕاهێنانی دایالۆگی سیاسی بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەندامانی یانەکە کە دەرچووی ئامادەیەکان بوون ئارەزوویان بۆ تۆپی پێ دروستبوو، کە وای کرد ئەهلی یەکەم یاریگای خۆی دروست بکات لە ١٩٠٩ و لەو کاتەدا پێیان دەوت (ئەل-حەوش)، کە ئەمەش وشەیەک بوو لە دیالێکتی میسڕیدا بە مانای "حەوشە" لە زمانی عەرەبی. یاریگاکە بە درێژایی ساڵەکان گەشەی پێدرا و ناسرا بە یاریگای موختار ئاڵتێش. لە ١٩٢٩، یاریگاکە ناونرا بە ناوی شازادەی ئەوکاتی میسڕ، یاریگای شازادە فاروق. لە ١٩٥٦، گڵۆپ و ڕوناکی دانرا بۆ یاریگاکە، یاریگاکە دواتر دوبارە ناو نرایەوە یاریگای موختار ئاڵتێش. موختار ئاڵتێش یەکێک بوو لە ئەفسانەکانی یانەکە و بە یەکێک لە بەهرەدارترینی تۆپی پێ دادەنرێت لە مێژووی وڵاتەکە و سۆزی چەندین هاونیشتیمانی خۆی ڕاکێشابوو. ئەهلی بەردەوام لە یاریکردن لە یاریگای موختار ئاڵتێش هەتا ئەوکاتەی یاریگای قاهیرە کرایەوە[٨٤].

یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە دەستکاری

ئەهلی پێشتر یاریەکانی یاریگای خۆیان دەکرد لە یاریگای موختار ئاڵتێش، بەڵام جێگای هاندەرانی زۆر کەم بوو بۆ هاندەرانی یانەکە. لەبەر ئەو هۆکارە، یاریگای موختار ئاڵتێش بوو بە جێگای ڕاهێنان کردن، و یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە جێگای گرتەوە بۆ یاریەکانی ئەهلی کە لە یاریگای خۆیاندا دەیکەن. لە ٢٠١٤ەوە، ئەهلی وەستاوە لە یاریەکانی یاریگای خۆی لە یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە بۆ ماوەیەکی نەزانراو بە هۆکاری هۆکارەکانی سەلامەتی. لە وەرزی ٢٠١٦-١٧، ئەهلی زۆربەی یاریەکانی خۆی لە یاریگای ئەل سەلام کرد و یاریەکانی پاڵەوانێتیە ئەفریقیەکانی لە یاریگای بۆرگ ئەل عەرەب دەکرد. لە یاری یەکەمی وەرزی ٢٠١٧-١٨ خولی نایابی میسڕی، ئەهلی گەڕایەوە یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە وەک جێگای فەرمی خۆی.

پانۆرامای یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە پێش دەستپێکردنی یاری ئەهلی لەگەڵ سەنداون لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا ٢٠١٩-٢٠

یاریگای ئەهلی دەستکاری

لە ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەهلی ڕایگەیاند کە یاریگای ئەل سەلامیان کڕیوە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ یاخود تا ئەوکاتەی یاریگای یانەی وەرزشی ئەهلی دروست دەکرێت و یاریە گرنگەکان کە پێویستی بە جێگای هاندەری گەورەترە لە یاریگای قاهیرە دەکرێت، دواتر یاریگاکە ناوەکەی گۆڕا بۆ یاریگای ئەهلی.

یەکەم یاری کە لە یاریگاکەدا کرا لە ٦ کانوونی یەکەم بوو لە دژی یانەی هیلال لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف ٢٠١٩-٢٠.

هەرچەندە خاوەندارێتی یاریگاکەی هەبوو، ئەهلی دڵنیای کردەوە کە ئێنتاگ حەربی، ئەو یانەیەی لەلایەن وەرزیری بەرگری میسڕی خاوەندارێتی دەکرا و لەو یاریگایە یاریان دەکرد، ڕێگایان پێ دەدرێت بە شێوەیەکی ئاسایی لە یاریگاکە یاری بکەن هەتا کۆتایی وەرزی ٢٠١٩-٢٠ بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە خشتەی خولەکەدا ڕوونەدات، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە بۆ وەرزی زیاتر. ئەهلی هەروەها ڕایگەیاند کە هەموو هەڵبژاردە نیشتیمانیەکان دەتوانن لە یاریگاکەدا یاریەکانیان بکەن[٨٥].

میدیا دەستکاری

ئەهلی تی ڤی کەناڵێکی میسڕی-عەرەبیە کە لە ئێستادا پەخشی یاریە دۆستانەکانی تیمی تۆپی پێ، یاریەکانی لاوان و وەرزشەکانی تر دەکات. کەناڵەکە دروست کرا لە ٢٠٠٨ دا، بە کارکردن لەگەڵ تۆڕی تەلەڤزیۆن و ڕادیۆی عەرەب. پەخشی فەرمی کەناڵەکە دەستی پێکرد لە ٣ کانونی یەکەمی ٢٠١٠ کاتێک سەرۆکی پێشووی یانەکە حەسەن حەمدی کردنەوەی کەناڵەکەی ڕاگەیاند.

یانەکە هەروەها کەناڵی یوتیوبی هەیە کە زیاتر لە ١.٨٦ ملیۆن سەبسکرایبی هەیە هەتا مایسی ٢٠٢٢. ڤیدیۆی ڕاهێنانەکان، پێشکەشکراوە تایبەتەکان و بەشە گرنگەکانی یاریەکان بە بەردەوامی لەسەر ئەو کەناڵە بڵاو دەکرێنەوە. لە ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢١، کەناڵی یانەکە لەسەر یوتیوب دۆکومێنتاریەکی بڵاو کردەوە بەناوی نهێنی نۆیەم، یەک ملیۆن بینەری هەبوو لە کەمتر لە یەک ڕۆژدا.

لەوەش زیاتر، یانەکە گۆڤاری هەفتانەی خۆی هەیە کە هەواڵە جیاوازەکانی یانەکەی تێدا بڵاو دەکرێتەوە.

جلوبەرگ و لۆگۆ دەستکاری

لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩١٧، محەمەد شەریف سەبری بەك كە مامی شا فاروق بوو، دەبێتە ئەندامی یانەكە و یەكەم لۆگۆی بۆ ئەهلی  دیزاین كرد (١٠ ساڵ دوای دامەزراندنی یانەكە). شێوەیەکی هێلکەیی بوو کە لە کۆتایی سەرەوەدا بە تاجی پاشای میسر رازاوەتەوە، کە هێمای دەسەڵاتی شاهانەی میسر بوو لەو کاتەدا. هەڵۆکە تاشرا بوو پاشان گۆڕا بۆ نیوە سوور و نیو سپی و دواتر سوور بووەوە تەنها بەهۆی ئاڵای میسر لە سەردەمی عەباس حیلمی دووەم. لە ساڵی ١٩٥٢ دوای شۆڕشی تەمموز و گۆڕینی شێوازی حوکمڕانی میسر بۆ سەرۆکایەتی ، تاجەکە لابرا. لۆگۆکە وەک خۆی ماوەتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ کە گۆڕانکارییەکی کەمی تێدابوو و ئاهەنگی گێڕان بەبۆنەی سەدەمین ساڵیادی یانەکەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ئەستێرەی چوارەم لەسەر نیشانەکە زیادکرا دوای ئەوەی تیپەکە بۆ جاری ٤٠ نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا.

گەشەی لۆگۆی یانەکە ١٩١٧ - ١٩٥٢ ١٩٥٢ - ٢٠٠٧ ٢٠٠٧ - بۆ ئێستا
  پەڕگە:Old Logo Al Ahly SC.jpeg پەڕگە:Al Ahly SC logo.png

بەرهەم هێنەری جلوبەرگ و سپۆنسەری جلەکان دەستکاری

ماوە بەرهەمهێنەری جل سپۆنسەری جل
1978–1979 ئۆمبرۆ گروپی مەنسوڕ
1979–1980 Old Spice
1980–1983 پوما Helwan For Import & Export
1983–1989 کۆکا کۆلا
1989–1993 ئۆمبرۆ
1993–2000 ئەدیداس
2000–2001 نایک
2002 ڤۆدافۆن
2002–2009 پوما
2009–2011 ئەدیداس
2011–2015 ئیتیساڵات
2016–2018 سپۆرتا ڤۆدافۆن
2018–2022 ئۆمبرۆ WE

دەستکەوتەکان دەستکاری

ناوخۆیی (١١٥ نازناو) دەستکاری

جۆر پاڵەوانێتی نازناو وەرزەکانی بردنەوە دووەم بوون
میسڕی خولی نایابی میسڕی 42 1948–49, 1949–50, 1950–51, 1952–53, 1953–54, 1955–56, 1956–57, 1957–58, 1958–59, 1960–61, 1961–62, 1974–75, 1975–76, 1976–77, 1978–79, 1979–80, 1980–81, 1981–82, 1984–85, 1985–86, 1986–87, 1988–89, 1993–94, 1994–95, 1995–96, 1996–97, 1997–98, 1998–99, 1999–2000, 2004–05, 2005–06, 2006–07, 2007–08, 2008–09, 2009–10, 2010–11, 2013–14, 2015–16, 2016–17, 2017–18, 2018–19, 2019–20 1966–67, 1977–78, 1983–84, 1987–88, 1990–91, 1992–93, 2000–01, 2002–03, 2002–03, 2003–04, 2014–15, 2020–21
جامی میسڕ 37 1923–24, 1924–25, 1926–27, 1927–28, 1929–30, 1930–31, 1936–37, 1939–40, 1941–42, 1942–43, 1944–45, 1945–46, 1946–47, 1948–49, 1949–50, 1950–51, 1952–53, 1955–56, 1957–58, 1960–61, 1965–66, 1977–78, 1980–81, 1982–83, 1983–84, 1984–85, 1988–89, 1990–91, 1991–92, 1992–93, 1995–96, 2000–01, 2002–03, 2005–06, 2006–07, 2016–17, 2019–20 1925–26, 1931–32, 1932–33, 1934–35, 1937–38, 1943–44, 1951–52, 1958–59, 1972–73, 1975–76, 1996–97, 2003–04, 2009–10, 2015, 2015–16
جامی سوپەری میسڕ 11 2003, 2005, 2006, 2007, 2008, 2010, 2011, 2014, 2015, 2017, 2018 2009, 2016, 2019
جامی سوڵتان حسێن 7 1922–23, 1924–25, 1925–26, 1926–27, 1928–29, 1930–31, 1937–38 1927–28, 1933–34, 1934–35, 1935–36
خولی قاهیرە 16 1924–25, 1926–27, 1927–28, 1928–29, 1930–31, 1933–34, 1934–35, 1935–36, 1936–37, 1937–38, 1938–39, 1941–42, 1942–43, 1947–48, 1949–50, 1957–58
جامی جۆنفیدراڵی میسڕی 1 1989
کۆماری یەکگرتووی عەرەب پاڵەوانێتی کۆماری یەکگرتووی عەرەب (سوری-میسڕی) 1 1961

ئەفریقا (٢٣ نازناو) دەستکاری

جۆر پاڵەوانێتی ژمارەی نازناو وەرزە براوەکان وەرزەکانی دووەم بوون
کیشەوری ئەفریقا خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف 10 1982, 1987, 2001, 2005, 2006, 2008, 2012, 2013, 2020, 2021 1983, 2007, 2017, 2018, 2022
جامی براوەی جامەکانی ئەفریقا 4 1984, 1985, 1986, 1993
جامی کۆنفیدراڵی کاف 1 2014
جامی سوپەری کاف 8 2002, 2006, 2007, 2009, 2013, 2014, 2021 (May), 2021 (December) 1994, 2015

