کەمال کلچدارئۆغلو (بە تورکی: Kemal Kılıçdaroğlu) (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ لە قسلە، تورکیا) کەسایەتی ڕامیاریی سۆسیالدیموکراسی و عەلەوی تورکییە و سکرتێری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکییە (جەھەپە). کەمال لە ٢٠٠٢ەوە ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر شاری ئەستەنبوڵ. لە ساڵی ٢٠١٢ کرایە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال. لە ساڵی ٢٠٠٩ خۆی پاڵاوت بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبوڵ کە توانی ٣٦.٨٪ دەنگەکان مسۆگەر بکات.کاندیدی هاوبەشی جەهەپە و هاوپەیمانی نەتەوەییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣.[١]

کەمال کلچدارئۆغلو

لەدایکبوون١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨
نەتەوەکوردی زازا
خاوەنکارسەرۆکی پارتی کۆماریی گەل
حیزبی سیاسیپارتی کۆماریی گەل
ھاوسەرسەڤیم کلیچدارئۆغلو
مناڵ(ەکان)کەریم - زەینەب - ئاسلی
وێبگەhttp://www.kemalkilicdaroglu.com/

ژیان دەستکاری

کەمال کڵچدار ئۆغلو لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ لەدایکبووە.[٢] بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی دێرسیمە. باوکی یەکێک بووە لەوانەی کە لە شۆڕشی دێرسیمدا بەشداری کردووە، بەڵام خۆی شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە ناکات بەڵکو وەک تورکمان خۆی ناساندووە، بە منداڵی و لاوی دەست فرۆشی کردووە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات؛ لە زانکۆی ئەنقەرە (غازی) زانکۆی ئابووری خوێندووە، ساڵی ١٩٧١ لە وەزارەتی دارایی کاری کردووە و پاشان بۆ بەشداریکردن لە ھەندێک خولی شارەزا بوون ڕەوانەی فەڕەنسا کراوەو پاش گەڕانەوەی لە ھەمان وەزارەت کاری کردووە و پلەی بەرزبووەتەوە، کاتێک تۆرکوت ئۆزال وەزیری دارایی بوو، کڵچدار ئۆغلۆ لە نزیکی ئەو کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ئەستەمبوڵ بوو بە ئەندام پەرلەمان،[٣] لە مانگی ئابی ٢٠١٢دا بوو بە جێگری ڕێکخراوی سۆشیالیست ئەنتەرناسیۆنال. ئەم پیاوە بەر لەوەی ناوی زۆر بڵاو بێت، چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرد بە تایبەت لەناو پارتی داد و گەشەپێدان کە دووان لەوانی ناچار کرد دەستلەکاربکێشنەوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Helalleşme Yolculuğu Başlıyor - Cumhuriyet Halk Partisi". web.archive.org. 2022-09-08. Retrieved 2023-05-19.
  2. ^ "Kılıçdaroğlu hakkında bilinmeyen tek gerçek". www.hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2010-05-23. Retrieved 2023-05-19.
  3. ^ "Turkey's soft-spoken Kemal Kilicdaroglu takes on powerful Erdogan". BBC News (بە ئینگلیزی). 2023-04-20. Retrieved 2023-05-19.