ھونەری سۆمایی یەکێکە لە لقەکانی ھونەر؛ ئەم وتارە تیشک دەخاتە سەر ھونەری سۆمایی، کە دروستکردنی وێنەکان و تەنەکان لەخۆ دەگرێت لە ڕشتەکانی سەر بە وێنەکێشی، پەیکەرسازیی، چاپەمەنی، فۆتۆگرافی و ھەروەھا میدیا بینراوەکانی تر. زۆربەی جار بیناسازییش بە یەکێک لە ھونەرە بینراوەکان دادەنرێت؛ گەرچی، وەک ھونەرە ڕازاوەکان، لە سازکردنی بیچمەکانەوە دەگلێت کە تێیدا لەبەرچاوگرتنی کردارییانەی بەکارھێنان بنچینەییە — بەشێوەیەک کە ئاسایی سەر بە وێنەکێشیی نییە، بۆ نموونە مۆسیقا، شانۆ، فیلم، سەما و ھونەرە نوواندنەکانی تر، ھەروەھا وێژە و میدیاکانی تر وەک میدیای کارلێکردوو کە دەچنە ژێر پێناسەیەکی فراوانتری ھونەر یاخود ھونەرەکانەوە. ھەتاکو سەدەی حەڤدەھەم ھونەر بۆ ھەر جۆرێک لە لێزانیی و کارامەیی دەگەڕایەوە و جیانەکرابوویەوە لە پیشەگەریی یا زانستەکان، بەڵام لە بەکارھێنانە مۆدێرنەکەیدا دوای سەدەی حەڤدەھەم، کە تێیدا لەبەرچاوگرتنی ئیستەتیکا باڵاترینە، ھونەرە جوانەکان جیاکراوەتەوە و ناسراوەتەوە لە شارەزاییە بەدەست ھاتووە گشتییەکان، وەک ھونەرە ڕازاوەکان و ھونەرە بەکاربەرەکان. ھونەر لە ڕووی لاسایی (وەک نووێنەری بوویەر)، دەربڕین، ئاڵوگۆڕی سۆز، یان چۆنایەتییەکانی ترەوە دەناسرێتەوە. لە ماوەی ڕۆمانتیکدا، ھونەر وەک «توانایەکی تایبەتی مێشکی مرۆڤ دەبینرا کە لەگەڵ ئایین و زانستدا پۆلێن بکرێت.» ھەرچەندە پێناسەی ئەوەی کە ھونەر پێکدەھێنێت جێی ناکۆکییە، و بەدرێژایی کات گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، پێناسە گشتییەکان ئاماژە بە بیرۆکەی ئەو شارەزاییە خەیاڵیی و بەھرەمەندانەیە دەکەن کە لە ئافراندن و توانای مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت. سروشتی ھونەر و چەمکە پەیوەستەکانی وەک داھێنان و لێکدانەوە، لە لقێکی فەلسەفەدا شرۆڤە دەکرێن کە بە ئیستەتیکا ناسراوە.

کڵێسای ئۆڤر بەرھەمی ڤینسێنت ڤان گۆخ ۱۸۹۰
بەرھەمی میکێلانجێلۆ لە ۱٥۱۳ تا ١٥١٥ زایینی

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری