ڕەگەزوەگۆڕ[١] (بە ئینگلیزی: Transgender) ناوێکی گشتییە بۆ کەسان، بیروباوەڕەکان و گرووپەکانێک کە دەیانەوێ بە شێوازی فیزیکی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن. ڕەگەزوەگۆڕەکان یەکێکن لە لقە سەرەکییەکانی کۆمەڵەی "LGBT"،

وشەی ڕەگەزگۆر دەگەرێتەوە بۆ کەسێک کە ( ڕوونکردنەوە: ڕەگەزەکەی لە کاتی لە دایکبوون لەلایەن پزیشکێک دیاری کراوە) کە لەگەل ڕەگەزەکەی خۆیان یەک ناگرێتەوە ھەندێک لە کەسانی ڕەگەز گۆڕ حاڵەتی نائارامی ڕەگەزیان دەبێت کە بەمانای نائارامی دێت لەم ڕەگەزەی بۆیان دیاری کراوە لەگەڵ رەگەزە ڕاستەقینەکەی یەک ناگرێتەوە و شیاو نییە، کە نائارامی ڕەگەزی بە زۆری لە منداڵی روودەدات،

بەڵام ھەندێک کەس لەوانەیە تا ھەرزەکاری ھەستی پێنەکەن یان دوای ھەرزەکاری یان زۆر زیاتر. لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت کەسانی ڕەگەز گۆر لەوانەیە پێویستیان بە کردنی چەن شتێک بێت (نمونە: گۆڕینی ناو بە شێوەی یاسایی ، گۆڕینی ڕەگەز بە شێوەیی یاسایی ،) کرداری پزیشکی (دەرمانە سەرخەرەکانی ھۆرمۆن ، یان کۆنتڕۆلی ھۆرمۆنی) و (نەشتەرگەری پزیشکی: وەک چارەسەری دانانەوەی ڕەگەزی بە گشتی) ئەوە گرنگە کە بزانین ناسنامەی ڕەگەزی جیاوازە لە دەربڕینی ڕەگەزی کە ناسنامەی ڕەگەزی بریتیە لە ھەست پێکردنی کەسێک بۆ ڕەگەزەکەی،[٢]

بەڵام دەربڕینی ڕەگەزی دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە خۆی دەردەبڕێ بەشێوەی ڕەگەزەکەی نمونە لە بەشی جلەکان سەیری جلی یەک بکە لەوانەیە ئەمە بۆ ڕەگەزی مێ دانرا بێت لە ھەنێک وڵات و جلی دوەم بۆ ڕەگەزی نێر، ئەکرێ ئەم جۆرە بیرکردنەوانە چاوەڕوان کراوبن لەھەنێک وڵات، دەربڕینی ڕەگەزی بریتیە لەوەی کە کەسێک چۆن ھەڵسوکەوت دەکات ، و کارەکانی خۆی دەکات، وە شێوازی جل و بەکارھێنانی کەلوپەلەکان و شێوازی گرنگی بەخۆدان و شێوەی دەنگ و شێوازی قسەکردن و شێوازی کارەکتەری فیزیکی. [٢]

جلەکاندەستکاری

 
جلی یەک
 
جلی سێیەم
 
جلی دوو

جلی سێیەم : شێوازێکی جلی بێ لایەنە، کە ھەردوو ڕەگەز ئەتوانن بەکاری بھێنن.

ناساندندەستکاری

ھەروەھا ڕەگەزگۆڕ ئەو کەسانەن کە ھەست بەم ڕەگەزە ناکەن کە لەگەلی لە دایک بوون و پێی نائاسوودەن و ھەست بە نائارامی دەکەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە ھەست بەم ڕەگەزە دەکەن کە لە ناخەوە ھەستی پێدەکەن و پەیوەستن پێیەوە[٣][١]وەک ئەوەی کەسێک ھەست بە نائارامی دەکات لە بارەی دەنگی یان شێوەی یان پێکھاتەکانی تری جەستەی کە لەگەل ڕەگەزەکەی ناخی یەک ناگرنەوە[٣][٤] لەوانەیە ھەنێک جار لەلایەن کەسانی تر بەھەلە پێناسە بکرێ و بەھەلە مامەلەی لەگەل بکرێ یان تووشی سووکایەتی و بێ ڕێزی ببێت کە ئەو کەسە تووشی نائاسوودەیی دەروونی بکات و تووشی سترێس و خەمۆکی بکات[١][٣][٤]

گەر بێت و وەک خۆی مامەلەی لەگەل نەکرێ یان سووکایەتی و بێ ڕێزی بەردەوامی پێ بکرێ ئەکرێ حاڵەتەکەی بگاتە

  • خۆ بەدوورگرتن لە کۆمەڵگا
  • تووشبوون بە سترێس
  • تووشبوون بە خەمۆکی
  • خۆ ئازاردن
  • خۆکوژی

لەوانەیە ھیچ یەکێک لەم حاڵەتانەی سەرەوە ڕوونەدات ئەگەر بێت و کەسانی ڕەگەزگۆر بەشێوەی ڕەگەزەکەی خۆیان مامەڵەیان لەگەل بکرێ، و ڕێزیان لێ بگیرێ و وەکوو خۆیان سەیریان بکرێ، کەسەکە بتوانێت وەکوو ئەوەی ھەیە لە کۆمەڵگادا بژیت ئەمەش بەم شێوەیە دەبێت، کە بتوانێت (شێوە و پێکھاتەکانی جەستەی وەک ئەم ڕەگەزە لێبکات کە لەناخییەوە سەرچاوەی گرتووە) ھەروەھا لە ڕێگەی پزیشکییەوە خۆی چارەسەر بکات وەک وەرگرتنی چارەسەری ھۆرمۆنی (کە یارمەتی کەسەکە دەدات زیاتر وەک ئەم ڕەگەزە دەرکەوێت کە خۆی دەیەوێت و پێیەوە پەیوەستە)، یاخوود نەشتەرگەری ڕەگەزی کە یارمەتی ناسینەوەی کەسەکە دەدات وەک ڕەگەزەکەی خۆی.[٣]

دەست نیشانکردندەستکاری

شێوازی دەست نیشان کردن (DSM-5 American Psychiatric Association)[٥] شێوازی دەست نیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان و گەنجەکان دەخاتە ڕوو نائارامی ڕەگەزی لە ھەرزەکارەکان و گەنجەکان بەم شێوەیە دیاری کراوە ( یەکنەگرتنەوەی ڕەگەز بۆ کەسێک کە پێشوو تر بڕیاری بۆ دراوە)

بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان:[٢]

ھەرزەکاران و گەنجاندەستکاری

  • یەکنەگرتنەوەی ڕەگەزێک کە پێشوو تر بۆ کەسەکە دانراوە و لەگەل ڕەگەزە ڕاستەقینەکەی خۆی یەک ناگرێتەوە و ڕوودانی ڕەگەزی دووەم
  • ھەبوونی خواستێکی بەھێز بۆ دوورکەوتنەوە لەم ڕەگەزەی بۆی ناگونجێت ( یان خواست بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردن بە شێوەی ئەم ڕەگەزەی لەگەلی یەک ناگرێتەوە و وەرگرتنی چارەسەری پەرپێدانی گەشەی ڕەگەزی دووەم)
  • خواستێکی زۆر بۆ ڕەگەزەکەی
  • خواستێکی زۆر بۆ بوون بە ڕەگەزێکی تر ( ئەو ڕەگەزەی کە راستەقینەیە بۆی و خۆی ھەستی پێدەکات، جیاواز لەو ڕەگەزەی کە لە کاتی لە دایک بوون دیاریکراوە)
  • ھەبوونی ھەستێکی بەھێزی ڕەگەزە ڕاستەقینەکەی ( ھەستەکان و کاردانەوەکانی ڕەگەزە ڕاستەقینەکەی ، جیاواز لەم رەگەزەی لەکاتی لە دایکبوونی بۆی دانراوە)[٢]

مناڵاندەستکاری

(DSM-5 American Psychiatric Association) شێوازی دەست نیشانکردنی جیاواز و تایبەت بۆ مناڵان دەخاتە ڕوو نائارامی ڕەگەزی لە مناڵان بەم شێوەیە دیاری کراوە ( یەکنەگرتنەوەی ڕەگەز بۆ کەسێک کە پێشوو تر بۆی دیاریکراوە)

بە لایەنی کەم شەش مانگ بۆ نیشانە و شێوازی دەرکەوتنیان ئەم شەش حاڵەتەی خوارەوە:

