حەسەن خەیری بەگ (بە کوردیی باکووری: Hesen Xeyrî Beg) سیاسەتمەتدارێکی کورد بوو لە دێرسم، جێگری سەرۆکی شارەوانیی دێرسم بوو. حەسەن خەیری زمانێکی زبری ھەبووە و کەسێکی گەل ویست و کوردپەروەر بووە، ئەوەی بەناوی حەسەن خەیرییەوە گوتراوە لەناو کوردان کە گوایە «حەسەن خەیری خیانەتکار بووە» بە تەواوی قسە و قسەڵۆکن و ھەڵبەستراون. حەسەن خەیری لە ڕێگەی شێخ شەرەفەوە پشتیوانی تەواوی شۆڕشی شێخ سەعیدی کردووە.[١][٢][٣]

حەسەن خەیری بەگ

لەدایکبوون١٨٨١
مەرگ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦
ھۆکاری مەرگلە سێدارە درا

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

حەسەن کوڕی بەگزادە مورتەزا ئاغا بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دێرسم، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٦دا بردیانە چینی خێڵەکی ئەکادیمیای سەربازیی عوسمانی. لە یەکەی سواری لە سوپای چوارەم دامەزرا، لە ٢٤ی شوباتدا بە پلەی لیوای سوارچاک دەرچوو.[٤]

پیشە دەستکاری

لەکاتێکدا کە بەرپرسی لقی خزمەتگوزاریی سەربازیی وان بووە، لە ھەڵبژاردنێکدا کە بۆ دوا قۆناغی لە مەجلیسی مەبعوسان بەڕێوەچوو، بووە جێگری سەرۆک شارەوانیی دێرسیم. لە ساڵی ١٩٢٠ لە قۆناغی یەکەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیادا وەک جێگری دێرسم کاری کردووە:

لە پەرلەمان بۆ تەندروستی و یارمەتیی کۆمەڵایەتی، داواکاری، ئابووری، و کۆمیسیۆنەکانی بەرگریی نیشتمانی کاری کردووە

لە کاتی شۆرشی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن خەیری لە دادگای سەربەخۆیی ڕۆژھەڵات دەستبەسەر بوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەو پێیەی بەشداری لە چالاکییەکانی یارمەتیدانی شۆڕشەکەی کردووە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. بنەماڵەکەی ناوی "کانکۆ"یان وەرگرتووە.

مردن دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٣ شەریف پاشا لە کۆنگرەی پەیمانی لۆزان داوای سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد کرد، دواتر ناسیۆنالیستە تورکەکان خەریکی دانوستان بوون لەسەر ئەم باسە.[٥] بەپێی ئەو بەڵگەنامە نوێیانەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی «کاتێک لایەنگرانی شێخ سەعید چوونە ناو شاری خارپێتەوە، شێخ شەرەف چووەتە ماڵی حەسەن خەیری و ھەر ئەویش بردوونی بۆ ناوەندی ویلایەتی خارپێت و ڕادەستی کردوون. حەسەن خەیری تەلەگرافێکی بۆ مەمەد جەلال ئەفەندی ئامۆزای ناردووە، داوای لێکردوون دەبێت عەشیرەتەکانی دێرسیم بەشداری لە شۆڕشەکەی شێخ سەعیددا بکەن، بەڵام لە خۆزات کە ناوەندی دێرسیم بووە، تەلەگرافەکە کەوتووەتە دەست سوپای تورکیا، بۆیە دەستبەجێ محەممەد جەلال ئەفەندی و دوای ئەویش حەسەن خەیریان گرتووە، ساڵی ١٩٢٦ لە سێدارەیان دەدەن». حەسەن خەیری لە پەرلەمانی تورکیادا بە ئەتاتورکی گوتووە «تۆ کەسێکی دیکتاتۆریت!» کە تاوەکو ئەوکاتە کەس نەیوێرابوو بەرامبەر ئەتاتورک شتێکی ھەڵە بەسەر زمانیشیدا بێت.[١][٦][٧][٨]

وێنەکان دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/opinion/231120222-amp. Retrieved 2024-02-01. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  2. ^ "لە چیرۆکە هەڵبەستراوەکانی مێژووی کورد: ناپاکی و قارەمانێتی حەسەن خەیری وەک نموونە!". www.sharpress.net. Retrieved 2024-02-01.
  3. ^ "About: Hasan Hayri". dbpedia.org. Retrieved 2024-02-01.
  4. ^ https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=89485 ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "(حەسەن خەیری) و (ئەتاتوورک)". www.awene.com. Retrieved 2023-10-14.
  6. ^ "Neviyê Şêx Seîd ji AK Partiyê, yê Hesen Xeyrî Beg ji CHPê bûn parlamenter". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-02-01.
  7. ^ "Hesen Xêrî Beg: Lehengekî dîrokî yê heqê wî xwarine". bianet.org (بە کوردی). Retrieved 2024-02-01.
  8. ^ "Gelo Hesen Xeyrî xayin bû yan welatperwer bû?". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-02-01.