شارستانی میراوە

یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ورمێ
(لە ناوچەی وەزنێەوە ڕەوانە کراوە)

شارستانی میراوە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم پارێزگایەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری میراوەیە. ژمارەی دانیشتووانی شارستانی میراوە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر بە ٢٢،٧٠٠ کەس بووە.[١][ئ] ئەم شارستانە پێشتر لەژێر ناوی ناوچەی وەزنێ، یەکێک لە ناوچەکانی شارستانی سەردەشت بوو کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، لە سەردەشت جیا کرایەوە و بووە شارستانێکی سەربەخۆ.[٢]

شارستانی میراوە
وڵات ئێران
پارێزگاورمێ
ناوەندمیراوە
ناوچەکانناوەندی و زاب
دامەزراندن١٥ی ئابی ٢٠٢٣
دەسەڵات
 • فەرماندارحوسێن خزری
بەرزایی
١٤٧٠ مەتر (٤٬٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • سەرجەم٢٢،٧٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤

جوگرافیا

دەستکاری

شارستانی میراوە لە باکوور لەگەڵ شارستانی پیرانشار، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ شارستانی مەھاباد، لە باشوور لەگەڵ شارستانی سەردەشت و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە.

گەشتیاری

دەستکاری

پردی قەڵاتاسیان

دەستکاری

پردی قەڵاتاسیان پردێکی مێژوویی لە نەبیاوە لە شارستانی میراوەیە کە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا ساز کراوە. ئەو پردە لەسەر ڕێگای کۆنی میراوە و مەھاباد لە بەشی باکووری ڕووباری زێی بچووک جێی گرتووە. ناوی ئەو پردە لە گوندی قەڵاتاسیانەوە وەرگیراوە.[٣] پردی قەڵاتاسیان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٩٢٢ ناسێندرا.[٤] ئەو پردە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت.[٥]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ئەم ئامارە سەبارەت بە ناوچەی وەزنێ (سەر بە شارستانی سەردەشت) بووە کە دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووەتە شارستانی میراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٩٥ (٢٠١٦)». کۆماری ئیسلامیی ئێران. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانی تر=، |مانگ=، |بەرھەم=، و |ناونیشانی نووسەر= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |قاڵب= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. ^ سامانه ملی قوانین و مقررات جمهوری اسلامی ایران (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «منتزع شدن شهر نلاس از بخش وزینه و الحاق به شهرستان سردشت در استان آذربایجان غربی مصوب ۱۴۰۱/۰۵/۲۴ با اصلاحات و الحاقات بعدی» (بە فارسی). Qavanin.ir.
  3. ^ «پل قلاتاسیان - نمایش محتوای تولیدات ویژه - صدا و سیمای مهاباد (بە فارسی)». دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «پل تاریخی قلاتاسیان (پردی مێژوویی قه‌ڵاتاسیان)». جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت. ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «پل قلاتاسیان سردشت (بە فارسی)». وێبگەی گەشتیاریی ئێران. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری