ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (بە ئینگلیزی: Coalition for Just Reparations؛ کورت دەکرێتەوە بۆ C4JR) ھاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە کە سەر بە زمان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی ناو عێراقن. ھاوپەیمانێتییەکە پشتگیریی قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان و قوربانییانی دیکەی ئەو تاوانانە دەکات کە لە ماوەی ململانێی چەکداریی سەردەمی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێڕاق و سووریادا ڕوویان داوە.[١][٢]
ناوبڕ | C4JR |
---|---|
دروشم | یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان ھەیە |
دامەزران | ٢٠١٩ |
جۆر | تۆڕی ڕیکخراوی ناحکومی |
دەڤەری خزمەت | کوردستان، عێراق |
وێبگە | www.c4jr.org |
بیرۆکەی دامەزراندنی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەگەڕێتەوە بۆ دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ھەر لە سەرەتاوە ئەرکەکانی بنیاتنانی ھاوپەیمانییەکەی گرتووەتە ئەستۆ و توانیوێتی ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق درووست بکات بۆ بوون بە ئەندام لە ھاوپەیمانییەکەدا.[٣]
- ڕێزگرتن لە مافە مرۆیییە نێودەوڵەتییەکان،
- شکۆی خۆڕسکی مرۆڤ،
- یەکسانیی ڕەگەزی
- قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ مافی خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
- کۆمەڵگەی مەدەنیی
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەبێ گوێدانە جیاوازییە تایەفی، ئایینی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتیی، ئایدۆلۆژی و جیاکارییەکانی دیکە دەتوانن یاسای نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی قوربانییەکان بەکار بھێنن.
- یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە
- پێویستە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤەوە کاری ھەرەلەپێشینە بێت، نەک ھەر تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکان تیایاندا ڕوویان داوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی جیھانیش.
- بێویستە ھەر بەرنامەیەکی پەیوەست بە دۆخی قوربانییانەوە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی زیانەکانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤە قوربانییانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەلایەن ئەوانیشەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و قوربانییان خۆیان لە کات و شێوازێکی گونجاودا ڕەزەمەندی لەسەر بدەن.
ئامانج
دەستکاریھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە ئامانجی بنیاتنانی بەرنامەیەکی گشتگیری قەرەبووکردنەوەیە، کە دەوڵەت پاڵپشتیی دارایی بکات و بۆ ھەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ بێت، کە لە ماوەی ململانیی چەکداریی دەوڵەتی ئیسلامیدا لە عێراقدا ڕوویان داوە. ھاوپەیمانێتییەکە دەیەوێت دڵنیا بێت کە قەرەبووەکان دەگەنە بەوانەی ئەوانەی مەبەستیانن و شایەنیانە، ئەوەیش لەڕێی چاودێریکرنی جێبەجێکردنی یاساکانی ئێستا و داھاتووەوە کە تایبەتن بەو بوارە.[٥]
بۆیە، ئامانجە لەپێشینەکانمان ئەمانەن:
- یەکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی لەسەر بابەتی قەرەبووکردنەوە،
- سازدانی دیالۆگ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەم قەرەبووکردنەوەیەوە لە عێراقدا،
- فەراهەمکردنی چوارچێوەیەک بۆ دیبەیت و گفتوگۆ لەسەر قەرەبووکردنەوەکان لەسەر بنەمای یاسای مافەکانی مرۆڤ،
- ئاسانکردنی هاتنەناوەوەی قوربانییان بۆ ناو گفتوگۆکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەکان، جا گفتوگۆکان لە هەر قۆناغێکدا بن،
- ڕوونکردنەوەی گرنگیی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ڕای گشتی.
ھۆکاری درووستکردنی ھاوپەیمانییەکە
دەستکاریدروستبوونی ململانێ سەربازییەکانی داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ عێراق دا، ھۆکار بوو بۆ تەشەنەکردنی توندوتیژی بەخێرایییەکی زۆر. ئەوەش بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٥٥٠٠٠ ھاووڵاتی، ھەروەھا زیاتر لە ٣ میلیۆن ھاووڵاتی سڤیل زێدی خۆیان جێ بھێڵن.[٦]
ئەوەی ھاوپەیمانییەکە بە کاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت بریتییە لە کارکردن بۆ ھێنانی تاوانکارییەکانی داعش بۆ بەردەم دادگا. ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییان بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تاوانانەی لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە ناتوانرێت بھێنرێنە بەردەم دادگا لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە یان لەژیاندا نەماون یان نەناسراون. ھۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە دادگاکانی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ناگونجێن بۆ دابینکردنی قەرەبووکردنەوەکان بۆ ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی ململانێ چەکدارییەکان.[٧]
سزای یاسایی تاوانباران دەکرێت وەک دڵدانەوەی زیانلێکەوتووان تەماشا بکرێت، بەڵام ئەم ھاوپەیمانییە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانێت قەرەبووکردنەوەی مادی بۆ قوربانییان بەدەست بھێنێت.[٨]
بنیاتنانی ھاوپەیمانێتییەکە
دەستکاریھاوپەیمانێتییەکە ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆ کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی قوربانیانی ململانێکانی سەردەمی داعش لە عێراقدا.[١][٩] لە ساڵی ٢٠١٩ بە چوار قۆناخ درووست کراوە،[١٠] کە بریتین لەمانە:
یەکەم: بنیاتنانی پەیوەندیی
دەستکاریپەیوەندییکراوە بە چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی بەمەبەستی بانگھێشکردنیان بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ھاوپەیمانییەکە، کە دەکرێت ببن بە ئەندام تێیدا. بۆ ئەو مەبەستەش سێ کۆبوونەوەیان لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بۆ مەبەستی گەیاندنی زانیاری ئەنجام داوە و تیایاندا داوای ھاوکاری لە زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق کراوە.
دووەم: کۆکردنەوەی زانیاریی
دەستکاریڕاپرسی نێرداروە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە کۆبونەوەکانی پێشوودا دەستنیشان کراوبوون. ئەو ڕاپرسییە بۆ زانینی بۆچوونی ئەو کەسانە لەسەر سێ دۆکیومێنتە سەرەکییەکە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئامادەکراوە، کە بریتین لە نووسراوی بۆچوون و ھەڵوێستەکان لەسەر قەرەبووکردنەوەکان، پەیماننامەی دامەزرێنەران، پلانی چالاکییەکان. دواتر وەڵامی ڕێکخراوەکان وەرگیراونەتەوە و شیکارییان بۆ کراوە.[٣][١١]
سێیەم: ڕێکەوتن
دەستکاریسوود لە وەڵامەکان وەرگیراوە بۆ دانانی ڕەشنووسی سەرەتایی سێ دۆکیومێنتە بنچینەییەکەی ھاوپەیمانێتییەکە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، کە دواتر گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ لەگەڵ ڕێکخراوەکان کراوە.[١٢] لە کۆنفراسێکدا کە لە ڕۆژانی ٥ و ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەستراوە، دۆکۆمێنتە سەرەکییەکانی ھاوپەیمانێتییەکە لەلایەن ٢٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە قبووڵ کران و بەفەرمی ھاوپەیمانێتییەکەیان ڕاگەیاند.[١][٣][١٣][١٤]
چوارەم: ئەنجامدانی چالاکیی
دەستکاریئەندامان بەناوی ھاوپەیمانییەکەوە ژمارەیەک چالاکی و کاری داکۆکییکردن و کەمپین ئەنجام داوە، لە ڕێی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی و کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکەوانە نێودەوڵەتییەکانی ناو عێراق (دیپلۆماتکار و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ھتد…) گفتوگۆ لەگەڵ سیاسەتمەدار و سەرکردە ناوچەیییەکان کراوە.[٢][١٥]
پرۆژە یاسا
دەستکاریھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە لەماوەی کاردکردنیدا توانیوێتی پرۆژەیاسایەک بۆ فەراھامکردنی قەرەبوو بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی ئامادە بکات، ئەویش بریتییە لە یاسای قەرەبووکردنەوە بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندییدار بەو ململانێیانەوە کە لە سەردەمی داعشدا لە عێراق ئەنجام دراون[١١][١٦]
لە ئێستادا ٣١ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقی ئەندامن لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە.[٩][١٥][١٦][١٧] کە پێکھاتوون لەو ڕێکخراوانەی خوارەوە:
- دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[٣]
- ئاسوودە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- پرۆگرامی هاوکاری مەسیحی لە باکوری عێراق
- ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت
- ئێمە
- دەزگای یەزیدیی ئازاد
- دونیایەکی باشتر بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵ
- ڕێکخراوی یەزیدی بۆ بەدۆکۆمێنتکردن ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[١٦]
- غەسین ئەلزەیتوون
- ھاریکار
- ڕێکخراوی حامووڕابی بۆ مافەکانی مرۆڤ
- پەیمانگای عێراقی بۆ گەشەپێدان
- ڕێکخراوی ژیندا
- ڕێکخراوی داد بۆ مافی کەمینەکان
- گوڵی لۆتوس
- ڕێکخراوی میثرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیریی یارسانی
- سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
- ڕێکخراوی نیشا
- ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی[١٢][١٧]
- تەجدید عێراق
- ڕێکخراوی ئاشتەوایی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەزگای ھاوکاریی تورکمانی
- پەیمانگەی ژنانی ڕابەر
- ڕێکخراوی ھاریکاریی یاسایی ژنان[١٤]
- رێکخراوی داك
- هاوار . هێڵپ
- دەستپێشخەری نادیە
- سید کوردستان
- ڕێکخراوی یەزدا
- کۆمەڵەی پەروەردەیی عێراقی لە بەسرە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب بۆر، گولێی (١٥-١١-٢٠١٩). «Civil Society in Iraq and the Kurdistan Region Launch the 'Coalition for Just Reparations'». لە ٩-٧-٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «25 منظمة تتحالف لتشكيل C4JR وتعويض الناجين من العنف الجنسي المرتبط بالنزاع». ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە – via ايزيدي ٢٤.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ Jiyan Foundation for Human Rights، دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٨-١١-٢٠١٩). «The Coalition for Just Reparations (C4JR)». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩-٧-٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ دەربارەی ھاپەیمانییەکە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئامانجەکانی ھاوپەیمانێتییەکە
- ^ Report on the Protection of Civilians in Armed Conflict in Iraq: 6 July – 10 September 2014
- ^ بۆر، کولێی (٦–٢٠١٩). «Reforming Legal Responses to Conflict-Related Sexual Violence in Iraq and the Kurdistan Region Conflict Research Small Grants Programme». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩-٧-٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: line feed character لە|title=
لە 95 (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ھۆکاری درووستکردنی ھاوپەیمانییەکە». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ئێڤانس، کلێر (٣-١٢-٢٠١٩). «Nineveh Plains Transitional Justice Report: November». لە ١٢-٧-٢٠٢٠ ھێنراوە – via International Christian Concern.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ قۆناغەکانی بنیاتنانی ھاوپەیمانێتییەکە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا دۆکیومێنتەکانی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
- ^ ئ ا «منظمة السلام والحرية تشارك في تطوير إستراتيجية التحالف لـC4JR». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 03-08-2020 ھێنراوە – via ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئ ا ئەندامانی ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە
- ^ ئ ا WoLA، ڕێکخراوی ھاریکاریی یاسایی ژنان (٦-١١-٢٠١٩). «dvocate for comprehensive reparations for all victims of gross human rights violations perpetrated during the ISIS conflict in Iraq». لە ١٩-٦-٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «SURVIVORS OF ISIS SEXUAL VIOLENCE CONTINUE TO WAIT ON LEGISLATION, SAY NGO GROUPS». 2020-07-14. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-07-30 ھێنراوە – via NRT Digital Media.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ ئ ا ب «پێویستمان بەوەیە لەبارەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانەوە بدوێین». 01-06-2020. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 03-08-2020 ھێنراوە – via ڕێکخراوی ئێزدی بۆ بەبەڵگەکردن.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «بيان صحفي - العراق». 2020-07-30. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 02-08-2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.