ڕۆخانە یان عوزێم ڕووبارێکە لە عێراق کە لە چیاکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت لە پارێزگای سلێمانی و دوای ٢٣٠کیلۆمەتر(١٤٠ میل) لە (٣٤٫٠٠٢°N 44.293°E)، نزیکەی ٣٠کیلۆمەتر(١٩ میل) لە خوارووی سامەڕا دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە. چیاکانی قەرەداغ و شوان بە سەرچاوە سەرەکی ئاوی لقەکانی ئەم ڕووبارە وەرزییە دادەنرێت.[١]

ڕۆخانە
عوزێم
بەنداوی عوزێم لە سەر ڕووباری ڕۆخانە
شوێنناحیەی سەنگاو، قەزای قەرەداغ، ناحیەی شوان، پارێزگای سلێمانی، پارێزگای کەرکووک و پارێزگای سەلاحەددین
درێژایی٢٣٠ km (١٤٠ mi)
Basin area١٢٬٩٦٥ km2 (٥٬٠٠٦ sq mi)

ئەم ڕووبارە لە سێ لقی وەرزی پێک دێت، ئەوانیش: (خاسە) کە بە ناو شاری (کەرکووک)دا تێپەڕ دەبێت سەرچاوەی ئەم لقە لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شوانەوە سەرچاوە دەگرێت. چەمی (تاوغ) کە بە شاری (داقووق)دا تێپەڕ دەبێت، سەرچاوەی ئەم چۆمە لە قەزای بازیان، قەزای قەرەداغ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی شۆڕشە تاوەکو سنووری ناحیەی قادرکەرەم ناوی چەمی باسەڕەیە. چەمی (ئاوەسپی) کە بە شاری (دووزخورماتوو)دا تێپەڕ دەبێت، سەرچاوەی ئەم لقە لە ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاوەسپییە. دواتر عوزێم(ڕۆخانە) لە باشووری سامەڕاوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە. لە ناوچە کوردنشینەکان ناوی ڕۆخانەیە و لە ناوچە عەرەبنشینەکان ناوی عوزێمە. درێژەی ئەم زێیە (٢٣٠کم)ە، تێکڕای داھاتی ئاوی ساڵانە دەگاتە (٠٬٧ملیار/ مەتر سێجا)، بە ڕێژەی (٢٪)بەشداری لەپێک ھێنانی ئاوی دیجلە دەکات.

ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shahin, Mamdouh (2007), Water Resources and Hydrometeorology of the Arab Region, Dordrecht: Springer, ISBN 978-1-4020-5414-3