ڤینسێنتی ئەویندار (فیلم)
ڤینسێنتی ئەویندار (بە ئینگلیزی: Loving Vincent) فیلمێکی درامایی ژیاننامەیی بەریتانی-پۆڵەندییە کە لەلایەن دۆرۆتا کۆبیێلا و ھیو وێڵچمانەوە بە ھاوبەشی دەرھێنراوە. لە ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا و یەکەم فیلمە لە جیھاندا کە بە تەواوی لە نیگاری ڕۆنی پێکھاتووە.[١] بەرھەمەکانی ھونەرمەندی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ و ژیان و مردنی کە جێی مشتوومڕن پێشکەش دەکات.
ڤینسێنتی ئەویندار | |
---|---|
سەرناو | Loving Vincent |
جۆر | فیلمی درێژ |
چەشن | دراما، درامای خەیاڵی، فیلمی ژیاننامەیی |
وڵاتی بنەڕەت | پۆڵەندا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
دەرھێنەر | دۆرۆتا کۆبیێلا، ھیو وێڵچمان |
سیناریۆنووس | جاسێک دێنێل، دۆرۆتا کۆبیێلا، ھیو وێڵچمان |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | تریستان ئۆلیڤەر |
ئێدیتەر | دۆرۆتا کۆبیێلا، Justyńa Wierszynska |
ئاوازدانەر | Clint Mansell |
بەرھەمھێنەر | Sean M. Bobbitt، Ivan Mactaggart، ھیو وێڵچمان |
دابەشکەر | ھولو |
ڕێژەی ڕووبەر | 4:3 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ، ڕەش و سپی |
تۆماری پێداچوونەوە | 85%، 7.3/10 |
خەڵاتەکان | خەڵاتی فیلمی ئەورووپی بۆ باشترین فیلمی درێژی وێنەی جووڵاو |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی فیلمی ئەورووپی بۆ باشترین فیلمی درێژی وێنەی جووڵاو، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو |
کەسایەتییەکان | ڤینسێنت ڤان گۆخ، Paul Gachet، Marguerite Gachet، Paul Gauguin، Theo Van Gogh |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
هەڵسەنگاندنی ICAA | بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | ٦ |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | PG-13 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category III |
وێبگە | http://lovingvincent.com/ |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | بۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر |
نزیکەی ١٢٥ نیگارکێش لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان بەشدارییان لە کارەکەدا کردووە، کە نزیکەی ٦٥ ھەزار نیگاری ڕۆنییان کێشاوە کە لەسەر گوش (جۆرە قوماشێکە) نەخشێنراون.[٢] ھەروەھا ڕاھێنانیان لەسەر ئەو تەکنیکانەی وێنەکێشان کردووە کە ڤان گۆخ زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر بەکاری ھێناوە، بەو پێیەی تیمەکە پێنج ساڵ کاریان کردووە بۆ کێشانی ھەر گرتەیەک لە فیلمەکەدا کە ماوەی زیاتر لە ٩٥ خولەکە، کە ھەر چرکەیەک پێویستی بە ١٢ وێنەی دەست کێشراو ھەیە بۆ ئەوەی بکرێت بە فیلمێکی ئەنیمەیشن. ھەروەھا بۆ ھەر ھونەرمەندێک لە دوو کاتژمێرەوە تا دوو ڕۆژی تەواوی دەخایاند تا یەک نیگار بکێشێت، واتە ھەر وێنەکێشێک مانگێکی بەسەر بردووە بۆ بەرھەمھێنانی یەک چرکەی فیلمەکە.
ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمە زۆرانەی کە باس لە ژیانی ڤان گۆخ دەکات، کە سەرنجی دەیان دەرھێنەر و نووسەری ورووژاند کە دەیان فیلمی درێژ و بەڵگەنامەییان لەسەری دروست کرد، ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە ھێماکانی چاندی ھاوچەرخ.
چیرۆکی فیلم
دەستکاریچیرۆکی فیلمەکە دوای ساڵێک لە مردنی ڤان گۆخ لە ھاوینی ساڵی ١٨٩١ دەست پێدەکات، پاڵەوانەکەی ئارماند ڕۆلینە، کوڕی جۆزێف ڕۆلین، ئەو پۆستەچییەی کە ھاوڕێی ڤان گۆخ بووە و لە نیگارەکانیدا ئەوی کێشاوە. دوای مردنی ڤان گۆخ، پۆستەچییەکە بۆی دەرکەوت کە پەیامێکی لەبیرچوو کە دەبوو بۆ تیۆی بنێرێت، بۆیە بە پۆست ناردی بەڵام بۆی گەڕایەوە، بۆیە ئارماندی کوڕی نارد بۆ پاریس بۆ ئەوەی بەدوای تیۆدا بگەڕێت و ئەو پەیامەی پێ بدات، بەڵام بۆی دەرکەوت کە تیۆش مردووە؛ بۆیە ئارماند گەڕایەوە و بڕیار دەدات کە ھەوڵ بدات بۆ تێگەشتن لە نھێنی مردنی ڤان گۆخ، لەڕێگەی دیدارەکانی لەگەڵ ٢٠ کەسایەتی نزیک لە ڤان گۆخ، کە لە نیگارەکانیدا مامەڵەی لەگەڵدا کردووە.[٣]
خەڵات و ڕێزلێنان
دەستکاریئەم فیلمە لە میھرەجانی نێونەتەوەیی ڤانکۆڤەر لە ساڵی ٢٠١٧دا براوەی «بەناوبانگترین فیلمی نێونەوەیی» بوو، لە خەڵاتی ھۆلیوود میووزیک لە میدیای ٢٠١٧دا پاڵێوراو بوو بۆ باشترین نمرەی ڕەسەن لە فیلمێکی ئەنیمەیشندا. خەڵاتی بینەر لە میھرەجانی نێونەتەوەیی ئەنیسی بۆ وێنەی جووڵاو ساڵی ٢٠١٧ و جامی زێڕینی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە میھرەجانی نێونەتەوەیی شەنگەھای بەدەستھێنا. دوازدەھەمین میھرەجانی بۆ سینەما لە دی ئۆکدیتۆ دی ئیمپرێدا (FC)ی بەدەستھێنا دوای ئەوەی زۆرترین نمرەی لە نێوان فیلمە پێشبینیکراوەکاندا بەدەستھێنا و ھەروەھا بەرزترین نمرەی بەدەستھێنا لە مێژووی چالاکییەکەدا. فیلمەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ خەڵاتی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە سییەمین خەڵاتی فیلمی ئەورووپی لە بەرلین بەدەستھێنا. ھەروەھا فیلمەکە پاڵێوراوی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە ھەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب وەرگرت.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Loving Vincent: The film made entirely of oil paintings». BBC. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «How do you paint 65,000 pictures like Van Gogh?». بی بی سی. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ https://www.aljazeera.net/midan/art/cinema/2017/5/19/فيلم-محبة-فنسنت-لا-تستعجل-صناعة-الحب
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Loving_Vincent?wprov=sfla1
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی پۆڵەندا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤینسێنتی ئەویندار (فیلم) تێدایە. |