ئەحمەدی سێیەم کوری خەلیفە محەممەد کوری ئیبراھیم لە نێوان ساڵانی ١٦٧٣ تا ١٧٣٦ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، خەلافەتی گرتە دەست سالی ١٧٠٣ لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا، و لە سەرەتای دەسەڵاتی بەخششی زۆردا بە ئینکیشاری و لەگەل ڕاکانیاندا بوو تا توانی تۆڵە لە سەرکردەکانیان بسێنێت، وەزیرەکانی دەرکیان بە چاکسازییەکانی بوتڕسی گەورەی پاشای ڕووسیا و پلانە فراوانخوازییەکەی نەکرد لەسەر حسابی شانشینی سوید و پۆڵەندا و دەوڵەتی عوسمانی.

   ئەحمەدی سێیەم
سوڵتان ئەحمەدی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان ئەحمەدی سێیەم
لە دایکبوون١٦٧٣
مردن١٧٣٦
پێش خۆیمستەفای دووەم
دوای خۆیمەحموودی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمحەممەدی چوارەم
دایکئیمەتوڵڵا سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

پەیوەندی لەگەڵ سوید و ڕووسیا دەستکاری

پاشای سویدی شارلی دوازدەیەم ڕووبەڕووی شکانێکی سەخت بوویەوە لەسەر دەستی سەربازە ڕووسییەکان و ناچاربوو پەنابەریتە بەر شاری بەندەری عوسمانی، و دەستی گرت بە ھاندانی سولتان بۆ جەنگان لە دژی ڕووسیا، بەلام وەزیرەکانی ئەحمەدی سییەم دەرکیان بە پلانە فراوانخوازییەکەی ڕووس نەکرد.

ماوەیەک دوای ئەوەی بەڵتە جی محەممەد پاشا کارووباری وەزارەتی گرتە دەست، و حەزی بە شەڕ بوو لەگەڵ ڕووس، و شەڕی ڕاگەیاند بە سەریاندا و خۆی سەرکردایەتی سوپای کرد، و نزیکەی ١٠٠ ھەزار جەنگاوەری لەگەڵ بوو، دوای چەند پێک ھەڵپژانیک توانی گەمارۆی سوپای ڕووسی بدات کە بوتڕسی گەورە سەرکردایەتی دەکرد، و ڕێکەوتنی فلکزانیان ئەنجامدا کە تێیدا ڕووسیا وازی لە چەند خاکێک ھێنا بۆ عوسمانییەکان، وتیان کاترینا کە دواتر بوو بە ھاوسەری بوتڕسی گەورە ڕەشوەی داوە بە بەڵتەجی تا گەمارۆ لابدات لەسەریان، ئەم ھەواڵە بڵاوبوویەوە کەوای لە خەلیفە کرد بەڵتەجی لاببات و یوسف پاشای لە جێگەی دانا، کە حەزی بە ئاشتی دەکرد و ڕێکەوتنێکی تری بەست لەگەڵ ڕووسیا بە دەست تیوەردانی بەریتانیا و ھۆڵەندا کە بازرگانییەکەیان زەرەری ھێنابوو بەھۆی شەری ڕووسی عوسمانییەوە، و ئەو ڕێکەوتنە بە ڕێکەوتنی ئەدەرنە ناسراوە و تێیدا ڕووسیا وازی لە ھەموو خاکەکانی ھێنا لەسەر دەریای ڕەش لە بەرامبەر لابردنی ئەو جزییە ساڵانەی بە بەرپرسەکانی قڕمی دەدا تا ھێرش نەکەنە سەر کاروانە بازرگانییەکانی.

شەر لەگەڵ نەمسا و بووندقییە دەستکاری

عوسمانییەکان ویستیان نیمچەدوورگەی مۆرە (یۆنان) بگەڕێننەوە، و شەڕ کەوتەوە لە نیوان عوسمانییەکان و بووندقییەدا، و کۆتایی ھات بەوەی عوسمانییەکان زۆربەیان گرت، بەڵام زۆری نەبرد کە بووندقی ھانایان بردە بەر ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و سەرکدرە ناودارەکەی ئەو کاتەیان ئیوجین سافویانی.

