پردی قەڵاتاسیان پردێکی مێژوویی لە نەبیاوە، شارستانی میراوە، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. مێژووی سازکردنی پردەکە بۆ سەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە. ئەو پردە لەسەر ڕێگای کۆنی میراوە و مەھاباد لە بەشی باکووری ڕووباری زێی بچووک ساز کراوە. ناوی ئەو پردە لە گوندی قەڵاتاسیانەوە وەرگیراوە.[١] پردی قەڵاتاسیان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٩٢٢ ناسێندرا.[٢] ئەو پردە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەردەشت ھەژمار دەکرێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پل قلاتاسیان - نمایش محتوای تولیدات ویژه - صدا و سیمای مهاباد (بە فارسی). دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.
  2. ^ پل تاریخی قلاتاسیان (پردی مێژویی قه‌ڵاتاسیان). جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.
  3. ^ پل قلاتاسیان سردشت (بە فارسی). وێبگەی گەشتیاریی ئێران. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢.