ڕاگواستنی کوردەکان (١٩١٦-١٩٣٤)

ڕاگواستنی کوردانی باکووری کوردستان لەلایەن تورکیا و عوسمانییەکان

ڕاگواستنی کوردەکان لەلایەن تورکیاوە ئاماژەیە بۆ ڕاگواستنی سەدان ھەزار دانیشتووانی کورد لە باکووری کوردستان کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و تورکیای جێنشینی ئەو وڵاتە بەمەبەستی تورکاندنی ناوچەکە ئەنجامدرا. زۆربەی ئەو کوردانەی کە ڕاگواستران، ناچار بوون زەوییەکانی باوباپیرانیان بەجێبھێڵن، بەڵام ڕاگواستنەکان نیشتەجێکردنی زۆرەملێی ھۆزە کوردەکانیشی لەخۆگرتبوو.[١] مێژوونووسی تورک ئیسماعیل بێشکچی جەختی لەسەر کاریگەریی فاشیزم لەسەر ئەو سیاسەتانە کردەوە و مێژوونووسی ئیتاڵی جوولیۆ ساپێلیش دەڵێت: «ئایدیاڵەکانی کەمال ئەتاتورک بەو مانایە بوو کە شەڕ دژی کورد ھەمیشە وەک ئەرکێکی مێژوویی سەیر دەکرا کە ئامانجی دووپاتکردنەوەی باڵادەستی تورکبوون بوو». کە دوای جینۆسایدی ئەرمەنەکان ڕوویدا، زۆرێک لە کوردەکان پێیان وابوو کە ھەمان چارەنووسی ئەرمەنییەکانیان دەبێت.[٢] مێژوونووسان دۆمینیک جەی شالەر و یۆرگن زیمەرەر دەڵێن «ئەم ڕووداوە وەکو ئەوە وابوو کوردیش بەشێک بێت لە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان».

پێشینە و ڕاگواستنی عوسمانییەکان (١٩١٦)

دەستکاری

لە ماوەی ساڵانی ١٩١٠دا پەیوەندیی نێوان کورد و عوسمانی ئاڵۆز بوو، چونکە ھەندێک لە کوردانی عوسمانی بە چەندین ھۆکار، لایەنگری کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتنیان دەکرد لە دژی کەمینە مەسیحییەکان، ھەندێکی تریش لە دژی عوسمانییەکان بوون و لایەنی مەسیحییەکانیان گرتبوو. ھێزی مرۆیی کوردیش لە ھەڵمەتی قەوقاز دژی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەکارھێنرابوو، بەڵام عوسمانییەکان کوردیان بە دڵسۆز نەدەزانی، پێیان وابوو ھاوکاری ئەرمەنییەکان و ڕووسەکان دەبن بۆ پێشخستنی خواستە ناسیۆنالیستییەکانی خۆیان.

لەگەڵ دەستپێکردنی نیشتەجێکردنی زۆرەملێ و ڕاگواستن، دەسەڵاتداران بە وردی بەدواداچوونیان کرد بۆ ئەوەی بزانن سیاسەتەکان تا چەند باش کاردەکەن، داوای زانیارییان کرد کە ئایا ئەوانەی ڕاگوێزراونەتەوە بەتورکبوون لەگەڵ کولتوری تورکیادا. جگە لەوەش گەورەترین شاری کوردستان ئامەد وەک 'ھەرێمی تورکێنراو' ناسێندرا و کوردەکان لەو ناوچەیە ڕاگوێزران، بەو پێیەی پلان وابوو کۆچبەرانی بالکان لەوێ نیشتەجێ بکرێن. ئەو کوردانەی لە ئامەدەوە ڕاگوێزران، تەنیا بە مۆڵەتی دەسەڵات ڕێگەیان پێدەدرا بگەڕێنەوە.[٣] لە ساڵی ١٩١٦ نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کورد لە زستاندا لە بدلیس، ئەرزڕۆم، پالۆ و مووشەوە ڕاگوێزران بۆ قۆنیە و دیلۆک و زۆربەیان لە برسێتیدا گیانیان لەدەستدا.[٤]

کاتێک پارتی ئازادی و تەبایی ئازادی خواز لە ساڵی ١٩١٨ (تا ساڵی ١٩٢٣) ھاتە سەر دەسەڵات، ئەو چەند کوردە ڕاگوێزراوەی کە لە ژیاندا مابوونەوە، ھاندران بگەڕێنەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان.

بڕی ڕاگوێزراوەکان

دەستکاری

زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە جەنگی جیھانی یەکەمدا تا ٧٠٠ ھەزار کورد ڕاگوێزراون، سەفرەستیان (١٩٤٥) مەزەندە دەکات کە نیوەی ئەو کوردە ڕاگوێزراوانە گیانیان لەدەستداوە.[٥]

ڕاگواستنی تورکیا (١٩٢٣–١٩٣٤)

دەستکاری

سیاسەتی فەرمی تورکیای تازە دامەزراو بریتی بوو لە ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگا و دامەزراوە خێڵەکییە ئیسلامییە کلتوورییەکانی کورد، ھەروەھا بەردەوامبوون بوو لە سیاسەتی بەتورککردنەکانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم لە دژی کورد. لە ئەنجامدا کوردەکان دەستیان کرد بە خۆکۆکردنەوە بۆ بەرخۆدان و کۆمەڵێک کورد بە سەرۆکایەتی عەقید خالید بەگی جبرانی بۆ ماوەیەکی کورت شارۆچکەی ئەلکێی گرت (بڕوانە یاخیبوونی ئەلکێ لە ساڵی ١٩٢٤). یاخیبوونەکە سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو، بێمتمانەیی زیاتری لێکەوتەوە و کەڵەکە بوو بۆ شۆڕشی شێخ سەعید لە ساڵی ١٩٢٥ کە وای کرد نیوەی سوپای تورکیا کۆبکاتەوە و تورکەکان بۆردومانی کورد بکەن. سەرئەنجام یاخیبوونەکە شکستی پێھێنرا و شێخ سەعید لەسێدارەدرا. باڵی ڕاستڕەوی توندڕەویی تورکە گەنجەکان ئەم دۆخەیان قۆستەوە و داوای سزای توندتریان کرد و تەنانەت کوردانی لایەنگری دەوڵەتیش گۆشەگیریان خرایە سەر. تا ناوەڕاستی ساڵی ١٩٢٥ حکوومەت دەستی بە پۆگرۆمێک کرد لە ئامەد و خەڵکی مەدەنی لە سێدارە دەدا و گوندەکانی دەسووتاند و بە گشتی نزیکەی ٢٠٦ گوندی وێران کرد و ١٥٫٢٠٠ کەسی کوشت. تا کۆتایی ساڵی ١٩٢٥ یاسای نوێی ڕاگواستنی یاسای کۆچبەران و پەنابەران و ھۆزەکان کە بەبێ مۆڵەت شوێنی نیشتەجێبوونی ناوخۆیی خۆیان بەجێدەھێڵن جێبەجێکرا و ژمارەیەک کورد کە ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس بوو ڕاگوێزران بۆ ڕۆژاوای تورکیا. لە گوندەکەی شێخ سەعید ھەموو پیاوەکان ڕاگوێزران و کوڕێکی تەمەن ١٤ ساڵان بووە بەتەمەنترین پیاوی ئەو گوندە. یاساکانی دواتر، یاسای نیشتەجێبوون لە مانگی ئایاری ١٩٢٦ و یاسای تایبەت بە گواستنەوەی ھەندێک کەس لە ھەرێمەکانی ڕۆژھەڵاتەوە بۆ پارێزگاکانی ڕۆژاوا زیاتر ڕێگەیان بە حکوومەت دا کە کورد ڕابگوێزن. لە ناوچەکانی ڕۆژاوای وڵاتدا، کوردەکان تووشی بێگانەپەرستی بوون، و لە ھەندێک حاڵەتدا ھەراسانکردن و لەسێدارەدانی بێ دادگاییکردن.[٦]

ھاوشێوەی یاخیبوونی پێشووی شێخ سەعید، کوردەکانی چیای ئارارات لە ڕاپەڕینی ئاگری لە ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٣٠ ڕاپەڕین و شکستیان ھێنا. لە ئەنجامدا پەرلەمانی تورکیا یاسای نوێی بۆ چەوساندنەوەی کورد دەرکرد. کەمالیست مستەفا ناشیت ئولوغ ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە «ڕەگ و ڕیشەی ھەموو ئەو دامەزراوە کۆمەڵایەتیانەی کە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە ماونەتەوە لەناوببرێت بۆ ئەوەی ئەمانە ھەرگیز جارێکی تر گوڵ نەگرن». بەم شێوەیە لە ساڵی ١٩٣٤ یاسای نیشتەجێبوون دەرچوو کە زمانی کوردی لەسەر زاری خەڵک قەدەغە کرد و تورکەکانی نیشتەجێی ناوچە کوردییەکان دەکرد.[٦]

لە ماوەی چلەکاندا زۆربەی ڕزگاربووانی کوردە ڕاگوێزراوەکان لێبوردنیان وەرگرت و گەڕانەوە بۆ کوردستان.[٦]

دادگای سەربەخۆی ئامەد

دەستکاری

دادگای سەربەخۆی ئامەد دادگایەکە لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٢٥ بە مەبەستی دامرکاندنەوەی یاخیبوونی شێخ سەعید دامەزراوە. دادگاکە لەسەر شێوازیدادگاکانی سەربەخۆیی دامەزرا، کە لە کاتی شەڕی سەربەخۆیی تورکیادا دروستبوون و دەسەڵاتی بەرفراوانیان بۆ دابینکراوە بۆ ملکەچکردنی دوژمنانی حکوومەتەکەی کەمال ئاتاتورک.[٧]

دوای یاخیبوونی دێرسیم

دەستکاری

دەسەڵاتدارانی تورکیا دوای یاخیبوون و کۆمەڵکوژیی دەرئەنجامی ساڵانی ١٩٣٠ کە ھەڵسوکەوتی نوێی ڕاگواستنی لەخۆگرتبوو، بە گومانەوە مامەڵەیان لەگەڵ ناوچەی دێرسیم ئێستا کردووە. ئەمڕۆ زۆرینەی خەڵکی دێرسیم لە ڕۆژاوای تورکیا و ئەورووپا دەژین.[٨]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Yadirgi، Veli (2020). «The Armenian Genocide of 1915 and the Forced Deportation of Ottoman Kurds in 1916». لە Gürses، Mehmet (ed.). The Kurds in the Middle East: Enduring Problems and New Dynamics. Rowman & Littlefield. p. 52.
  2. ^ Olson (1989).
  3. ^ Üngör، Uğur Ümit (2012). Jorngerden، Joost (ed.). Social Relations in Ottoman Diyarbekir, 1870-1915. Brill. pp. 287–288. ISBN 9789004225183.
  4. ^ Schaller & Zimmerer (2008).
  5. ^ (زانستەوتار). {{cite thesis}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  6. ^ ئ ا ب Üngör (2011).
  7. ^ Karpat، Kemal H. (2015-12-08). Turkey's Politics: The Transition to a Multi-Party System (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. p. 47. ISBN 978-1-4008-7942-7.
  8. ^ Bruinessen (1994).

وردتر بخوێنەوە

دەستکاری
  • Cemil Gündoğan (1994). 1924 Beytüşşebap isyanı ve Şeyh Sait ayaklanmasına etkileri (بە تورکی). Komal Yayınları. p. 21.
  • Forced evictions and destruction of villages in Dersim (Tunceli) and the western part of Bingöl, Turkish Kurdistan, September-November 1994. Stichting Nederland-Koerdistan. 1995. ISBN 9074666035.
  • Veli Yadirgi (2017). The political economy of the Kurds of Turkey: from the Ottoman Empire to the Turkish Republic. ISBN 978-1-316-63249-9.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری