ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا (٢٠٢٣)
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھاوشانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە تورکیا ئەنجامدرا. [١] [٢] بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ . بەپێی خەمڵاندنەکان لە ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا کۆی گشتی ٦٤ ملیۆن دەنگدەر،( لە تورکیا ٦٠.٩ ملیۆن و لە دەرەوەی وڵات ٣.٢ ملیۆن )بەشداری بکرێت. [٣] بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ١٤ی ئایار وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٥٠ کە یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی بوو لە تورکیا دیارکرا.ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە یان ئاک پارتی) وەک بەربژێری ھاوپەیمانی گەل، کە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەھەپە) و سێ پارتی بچووکی دیکە لەخۆدەگرێت، خۆی کاندید کردەوە. ھاوپەیمانییەکە بەھۆی بەشداریکردنی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) کە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵای کوردی ناسراوە، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە. [ئ]ھاوپەیمانی نەتەوەیی کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن پێکھاتووە لەنێویاندا پارتی کۆماری گەلی کۆماری، کەمال کلچدارئۆغلو سەرۆکی جەھەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بەربژێر کرد. ھاوپەیمانی نەتەوەیی پابەند بووە بە گەڕاندنەوەی دەستووری تورکیا بۆ سیستەمی پەرلەمانی ، دوور لە سیستەمی سەرۆکایەتی کە لە دوای ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ ەوە بوونی ھەیە. پارتی چەپی کەسک و ھاوپەیمانی کرێکاران و ئازادی ئەگەر چی بەشێک نەبوو لەو ھاوپەیمانیتییە بەڵام پشتیوانی خۆیان بۆ کەمال کلچدارئۆغلو دەربڕی.[٥] ھەروەھا دوو کاندیدی بچووکی دیکە، ئەوانیش سەرۆکی پارتی نیشتمانی موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کاندید کرد؛ بەڵام سێ ڕۆژ پێش ھەڵبژاردنەکان، موحەرەم ئینجە لە کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەھۆی تۆمەت و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەرانە و ھەڵمەتی ناشرین و چەواشەکاری بەردەوام لەلایەن کاندیدە ڕکابەرەکانیەوە لە دژی.[٦]
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا | |
---|---|
[[File:|frameless|250px]] | |
بەشێکە لە | ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا |
وڵات | تورکیا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | تورکیا |
لە پێش | 2018 Turkish presidential election |
کاتی ڕوودان | ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ |
نووسینگەی ململانێکراو | سەرۆک کۆماری تورکیا |
کاندید | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، کەمال کلچدارئۆغلو، Muharrem İnce، سینان ئۆغان |
پرسە سەرەکییەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان لە زیارت سیاسی و ئابووری بوون لەوانە پرسی بوومەلەرزە کوشندەکەی مانگی شوباتی ٢٠٢٣ی تورکیا-سوریا ، کە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسی کوشت و مەترسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھێنایە بەرباس،[٧][٨][٩]ھەروەھا قەیرانە ئابورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان , کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکردووە لە پرسە سەرەکییەکانی کەمپینەکانی ھەڵبژاردن بوون.لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا دەنگدەران ئابوورییان وەک بوارێکی سەرەکی نیگەرانی خۆیان دەستنیشان کردووە.[١٠]بەیانی ڕۆژی ١٤ی ئایار ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە و دوای چارەکێک دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان. لە خولی یەکەمدا ئەنجامەکان بە شێوەیەک بوون کە ھیچ بەربژێرێک نەیتوانی نیوەی دەنگەکان زیاتر بەدەستبھێنێت، ئەردۆغان ٤٩.٥٪ و سینان ئۆغان ٥.٢٪ و کلچدارئۆغلو ٤٤.٩٪ی بەدەستھێنا، سەڕەرای ئەوەی موحەرەم ئینجە پێش دەنگدان کشایەوە بەڵام ٠.٤٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو ٢٨ی ئایار پێشبڕکێ دەکەن لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکان.[١١]
پاشخان
دەستکاریھەڵبژاردنی ٢٠١٨
دەستکاریھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەنجامدرا. ئەم ھەڵبژاردنە بووە ھۆی گواستنەوەی وڵاتەکە لە سیستەمی پەرلەمانییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی، کە پێشتر لە ڕێی دەنگدانی ڕیفراندۆمی دەستوریی ٢٠١٧ پەسەندکرا بوو. لە ئەنجامدا ئەردۆغان بووە سەرۆککۆماری تورکیا، کە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٤ ھەر لە ھەمان پۆست و پێگەدا بوو. لە ھەمان کاتدا، پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بۆ یەکەم جار لە حوزەیرانی ٢٠١٥، زۆرینەی تەواوەتی خۆی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی گەورەی تورکیا لەدەستدا، کە ئەمەش وای لێکرد پشت بە ھاوپەیمانەکەی ببەستێت، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) کە دەوڵەت باخچەلی سەرکردایەتی دەکات.
ھەرچەندە ئەگەر ھەبوون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام ئەوە لەلایەن دەوڵەت باخچەلی ڕەتکرایەوە. لە پاڵ ئەوەش، ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند کە ھاوپەیمانی ئەکەپە و مەھەپە بەردەوامیی دەبێت و ئەردۆغان دەبێتە کاندیدی ھاوبەش بۆ ھەردوو حیزب.[١٢]
سیستەمی ھەڵبژاردن
دەستکاریسەرۆک کۆماری تورکیا ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێت لەڕێی سیستەمی دوو خولی، کە تیایدا دەبێت کاندیدێک زۆرینەی دەنەگەکان بەدەست بھێنێت (زیاتر لە ٥٠٪) بۆ ئەوەی وەک نوێنەری گەل ھەڵبژێردرێت. ئەگەر لە خوولی یەکەمدا، ھیچ کاندیدێک زیاتر لە ٥٠٪ دەنگەکانی بەدەست نەھێنا، ئەوا لە خوولی دووەمدا تەنیا ئەو کاندیدە دەکەونە پێشبڕکێ کە لە خوولی یەکەمدا زۆرترین دەنگیان ھێنا بوو. مانەوە لە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری تورکیا سنووردارە، ھەر تاکێک بۆی ھەیە بۆ دوو خوولی پێنج ساڵە لەسەریەک ئەو پۆستە وەربگرێت.[١٣]
پاڵێوراوانی پێشوەختەی سەرۆکایەتی دەبێت لانیکەم تەمەنیان ٤٠ ساڵ تێپەڕی کردبێت و دەبێت خوێندنی باڵایان تەواو کردبێت. هەر پارتێکی سیاسی کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمان ٥٪ دەنگی بەدەستهێنا بێت، دەتوانێت کاندیدێک پێشکەش بکات، هەرچەندە ئەو پارتانەی کە ئەم سنورەیان نەگەیشتۆتە پێشەوە دەتوانن هاوپەیمانێتی پێکبهێنن و کاندیدە هاوبەشەکان هەڵبژێرن تا ئەو کاتەی کۆی دەنگەکانیان لە ٥٪ زیاتر بێت. سەربەخۆکان دەتوانن هەڵبژێردرێن ئەگەر ١٠٠،٠٠٠ ئیمزا لە دەنگدەران کۆبکەنەوە.[١٤]
پاڵێوراوەکان
دەستکاریڕاگەیەنرا
دەستکاری- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا (٢٠١٤-ئێستا).[١٥]
- جەم ئوزان، سەرۆکی پێشووی پارتی گەنجان (GP). [١٦]
- موحەرەم ئینجە, سەرۆکی پارتی نیشتمان، کاندیدی سەرۆک کۆماری لە ساڵی ٢٠١٨.[١٧]
- سینان ئۆغان ئەندامی پێشووی پەرلەمان لە مەھەپە (٢٠١١-٢٠١٥) ( وەک سەربەخۆ کاندید دەکات ).
ڕەتکرایەوە بۆ بوون بە کاندید
دەستکاری- دەوڵەت باخچەلی، سەرکردەی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، جێگری سەرۆک وەزیران (١٩٩٩-٢٠٠٢).[١٨]
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ (٢٠١٩-ئێستا)، سەرۆکی شارەوانیش لە ناوچەی بێلیکدۆزو (٢٠١٤-٢٠١٩).[١٩]
- مەنسور یاواش، ٢٩ھەمین سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە (٢٠١٩-ئێستا)، سەرۆکی شارەوانیش لە ناوچەی بەیپازاری (١٩٩٩-٢٠٠٩).[٢٠]
- مەرال ئاکشەنەر سەرکردەی پارتی باش، وەزیری ناوخۆ (١٩٩٦-١٩٩٧)، کاندیدی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٨.[٢١]
کاندید و لایەنەکان
دەستکاریکاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار
دەستکاریپەڕگە:Portrait placeholder.png | پەڕگە:Portrait placeholder.png | پەڕگە:Portrait placeholder.png | ||
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان [٢٢] | دیاری نەکراوە | دیاری نەکراوە | ||
ئەکەپە | جەھەپە | ھەدەپە | مەھەپە | ئی پارتی |
لایەنە کێبڕکێکارەکان
دەستکاریئەکەپە | جەھەپە | ھەدەپە | مەھەپە | ئی پارتی |
---|---|---|---|---|
٢٩٥ / ٦٠٠
|
١٤٦ / ٦٠٠
|
٦٧ / ٦٠٠
|
٤٩ / ٦٠٠
|
٤٣ / ٦٠٠
|
ھاوپەیمانییەکان
دەستکاریبۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا، کۆمەڵێک ھاوپەیمانی کۆن و نوێ سازدراون، لەم خشتەی خوارەوە ناوی ھاوپەیمان، حیزبەکان و ئایدۆلۆژیاکانیان دانراوە.
