نیو ھۆرایزنز
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
نیو ھۆرایزنز (بە ئینگلیزی: New Horizons) ئەو ئامێرەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایان دەزگای بۆشای ئاسمانی ئەمریکا ناسا رەوانەی بۆشای ئاسمان کرا و بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھەسارەی پلووتۆ. ھەسارەی پلۆتۆ دوورترین ھەسارەیە لە زەوی و لە خۆر… زانایان دەڵێن بە نزیکەی ١٥ مەتر سەھۆڵ رووی پلۆتۆی داپۆشیوە. پلۆتۆ ئەوەندە دوورە لە خۆر لە ئێستادا باشووری پلۆتۆ تووشی زستانێکی تاریکستانی ١٠٠ ساڵە بووە، کە ١٠٠ ساڵ تەنانەت یەک تۆز ڕووناکی خۆر ناگاتە ئەو شوێنە. پلۆتۆ کەمترین زانیاری لەسەر ھەیە زانایان چاوەروانن بە گەیشتنی ئەو ئامێرە ھەندێک زانیاری تەواو و دروست لەسەر ئەو ھەسارەیە کۆ بکەنەوە. ٤ تا ٧ میلیارد کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە و لە ساڵی١٩٣٠ دۆزراوەتەوە. ئەو ئامێرە ٩ ساڵ و ٥ مانگە بەرێگەوەیە وا بریارە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥دا بگاتە سەر ھەسارەی پلۆتۆ لە کاتژمێر ٢ و ٥٠ خولەک و ٣ چرکەی ئێوارە بە کاتی ھەولێر. خێرایی ٤ کیلۆمەتر دەبرێت لە ١ چرکە دا لە ھەندێک حالتدا دەگاتە ٤٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا و کێشەکەشی ٤٧٨ کیلۆگرامە، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە پلۆتۆ مانگەکەی کە شارۆنە ناردویانە. لە ئێستادا چەندین وێنەی ساف و روونی پلۆتۆی گرتووە لەگەل مانگەکەی پلۆتۆ کە شارۆنە. [١]
ئامانجی ناردن
دەستکاریئەو کەشتیە ئاسمانیە بە چەند ئامانجەک نێردرایە دەرێی زەوی:
- کێشانی نەخشەی پلووتۆ و مانگەکەی کە شارۆنە
- روونکردنەوەی جیۆلۆجی و مۆرفۆلۆجی پلۆتۆ و شارۆن
- زانینی بەرگە ھەوای سروشتی ھەسارەی پلۆتۆ
- زانینی بارودۆخی بەرگی مانگی شارۆن
- لێکۆلینەوە لەسەر ئەڵقەی مانگەکە و لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەری
- لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەر تەنە ئاسمانیەکانی سنووری پشتوێنی کویپێر [٢]
پێشانگا
دەستکاری-
دیمەنی کارەکانی ئەرک لە تاقیگەی فیزیای کارپێکراو لە لۆرێل، میریلاند (١٤ی تەمموزی ٢٠١٥)
-
دلخۆشبوونی ئەندامانی ناسا کاتێک نیو ھۆرایزنز سەرکەوتووبو
-
نیو ھۆرایزنز نوێترین وێنەی پلۆتۆ و شارۆنی گرتیە
-
مانگی شارۆن
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- ^ «"ئاسۆی نوێ بۆ پلۆتۆ، ماڵپەڕی ناسا». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «"ئێڤرێستی گەڕانی هەسارەکان: ئاسۆی نوێ بەدواداچوون بۆ سیستەمی پلۆتۆ دەکات ٢٠١٥"» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی زانست
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیو ھۆرایزنز تێدایە. |