ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا (٢٠٢٣)

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھاوشانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە تورکیا ئەنجامدرا. [١] [٢] بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ . بەپێی خەمڵاندنەکان لە ھەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا کۆی گشتی ٦٤ ملیۆن دەنگدەر،( لە تورکیا ٦٠.٩ ملیۆن و لە دەرەوەی وڵات ٣.٢ ملیۆن )بەشداری بکرێت. [٣] بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ١٤ی ئایار وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٥٠ کە یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی بوو لە تورکیا دیارکرا.ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە یان ئاک پارتی) وەک بەربژێری ھاوپەیمانی گەل، کە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەھەپە) و سێ پارتی بچووکی دیکە لەخۆدەگرێت، خۆی کاندید کردەوە. ھاوپەیمانییەکە بەھۆی بەشداریکردنی پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR) کە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵای کوردی ناسراوە، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە. [ئ]ھاوپەیمانی نەتەوەیی کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن پێکھاتووە لەنێویاندا پارتی کۆماری گەلی کۆماری، کەمال کلچدارئۆغلو سەرۆکی جەھەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بەربژێر کرد. ھاوپەیمانی نەتەوەیی پابەند بووە بە گەڕاندنەوەی دەستووری تورکیا بۆ سیستەمی پەرلەمانی ، دوور لە سیستەمی سەرۆکایەتی کە لە دوای ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ ەوە بوونی ھەیە. پارتی چەپی کەسک و ھاوپەیمانی کرێکاران و ئازادی ئەگەر چی بەشێک نەبوو لەو ھاوپەیمانیتییە بەڵام پشتیوانی خۆیان بۆ کەمال کلچدارئۆغلو دەربڕی.[٥] ھەروەھا دوو کاندیدی بچووکی دیکە، ئەوانیش سەرۆکی پارتی نیشتمانی موحەرەم ئینجە و سینان ئۆغان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری کاندید کرد؛ بەڵام سێ ڕۆژ پێش ھەڵبژاردنەکان، موحەرەم ئینجە لە کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەھۆی تۆمەت و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەرانە و ھەڵمەتی ناشرین و چەواشەکاری بەردەوام لەلایەن کاندیدە ڕکابەرەکانیەوە لە دژی.[٦]

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیای ٢٠٢٣
[[File:
نەخشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣
|frameless|250px]]
بەشێکە لەهەڵبژاردنی گشتی تورکیا (٢٠٢٣)
وڵاتتورکیا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەتورکیا
پاشکۆ2018 Turkish presidential election
کاتی ڕوودان١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
Office contestedسەرۆک کۆماری تورکیا
Candidateڕەجەب تەییب ئەردۆغان، کەمال کلیچدارئۆغلو، Muharrem İnce، سینان ئۆغان

پرسە سەرەکییەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان لە زیارت سیاسی و ئابووری بوون لەوانە پرسی بوومەلەرزە کوشندەکەی مانگی شوباتی ٢٠٢٣ی تورکیا-سوریا ، کە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسی کوشت و مەترسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ھێنایە بەرباس،[٧][٨][٩]ھەروەھا قەیرانە ئابورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان , کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکردووە لە پرسە سەرەکییەکانی کەمپینەکانی ھەڵبژاردن بوون.لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا دەنگدەران ئابوورییان وەک بوارێکی سەرەکی نیگەرانی خۆیان دەستنیشان کردووە.[١٠]بەیانی ڕۆژی ١٤ی ئایار ھەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە و دوای چارەکێک دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان. لە خولی یەکەمدا ئەنجامەکان بە شێوەیەک بوون کە ھیچ بەربژێرێک نەیتوانی نیوەی دەنگەکان زیاتر بەدەستبھێنێت، ئەردۆغان ٤٩.٥٪ و سینان ئۆغان ٥.٢٪ و کلچدارئۆغلو ٤٤.٩٪ی بەدەستھێنا، سەڕەرای ئەوەی موحەرەم ئینجە پێش دەنگدان کشایەوە بەڵام ٠.٤٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا. ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو ٢٨ی ئایار پێشبڕکێ دەکەن لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکان.[١١]

پاشخان دەستکاری

ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەستکاری

ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەنجامدرا. ئەم ھەڵبژاردنە بووە ھۆی گواستنەوەی وڵاتەکە لە سیستەمی پەرلەمانییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی، کە پێشتر لە ڕێی دەنگدانی ڕیفراندۆمی دەستوریی ٢٠١٧ پەسەندکرا بوو. لە ئەنجامدا ئەردۆغان بووە سەرۆککۆماری تورکیا، کە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٤ ھەر لە ھەمان پۆست و پێگەدا بوو. لە ھەمان کاتدا، پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بۆ یەکەم جار لە حوزەیرانی ٢٠١٥، زۆرینەی تەواوەتی خۆی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی گەورەی تورکیا لەدەستدا، کە ئەمەش وای لێکرد پشت بە ھاوپەیمانەکەی ببەستێت، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) کە دەوڵەت باخچەلی سەرکردایەتی دەکات.

ھەرچەندە ئەگەر ھەبوون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام ئەوە لەلایەن دەوڵەت باخچەلی ڕەتکرایەوە. لە پاڵ ئەوەش، ناوبراو ئەوەی ڕاگەیاند کە ھاوپەیمانی ئەکەپە و مەھەپە بەردەوامیی دەبێت و ئەردۆغان دەبێتە کاندیدی ھاوبەش بۆ ھەردوو حیزب.[١٢]

سیستەمی ھەڵبژاردن دەستکاری

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێت لەڕێی سیستەمی دوو خولی، کە تیایدا دەبێت کاندیدێک زۆرینەی دەنەگەکان بەدەست بھێنێت (زیاتر لە ٥٠٪) بۆ ئەوەی وەک نوێنەری گەل ھەڵبژێردرێت. ئەگەر لە خوولی یەکەمدا، ھیچ کاندیدێک زیاتر لە ٥٠٪ دەنگەکانی بەدەست نەھێنا، ئەوا لە خوولی دووەمدا تەنیا ئەو کاندیدە دەکەونە پێشبڕکێ کە لە خوولی یەکەمدا زۆرترین دەنگیان ھێنا بوو. مانەوە لە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری تورکیا سنووردارە، ھەر تاکێک بۆی ھەیە بۆ دوو خوولی پێنج ساڵە لەسەریەک ئەو پۆستە وەربگرێت.[١٣]

پاڵێوراوانی پێشوەختەی سەرۆکایەتی دەبێت لانیکەم تەمەنیان ٤٠ ساڵ تێپەڕی کردبێت و دەبێت خوێندنی باڵایان تەواو کردبێت. هەر پارتێکی سیاسی کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمان ٥٪ دەنگی بەدەستهێنا بێت، دەتوانێت کاندیدێک پێشکەش بکات، هەرچەندە ئەو پارتانەی کە ئەم سنورەیان نەگەیشتۆتە پێشەوە دەتوانن هاوپەیمانێتی پێکبهێنن و کاندیدە هاوبەشەکان هەڵبژێرن تا ئەو کاتەی کۆی دەنگەکانیان لە ٥٪ زیاتر بێت. سەربەخۆکان دەتوانن هەڵبژێردرێن ئەگەر ١٠٠،٠٠٠ ئیمزا لە دەنگدەران کۆبکەنەوە.[١٤]

پاڵێوراوەکان دەستکاری

ڕاگەیەنرا دەستکاری

ڕەتکرایەوە بۆ بوون بە کاندید دەستکاری

کاندید و لایەنەکان دەستکاری

کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەستکاری

  پەڕگە:Portrait placeholder.png پەڕگە:Portrait placeholder.png پەڕگە:Portrait placeholder.png
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان [٢٢] دیاری نەکراوە دیاری نەکراوە
ئەکەپە جەھەپە ھەدەپە مەھەپە ئی پارتی

لایەنە کێبڕکێکارەکان دەستکاری

ئەکەپە جەھەپە ھەدەپە مەھەپە ئی پارتی

٢٩٥ / ٦٠٠

١٤٦ / ٦٠٠

٦٧ / ٦٠٠

٤٩ / ٦٠٠

٤٣ / ٦٠٠

ھاوپەیمانییەکان دەستکاری

بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی تورکیا، کۆمەڵێک ھاوپەیمانی کۆن و نوێ سازدراون، لەم خشتەی خوارەوە ناوی ھاوپەیمان، حیزبەکان و ئایدۆلۆژیاکانیان دانراوە.

١ ناو ئەندامان ئایدۆلۆژیا کورسی
ھاوپەیمانی گەل
  • ڕەخنەگرانی ئەورووپا
٣٣٦ / ٦٠٠
٢ ھاوپەیمانی نەتەوەیی
١٧٤ / ٦٠٠
٣ ھاوپەیمانی کرێکاری و ئازادی
٦٠ / ٦٠٠
٤ ھاوپەیمانی تورکیا [٢٥]
٣ / ٦٠٠
٥ یەکێتی ھێزە سۆسیالیستەکان
٠ / ٦٠٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Son Dakika... Erdoğan seçim kararını açıkladı: 14 Mayıs". Cumhuriyet (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2023-03-10. Archived from the original on 11 March 2023. Retrieved 2023-03-10.
  2. ^ "Erdoğan seçim kararını imzaladı: Türkiye 14 Mayıs'ta sandık başına gidecek". BBC News Türkçe (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2023-03-10. Archived from the original on 30 March 2023. Retrieved 2023-03-10.
  3. ^ Ekonomi, Nasıl Bir (2023-05-04). "Seçimde en büyük etken Z kuşağı ve kadınlar…". Ekonomim (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Archived from the original on 5 April 2023. Retrieved 2023-04-29.
  4. ^ Bekdil, Burak (2023-05-10). "Turkey's Hezbollah: Erdoğan's new ally". Jewish News Syndicate. Archived from the original on 11 May 2023. Retrieved 2023-05-11.
  5. ^ "Emek ve Özgürlük İttifakı'ndan Kılıçdaroğlu'na destek – DW – 28.04.2023". dw.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-05-14.
  6. ^ Ebrahim, Isil Sariyuce,Gul Tuysuz,Nadeen (2023-05-11). "Turkish presidential candidate withdraws in potential boost for Erdogan rival". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-14.
  7. ^ Buyuk, Hamdi Firat (2023-02-14). "Erdogan Ally Calls for Turkish Election Postponement After Quake". Balkan Insight (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-14.
  8. ^ "How Will Turkey's Earthquake Affect the Current Election Cycle?". The Washington Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-14.
  9. ^ "Erdoğan says sorry for earthquake rescue delays". POLITICO (بە ئینگلیزی). 2023-02-27. Retrieved 2023-05-14.
  10. ^ "En büyük sorun ekonomi". birgun.net (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-05-14.
  11. ^ Coskun, Orhan; Toksabay, Ece; Kucukgocmen, Ali (2023-05-15). "Turkey faces runoff election with Erdogan leading". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-17.
  12. ^ "General elections to be held in 2023, early polls out of question, MHP's Bahçeli says | Daily Sabah". General elections to be held in 2023, early polls out of question, MHP’s Bahçeli says. Sep 7, 2020. Retrieved Dec 23, 2020.
  13. ^ Dopico, Alex (6 November 2021). "Does Turkey have term limits?". janetpanic.com. Retrieved 19 March 2022. ١٩ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Anayasa değişikliği maddeleri tam metni | Yeni anayasa maddeleri nelerdir? | Son Dakika Türkiye Haberleri". Cnnturk.com. Retrieved 23 October 2017.
  15. ^ "Turkey's Erdogan Declares His Bid for President in 2023 Election". Bloomberg.com. 9 June 2022.
  16. ^ "'İnanın, Erdoğan dönemi bitiyor'". www.sozcu.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-01-16.
  17. ^ "Muharrem İnce, 2023 seçimlerinde aday olacağını açıkladı". www.trthaber.com (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2023-01-16.
  18. ^ "Erdogan to be candidate of People's Alliance in 2023 presidential elections". Report News Agency (بە ئینگلیزی). 7 February 2022. Retrieved 12 March 2022.
  19. ^ "İstanbul mayor says he will not run for president in 2023 - Turkish Minute". Turkish Minute. 11 May 2021. Retrieved 12 March 2022.
  20. ^ "Mansur Yavaş: Cumhurbaşkanlığına odaklanmak gibi bir niyetim yok | DW | 28.10.2021". Deutsche Welle (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 28 October 2021. Retrieved 12 March 2022.
  21. ^ "İYİ Party's Akşener says she will run for prime minister not president - Turkey News". Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-27.
  22. ^ "Turkey's Erdogan says he will run for reelection next year". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2022-06-09. Retrieved 2022-06-11.
  23. ^ "Akşener'den 'Millet İttifakı' liderlerine toplantı çağrısı; "24 Haziran öncesi bir yol haritası açıklamak millete güven verecek"". T24 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 1 April 2019.
  24. ^ "Emek ve Özgürlük İttifakı deklarasyonu açıklandı". Duvar. Retrieved 5 December 2022. Farklı kültürlere, kimliklere, inançlara ve yaşam tarzlarına saygıya dayalı eşit yurttaşlık hakkının temel bir ilke olarak benimsenmesi [...] Diyalog ve çözüm zeminini kurmak ve güçlendirmek ve demokratik müzakere yöntemleriyle tüm toplum için geleceğin kazanılmasına önayak olmak; bu çerçevede, başta anadili hakkı olmak üzere tüm evrensel kimlik haklarının tanınması için gerekli düzenlemelerin yapılması büyük önem taşımaktadır.
  25. ^ "Doğru Parti: Memleket, Zafer ve Milli Yol'la ittifakı açıklayacağız". Duvar (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 18 December 2022.
  26. ^ "Sosyalist Güç Birliği kuruldu: Kürt sorununa yaklaşımı nasıl, HDP neden yer almadı?". Rûdaw (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 4 December 2022.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found