هەرێمی (٤ نازناو) دەستکاری

جۆر پاڵەوانێتی ژمارەی نازناو وەرزەکانی براوە وەرزەکانی دووەم بوون
وافا (UAFA) جامی پاڵەوانانی یانەی عەرەب 1 1996 1997
جامی براوەکانی جامی عەرەب 1 1994
جامی سوپەری عەرەب 2S 1997, 1998

جیهانی (١ نازناو) دەستکاری

جۆر پاڵەوانێتی ژمارەی نازناو وەرزەکانی براوە وەرزەکانی دووەم بوون
کیشوەربڕ جامی ئاسیای-ئەفریقا 1 1988
جامی جیهانی یانەکانی فیفا پلەی سێیەم 2006, 2020, 2021
  • ██ ڕیکۆردی زۆرترین

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "The 15 Most Successful Football Clubs in Africa - Speeli". www.speeli.com (بە ئینگلیزی). 2021-03-29. Retrieved 2022-06-10.
  2. ^ "البداية..نادي الوطنية". web.archive.org. 2020-07-02. Retrieved 2022-06-10.
  3. ^ "أول مجلس في تاريخ الأهلي". web.archive.org. 2020-07-02. Retrieved 2022-06-10.
  4. ^ "حجر الأساس". web.archive.org. 2020-06-25. Retrieved 2022-06-10.
  5. ^ "إسم جديد ورئيس مصري". web.archive.org. 2020-08-04. Retrieved 2022-06-10.
  6. ^ "أول ملعب كرة". web.archive.org. 2020-07-04. Retrieved 2022-06-10.
  7. ^ "أول فريق كرة". web.archive.org. 2020-07-02. Retrieved 2022-06-10.
  8. ^ "جولة داخلية". web.archive.org. 2020-07-03. Retrieved 2022-06-10.
  9. ^ "اتحاد التنس". web.archive.org. 2020-07-02. Retrieved 2022-06-10.
  10. ^ "سجل الابطال | بطولات النادي الأهلي المصري". ميركاتو داي (بە عەرەبی). 2020-04-16. Retrieved 2022-06-11.
  11. ^ "أول دوري". web.archive.org. 2020-06-22. Retrieved 2022-06-11.
  12. ^ "الثلاثية على الترسانة". web.archive.org. 2020-06-25. Retrieved 2022-06-11.
  13. ^ "بطل الثنائية بصعوبة". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  14. ^ published, Gary Parkinson (2016-04-29). "FourFourTwo's 50 Biggest Derbies in the World, No.10: Al Ahly vs Zamalek". fourfourtwo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  15. ^ "Dr.Tarek Said's Homepage - Egyptian League 1950/51". drtareksaid.net. Retrieved 2022-06-11. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "بطل الدوري بفارق قياسي". web.archive.org. 2020-06-22. Retrieved 2022-06-11.
  17. ^ "التاسعة..والضظوي هداف الدوري". web.archive.org. 2020-06-23. Retrieved 2022-06-11.
  18. ^ "Nandor Hidegkuti". The Independent (بە ئینگلیزی). 2002-03-02. Retrieved 2022-06-11.
  19. ^ "جيل السبعينات الذهبي". web.archive.org. 2020-08-12. Retrieved 2022-06-11.
  20. ^ "حكاية نهائي (1).. الأهلي بطل 1982 .. عندما هتف الرئيس الغاني "تحيا مصر"". يلاكورة.كوم. Retrieved 2022-06-11.
  21. ^ "حكاية نهائي (2).. الأهلي يخسر 83.. عندما احتسب الحكم الجزائري الهدف من تسلل". يلاكورة.كوم. Retrieved 2022-06-11.
  22. ^ "ثنائية ولقب إفريقي رابع". web.archive.org. 2020-01-29. Retrieved 2022-06-11.
  23. ^ "انتصار الأسبوع الأخير". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  24. ^ "حكاية نهائي (3) .. الأهلي "87" يحسم الصراع العربي والكرة تودع الخطيب". يلاكورة.كوم. Retrieved 2022-06-11.
  25. ^ "رقم قياسي إفريقي". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  26. ^ "Egypt - List of Cup Winners". www.rsssf.com. Retrieved 2022-06-11.
  27. ^ "إنطلاق جيل التسعينات الذهبي". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  28. ^ "تفوق عربي". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  29. ^ "استمرار المدرسة الألمانية". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  30. ^ "Al Ahly upset Real Madrid" (بە ئینگلیزی). 2001-08-04. Retrieved 2022-06-11.