١ | ناو | ئەندامان | ئایدۆلۆژیا | کورسی |
---|---|---|---|---|
ھاوپەیمانی گەل |
|
٣٣٦ / ٦٠٠
| ||
٢ | ھاوپەیمانی نەتەوەیی | ١٧٤ / ٦٠٠
| ||
٣ | ھاوپەیمانی کرێکاری و ئازادی | ٦٠ / ٦٠٠
| ||
٤ | ھاوپەیمانی تورکیا [٢٥] | ٣ / ٦٠٠
| ||
٥ | یەکێتی ھێزە سۆسیالیستەکان |
|
٠ / ٦٠٠
|
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Son Dakika... Erdoğan seçim kararını açıkladı: 14 Mayıs». Cumhuriyet (بە تورکی). ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Erdoğan seçim kararını imzaladı: Türkiye 14 Mayıs'ta sandık başına gidecek». BBC News Türkçe (بە تورکی). ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Ekonomi، Nasıl Bir (٤ی ئایاری ٢٠٢٣). «Seçimde en büyük etken Z kuşağı ve kadınlar…». Ekonomim (بە تورکی). لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Bekdil، Burak (١٠ی ئایاری ٢٠٢٣). «Turkey's Hezbollah: Erdoğan's new ally». Jewish News Syndicate. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Emek ve Özgürlük İttifakı'ndan Kılıçdaroğlu'na destek – DW – 28.04.2023». dw.com (بە تورکی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Ebrahim، Isil Sariyuce,Gul Tuysuz,Nadeen (١١ی ئایاری ٢٠٢٣). «Turkish presidential candidate withdraws in potential boost for Erdogan rival». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Buyuk، Hamdi Firat (١٤ی شوباتی ٢٠٢٣). «Erdogan Ally Calls for Turkish Election Postponement After Quake». Balkan Insight (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «How Will Turkey's Earthquake Affect the Current Election Cycle?». The Washington Institute (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Erdoğan says sorry for earthquake rescue delays». POLITICO (بە ئینگلیزی). ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «En büyük sorun ekonomi». birgun.net (بە Turkish). لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Coskun، Orhan (2023-05-15). «Turkey faces runoff election with Erdogan leading». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2023-05-17 ھێنراوە.
- ^ «General elections to be held in 2023, early polls out of question, MHP's Bahçeli says | Daily Sabah». General elections to be held in 2023, early polls out of question, MHP’s Bahçeli says. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Dopico، Alex (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Does Turkey have term limits?». janetpanic.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Anayasa değişikliği maddeleri tam metni | Yeni anayasa maddeleri nelerdir? | Son Dakika Türkiye Haberleri». Cnnturk.com. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Turkey's Erdogan Declares His Bid for President in 2023 Election». Bloomberg.com. 9 June 2022.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «'İnanın, Erdoğan dönemi bitiyor'». www.sozcu.com.tr (بە تورکی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Muharrem İnce, 2023 seçimlerinde aday olacağını açıkladı». www.trthaber.com (بە تورکی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Erdogan to be candidate of People's Alliance in 2023 presidential elections». Report News Agency (بە ئینگلیزی). 7 February 2022. لە 12 March 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «İstanbul mayor says he will not run for president in 2023 - Turkish Minute». Turkish Minute. 11 May 2021. لە 12 March 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Mansur Yavaş: Cumhurbaşkanlığına odaklanmak gibi bir niyetim yok | DW | 28.10.2021». Deutsche Welle (بە تورکی). 28 October 2021. لە 12 March 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «İYİ Party's Akşener says she will run for prime minister not president - Turkey News». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Turkey's Erdogan says he will run for reelection next year». AP NEWS (بە ئینگلیزی). ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Akşener'den 'Millet İttifakı' liderlerine toplantı çağrısı; "24 Haziran öncesi bir yol haritası açıklamak millete güven verecek"». T24 (بە تورکی). لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Emek ve Özgürlük İttifakı deklarasyonu açıklandı». Duvar. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
Farklı kültürlere, kimliklere, inançlara ve yaşam tarzlarına saygıya dayalı eşit yurttaşlık hakkının temel bir ilke olarak benimsenmesi [...] Diyalog ve çözüm zeminini kurmak ve güçlendirmek ve demokratik müzakere yöntemleriyle tüm toplum için geleceğin kazanılmasına önayak olmak; bu çerçevede, başta anadili hakkı olmak üzere tüm evrensel kimlik haklarının tanınması için gerekli düzenlemelerin yapılması büyük önem taşımaktadır.
- ^ «Doğru Parti: Memleket, Zafer ve Milli Yol'la ittifakı açıklayacağız». Duvar (بە تورکی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Sosyalist Güç Birliği kuruldu: Kürt sorununa yaklaşımı nasıl, HDP neden yer almadı?». Rûdaw (بە تورکی). لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا (٢٠٢٣) تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە