مستەفای دووەم

(لە موستەفای دووەمەوە ڕەوانە کراوە)

موستەفای دووەم کوڕی محەمەدی چوارەم کوری ئیبراھیم لە نێوان ساڵانی ١٦٦٤ تا ١٧٠٣ ژیاوە، بیست و دووەم سوڵتانی عوسمانییە، خۆشنووسێکی بەھرەوەر بوو، حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی مامی ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٥ز.

   مستەفای دووەم
سوڵتان موستەفای دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موستەفای دووەم
لە دایکبوون١٦٦٤
مردن١٧٠٣
پێش خۆیئەحمەدی دووەم
دوای خۆیئەحمەدی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمحەمەدی چوارەم
دایکئیمەتوڵڵا سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سەرکەوتنی سەربازی بەسەر ڕووسیا و پۆڵەندا دەستکاری

خەلیفەی نوێ ئازا و بەھێز بوو تەنھا سێ ڕۆژ دوای ئەوەی خەلافەتی گرتە دەست خۆی سەرکردایەتی سوپای وەرگرت، و ئەم ئیشەش زۆر سوودمەند بوو و دیسپلینی سوپای بەرزکردەوە، پشتی بە سوپای قەوقاز بەست بۆ بۆ جەنگی پۆڵەندا و سەرکەوت بەسەریدا لە چەندین شەڕدا ھەتا لە پێش بورجی لمبرج وەستا و بەروە پێش چوونی عوسمانییەکان لەو شوێنەدا وەستا، ھەروەھا ھێزەکانی نارد بۆ کۆتایی ھێنا بە گەمارۆی سەر شاری ئازوڤ لە لایەن قەیسەڕی ڕووسیاوە.

ناکۆکی سەربازی لەگەڵ ئەورووپا دەستکاری

سوپاکانی عوسمانی و نەمساوی بەرەو وڵاتی مەجارستان و ڕۆمانیا ڕۆیشتن، و ناکۆکی زۆر توند بوو لە نێوان دوو دوژمنەکە و عوسمانییەکان سوودیان وەرگرت لە سەرقاڵی نەمسا بە شەری فەڕەنساوە، موسڵمانان قەڵای لبایان فەتح کرد، موستەفای دووەم سەرکەوت بەسەر ژێنەڕاڵ فترانی و بە دیل گرتی لە شەڕی لوجوس، و سوپای نەمساوی توانیان شەڕێک ببنەوە لە نزیک بەلگراد بەڵام ئەمە نەیتوانی بەرەو پێشچوونی عوسمانییەکان بوەستێنێت و کشان بۆ سەرکەوتنێکی تر بەسەر حاکمی ویلایەتی ساکسۆن کە سەرکردایەتی سوپای نەمساوی ئەکرد لە شەری ئولاش.

ئەمیر ئیوجین سافویانی سەرکردایەتی سوپای نەمساوی وەرگرت و کەوتە پلان دانان بۆ ڕێگرتن لە بەرەو پێشچوونی عوسمانییەکان تا توانی لە شەری زینتا بەسەریاندا سەر بکەوێت و سەدڕی ئەعزەم و ژمارەیەکی زۆر لە موسلمانان کوژران، و ھەروەھا لەم قۆناغەدا بۆسنە و ھەرسک داگیرکرا لە لایەن ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و ئیوجین بوو بە پاڵەوانێک لە ئەورووپادا، و رووس فرسەتی ھێنا بۆ گرتنی بەندەری ئازوڤ.

حەسەن پاشا کوبریللی دانرا بە سەدری ئەعزەم دەستی کرد بە ڕێکخستنەوەی ھیزەکان و ئەمیر ئیوجینی ناچارکرد بۆسنە چۆڵ بکات بۆ عوسمانییەکان ھەروەک ئەوەی دەریایی عوسمانییەکان سەرکەوت بەسەر بوندقیەدا دوو جار.

ڕێکەوتنێک بەسترا لە نیوان دەوڵەتی عوسمانی و نەمسا و بوندقیە و ڕووسیا و پۆڵەندا بە ھەوڵی پاشای فەڕەنسا لویسی چواردەیەم لە سالی ١١١٠ک، و ناونرا بە پەیماننامەی کارلۆفتس، کە تێیدا دەوڵەت زۆر لە شارەکانی لە دەستدا لە بەرژەوەمدی دەوڵەتەکانی تر، کە مەجارستان و ھەرێمی ترانسلڤانیای دران بە نەمسا و خەلافەت وازی لە بەندەری ئازوڤ ھێنا بۆ ڕووسیا و دلماسیای دا بە بوندقیە و ھەرێمی بودولیا گێردرایەوە بۆ پۆڵەندا لەگەڵ خاکێکی فراوان لە ئۆوکرانیای ئێستا، ھەروەھا نەمسا چووە ئاگربەستەوە لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ.

ئەوی جێگەی سەرنجە لەم ڕێکەوتنەدا ھیچ کام لە دەوڵەتەکان جزیەیان نەدا بە دەوڵەتی عوسمانی، کە ئەمەش ھەڵوێستی دەوڵەتەکانی ئەورووپا ڕوون دەکاتەوە لە وەستانیان بە یەکەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانیدا و خۆئامادەکردنیان بۆ دابەشکردنی کە لەو دوا بە کیشەی ڕۆژھەڵاتی ناسراوە.

ھاتنە دواوەوەی عوسمانییەکان دەستکاری

پەیماننامەی کارلۆفتس یەکیک لە سەرسەختترین پەیماننامەکانە لە مێژووی عوسمانییەکاندا، و دێڕە ڕەشەکانی بە سەرەتای شکانی کشانی ئیسلامی دادەنرێت لە ئەورووپادا و سەرەتای لێک ھەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانییە، لەو ھۆکارانەی بوونە ھۆی کارلۆفتس لاوازبوونی جڵەوگیری ئایینییە لای موسڵمانان و ساردییان بوو لە تیکۆشان و بەردەوام بوونی شۆڕشەکانی ئینکیشاری و بە دوایەکدا ھاتنی ھەڵمەتە خاچپەرستییەکان و توند بوونیان، ویەکگرتنی ھێزە ئەورووپیەکان بوو لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، و شەڕ ھەڵگیرسا بوو لە سی یان چوار لاوە لە یەک کاتدا.

سەدڕی ئەعزەم ھەموو ھەوڵێکی دا بۆ ڕێکخستنەوەی بنیاتی دەوڵەت و چاکسازی ناوخۆیی و سەربازی و دارایی ھەتا دەستی لە کار کێشایەوە لە ساڵی ١٧٠٣ و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە دوای، و ڕامی محەممەد پاشا دارنرا کە لەسەر ھەمان پەیڕەوی ئەو بەردەوام بوو شۆڕشیان بەسر ئەمیشدا کرد و داوایان لە خەلیفەکرد لایبات خەلیفە داواکەیانی ڕەت کردەوە لەبەرئەوە ئەوان خەلیفەیان لابرد لە سالی ١١١٥ک و ئەحمەدی سێیەمی برایان لە جیگەی دانا و چوار مانگ دواتر سوڵتان موستەفای دووەم کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی سی و نۆ ساڵیدا.

سەرچاوەکان دەستکاری