  31. ^ "قدوم جوزيه…والفوز علي الريال". web.archive.org. 2020-06-23. Retrieved 2022-06-11.
  32. ^ "حكاية نهائي (4).. الأهلي بطل 2001.. "هاتريك" بيبو والعرجون نجم المباراة". يلاكورة.كوم. Retrieved 2022-06-11.
  33. ^ "عودة غزو إفريقيا وهاتريك بيبو". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  34. ^ "Bonfrere joins Al Ahly" (بە ئینگلیزی). 2002-06-26. Retrieved 2022-06-11.
  35. ^ "ال6-1". web.archive.org. 2020-01-12. Retrieved 2022-06-11.
  36. ^ "Al Ahly set Egyptian record" (بە ئینگلیزی). 2004-12-24. Retrieved 2022-06-11.
  37. ^ "Summary - Premier League - Egypt - Results, fixtures, tables and news - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2022-06-11.
  38. ^ "الرباعية وكأس العالم لأول مرة". web.archive.org. 2020-07-19. Retrieved 2022-06-11.
  39. ^ "الرباعية التاريخية وليلة أبوتريكة". web.archive.org. 2020-07-18. Retrieved 2022-06-11.
  40. ^ "الأهلي يعود لليابان". web.archive.org. 2020-07-22. Retrieved 2022-06-11.
  41. ^ "Al Ahly clinch league title" (بە ئینگلیزی). 2009-05-24. Retrieved 2022-06-11.
  42. ^ "رحيل جوزيه بعد نهاية مثيرة". web.archive.org. 2020-07-22. Retrieved 2022-06-11.
  43. ^ "تفوق محلي وظلم إفريقي". web.archive.org. 2020-07-22. Retrieved 2022-06-11.
  44. ^ "Al Ahly clinch African club final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  45. ^ "من أجل الشهداء". web.archive.org. 2020-07-18. Retrieved 2022-06-11.
  46. ^ "Ahly through to world semi-finals". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  47. ^ "عودة لليابان". web.archive.org. 2020-07-18. Retrieved 2022-06-11.
  48. ^ "اللقب الثامن واعتزال الساحر". web.archive.org. 2020-07-18. Retrieved 2022-06-11.
  49. ^ "الأكثر تتويجا…برأس متعب". web.archive.org. 2020-01-13. Retrieved 2022-06-11.
  50. ^ "بطل السوبر". web.archive.org. 2020-08-04. Retrieved 2022-06-11.
  51. ^ "بطل الدوري 38". web.archive.org. 2020-07-04. Retrieved 2022-06-11.
  52. ^ "الأهلى يفوز بالدورى للمرة الـ "39"". اليوم السابع (بە عەرەبی). 2017-05-30. Retrieved 2022-06-11.
  53. ^ "بالفيديو | الأهلي يتوج بالكأس رقم 37 في تاريخه | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-06-11.
  54. ^ "Fahmy loses in Ahly polls as El Khatib wins". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  55. ^ "«أجايي» أول لاعب أجنبي يحرز هدفين في «السوبر»". web.archive.org. 2020-02-24. Retrieved 2022-06-11.
  56. ^ "النجمة الرابعةll «الأربعين».. ثاني أسرع دوري في تاريخ الأهلي". web.archive.org. 2020-02-25. Retrieved 2022-06-11.
  57. ^ "Ahly win Egyptian title with game to spare". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  58. ^ "Coton Sport 2-2 Al Ahly" (بە ئینگلیزی). 2008-11-16. Retrieved 2022-06-11.
  59. ^ "الأهلي الأكثر تتويجًا بالبطولات في العالم". web.archive.org. 2020-07-02. Retrieved 2022-06-11.
  60. ^ "Ahly appoint Rene Weiler as new coach". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  61. ^ "«أجايي» أول لاعب أجنبي يحرز هدفين في «السوبر»". web.archive.org. 2020-02-24. Retrieved 2022-06-11.
  62. ^ "Mosimane looks to break more new ground in Egypt". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  63. ^ "African Champions League: Al Ahly beat Zamalek in all-Egypt final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  64. ^ "Finally nine for Al Ahly". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.[بەستەری مردوو]
  65. ^ "African Champions League: Al Ahly beat Zamalek in all-Egypt final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  66. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Al Ahly wins Egypt Cup to complete historical treble". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  67. ^ English, A. S. (2020-12-05). "Egypt's Al-Ahly claim a historic treble". Diario AS (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  68. ^ "FIFA Club World Cup Qatar 2020™: Al Duhail SC - Al Ahly SC". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.[بەستەری مردوو]
  69. ^ "Fifa Club World Cup: Mosimane's Al Ahly beat Olunga's Al-Duhail to set-up semi-final against Bayern Munich | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-06-11.
  70. ^ "Bayern reach Fifa Club World Cup final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  71. ^ marcoiraqbet (2019-10-11). "Get To Know The Best Football Betting Sites I IraqBet" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  72. ^ "Al Ahly clinch third place at Club World Cup". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  73. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Ahly beat Berkane to clinch seventh Total CAF Super Cup title". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  74. ^ "Al-Ahly claim record 10th CAF Champions League title with 3-0 win over Kaizer Chiefs". Arab News (بە ئینگلیزی). 2021-07-18. Retrieved 2022-06-11.
  75. ^ "El Gaish win Egyptian Super Cup title". EgyptToday. 2021-09-21. Retrieved 2022-06-11.
  76. ^ Ismail, Ali (2021-09-22). "Al Ahly deduct player salaries following Egyptian Super Cup defeat". KingFut (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  77. ^ "Zamalek v Al Ahly Match Report, 05/11/2021, Premier League | Goal.com". www.goal.com. Retrieved 2022-06-11.
  78. ^ Football, CAF-Confedération Africaine du. "Ahly beat Raja to clinch eighth TotalEnergies CAF Super Cup". CAFOnline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  79. ^ Press, Sarah el Deeb, Associated. "Egypt: 38 soccer fans charged with violence". USA TODAY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-11.
  80. ^ CNN, From Mohamed Fadel Fahmy and Ian Lee, For. "Anger flares in Egypt after 79 die in soccer riot". CNN. Retrieved 2022-06-11.
  81. ^ "Egypt football violence leaves many dead in Port Said". BBC News (بە ئینگلیزی). 2012-02-02. Retrieved 2022-06-11.
  82. ^ "قناة الأهلي تنطلق بأوركسترا لنشيد النادي التاريخي من دار الأوبرا". بوابة الأهرام (بە عەرەبی). Retrieved 2022-06-11.
  83. ^ "لازم تعرف.. زوج أم كلثوم "ملحن" نشيد الأهلي". اليوم السابع (بە عەرەبی). 2017-10-13. Retrieved 2022-06-11.
  84. ^ "أول ملعب كرة". web.archive.org. 2020-07-04. Retrieved 2022-06-11.
  85. ^ "Al Ahly announce new 25-year lease for Al Salam Stadium at historic 2045 summit". Kick Off. 2019-12-05. Retrieved 2022-06-11.