عەلی کەرەکی (بە عەرەبی: علي كركي‎؛ ١٩٦٢ – ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤) فەرماندەی بەرەی باشووری ڕێکخراوەی حیزبوڵڵای لوبنان بوو. دوای چەند ڕۆژ لە تیرۆرکردنی ئیبراھیم عەقیل جێگای گرتەوە و بووە سەرکردەی پلە سێی ئەو حیزبە.[١]

عەلی کەرەکی
بە عەرەبی: علي كركي
لەدایکبوون١٠ی ئایاری ١٩٦٢
پارێزگای نەبتیە، لوبنان
مردن٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠٩-٢٧) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
Dahieh، لوبنان
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
کوژراوە بە دەستیھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل
پیشەفەرماندەیەکی سەربازی
ناکۆکیشەڕی لوبنان، پێکدادانەکانی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، شەڕی ناوخۆی لوبنان
لقی سەربازیھێزی حیزبووڵڵای چەکدار
ئەندامیحیزبوڵڵای لوبنان

لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، میدیا ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە کەرەکی لە ھێرشێکی ئاسمانی ئامانجداردا لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج، لە کاتێکدا لە شوقەیەکدا بووە لە ناوچەی بیر ئەلعەبد لە گەڕەکی باشووری بەیرووت. حیزبوڵڵا دووپاتی کردەوە کە کەرەکی ڕزگاری بووە و ڕووی لە شوێنێکی دیکە کردووە.[٢] دواتر لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، عەلی کەرەکی لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ عەرەب ٤٨: ھەوڵی تیرۆرکردنی عەلی کەرەکی: ئەو سەرکردەی حیزبوڵڵا کێیە کە لە ھەڵمەتەکەی بەیرووت کراوەتە ئامانج؟ (بە عەرەبی)، نووسراو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
  2. ^ جەنووبیە: سەرکردەیەکی باڵا لەو “حیزب”ەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەدوایدا دەگەڕێن.. عەلی کەرەکی کێیە؟؟ (بە عەرەبی)، نووسراو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
  3. ^ «Israeli forces launch large-scale attack on Dahiyeh in Beirut». Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 2024-09-23. لە 2024-09-23 ھێنراوە.