تۆشیۆ سزوکی (بە ژاپۆنی: (鈴木 敏夫) لە ١٩ی ئابی ١٩٤٨ لەدایکبووە، دەرھێنەری فلمی ئەنیمی و ھاوڕێی مێژینەی ھایاو میازاکییە، ھەروەھا سەرۆکی پێشووتری ستۆدیۆکانی گێبڵییە تۆشیۆ بەیەکێک لە سەرکەوتوترین دەرھێنەرەکانی ژاپۆنە لەدوای سەرکەوتنە بۆکس ئۆفیسە گەورەکەی لە ژاپۆن لە زۆربەی فلمەکانی گێلبڵی.

تۆشیۆ سزوکی

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

سزوکی لە ناگۆیا لە دایک بووە لە پارێزگای ئایچی لە ١٩٤٨، لە ١٩٦٧ ناونوسکرا لە کۆلێژی کێیۆ و بڕوانامەی لێ بەدەست ھێنا لە ١٩٧٢[١]

کارکردن دەستکاری

کارە پرۆفیشنالەکەی لە کۆمپانیای تۆکۆوما شۆوتێن دا دەستی پێکرد، لەدوای ماوەیەکی کورت لە دەرچوون لە کۆلێژ لە کۆمپانیا دەستی بەکارکرد لە کۆمپانیا لە بەشی پلاندان لەسەر گۆڤاری ئاساھی گێینۆ دا بوو، گۆڤار، میوانداری، ئاھەنگ، کە ئەو بەرپرس بوو لەم پەڕانەی کە تایبەت بوون بە مانگا لێرەوە کارەکانی تۆشیۆ دەست پێدەکات، لەگەل شیگێرۆ سگویورا دا یەکتر دەبینین کە کەسێکی بەناوبانگە لە بواری ھونەری ئەنیمی، لە ١٩٧٣ دەبێتە سەرنوسەری گۆڤاری کۆمیک& کۆمیک (コミック&コミック, komiku & komiku) کە کاری لەسەر کردوون و و بووەتە ھاوڕێی بەرھەمھێنەرەکانی فلم وەکوو (ساداۆ ناکاجیما، ئێیچی کودۆ، تێیرۆ ئێیشی) و دەرھێنەرەکانی ئەنیمی و مانگاش وەکوو (ئۆسامو تێزوکا، جۆرج ئاکایاما، کازوۆ کیمامورا ھۆسێی ھاسێگاوا، شۆتارۆ ئیشینۆمۆری) دوای وەستانی کۆمیکەکە ڕەوانەکرا بۆ بەشی پێشکەشکردنی کاری ھونەری لە گۆڤارەکە کەچەن شتێکی لەم بەشە زۆر کاری بەسوودی ئەنجام دا بۆ ژاپۆن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Suzuki, Toshio (April 11, 2005). 映画道楽 [Movie Debauchery]. National Diet Library (in Japanese). Tokyo: Pia Corporation. pp. 60–69, 246–247. ISBN 978-4835615400. Archived from the original on February 19, 2014. Retrieved January 20, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری