ڕەشەبا (فیلم)

فیلمێکی ٢٠١٦ی عێراقیی دەرھێنراو لەلایەن دەرھێنەری کورد حوسێن حەسەن

ڕەشەبا فیلمێکی کوردی - عەرەبییە، لەلایەن دەرھێنەری کورد حوسێن حەسەن کاری دەرھێنراوە. فیلمەکە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ٢٠١٦، لەکاتی بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک نمایشکرا. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لە ٢١ەمین فیستیڤاڵی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور نمایشکرا.[٢][٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٧ لەفیستیڤاڵی میامی نمایشکرا.

ڕەشەبا
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرحوسێن حەسەن
بەرھەمھێنەرمەحەمەد ئاکتاش
نووسەرمحەممەد ئاکتەش
حوسێن حەسەن
ئەکتەرانریکیش شاباز
دیمەن زەندی
مۆسیقامستەفا باپیر
وێنەگری سینەماییتوراج ئەسلانی
مۆنتاژئیبراھیم سەعیدی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
میتۆس فیلم
دەرچوون
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
وڵات
زمانکوردی
عەرەبی

لەکاتی نمایشکردنی فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک، ئامادەبووانی ھۆڵەکە ناڕەزاییان لەناوەڕۆکی فیلمەکە دەربڕی و تووندووتیژی و ئاژاوە لەھۆڵەکە درووستبوو. ناڕەزاییەکە لەسەر چیڕۆکی کچە کارەکتەرێکی فیلمەکەبوو کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەگیرێت، دەفرۆشرێت، دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر و دواتریش دەکووژرێت لەفیلمەکە.[٣][٦]

لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، فیلمەکە لەفیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دوبەی خەڵاتی باشترین فیلمی خەیاڵی بەدەستدەھێنێت.[٧] دیمەن زەندیش، کچەئەکتەری فیلمەکە خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری لەلایەن دەستەی ڕەخنەگرانی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی ئاسیای لۆس ئانجلەس بردەوە.

فیلمەکە وەک نوێنەری عێراق بۆ باشترین فیلمی بیانی بەشداریکرد لەخەڵاتەکانی ئۆسکار، بەڵام نەگەیشت بە پێنج پاڵێوراوی کۆتایی.[٨][٩]

چیڕۆک دەستکاری

فیلمەکە باس لە ژیانی دوو ئەوینداری ئێزدی دەکات لەکاتی ھاتنی داعش بۆ شنگال.

ئەکتەرەکان دەستکاری

  • ریکیش شاباز بە ڕۆڵی رەکۆ
  • دیمەن زەندی بە ڕۆڵی پەرۆ
  • مریەم بووبانی بە ڕۆڵی خەزال (دایکی پەرۆ)
  • عادل عەبدولرەحمان بە ڕۆڵی رەسۆ
  • عەبدولڵا تەرھان بە ڕۆڵی ھادی (باوکی رەکۆ)
  • نالین کۆبانی بە ڕۆڵی دایکی رەکۆ
  • عیماد باکوری بە ڕۆڵی ئیلیاس
  • حەسەن حوسێن حەسەن بە ڕۆڵی ڕێباز
  • ھەڵکەت ئیدریس بە ڕۆڵی نەرەڤ
  • شێرزاد عەبدولڵا بە ڕۆڵی دکتۆر
  • شاھین کیڤۆرک بە ڕۆڵی شێخ
  • ھەڵدێر بامێرانی بە ڕۆڵی یاریدەدەری شێخ
  • بەفرین ئیمەکتار
  • مامە چەتۆ بە ڕۆڵی چەکدارێکی داعش

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jay Weissberg (27 December 2016). "Film Review: 'The Dark Wind'". Variety. Retrieved 26 December 2017.
  2. ^ Neurink, Judit (10 September 2016). "Despite controversial opening film Duhok kicks off major festival". Rudaw Media Network. Archived from the original on 6ی Septemberی 2017. Retrieved 2016-10-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا "Yezidis react angrily to film set during genocide". Rudaw Media Network. 9 September 2016. Archived from the original on 11ی Septemberی 2017. Retrieved 2016-10-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "The Dark Wind". Duhok International Film Festival. 9 September 2016. Archived from the original on 21ی Marchی 2017. Retrieved 2016-10-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢١ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Kerr, Elizabeth (13 October 2016). "The Dark Wind: Film Review - Busan 2016". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 5ی Septemberی 2017. Retrieved 2016-10-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ "Director defends film after 3 protesters arrested at screening in Duhok". Rudaw Media Network. 9 September 2016. Archived from the original on 18ی Octoberی 2016. Retrieved 2016-10-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ Simon, Alissa (٢٠١٦-١٢-١٤). "Dubai Festival Wraps With ISIS Drama 'The Dark Wind' Taking Top Prize". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-06-24.
  8. ^ "Iraq".[بەستەری مردوو]
  9. ^ Pond, Steve (24 August 2017). "'The Square,' 'In the Fade' Top First Batch of Oscar Foreign Language Contenders". The Wrap. Retrieved 25 August 2017.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری