سوڵتان مەحموودی یەکەم کوڕی خەلیفە موستەفای دووەم، لە نێوان ساڵانی ١٦٩٦ تا ١٧٥٤ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای ئەحمەدی سێیەم ساڵی ١٧٣٠ لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا، لەگەڵ سەفەوییەکان جەنگا و سەرکەوت بەسەر تەھماسب و عوسمانییەکان تەبرێز و ھەمەدان و ھەرێمی لوڕستانیان گرت.

   مەحموودی یەکەم
سوڵتان مەحموودی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان مەحموودی یەکەم
لە دایکبوون١٦٩٦
مردن١٧٥٤
پێش خۆیئەحمەدی سێیەم
دوای خۆیعوسمانی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموستەفای دووەم
دایکساڵیحە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

شەڕکەوتەوە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ڕووسیا لەم سەردەمەدا، و ڕووسیا چەند ناوچەیەکی عوسمانی داگیر کرد، ھەر لەم سەردەمەدا عوسمانییەکان سەرکەوتن بەسەر نەمسا و سڕبدا و بەلەگراد و ئەفلاقیان گەڕاندەوە و ڕو، سیا پەیمانی دا بە دروستنەکردنی کەشتی لە دەریای ڕەشدا.

ھەروەھا پەیمانیان بەست لەگەڵ سویددا دژی ڕووسیا ساڵی ١١٥٣ک، و مەحموودی یەکەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٧٥٤ز و براکەی عوسمانی سێیەم جێگەی گرتەوە.