  • خواستێکی زۆر بۆ بوون بە ڕەگەزەکەی تر یان پێداگیری کەوا ڕەگەزێکی تری ھەیە ( ڕەگەزەکەی خۆی جیاواز لەم ڕەگەزەی لە کاتی لە دایکبوون بۆی دیاریکراوە)
  • لە کوڕان (ئەم ڕەگەزەی لەگەڵی لەدایک بووە) خواستێکی زۆر بۆ لەبەرکردنی جلی مێینە و حەز بۆ جلی مێینە یان ویستێکی زۆر بۆ دروستکردنی جلی مێینە، و ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ پۆشینی جلی نێرینە
  • لە کچان (ئەم ڕەگەزەی لەگەڵی لەدایک بووە) خواستێکی زۆر بۆ پۆشینی جۆری جلی نێرینە وە ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ پۆشینی جلی مێینە
  • خواستێکی زۆر بۆ یاری، بوکەڵە، چالاکیایەکان، کە لە ڕەگەزەکەی تر بەکاردێت
  • خواستێکی زۆر بۆ ھاوڕێیەتی کردنی ڕەگەزەکەی تر ( ئەم کەسە کوڕ یان کچ بەھەمان ڕەگەزی خۆی دەبینێت و ئەیەوێ ببێتە ھاورێیان و بەم شێوەیە ئاسوودەیە)
  • لە کچان (ئەم ڕەگەزەی لەگەڵی لەدایک بووە) رەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ بوکەڵە، یاری، چالاکییە کچانەکان
  • لە کوڕان (ئەم ڕەگەزەی لەگەڵی لەدایک بووە) ڕەتکردنەوەیەکی بەھێز بۆ ئەو بوکەڵە و یاری و چالاکییانەی کە بۆ ڕەگەزی نێر دانراوە، یان ڕەتکردنەوەیەکی بەھێزی یاریە رەق و سەرکێشیەکان
  • خواستێکی زۆر بۆ ئەوەی بە شێوەی فیزیکی ببێت بەخۆی ( کە لەگەڵ رەگەزە راستەقینەکەی یەک دەگرێتەوە) کەسێک کە ڕەتکردنەوەیەکی بەھێزی ھەیە بەرامبەر ئەناتۆمی ڕەگەزەکەی
  • خواستێکی زۆر بۆ بوون بەم ڕەگەزەی کە لەگەڵ ڕەگەزە ڕاستەقینەکەی یەک دەگرێتەوە[٢]

مامەڵەدەستکاری

پشتگیری کردنی کەسەکە لە نائارامی ڕەگەزی لەوانەیە ھاوکاریان بکات کە بە شێوەی دەروونی پێشبکەون و گەشە بە ھەستەکان و دەربڕینەکانیان بدەن لەرووی دەروونیەوە زیاتر گەشە بکەن، وە لە کاتی چارەسەری پزیشکی نابێت پزیشکەکە چارەسەری خۆکاری و خۆپێشنیاری بۆ کەسەکە بکات و پێویستی بە لێکۆلینەوە و سەلماندن ھەیە، یان شێوازی کردارە فیزیۆلۆژیەکان کە وادەکات زۆر لە کەسەکە بکرێ بۆ ئەوەی ببێتە ئەم ڕەگەزەی کە لەگەڵی لە دایک بووە و پەیوەندی بە ڕەگەزە ڕاستەقینەکەی خۆی نییە، ئەمە دوورە لە زانست و شێوازی دروست، پشتگیریەکان دەکرێ ئەمانە بن:

  • پشتگیری بۆ بانگکردن و ناوھێنان ( ئەم (بە شێوەی مێێنە) ، ئەم ( بە شێوەی نێرینە) و (ناوگۆرین بە شێوەیی یاسایی)[٦][٧]
  • پشتگیری کردنی دەربڕین و ھەستەکانیان کە لەگەل ڕەگەزەکەیان یەکدەگرێتەوە[٦][٧]
  • پشتگیری یاسایی ( گۆڕینی ناو ، ڕاستکردنەوەی ڕەگەز ، چاکسازی لە بەڵگەنامە حکومییەکان) لەسەر کەسەکە[٨]
  • پشتگیری پزیشکی ( چارەسەرە پزیشکیەکان کە لە چارەسەرکردن لە ھەرزەکاری بەکاردێت وەک چارەسەری ھۆرمۆنی وەکوو (ئیسترۆجین) (تێستۆستیرۆن) بۆ ھەرزەکارە پێگەیشتووەکان و گەنجەکان، ھەندێک لە گەنج و ھەرزەکارەکان لەوانەیە پێویستیان بە چارەسەری شێوازی نەشتەرگەری ھەبێت تا بچنەوە سەر ڕەگەزەکەی خۆیان.[٩][١٠]
  • پشتگیری خێزانی ( پشتگیری خێزان ئەکرێ یارمەتیەکی بەرزی کەسەکە بدات و ژیان رزگارکەر بێت)[١١]
  • خێزان و ڕەتکردنەوەی کۆمەڵایەتی بۆ سەر کەسێک شتانێکی چاوەروانکاری بەھێزن بۆ سەر باری دەروونی کەسەکە و سەخت بوونی باری دەروونی،
  • خێزان و خۆشەویستەکان لەوانەیە زۆرگرنگ بن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو، پشتگیریەک کە یارمەتی کەسەکە دەدات بە شێوەی دەروونی پێشبکەوێت[١١]

یارمەتی[١٢]دەستکاری

ڕەگەز گۆڕیت ؟ سترێس یان خەمۆکیت ھەیە ؟ دەترسیت ؟ ( لەوانەیە ئەمانە یارمەتیت بدەن)

  • تکایە پشتگیری لە کاتی گونجاو وەرگرە ( لەوانەیە وا باشتر بێت داوای پشتگیری لەوانە بکەیت کە تەواو ئاسوودەیت لەگەڵیان)
  • تکایە ھەول مەدە ڕای بەرامبەرەکەت بگۆری یان ھەول بدەیت لێت تێبگات ( گەر دژایەتیت ئەکات )
  • تکایە ڕەچاوی سەلامەتی ( جەستەیی ، دەروونی ) خۆت بکە و ( بابەتە کەسیەکانت مەدرکێنە )
  • تکایە دڵنیابەرەوە لەوەی لە شوێنی سەلامەتیت ( ھیچ شتێک مەدرکێنە گەر شوێنەکە ھەر مەترسیەکت لەسەر دروست دەکات)
  • تکایە دڵنیابەرەوە لەوەی گوێ لە قسە نەرێنیەکانی بەرامبەرەکەت ناگریت
  • تکایە ( بە قسە نەرێنیەکانی دەوروبەر تێک مەچۆ لەسەر خۆت ) لەوانەیە سیستەمی کلتوری یان سیاسی یان ئاینی ڕێگر بێت
  • تکایە ( بە قسە نەڕێنیەکانی دەوروبەر تێک مەچۆ لەوانەیە بۆ ئەوان تازە بێت) و لەوانەیە لێت تێبگەن ( گەر لە شوێنی سەلامەتیت )
  • تکایە ئارامیت بپارێزە لە کاتی قسەکردن ، لەوانەیە گۆرانکاری لە ھۆرمۆن سترێس یان قەلەقی دروست بکات.
  • تکایە پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدار بکە لە کاتی مەترسی ئاشکرا ، یاخوود نھێنیەکانت بپارێزە

ترەنسفۆبیادەستکاری

ترەنسفۆبیا واتە ترسین لە ڕەگەزوەگۆڕان.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ی ا ب مانای ڕەگەزگۆر ، وەرگێری فەرمی کامبرێج
  2. ^ ی ا ب پ ت ماڵپەری بەناوبانگی psychiatry، نائارامی ڕەگەزی چییە؟ ، بە زمانی ئینگلیزی ، پێداچوونەوەی پزیشکی ٢٠٢٠
  3. ^ ی ا ب پ What are the symptoms of gender dysphoria? , Pink News Channel , April 2020
  4. ^ ی ا Transgender Awareness V Hart, Dec 17, 2015
  5. ^ Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (DSM-5), Fifth edition. American Psychiatric Association. 2013
  6. ^ ی ا Durwood, L., McLaughlin, K. A., & Olson, K. R. (2017). Mental health and self-worth in socially transitioned transgender youth. Journal of the American Academy of Child & Adolescent Psychiatry, 56(2), 116-123.
  7. ^ ی ا Olson, K. R., Durwood, L., DeMeules, M., & McLaughlin, K. A. (2016). Mental health of transgender children who are supported in their identities. Pediatrics, 137(3).
  8. ^ Scheim, A. I., Perez-Brumer, A. G., & Bauer, G. R. (2020). Gender-concordant identity documents and mental health among transgender adults in the USA: a cross-sectional study. The Lancet Public Health.
  9. ^ Hembree, W. C., Cohen-Kettenis, P. T., Gooren, L., Hannema, S. E., Meyer, W. J., Murad, M. H., ... & T’Sjoen, G. G. (2017). Endocrine treatment of gender-dysphoric/gender-incongruent persons: an endocrine society clinical practice guideline. The Journal of Clinical Endocrinology & Metabolism, 102(11), 3869-3903.
  10. ^ Coleman, E., Bockting, W., Botzer, M., Cohen-Kettenis, P., DeCuypere, G., Feldman, J., ... & Monstrey, S. (2012). Standards of care for the health of transsexual, transgender, and gender-nonconforming people, version 7. International journal of transgenderism, 13(4), 165-232.
  11. ^ ی ا Klein, A., & Golub, S. A. (2016). Family rejection as a predictor of suicide attempts and substance misuse among transgender and gender nonconforming adults. LGBT health, 3(3), 193-199.
  12. ^ ڕێکخراوەکانی ڕەگەزگۆڕ ، ڕێکخراوی Glaad پشتگیری لە ڕەگەزەکانی مرۆڤ،

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری