ویلایەتی مووسڵ

(لە ویلایەتی موسڵەوە ڕەوانە کراوە)

ویلایەتی مووسڵ (بە عەرەبی: ولایة الموصل، عوسمانی: ولایت موصل بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Musul) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە سنجاقەکانی باکووری ویلایەتی بەغدا لە ساڵی ١٨٧٨ دروست کراوە.

ویلایەتی مووسڵ
ویلایەت ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی
١٨٧٨–١٩١٨

ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی ١٨٩٢
ناوەندمووسڵ
ژمارەی دانیشتووان 
• ١٨٩٧[١]
٤٧٥٬٤١٥
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٨٧٨
• ئاگربەستی مودرۆس
١٩١٨
پێشوو
دواتر
ویلایەتی بەغدا
ئینتیدابی عێراق
ئەمڕۆ بەشێک لەعێراق

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ٢٩٢٢٠ میل چوارگۆشە بووە (٧٥٧٠٠ کم٢)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتایییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠٠ ھەزار و ٢٨٠ کەس داوە. وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە «نزیکەیی»ەوە تا «تەنھا گریمانەیی» دەگۆڕێت بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.

شاری مووسڵ و ناوچەی باشووری زێی بچووک لە ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ ساڵی ١٩١٦ی جەنگی جیھانی یەکەمدا بۆ فەرەنسا تەرخانکرا، دواتر دوای کێشەی مووسڵ گواسترایەوە بۆ عێراقی ئینتیدابی.[٢]

بەشی کارگێڕی

دەستکاری
 
نەخشەیەک کە دابەشبوونە ئیدارییەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٣١٧ی ھیجری، ١٨٩٩ی زایینی، بە ویلایەتی مووسڵ و سنجاقەکانییەوە نیشان دەدات.

سنجاقەکانی ویلایەتەکە.[٣]

  1. سنجاقی مووسڵ
  2. سنجاقی کەرکووک
  3. سنجاقی سلێمانی

دانیشتووان

دەستکاری
دانیشتووان
مووسڵ
ساڵ دانیشتووان
١٨٨٤ ٢٣٥٫٠٠٠
١٨٩٠ ٣٠٠٫٣٠٠
١٨٩١ ٣٠٢٫٥٠٠
١٩٠٠ ٣٥١٫٢٠٠
١٩١٠ ٢٣٦٫١٠٠
١٩٢٠ ٤٩٦٫٥٠٠
Y & G
دانیشتووانی ویلایەتی مووسڵ لە ١٩٠٦-١٩٠٧
سنجاق ئیسلام ئەرمەنی کلدانی یاقوبی جوو ئێزیدی باشکا سەرجەم
مووسڵ ٤٣٫٧٧٥ ٣٬٩٢٧ ٧١٩ ١٬٠٢٤ ٢٬٠٧١ ٢٬٨٣٠ ٧٥ ٥٤٫٤٢١
کەرکووک ٦٧٫٤٥٨ ٧٨٨ - - ١٬٧٥٨ - ٢ ٧٠٫٠٠٦
سلێمانی ٣٦٫٩٢٩ ٥٦ - - ٣٣٦ - - ٣٧٬٣٢١
ویلایەتی مووسڵ ١٤٨٫١٦٢ ٤٬٧٧١ ٧١٩ ١٬٠٢٤ ٤٬١٦٥ ٢٬٨٣٠ ٧٧ ١٦١٫٧٤٨
تێبینی: تەنھا نێرەکان ئەژمارکران، ئەگەری زۆرە ژمارەی دانیشتووانی ڕاستەقینە دوو ھێندە بێت. ئەرمەنییەکان: ٤٧٢٦ کاسۆلیک و ٤٥ گریگۆری (قەزای مووسڵ). ئەوانی تر: ٧٤ پرۆتستانت و ٣ یۆنانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Mutlu، Servet. «Late Ottoman population and its ethnic distribution» (PDF). pp. 29–31. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە. Corrected population for Mortality Level=8.
  2. ^ https://en.wikisource.org/wiki/1911_Encyclopædia_Britannica/Bagdad_(vilayet)
  3. ^ Musul Vilayeti | Tarih ve Medeniyet