شەڕ کەوتەوە لە نێوان عوسمانییەکان و نەمسادا کە نەمسا سەرکەوت، و پەیماننامەی بسارۆفتس بەسترا و زۆر لە ناوچەکانیان دا بە نەمسا وەک شاری بەلەگراد و بەشێکی گەورەی سربیا و پاشماوەی دوورگەی مۆرە بۆ عوسمانییەکان و بووندقیە کەنارەکانی دلماسیایان بە دەستھێنا، و ھەروەھا دەوڵەتی عوسمانی لەو ڕێکەوتنەدا ڕیکەوت لەگەڵ ڕووسیادا بەوەی کە سنوورێک بۆ دەسەڵاتی پاشای پۆڵەندا دابنێن، و مەبەستی قەیسەری ڕووس لەم بەندە دۆزینەوەی دوژمنکارییەک بوو لە نێوان پۆڵەندی و عوسمانییەکان لە ھەوڵەکانیدا بۆ فروانخوازی لەسەر حسابی پۆڵەندا و سوید و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی.

عوسمانییەکان کاتێکی نەگونجاویان ھەڵبژارد بۆ چوونە ناو ئەم شەڕەوە لەبەرئەوەی نەمسا سەرقاڵی ھیچ شەڕێک نەبوو لەگەڵ فەڕەنسا و دەیتوانی ھەموو سوپاکانی بھێنێت بۆ ئەم شەڕە و زانستی سەربازی عوسمانی لاوزابوو بوو بە بەراورد بە نەمسا.

چاکسازییەکانی دەستکاری

سەرکەوتنی ئەزموونی سەربازی ڕووسی بوو بوو بە تەوەری گفتوگۆ لە کۆڕی گەورە وەزیرەکانی عوسمانییەکاندا، و دەیانویست ئەو ئەزموونە بگوێزنەوە بۆ دەوڵەت و خەلیفە خۆی کاریگەر بوو بەم باسە، و ئەم ڕووداوە سەرەتای ئەو گۆڕانە ڕۆژاوایییە بوو کە لە دەوڵەتدا ڕوویدا دواتر و ناکۆکی بانگەوازکارەکانی بە ڕۆژاوایی کردن و پارێزگارەکان دەستی پێکرد.

داماد ئیبراھیم پاشا ھەستا بە لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنی ڕۆژاوایی، و باڵیۆزە عوسمانییەکانیان نارد بۆ ڕۆژاوا بە تایبەت نەمسا و فەڕەنسا، و ئەرکەکەیان تەنھا باڵیۆزی سیاسی نەبوو بەڵکو بۆ ناسینی ڕێگە سەربازییە نوێکان و سیاسەتی ئەورووپی و کارگە و بەدەستھاتووە شارستانییەکان بوو، و لەو عادەتە کۆمەڵایەتییە نویێانەی کە دەولەتی گرتەوە ئەوەبوو کە دەوڵەمەندەکان و خەلیفە ھەستان بە بنیاتنانی کۆشک و زیادەڕۆیی کردن لە پارەدا و دروستکردنی باخچە وەک ئەورووپا.

لە سەردەمی خەلیفە ئەحمەدی سێیەم چاپەمەنی و یەکەم ناوەندی چاپ ھاتە ئیستەنبوڵەوە، ھەروەک ئەوەی بزووتنەوەی وەرگێڕانی کتێبەکان بۆ تورکی چالاک بوو.

ھاتن بەرەو ڕۆژھەڵات دەستکاری

عوسمانییەکان ویستیان قەرەبووی ئەوە بکەنەوە کە لە ئەورووپادا لە دەستیان داوە، ڕوویان کردە ڕۆژھەڵات بەرەو وڵاتی فارس، ئەرمینیایان گرت و کەرەج و ئەوانی تر و سوودیان لە ناکۆکی ڕیزە ئێرانییەکان وەرگرت، و لەبەرئەوەی سوڵتان دەیویست ئاشتی بخاتە نێوان ھەردوو لاوە، ئینکیشاری دەیانویست شەر بەردەوام بێت، شۆڕشیان کرد و ئەم ڕووداوانە بە لابردنی ئەحمەدی سێیەم کۆتایی ھات.

سەرچاوەکان دەستکاری