گووگڵ

کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیا و ئینتەرنێتی ئەمریکی
(لە گوگڵەوە ڕەوانە کراوە)

گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری مەکینەی گەڕانی گووگڵە. لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨[١][٢] دامەزراوە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج کە ھەردووکیان قوتابیی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.

گووگڵ
ناوی پێشووتر
گووگڵ (١٩٩٨–٢٠٢٣)
کۆمپانیای تایبەت، سەر بە کۆمپانیایەکی دیکەیە
پیشەسازی
دامەزرا٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨؛ ٢٦ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٨-٠٩-04)
لە مینلۆ پارک، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
دامەزرێنەران
بارەگا،
بەردەستە لە
جیھان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
سوندار پیچای
(بەڕێوبەری گشتی)
ڕوس پۆرات
(بەڕێوبەری بەشی دارایی)
داھات٦٦٬٠٠١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
١٦٬٤٩٦٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
١٤٬٤٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
Total assets١٣١٬١٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٤)
ژمارەی کارمەندان
١١٤٬٠٩٦ (چارەکی سێیەمی ٢٠١٩)
بەشێکە لەئەلفابێت
وێبگەgoogle.com
وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج

ئێستا گووگڵ ملیاران کەس زیاتر لە جیھان بەکاری دێنن. کۆمپانیای گووگڵ بێجگەلە ماڵپەڕی سەرەکی گووگڵ چەندەها ئەپ و ماڵپەڕی‌تری هەن کە ئاسانکاری بۆ خەڵک دەکەن وەک: نەخشەی گووگڵ، یووتیووب، ساڵنامەی گووگڵ، جیمەیڵ، گووگڵ ئێرذ، گووگڵ چات، وەرگێڕی گووگڵ، گووگڵ نیوز، گووگڵ ئەسیستنت، گووگڵ فیت،گووگڵ{وێنەکان}، ئەندرۆید و هتد……

هەندێک لە ئەپەکانی تری کۆمپانیای گووگڵ

چەند زانیارییەک لەسەر سێرجی برین و لاری پەیج

دەستکاری

سێرجی برین لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە، زانایەکی کۆمپیوتەرە. سێرجی برین جوولەکەیە. لاری پەیج لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایکبووە لەگەڵ ھاوڕێکەی سێرجی برین پلەی Co-Founderی ھەیە لە گووگڵ. ئەو دوو ھاوڕێیە لەسەرەتادا ھەستان بە دروستکردنی پەڕگەیەکی گەڕان بە ناوی BackRub دواتریش ناویان نا گووگڵ. لە ساڵی ١٩٩٨ دەستیان کرد بەپێشکەشکردنی ئەو گەڕانە. ئێستاکەش لاری پەیج خاوەنی ١٨٫٧ ملیۆنە و ناوبراو مامۆستای زانکۆی کۆمپیوتەرە.

مانای گووگڵ

دەستکاری

وشەی گووگڵ خۆی لە (Googol)ەوە ھاتووە کە گووگۆڵ زاراوەیەکی وەرزشی یە بەمانای (١ێک کە سەد سفر بە دوایدا دێت) دەردەکەوێ، ئەو وشەیە لەلایەن زانا (میلتۆن سیرۆتا) دانراوە کە لە کتێبێکی ئینگلیزی بەناوی (بیرکاری و خەیاڵ) ھاتووە.

مێژووی گووگڵ

دەستکاری

گووگڵ لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گۆڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابیی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد. لەکاتێکدا مەکینەی گەڕانی گووگڵ مەکینەیێکی ئاسایی بوو، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی مەکینەی گەڕانەکەیان باشتر و جوانتر بکەن. چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو. گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا. (دەتوانین ئەمە بەسەرەتای SEO دابنێین) ئەم مەکینەی گەڕانە بچووکە بوو بە سیستەمێکی‌تر کەناوی RankDex بوو. ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ەوە دیزاین کرابوو، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزییەوە لەناوچەی بایدو لەچین. لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو. لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googolەوە بووەتە Google. تا ئەو کاتە سایتی گووگڵڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu. دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد. دواتر گووگڵڕ بەتەواوی یەکی گرت لە ساڵی ١٩٩٨، و ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی (Susan Wojcicki) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە. لە مانگی ٥ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ ملیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا. لەمانگی ١ی ٢٠١٣ گووگڵ ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورتدا.[٣][٤]

بەشداریکردنی گووگڵ لەگەڵ چەندین کۆمپانیای دیکە

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گووگڵ بەشداریکرد لەگەڵ چەندین کۆمپانیا و دەزگای حکومی بەمەبەستی باشترکردنی بەرھەمەکانی. ھەر بۆیە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ھاوبەشی دەست پێکرد لەگەڵ کۆمپانیای (ناسا)ی ئەمریکی بەمەبەستی پەخشکردنی ئاسمان و چاودێریکردنی زەوی و کەش وھەوا. دواتر ھاوبەشییەکی دیکەی کرد لەگەڵ کۆمپانیای سەن میکرۆسیستەمز لە ١٠ی ٢٠٠٥ بە مەبەستی بەشداریکردن ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە بەکۆمپانییەکە دەگەیشت. بەمەبەستی باشترکردنی خزمەتگووزارییە ڤیدیۆیییەکانی دەستی کرد بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای AOL کە ئەو کۆمپانیایەش سەر بە کۆمپانیای (Time Warner)ە کە ئەویش یووتیووب بوو کە گووگڵ توانی باشترین قازانج بکات لە یووتیووب و لە ئێستادا یووتیووب بەناوبانگترین سایتی ڤیدیۆیییە. لەھەمان ساڵ گووگڵ بوو بە باشترین کۆمپانیای بازرگانی. دواتریش توانی گرێبەست بکات لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی دیکە وەکو مایکرۆسۆفت و نۆکیا و سۆنی ئیریکسۆن و چەند کۆمپانیایەکی دیکە؛ و لە ساڵی ٢٠٠٧ گووگڵ خزمەتگوزاریی مۆبایلیی ژیری ڕاگەیاند.

تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیای گووگڵ

دەستکاری

گووگڵ پێکدێت لە کۆمەڵێ خزمەتگوزاریی جیاواز کە بەکارھێنەرانی سەرسام کردووە ھەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارھێنانی ڕوو لە زۆربوونە

  • گووگڵ سکۆلار Google Scholar
  • گەڕان Google Search
  • گەڕان بۆ وێنە Google Image
  • ڤیدیۆ Google Video
  • پۆستی ئەلیکتڕۆنی Google Mail
  • بازاڕ Shop
  • تۆڕی کۆمەڵایەتی Google plus (لە ئێستادا لە کار کەوەتوە)
  • وەڕگێڕ بۆ چەندەھا زمانی جیھانی Google Translate
  • بلاگ blogger
  • نەخشە Google Map
  • دۆکەمێنت Documents
  • کۆگای ئەپڵیکەیشنی سیستەمی ئەندڕۆید Google Play
  • پەرتووکخانە Google Books
  • گەڕانی کۆمەڵەدراوە Dataset Search[٥]
  • گوگڵ درایڤ Google drive
  • جیمەیڵ
  • ئەندرۆید

کڕینی یووتیووب

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆمپانیای گووگڵ ھەڵساوە بە کڕینی ماڵپەڕی یووتیووب کە تایبەتە بە سەیریکردنی ڤیدیۆ بەمەش داھاتێکی باشی بۆخۆی مسۆگەر کرد. چونکە یووتیووب لە ئێستادا لەڕیزبەندی جیھانی سێیەم ماڵپەڕە لەڕووی زۆری سەردانیکەرانی جگە لەوەش داھاتی ڕێکلامیش داھاتێکی بێسنووری بۆ گووگڵ مسۆگەر کردووە.

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • ماڵپەڕی گووگڵ
  • ماڵپەڕی یووتیووب
  • سیستەمی ئەندڕۆید
  • گەڕۆکی گووگڵ کڕۆم بۆ کردنەوەی پەڕگەی ئینتەرنێت

ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین سەردان دەکەن بۆ گووگڵ

دەستکاری

ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەلجیکا، بەڕازیل، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، مەکسیک، سوید، سویسڕا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ http://www.google.com/intl/en/about/company/
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Brin، Sergey (1998). «The anatomy of a large-scale hypertextual Web search engine» (PDF). Computer Networks and ISDN Systems. 30 (1–7): 107–117. CiteSeerX 10.1.1.115.5930. doi:10.1016/S0169-7552(98)00110-X.
  4. ^ Barroso، L.A. (April 29, 2003). «Web search for a planet: the google cluster architecture». IEEE Micro. 23 (2): 22–28. doi:10.1109/mm.2003.1196112. We believe that the best price/performance tradeoff for our applications comes from fashioning a reliable computing infrastructure from clusters of unreliable commodity PCs. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە | ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.