نیگاری ڕۆنی یان تابلۆی زەیتی بریتییە لە پرۆسەی نیگارکێشان بە ڕەنگەکان بە ناوەندێکی ڕۆنی وشککەرەوە وەکو بەستەر. یەکێکە لە ھونەرە سۆماییەکان و ھەر لە کۆنەوە ناسراوە. بۆ چەندین سەدە بەناوبانگترین تەکنیک بووە بۆ نیگارکێشانی ھونەری لەسەر تەختەی دارین و قوماش، لە ئەورووپاوە بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان بڵاوبووەتەوە. سوودەکانی ڕۆن بۆ نیگارکێشانی وێنە بریتین لە "نەرمییەکی زیاتر، ڕەنگی دەوڵەمەندتر و چڕتر، بەکارھێنانی چینەکان و مەودای فراوانتر لە ڕەنگی کراوە بۆ تاریک یان تۆخ". بەڵام پرۆسەکە خاوترە، بەتایبەتی کاتێک چینێکی بۆیاخ پێویستە ڕێگە بدرێت وشک بێتەوە پێش ئەوەی چینێکی دیکەی لێبدرێت.[١] [٢][٣]

نیگاری ڕۆنی
لقیوێنەکێشی
دەبێتە ھۆکاریoil painting
جێبەجێکارoil painter
بەکاردەھێنێتبۆیەی ڕۆنی
نیگارێک لە ڕەنگەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Rediscovering treasures of Bamiyan". 17 July 2008. Retrieved 20 May 2010.
  2. ^ "Earliest Oil Paintings Found in Famed Afghan Caves". National Geographic Society. Retrieved 7 January 2013.
  3. ^ Osborne, 787

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری