خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو

خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو خەڵاتێکە ساڵانە دەدرێت بە باشترین فیلمی ئەنیمەیشن. تایبەتمەندی فیلمی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن ئەکادیمیا وەک فیلمێک پێناسە دەکرێت کە ماوەکەی زیاتر لە ٤٠ خولەکە و تێیدا نمایشی کارەکتەرەکان بە بەکارھێنانی تەکنیکێکی چوارچێوە بە چوارچێوە دروست دەکرێن. خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ئەو فیلمانەی لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرانەوە، بەخشرا.

خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پێشکەشکارئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (AMPAS)
یەکەم خەڵات لەشڕێک
زۆزترین خەڵاتەکانپیکسار (١١)
زۆرترین ناوزەتەکانپیکسار (١٨) / ھایاوۆ میازاکی (٤)
وێبگەی ڕەسمیoscars.org

تەواوی ئەندامێتی AMPAS لە سەرەتای دەستپێکردنی خەڵاتەکەوە مافی ھەڵبژاردنی براوەی ھەیە. ئەگەر ١٦ فیلم یان زیاتر پێشکەش بکرێت بۆ ئەو بەشە، ئەوا لە پێڕستی کورتی پێنج فیلمەوە دەنگی براوە دەدرێت، بە پێچەوانەوە تەنھا سێ فیلم لە پێڕستی کورتدا دەبن.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Academy Award for Best Animated Feature»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.