ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا (٢٠٢٤)

لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە بەیرووت تیرۆر کرا.[١][٢] ھێرشەکە لەکاتێکدا ئەنجام درا کە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە بارەگایەک لە گەڕەکی زاحیەی باشووری بەیرووت کۆبوونەوە.[٢] ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن سکادرانی ١١٩ی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە بە بەکارھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-١٦ئای ئەنجام درا،[٣] کە تێیدا ٢٬٣٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنیی دروستکراوی ئەمریکا بە مەبەستی وێرانکردنی بارەگاکەی ژێر زەوی بەکارھێنرا.[٤][٥] ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ناوی ئۆپەراسیۆنەکەی «ڕێکخستنی نوێ» (بە عیبری: סדר חדש) دانا.

ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا (٢٠٢٤)
زاحیە is located in Lebanon
زاحیە
زاحیە
شوێنگەڕەکی زاحیە، باشووری بەیرووت، لوبنان
ڕێکەوت٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ئامانجحەسەن نەسروڵڵا
جۆری ھێرشھێرشی ئاسمانی
چەکوچۆڵ(ەکان)٢٬٣٠٠ کیلۆگرام بۆمب
مردن(ەکان)+٣٣ (لەوانە حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا؛ عەلی کەرەکی فەرماندەی بەرەی باشووری حیزبوڵڵا؛ عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای پاسداران و ھەروەھا چەندین فەرماندەی تری سەربازی و خەڵکی مەدەنی)
بریندارەکان+١٩٥
تاوانبار ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل

لە سەرەتادا بارودۆخی نەسروڵڵا نادیار بوو،[٦] بەڵام لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل مردنەکەیان پشتڕاست کردەوە.[٧][٨] بانگەشەیەک کە دواتر لەلایەن حیزبوڵڵاشەوە پشتڕاست کرایەوە.[١] لە ئەنجامی ھێرشەکەدا لانیکەم ٦ کەس کوژران و زیاتر لە ٩١ کەسیش بریندار بوون.[٩] بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل، عەلی کەرەکی، فەرماندەی بەرەی باشووری حیزبوڵڵا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی تری ئەو گرووپە لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژران.[٢]

ئەم ھێرشە دوای وتارەکەی بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام درا، کە تێیدا پابەندبوونی ئیسرائیلی بە ھەڵمەتەکانی دژی حیزبوڵڵا دووپات کردەوە و ڕای گەیاند «ئیسرائیل داخوازی ئاشتییە».[٥][١٠] پێشتر حیزبوڵڵا لە درێژەی مانگی ئەیلوولدا ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەوە کە بە بەشێک لە گەورەترین شکستەکانی ئەو گرووپە وەسف کران.[١١][١٢][١٣] لەوانە تەقینەوەی پەیجەرەکان لە ١٧ و ١٨ی ئەیلوول و تیرۆرکردنی ئیبراھیم عەقیل، فەرماندەی ھێزی ڕیزوان لە ٢٠ی ئەیلوول.[١٤] سەرەڕای ئەوەش لە مانگی تەممووزدا، سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی تری حیزبوڵڵا بە ناوی فوئاد شوکر لە بەیرووت تیرۆر کرا.[١٥]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Presse، AFP-Agence France. «Hezbollah Confirms Leader Nasrallah's Death». www.barrons.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.Presse, AFP-Agence France. "Hezbollah Confirms Leader Nasrallah's Death". www.barrons.com. Retrieved 28 September 2024.
  2. ^ ئ ا ب «Hezbollah confirms its leader Hassan Nasrallah was killed in an Israeli airstrike». AP News (بە ئینگلیزی). ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە."Hezbollah confirms its leader Hassan Nasrallah was killed in an Israeli airstrike". AP News. 28 September 2024. Retrieved 28 September 2024.
  3. ^ «Did Israel succeed in eliminating its number one enemy? - analysis». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Israeli airstrikes rock Beirut, target Hezbollah command». Reuters. 27 September 2024. لە 27 September 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا «Israel says it struck Hezbollah's headquarters as huge explosions rocked Beirut». AP News (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە."Israel says it struck Hezbollah's headquarters as huge explosions rocked Beirut". AP News. 27 September 2024. Retrieved 27 September 2024.
  6. ^ Ben-Yishai، Ron (27 September 2024). «Nasrallah's fate may remain unknown for days after powerful bombings». Ynetnews (بە ئینگلیزی). لە 27 September 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ Peter Aitken، Lorraine Taylor (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Israeli military says Hezbollah leader Hassan Nasrallah killed in Beirut strike». Fox News.
  8. ^ IDF statement, 28 September 2024 (Hebrew).
  9. ^ «Lebanon health ministry raises death toll in strike targeting Nasrallah to 6». The Times of Israel (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ «Israel-Lebanon latest: Explosions in Beirut after Netanyahu vows to keep fighting Hezbollah». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  11. ^ Byman، Daniel (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «The Beeper Balance Sheet». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «Arab states watch Hezbollah deterrence weakened, Israeli deterrence restored - analysis». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ «Cold military logic takes over in Israel-Hezbollah conflict». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  14. ^ «Israeli strikes kill 492 in Lebanon's deadliest day of conflict since 2006». AP News (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15. ^ Zitun، Yoav (27 September 2024). «IDF strikes Hezbollah central command in Beirut; Nasrallah reportedly targeted». Ynetnews (بە ئینگلیزی). لە 27 September 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)