عەباس نیلفرووشان (بە فارسی: عباس نیلفروشان‎؛ ١٩٦٦ – ٢٧ی ڕەزبەری ٢٠٢٤) فەرماندەیەکی سەربازیی ئێرانی و ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو، کە وەک جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی سپای پاسداران کاری دەکرد. ئەو لە ساڵی ١٩٨٠، چووە ناو بەسیج و دەستی بە چالاکییە سەربازییەکانی کرد، پاشان پەیوەندی بە سپای پاسدارانەوە کرد و لە درێژایی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە بووە.[١]

عەباس نیلفرووشان
ناوی خۆماڵی
عباس نیلفروشان
لەدایکبوون١٩٦٦
ئەسفەھان، ئێران
مردن٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠٩-٢٧) (٥٧–٥٨ ساڵ ژیاوە)
زاحیە، باشووری بەیرووت، لوبنان
دڵسۆزیکۆماری ئیسلامیی ئێران
خزمەت/لقسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
ساڵانی خزمەت١٩٨٠–٢٠٢٤
پلەسەرتیپ
پێکدادانەکان/جەنگەکان

لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە ماوەی مانەوەی لە بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوەی شیعەی حیزبوڵڵا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا کوژرا.[٢][٣][٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سردار عباس نیلفروشان از فرماندهان برجسته سپاه کیست؟». همشهری آنلاین (بە فارسی). 2024-09-28. لە 2024-09-28 ھێنراوە.
  2. ^ جهان، Fararu | فرارو | اخبار روز ایران و. «آخرین خبر از سلامت معاون عملیات سپاه/ نقش سردار نیلفروشان در محور مقاومت چه بود؟». fa (بە فارسی). لە 2024-09-28 ھێنراوە.
  3. ^ «Hezbollah leader Hassan Nasrallah killed in Israeli airstrike».
  4. ^ «IRGC deputy commander killed in Israeli strikes on Beirut - Iranian media». The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). 2024-09-28. لە 2024-09-28 ھێنراوە.
  5. ^ «IRGC deputy commander killed in Israeli strikes on Beirut: Report». Al Arabiya. لە 2024-09-28 ھێنراوە.
  6. ^ «IRGC general martyred in Israel attack on Lebanon». Mehr News Agency (بە ئینگلیزی). 2024-09-28. لە 2024-09-28 ھێنراوە.