ماھیر حەسەن
ماھیر حەسەن (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣)[٣] ئەکتەر و شانۆکاری کوردە،[٤] کە بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا.
ماھیر حەسەن | |
---|---|
لەدایکبوون | |
خوێندنگە | پەیمانگای ھونەرەجوانەکان (١٩٨٥)[١] |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٩–ئێستا[٢] |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
ژیان
دەستکاریخوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە کاری ھونەری،[٥] لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە.[٦]
لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.
ژیانی ھونەری
دەستکاریبەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.
بەرھەمەکان
دەستکاری- لە ٣٠ بەرھەمی شانۆییدا بەژداری کردووە، لەنێوانیاندا تیپی ھونەریی ڕەنگاڵە ١١ بەرھەمی تێدا بووە.
- لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەموو بەرنامەکانی ڕەنگاڵە و ھەمەڕەنگ لە نووسینی ماھیر بووە.
- فەنتەڵۆس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
- پەتریپۆت (بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی)[٧]
- ماڵەکەی مەعرووف (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
- فیلمی ٠٩[٨]
- خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «ھونەرمەند ماھیر حەسەن لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا سوپڕایزێکی تایبەتی بۆ کراوە و مۆمی ٥٥ ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە». خەڵک. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «ماھیر حەسەن بۆ یەکەمجار ژیانی منداڵی خۆی ئاشکرا دەکات، بەمناڵی ٣٠ جۆر کاسبی کردووە». سپی میدیا. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ماهیر حەسەن یادی لەدایکبونی کردەوە، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 11/01/2020 بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «ماهیر حەسەن: تۆراوەكانمان ئاشتكردنەوە». www.rudaw.net. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «ماهیر حەسەن هونەرمەند ژیانی مناڵی پڕ بووە لە زەحمەت و بەمناڵ ٣٠ جۆر کاری لەناو بازاڕەکانی سلێمانیدا کردووە.. چەند وێنەیەکی ببینە.». speemedia.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ dashti. «کاتێ ماهیر حەسەن لەدایک بوو!». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ئەحمەد جۆڵا باس لە گەڕانەوەی بۆ پەتریپۆرت دەكات». xelk.org. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ Corporation، Nalia. «ماھیر حەسەن ھۆکاری نمایش نەکردنی ٠٩ ئاشکرا دەکات». www.nrttv.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- زەڵمی، موئمین (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «کاتێ ماھیر حەسەن لەدایک بوو!». ھەولێر. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |