بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Zhiyar Sp!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٢ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاکWьтуwеж ‏١١:٣٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرهاتن دەستکاری

سڵاو کاک ژیار،

بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیای کوردی، هیوادارم کە بتوانیت خزمەتێکی باش بکەیت لە بواری فیلم و سینەمادا و پەرەی زیاتر بەو بوارە بدرێت بە زمانی شیرینی کوردی. بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە هەر شتێک لە ویکیپیدیا دابنرێت سەرچاوەی پێویستی هەبێت و زانیاری هەڵە بڵاو نەکرێتەوە هیوادارم ڕەچاوی ئەو خاڵە بکەیت و بتوانیت بە شێوەیەکی ستاندارد وتاری نوێ دروست بکەیت. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە بەشی فێرکاری. ئەگەر هەر شتێکت پێویست بوو دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانەکەم پرسیار بکەیت، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٠:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاماژەدان بە سەرچاوە دەستکاری

سڵاو کاک ژیار، دەست خۆش بۆ دانانی وتاری پابلۆ ئیسکۆبار بەڵام وەک پێشتر پێم وتی تکایە ئاماژە بەو سەرچاوەیە بدە کە زانیارییەکانت لێوە هێناون یان سوودت لێ وەرگرتوون بۆ ئەوەی هەمووان دڵنیابن لەو زانیارییەی کە دەیخوێننەوە، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٤٠، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


سڵاو،سەرچاوەكانم نووسی و بابەتەكەم دەستكاری كرد. سوپاس بۆ ئاگاداركردنەوەت Zhiyar Sp (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پزیشکی دەستکاری

سڵاو ژیار، دەروازە:پزیشکی دەستپێکێکی باشە بۆ ئەوەی پەرە بە وتارە پزیشکییەکان بدەیت. بە نموونە دەروازە:مۆسیقا ببینە کە چەن پەرەی بە وتارە مۆسیقییەکان داوە. بەھیوای ئەوەی زوو بگەڕێیتەوە. :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠١:٥٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز ئێپین! زۆر سوپاسی هاندانەکەت دەکەم. خۆشحاڵم کە پێت باشە لەو بارەیەوە بنووسم. دەستی تۆش خۆشبێ کە لە مۆسیقا کۆمەڵە وتارێکی زۆر باش و تۆکمەت نووسیوە. Zhiyar Sp (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر یەکەمان و لای خۆمانەوە ئەتوانین دەست بوەشێنین. مادام پزیشکی ئەخوێنی خۆت ئەوە ھەر زۆر باشە. منیش ئەوەی پێم بکرێ لەو بوارەی خۆمدا پێشکەشی ویکیم کردووە :)--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٢٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە