Shafek banyshary
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٤٩ وتار و ١٩٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
کێشهى بانکهکان و بهنزینخانهکانیش
دەستکارین: شهفیق بانیشارى وهک ئاشکرایه چهند لایهنێکى پێویست وگرنگى خزمهتگوزارى وهک( ئاو و کارهبا وڕێگاو بان ...هتد )لهم ههرێمهى ئێمه له پاش ڕاپهرین و دامهزاراندنى حکومهتى خۆماڵى کوردیهوه له گرنگترین کێشهو گرفتهکانى خهڵکى ههرێم بوون له پاش بیست و دوو ساڵ حکوم ڕانى خۆماڵى خۆشبهختانه لهم چهند ساڵهى کۆتاى تاڕادهیهک چارهسهر کراون کهمێک دهرباز بووین لهو گرفتانه بهڵام لهگهڵ ئهوهدا چهندان گرفت و کهمو کوڕی تر سهریان ههڵداوه له گوزهرانى هاوڵاتیانى ئهم ههرێمه تا واى لێهاتووه بهرپرسانى دهسهڵاتدار بێنه دهنگ وهک لهم دواییه له سهر نهمانى پارهى بانکهکان مشتومڕ دروست بوو لێرهوه لهوێ بهڵام ئهوهى جێگاى پرسیاره لاى هاوڵاتى هوشیار ئهوهیه که ئایا بانکهکان بۆچی پارهیان تێدا نهماوه ئایا مووچهى خهیاڵى و بێ شوومارى بهرپرسه حیزبیهکانه وایکردووه بانکهکان صندوقیان هیچى تیا نهمێنێت یان مووچهى ئهو فهرمانبهره خانهنیشیانهیه که مانگانه 200000 دوو سهد ههزار وهردهگرن پاش زیاتر له بیست ساڵ خزمهت و ڕهنج و ماندوبونیان ؟ ئایا بهرپرسه حیزبى و حکومیهکان نین له بانکهکانهوه پاره وهرئهگرن که بهئهندازهى دهیان فهرمانبهر ئهبێت ههر مانگێک و موچهیهکیان؟ ئایا مووچهى بهپرسهکانیش وهک فهرمانبهران دوا دهکهوێت ؟ یان ڕاستیهکهى ئهوانن هۆکارى دواکهوتنى مووچهى فهرمانبهرى ههژار ئهوانن پاره له بانکهکان ناهێڵن، یاخود وروژادنى کێشهی بانکهکان له ئێستادا که دوو ساڵ زیاده بوونى ههیه و فهرمانبهرو خهڵکى دوو چارى بوون تهنها بۆ مزایهدهى سیاسیه و بۆ ئهیانهوێت بهرپرسیاریهتى له سهر خۆیان لادهن و خهڵکى ههژار چهواشه بکهن ؟ یان ئهوهیه ئهم مانگه پارهى خۆیان دواکهوت و له بانک درهنگ وهریان گرتووه ؟ ئهى گهر وا نیه بۆ پرسیارێکى که بۆ ناکهن لهسهر دۆخى بهنزینخانهکان ئایا کێشهى بهنزینخانهکان زیاترو ڕوونتر نیه له بانکهکان ؟ بۆ نازانن و نابینن لهم وڵاتى نهوت و بهنزینه هاوڵاتى ئهبێت شهوو ڕۆژێک له سهرهى بهنزین بووهستێت تا سهرى بێت و بهنزین وهربگرێت ؟ یان ڕووه ڕاستیهکهى ئهوهیه ئهوان بهنزینى هاوڵاتیانیان بردووه بۆ خۆیان و بری بهنزینیان بهلاشه ئۆتۆمبیله جام ڕهشهکانیان بۆ خولهکێک تائێستا له بهنزینخانهیهک نهوهستاون و سهرهیان نهگرتووه ! لهو لاشهوه کهمى بهنزین لهبهنزینخانهکان قازانجێکى کهى ههی بۆیان و بهنزینخانهى ئههلیهکانى خۆیان نرخرى بهنزین زیاد دهکهن و زیاتر فرۆشیان ئهبێت یان لهلایهکى دیکهوه باسی ئهو ههموو کاڵا شتومهکه بهسهرچوو خراپانهى که هاوردهى ههرێم دهکرێن بهنرخێکى گران دهفرۆشرێت و دهرخواردى هاوڵاتیان ئهدرێت بهڵام کهس باسی ناکات و ناڵێت گوناهى ئهو خهڵکه چیه ئهو خواردنه خراپانه بخوات ئایا بهرپرسانیش شتى بهسهر چوو خراپ ئهخۆن ئایا ئهوان بهرپرسینین له گرانى بازار ؟ بۆیه خۆگێل کردنه گهر مرۆڤ باسی دهریا بکات بهبێ ئهوهى ئاماژه به ڕوبار ودهریاچهو کانیاوهکان بدات ههرێمى کوردستان و بهتایبهت پارێزگارى سلێمانى تهنها کێشهیهکى نیه که بکرێتهوه مانشێت و چهپکهگوڵ بۆ ههڵخهڵهتاندنى خهڵکى ههژار نمونهى بهرچاویش ئهو کێشهى سوتهمهنیهیه که پهیوهسته به ژیانى ههموو هاوڵاتیانهوه .____ تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 29/3/2013
دەستور سابوونە بەسەر چووەکەى عیراق
دەستکاریدەستور سابوونە بەسەر چووەکەى عیراق . ن:. شەفیق بانى شارى
لە ساڵى 2005 بەزۆرینەى دەنگ گەلانى عیراق دەستورێکى تازەیان پەسەند کرد کە تاڕادەیەى باش مافى هەموو عیراقیەکى تێیدا هاتبوو بە هەمموو نەتەوەو ئاینەکانەوە هەموو بەپێی ناوەڕۆکى ئەم دەستوورە عیراق وڵاتێکى دیموکراسی دەبێت چیتر پێشێل کارى نەتەوەو تاکەکانى تێدا ناکرێت حکومەتى داهاتووى عیراق حکومەتێک ئەبێت ببێت کە هیواى خەونەکانى دایان ساڵەى ڕابردووى گەلانى عیراقە کە خەونیان پێوە دەبینى لەژێر سایەى ترسی دیکتاتۆریەتى بەعس سەرەنجام بەعس ڕووخاو خەونى عیراقیەکانى ژێردەستەى بەعس خەریکە ئەبێت بەڕاستى لایەنەسیاسیەکانى عیراق و حکومەتى ئایندە عیراق ئەبێت پابەندى ئەم دەستوورە بن وەک لە سەرەتاى پەسەند کردنى رەشنووسی دەستورەکە ئاماژەى پێدراوە پێویستە پاش پەسەندکردنى لە ماوەى دووساڵ هەموو مادە و بەندەکانى ئەو دەستورە جێبەجێبکرێت واتە پێویست بوو لە ساڵى 2007 هەموو بەند و مادەو بڕگەکانى دەستوورى عیراق جێبەجێبکرایە .
بەپێى دەستوور ئەبوو هەموو عیراقیەک و نەتەوەیەک و خاوەن ئاینە جیاوازەکانى عیراق مافى خۆیان وەربگرتایە بەتایبەت ئەو گەلانەى کە بەهۆى سیاسەتى شۆڤێنیزمى حکومەتى بەعسەوە دووچارى ڕاگواستن و دەربەدەرى و سزاى نامرۆڤایەتیەکانى ئەو ڕژێمەوە بوون وە گێڕانەوەى مافى تەواوى خۆیان و قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن حکومەتى تازەى عیراقەوە بەڵام ئەوەى چاوەڕوان دەکرا وانەبوو گەلانى عیراق و لایەنە سیاسیەکانیش وەک ئەوەى ئەو دەستورەیا نەبینیبێت هەرگیز لە پاش ساڵى 2007 نەبیسترا لێیان تەنها جارێک باس لە بەند ومادەکانى دەستور بکەن وە لێکۆڵینەوە لەسەر جێبەجێنەکردنى خاڵە گرنگەکانى ناو ئەو دەستورە بکەن کە جگە لە هەندێ وشەى زۆر دووبارە کە ئەوەندە وتراونەتەوە وەک گریانى منداڵیان لێهاتووە هەموو یەک ئاوازن هەر لایەن و کەسێک دەدوێنیت چەند قسەیەکى سووواو دەکات وەک پابەند بوون بە دەستوور ولادان لە دەستوور و هیتر ….
ئـاخر پێم ناڵێن کێ پابەندە بە دەستوور ؟کاتێک کەرکوک وەک لاکى حەیوانێک هەر پەلى بەدەست گورگێکەوەیە ناسنامەى شار هێشتا لە گێجى دەریایەکى لێڵ گومە هەر کەسەو هەوڵى پڕکردنى باخەڵى خۆیە تى لەسەر خەزێنەى کەرکوک و کێشمەکێشمى بەشی خۆیەتى لەکەرکوک کەرکوکیە هەژارەکانیش چاوەڕێ پەیداکردنى قوتى ئێوارەى خێزانن لەژێر ترسی تەقینەوە و تیرۆر ئەوە پابەند بوونە بەدەستورەوە ؟ هەر لایەنەو بە ئارەزووى خۆى یارى بە چارەنوسی وڵات و گەل دەکات کەس سەر لە حکومڕانى وڵات دەرناکات دەستوور کامەیە ؟ کاتێک ئەنجامى هەڵبژاردن سوودى تەڕە توورێکى نەبێت بۆ هێزى یەکەم کامە دەستوور و دیموکراسییە ؟ کاتێک ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران تەنها ئیشیان دەست هەڵبڕین بێت پۆلیسی هاتووچۆ زیاتر دەست هەڵبڕینى لە ئەندام پەرلەمان کاریگەتر بێت کاتێک هەموو پرس و ڕایەک لە دەرەوەى پەرلەمان ئاغاکان دابەشی بکەن ئیتر ئەنجومەنى نوێنەران بۆچی و سوودى چیە ئەى دەستوور دەوری چی یە ؟ کامە لادانە لە دەستوور ؟؟؟ ئاخر بۆ مەگەر لە دەستووردا هاتووە کەئەبێت چەند وەزارەت بە بێ وەزیر بن بۆ ماوەى 3ساڵ زیاتر ؟ ئاخر دەستوور تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوى هەژارانە یان بۆ گێرانەوەى مافى هەموو زووڵم لێکراوان بۆ لە 2005 پارەى کەرکوک بەناوى ئەو مادەوە ئەخورێت کەچی بستێک خاک نەگەڕاوەتەوە بۆ خەڵک و کوردستان کەرکوکیش هێشتا جمەى دێ لە عەرەب و عەگاڵ ئاخر کوا بەرهەمى مادە دەستوریەکە کە کورد دڵی پێخۆشە ؟ .
من ئەو دەستوورە وەک (سـابوون)ێکى ماوە بەسەر چوو دەبینم دەستى پێ دەشوررێت بەڵام تەندروست نیە ئەبێت ئومێدى چی لە دەستورێک بکرێت کە ماوەکەى 5پێنج ساڵ بەسەر چووبێت بەڕاستى پێم سەیرە زۆر لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئەبیستم باسی پابەند بوون بە دەستورەوە ئەکرێت نازانم لەکام خاڵ و مادەیا لایەنەکان و حکومەتى عیراقى وەک دەسەڵاتى جێبەجێکار پابەند بوە بە دەستوورەوە ئەگەر پابەندى بەدەستوورەوە ئەوابێت کە هەر ڕۆژەو کێشەیەک دروست دەکەن و هەر ڕۆژەو هێزێک خۆى قوت ئەکاتەوە وەڵا سەد خۆزگە بەدەستورەکەى بەعس بەس نەبوو سور ئەمانزانى کە بەشمان شەق و کوشتن و بڕینە بەدەستى حکومەتى دیکتاتۆر بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر سایەى برایەتى و دیموکراسی و دەستورى پێکەوە ژیان بەردەوام زووڵم لێدەکرێت مافەکانى مرۆڤ پێشێل دەکرێت هەر ڕۆژەو شەڕی حیزب و تایەفەو نەتەوە بەرۆکى عیراقیەکان ئەگرێت ، لەهەمووى سەیرتر کورد و سەرکردایەتى سیاسی دڵ بە دەستوور و ڕێکەوتن هاوپەیمانیەکان خۆش دەکەن بەشانازیەوە باسی دەستورمان بۆ ئەکەن ! وەڵاهى ئەگەر بمزانیبایە چارەنوسی گەل و خاکى کوردستان و کەرکوک دەبێت دەستى خۆمم دەشکاند دەنگى (بەڵێ)م بۆ ئەو دەستوورە نەدەدا داواکارم لە هێزەسیاسیە کوردیەکان چیتر خەمسارد نەبن لە بەرامبەر پێشێل کارى دەستوور و جێبەجێنەکردنى مادەکانى لەم گرژیەى ئێستەوە مەرجى سەرکی دانوستان و ڕێکەوتنیان بریتیبێت لە مادەى کۆتاى پێهێنانى مادەى 140 و جێبەجێکردنى مادەکە گەر وەک ڕابردوو بێدەنگ بن و فەرامۆشی ئەو خاڵە بکەن ئەوا زەرەرى زیاترى کورد دەبینین وەک پێشتر پێشبینى ئەم گرژیانەى ئێستەى مالیکى و کردەوەکانى هێزى دیجلەم کرد لە بابەتێکم نامەیەکم ئاراستەى سەرکردایەتى سیاسی و نوێنەرانى کورد کرد لە بەغدا بۆ گەرانەوەیان و جێهێشتنى کوردسیەکانى بەغداد بەهۆى بێ بەڵێنى لایەنە عەربەکان بەرامبەر بە کورد و دەستى دەستى پێکردنى سەکردایەتى سیاسی کورد بە کێشەکانەوە .____ تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 5/12/2012
جاران خەڵک لەشەڕ ئەکوژرا ئێستا بە ئۆتۆمبێل و ڕوداوى هاتووچۆ
دەستکاریجاران خەڵک لەشەڕ ئەکوژرا ئێستا بە ئۆتۆمبێل و ڕوداوى هاتووچۆ نوسينى شه فيق بانى شارى لەگەڵ ڕوخانى حکومەتى بەعس و پرۆسەى ئازادى عیراق لە 2003 لێشاوى هێنانى ئۆتۆمبێل لە خوارەوە بۆ کوردستان دەستى پێکرد بەجۆرێک زۆربەى زۆرى ئەو ئۆتۆمبێلانە کیلۆمەترى سفر بوون هەرکەس ئارەزووى هەبوو بە بڕێک پارەى کەمەوە ئەڕۆشتە بەغداد و ئۆتۆمبێلێکی مۆدیل بەرزى ئەهێنایەوە ، من قسەم لەسەر شوێنى هێنان وچۆنیەتى هێنانەکە نییە ، بەڵام ئەوەى مەبەستمە ڕەوشی قەرەباڵغ بوونى هاتووچۆى کوردستانە کە رۆژ بەڕۆژ واى لێهاتووە فریاى لەبەرکردنى ناوی ئۆتۆمبێل ناکەویت ئەوەندە جۆرى ئۆتۆمبێل دێتە ئەم وڵاتەوە .
ئەوە باسی نرخ مە کەلەگەڵ ئەوەى ئەم هەموو ئۆتۆمبێلە دەبینرێت و هاوردە دەکرێت نرخی ئۆتۆمبێل زیاد دەبێت و بە کەسى کەم دەرامەت ناکردرێت ، لەگەڵ هاتنى بە لێشاوى ئۆتۆمبێل ڕێژەى ڕووداوى هاتووچۆ زیاد دەکات کە سەرەنجام کارەساتى دڵتەزێنى لێدەکەوێتەوەو هاوڵاتى کورد ئەبێتە قوربانى واى لێهات وەک دایکم ئەڵێت : جاران خەڵک لەشەڕ ئەکوژرا و لەسێدارە و ڕەمى ئەکرا ئێستا بە ئۆتۆمبێل و ڕوداوى هاتووچۆ تیائەچێت ” قسەکەى دایکم زۆر ڕاستە گەر سەرنجى ئامارەکانى پزشکى دادوەرى و نەخۆشخانەکان بدەیت ڕوداوەکانى هاتووچۆ هۆکارى یەکەمن بۆ ڕێژەى مردن لە هەرێمى کوردستان ئەوەش بەهۆى زۆرى ژمارەى ئۆتۆمبێل لەم هەرێمە سێ پارێزگایـیەوە کە هەربەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەرێم زیاتر لە (1) یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان هەیە گەر بەرواورد بکرێت لەگەڵ دانیشتوانى ئەوا بە (4) کەس ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت .
دواى ئەوەى بەشێکى زۆرى هاوڵاتیانى کوردستان لە ناوچوون بەهۆى زۆرى ئۆتۆمبیل و هاتنى بەلێشاوى لە دەرەوەوە بۆ هەرێم تازە بە تازە حکومەتى هەرێم بیرى دەکەوێتەوە هاتنى ئوتۆمبێل سنوردار دەکات ئەویش مەگەر خوا خۆى و سەرۆکى حکومەت و هاوڕێکانى بزانن ئەو سنوردار کردنە چۆنە ،چونکە بەپێی لێدوانەکەى کاک سەفین دزەیى وتەبێژى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم و کۆنفرانسى ڕۆژنامەنوسیەکان بێت لە 15 مانگى شوباتەوە دوو کۆمپانیا مۆڵەتى هێنانى ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت کە نازانرێت ئەوانیش کێن و خاوەنەکەیان کێە هەر لەم سەرەتاى ڕاگەیاندنەوە مرۆڤ ناتوانێت گومان لە دڵى دروست نەکات و نەڵێت (ئەو دوو کۆمپانیایەش هینى خۆیانە) و پەنجا بەپەنجا کە نەبێت ،سەربارى ئەوەى کە ڕۆژانە چەندان بارهەڵگرى گەورە دێنە ئەم کوردستانەوە کە هەموویان بەچەند قات ئۆتۆمبێلیان بارکردووە .
ئەوەى زۆر جێگەى سەرنجە زۆرى هاوردەکردنى ئەو ئۆتۆمبێلە زۆرانە بۆ هەرێم کەوەک زۆربەى کاڵاکانى تر کوالێتیان نزمە و تواناى بەرگریکردنیان نیە وە کاریگەرى خراپ جێدەهێڵن لە سەر ژینگە و سروشت و ئابوورى و داهاتى گشتى نە یاسایەک دانراوە بۆ هاوردەکردنى ئەو کاڵا و ئۆتۆمبێلانە کە بێگومان هەرچى جۆرى خراپ بێت لەم هەرێمەى ئێمە ساغ دەکرێتەوە و هاوردەدەکرێت سەرەنجام ژینگە و ئابوورى چەندین لایەنى ترى ئەم خاک و گەلە بەرەو تیاچوون دەبەن بەناو (بازاڕی ئازاد) کە وایکردووە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەم وڵاتە ببێتە شوێنی تاقیکردنەوەو ساغکردنەوەى ئۆتۆمبێلی بێکەڵک و زبڵدانى وڵاتان ، واتە جۆرى باش بۆ خۆیان وخراپەکە بۆ کوردستان .
ئەو ڕاستیەش لە پێشانگاى ئۆتۆمبیلەکان دەردەکەوێت گەر سەرنج بدەیت چەندین جۆر لە ئۆتۆمبێل هەیە کە هەموو درەچووى یەک ساڵ و یەک کۆمپانیا و یەک کاڵایە بەڵام لە جۆرى کەرەستەکانى جیاوازى هەیە لەگەڵ ئەو هەموو هاوردەى ئۆتۆمبێلەشدا لەدەرەوە سەدان ئۆتۆمبێلی بێ ناونیشان وبێ زانیارى(ئاڕم) هەیە لێرەولەوێ کە تۆمار نین لە بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆ هەروەک چۆن ڕێگەى هاتووچۆى وەک پێویست نیە و ئەوەشی هەیە زیاتر بۆ سەردەمى ڕژێمى پێشوو ئەگەڕێتەوە ئەم زۆرى ڕێژەى ئۆتۆمبێلە وایکردووە کە ڕێگاو بانەکان ڕوولەخراپی بکەن و تێک بچن چونکە تواناى زۆرى ئەو هەموو هاتوچۆیانە نیە بۆیە پێویستە حکومەتى هەرێم لە برى ئەوەى بیر لە سنوردار کردنى هاوردەى ئۆتۆمبێل بکاتەوە دەبێت بۆماوەى چەند ساڵێک بەهەموو شێوەیەک هێنانى ئۆتۆمبێل بۆ هەرێم قەدەغە بکات لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەڵمەتى لەکارخستنى ئەو ئۆتۆمبێلانە جێبەجێبکات کە ساڵانێکى زۆرە کاریان پێدەکرێت واتا مۆدێلیان کۆنە لەهەمانکاتیشدا ئەبێت ڕێگاى هاتووچۆى هەموو شاروشارۆچکەکان فراوان بکرێت و نۆژەن بکرێنەوە بەبەردەوامی بۆ ئەوەى چیتر هاوڵاتى کوردستان قوربانى ڕووداوى هاتووچۆ نەبێت وە ئابوورى ئەم وڵاتەش کەمێک ڕێک بخرێتەوە . تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و جەماوەر نیوز و نوسەر دابەزیوە لە بەرواری 19/1/2013
گفتوگۆى لەگەڵ بەغداد چارەسەرى کێشەکان دەکات یان کات کوشتنە ؟
دەستکاریگفتوگۆى لەگەڵ بەغداد چارەسەرى کێشەکان دەکات یان کات کوشتنە ؟ نوسينى : شه فيق بانى شارى زۆرکات یەک وتەى دووبارە دەبیستم لە زارى کەسە سیاسی و چاودێرانى سیاسی و ڕۆژنامەنوس و تەنانەت کەسە ئاساییەکان کە دەڵێن : تەنها گفتووگۆ چارەسەرى کێشەکان دەکات ” ئەم وتەیە ئەگەر تا دوێنێ لەسەدا نەوەد لەگەڵى بووبم ئەوا ئەمڕۆ لەگەڵى نیم ؛ پێم وایە گفتوگۆ دەرمانى کێشەکان نیە تەنها گەر بۆ وڵاتانى دوونیا ئەو وتەیە ڕاست بێت و چارەسەرى هەموو کێشەکان بەگفتوگۆ بکرێت ، ئەوا لەعیراق وانیە لایەنە سیاسیەکان گفتووگۆ تەنها لەبەر نانخواردن و کەیف و سەفا ئەنجام دەدەن گوێى گفتوگۆکردن ” کەڕە یان زمانى گفتووگۆ کردن لاڵـە ” چونکە لە عیراق دا چەندباری هەموو وڵاتانى دوونیا گفتوگۆ کراوە ، ئەوەش ئەنجامەکەیەتى کە ئەبینین هەر ڕۆژەو ئاڵۆزیەک ڕوودەدات ! یەکسەر کۆبونەوەی لایەنەکان دەست پێ دەکاتەوەو نوڵانەى ڕێکەوتن و لێکتێگەشتن دەوترێت لە میدیاکانەوە بەڵام لە ڕاستى دا من پێم وایە ناوەڕۆکى بەیاننامەکان و کۆبونەوەو گفتوگۆکان ئەرزو ئاسمان جیاوازن و زۆرێک لەو کۆبوونەوانە تەنها سک تێرکردنى هەندێک بەرپرسە لەسەر ئەو خوانەى کەتەنها ژەمێکى هەزار فەقیر تێر دەکات ئەگەرنا لەواقیعدا دەستەکەوت و ئامانجیان نیە . گەر بەوردى سەرنج بدەیت ئەوەندەى کە گفتوگۆ کراوە ، هەنگاوى کارکردن (بەرجەستە)نەنراوە هەموو ئەم گفتووگۆیانە بەزمەکەى دۆڵە فشەن بەڵام لەکات و شوێنێکى تردا .
وەک بەڕێز محمدى حاجى محمود ئەڵێت لە کتێبەکەی ” لەسەرتاى شۆڕشى نوێ ساڵى1977 لەنزیک سنورى تورکیا_ عیراق لەناوچەى هەرکى دۆڵـێک هەبوو پێیان ئەوت( دۆڵە کۆستە) کۆبوونەوەى سەرکردایەتى زۆرى لێدەکرا ، بەڵام هیچ ئەنجامێکى نەبوو بۆیە لەبێ ئەنجامى کۆبونەوەکاندا ناوى گۆڕا بۆ “( دۆڵــە فـشـە ) ، تەنانەت مام ئەحمەد چێشت لێنەر بوو لەگەڵ شەهید على عەسکەرى دا ؛ مام احمد بێزار ببوو ئەیگوت : ئەم کۆبوونەوانە هەمووی بۆگیانى منە ، ئەگینا هیچى سوودى نیە ، کوت و مت ئەم گفتوگۆ و کۆبونەوانەى ئێستەى عیراق بەتایبەت کۆبونەوە لەسەر کێشەکانى نێوان کورد و عەرەب کێشەیەکە لەدوایدا نورى مالیکى و لیستەکەى بەرامبەر بە کورد هەمان سیناریۆی ساڵى 1977ى دۆڵە فشەیە ، بەڵام مەوداو شوێن و کارەکتەرەکان جیاوازن و هیچ دەستکەوتیى نەتەوەیی تێدا نیە بۆ کورد ، هەمووى دەست خەرەکردن و بەفیڕۆدانى کاتە بۆ بێهێز کردنى پێگەى کورد و لاواز کردنى دۆزى نەتەوەى کورد و دوور خستنەوەى لەئامانج و مافەڕەواکانى ، ئەگەر نا چ وڵاتێک هەیە لە دوونیا ئەوەندە گفتوگۆ و ململانێى تێدابێت ؟ بە بۆچونى من لەگەڵ دەست بەکار بوونى ئیبراهیم جەعفەرى بە سەرۆک وەزیرانى عیراق وەدواى تێپەڕ بوونى ماوەیەک لە حوکمڕانى بە هۆى سیاسەتى تاکڕەوى خۆى سەرەنجام ناڕەزایى لایەنەکانى لێکەوتەوەو بووە هۆى لابردنى لە سەرۆک وەزیرى و دانانى نورى مالیکى لەشوێنى لەسەر لیستى دەولەتى یاسا . نورى مالیکیش ئەگەرچى لەسەرەتا کورد ئومێدى زۆرى پێ بوو زۆر بە شان و باڵیدا هەڵدەدرا و خۆش باوەڕی کورد بەبەڵێنى سەرزار و ڕێکەوتننامەى بەبێ بەڵگەو نوسراو ، کەجێگەى متمانە و ئومێد بێت بۆ داهاتووى میلەت .
بۆیە مالیکى ئەو متمانە پێکردنەى لایەنى کورد و شیعەکانى قۆستەوە بۆ دەرخستنى دەسەڵات و قورسایى خۆی پاش دڵنیا بوونى لە وەرگرتنى دەسەڵاتى جێبەجێکردن هەر زوو گەڕایەوە سەر سروشتى ڕاستەقینەى عەرەبى خۆى وە پشت هەڵکرن لە هاوپەیمانێتى کورد و ڕێکەوتن نامە دۆستایەتیەکانى ڕابردوو بە پێچەوانەوە دژایەتى کردنى سەرکردایەتى کورد ڕەوانە کردنى هێزى سەربازى بۆ خانەقین و ناوچە کوردیەکان کە کێشەی جوگرافیان هەیە دواتر کەمێک بێدەنگ بوونى بە ئامانجى ڕاکێشانى سۆزى کورد بۆ دووبارە متمانە پێبەخشینەوەى ئەگەرچى وەک یاسا مافى نەبوو ببێتە سەرۆک وەزیران بەڵام گرژی و ئاڵۆزیەکانى عیراق و وە لاوازى هێزى براوەى هەڵبژاردنەکان کە لیستى عیراقیە بوو سەرەنجام ڕێکەوتن نامەى هەولێر دەروى خێرى لێکردەوە و ڕازی بوون بە دووبارە سەرۆک وەزیرانى مالیکى ئەویش هۆکارێکى سەرەکى کورد بوو بۆ متمانە بەخشینەوەى مالیکى بەڵام دواى دڵنیابوونى لەدوبارە دانانەوەى بە سەرۆکى حکومەتى عیراق هەر زوو نورى مالکى کەوتە پلان و بەرنامەى خۆی بۆ بەهێزکردنى دەسەڵات و پێگەى خۆى لەڕێگەى هێزى سەربازى وە هەوڵدان بۆ سەپاندنى دەسەڵات و هێزى بەسەر کوردستان تا دواجار دروست کردنى هێزى فەرماندەى دیجلەو ڕەوانە کردنى بۆ ناوچە کوردیەکان ئەوەش سروشتى هەموو دەسەڵاتدارێکى عەرەبە جا جیاوازى نیە لە نێوان شیعە یان سوونەبێت خاڵى بنەڕەت عەرەب بوونەو بیرکردنەوەى فاشیستى و چاوچنۆکى عەرەبە بەرامبەر بەمیلەتى کورد کە هەمیشە وەک هاوڵاتى پلە دوو تەماشاى دەکەن ئەیانەوێت ژێردەستەى ئەوان بێت تا ئەبەد لە ژێر دروشمى ناوى عیراق و یەک پارچەى خاکى عیراق بەڵام هەرگیزاو هەرگیز بە بڕواى من کورد عیراقى نەبووەو نیە بەڵام زەمانە و زۆردار کردوویانە بە عیراقى ، کوردیش جار جارە دڵە ناسـکەکەى زیزدەبێت و دەکەوینە بۆڵە بۆڵ لە بەرامبەر بێوەفا بونى یارە هاوپەیمانەکەى دوێنێ دەیان گوتار و گوتافى توند لە ئاستى سەرۆکایەتى و حکومەت و تا مەکتەب سیاسیەکان وڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان تادەگاتە هاوڵاتى داماوى بێ ئاگا هەموو بڕوخێ و قبوڵى ناکەین دەڵێین زۆر کات ئەیانەوێت هەنگاوەکانى ڕابردوو هەڵگرنەوە کە بۆ هەمیشە لە دەفتەرى مێژوو بە هەڵەى سیاسى نوسراون و نەوەکانى داهاتوو دەیبینن بە ناونیشانى دۆڕان تەماشاى دەکەن بەڵام ئەوەى کە زۆر جێگەى سەرنجە پەند وەرنەگرتنى کورد بەتایبەتى سەرکردایەتى کوردە کە ئەم سیناریۆى بێوەفا بوونى هاوپەیمانى شیعە و سوونەکان چەندان جار دووبارە بۆتەوە بەڵام کورد وەک نە باى بینیبێت نە بۆران بە دوو قسەى بریقە دار هەموو هەڕەشەکان لە بیردەکات بەڵێنە جێبەجێ نەکراوەکان تەماشا ناکاتەوە فایلى پەیمان نامەکانى هەڵناداتەوە تەماشایەکى ئەو عەرەبە بکات کە بەزۆر دەیکەن بەبرا بزانێت چەند پەیوەستە بە بەڵێن و ئەو سەندەى ڕابردوو داهاتووى چۆن دەبێت بەڵێ سەرکردایەتى کورد نە چاو بەڕێکەوتن نامەکان دەخشێنێتەوە بۆ ئەوەى بزانێت کێ پابەندە بە بەڵێنەکان نە کەسی لێپرسینەوە و بەدواداچوون ئەکات بۆ خاڵى نێو ڕێکەوتن نامەو پرۆتۆکۆلى هاپەیمانیەتەکان ئەگەر وانیە قسەکەم ئەپرسم کوا خاڵەمانى نامەى هەولێر ئەو ڕێکەتن نامەیەکى کە کورد کوڕی خۆى کردە قوربانى کچى خەڵک ” چونکە گەر کورد نەبوایە ئەوا مالیکى نەدەبووەوە سەرۆک وەزیران وە بەغدادیش نغرۆى لافاوى خوێن بوو ئێستە ڕەشە کوژى عەرەب کڵەپەى ئەهات بەڵام هەولێر سفرەیەکى بەتامى ڕێکخست بۆ عەرەب و خۆشى پاروى وشک دەنێت یاخود کوا ئەنجام و دەستکەوتى وەرەقە 19 خاڵیەکەى سەرکردایەتى کورد ؟ بۆیە پێم وایە سیاسەتى سەرکردایەتى کورد تەنها لە سەر سۆزە(عاتیفە) هەمووکات لە هەرێم بە پڕی و گرژى دەچن بەڵام لە بەغداد بە زەردەخەنە و پێکەنین و دەست لەملانى عەربە شۆڤێنیەکان دەیانبینین ، من ناڵێم ئەبێت سەرکردایەتى کورد و وەفدەکان شەڕ بکەن لە بەغداد بەڵام بەو جۆرەش بە بینینى مالیکى و عەلاو ى و سەدر و کێ و کێ دڵخۆش نەبن و هۆکارى سەفەرەکەیان بیرنەچێتەوە بە دەستى خاڵى و بێ دەستمایەى قورسى قەومى نەیەنەوە یـان هەر سەرەتا مەڕۆن چیتر با سووک نەبن لە بەرچاوى میلەت ” پەندێکى کوردى هەیە ئەڵێت : زۆر وتن قورئان خۆشە ، ئێوەش ئەوەنە لەسەر کێشەى لاوەکى مەڕۆن کێشەى سەرەکى کورد کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانە ئەوەنە بەدەم وڕاوەى هەندێ سەرکردەى عەربەوە ڕۆشتوون کەرکوک لە بیرکراوە هۆکارى دروست کردنى ئەم هەموو کێشەیەش لەلایەن مالیکى و عەرەبەکانەوە تەنها لەبیر بردنەوەى کەرکوک و گێڕانەوەى بۆ سەر هەرێمى کوردستانە
کە دڵنیام ئەوە مەبەستى ئەوانەو هاتۆتەدى ئامانجەکەشیان گرنگى و ئەهمیەتى کێشەى کەرکوک ئەوەندە بچووک بۆتەوە ئێستە تەنها مادەى 140 ناودەبرێت کە ئەویش تەنها پارە خواردنە و هیچ دەست کەوتى نیە وە ئەو مادەش بەسەر چووە کورد خۆى ناکات بە خاوەنى عەرەبیش ئەوەى ئەوێت چونکە لە دوولاوە سودمەند دەبێت یەکەمیان وەرگرتنى ڕێژەیەکى زۆرى قەرەبوو دووەم گرێدانى هەمیشەى بە بەغداد و عیراق وە دابرٍانى بۆهەتاهەتاى لە کوردستان
بەبڕواى من لە ئێستەوە کورد تەنها کات ئەکوژێت و بەڕێدەکرێت یان ئەخەڵەتینرێت لە لایەن عەرەبەوە بۆ دوورکەتنەوە لە کاکڵەى کێشە نەتەوەیەکەى خەمساردى سەرکردایەتى کورد و بەرپرسانى کورد لە بەغداد وایکردووە کە دەرفەت بدەن بە عەرەب بۆ دروستکردنى کێشەکان و چاوسورکردنەوە لە کورد چونکە سەرکردایەتى کورد ئەگەر بیویستایە یاخود ڵسۆزى ڕاستەقینەى خاک و گەلى کورد بوایە ئەوا دەیتوانى کەرکوک و کێشەى کورد بە یەکجارى چارەسەر بکات و کەرکوک بگەڕێننەوە سەر هەرێمى کوردستان بەڵام ئەوان ئەوەنەى هەوڵیان بۆ پۆست و پلەى شەخسی و بەدەستهێنانى ئامانج و ئارەزووە شەخسەیەکانى خۆیان کردوە ئەوەنە بەتەنگ میلەتەوەنەبوون هەربۆیە ئەوە حالى خاکەکەمان و میلەتەکەمانە کە هەر ڕۆژەى هێزێکى عەرەب دێتە سەرمان و توشی کێشەیەک دەبین لە کۆتایدا من پێم وایە گفتوگۆ و کۆبوونەوەى زۆر بۆ کات بەسەربردن لە بەرژەوەندى کورد نیە دواى لە مێژوو کارەکتەرى گەوجیان پێ دەدرێت هەندێک کات شەر باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان بەتایبەت ئەم دۆخەى عیراق کە تائێستا دەسەڵاتى بەغداد لە لاوازیدا دەبینرێت قسەیەکیش هەیە ئەڵێن : کوتەک لە بەهەشتەوە هاتووە ” بۆیە پێویستە زۆر جار بۆ ڕاستکردنەوەى سەرکێشى و لاریەکان هێز و توانا جەستە و شەڕ بەکاربێت بەڵام گەر سبەینێ بەرامبەر بەهێز بوو ئەوا کوتەکەکە دەکەوێتە دەستى ئەو ئێمەش تەنها بەرگریمان پێدەکرێت گەر هانا بۆ باوەشی چیاکانى کوردستان نەبەینەوە ژیان فرسەتە ئەمڕۆ لە دەستى تۆ و سبەینێ لە دەستى یەکێکى ترە سیاسەتیش وەک یاری وایە گۆڵ نەکەیت گۆڵت لێ دەکەن بۆیە پێویستە هەلەکان بقۆزینەوە تا لەدەستمان دەرنەچێت گۆڵى خۆمان بکەین و بینە خاوەن دەسەڵات و کیانێکى سەربەخۆ . تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 5/11/2012
وەڵام
دەستکاریسڵاو. لێرەدا پرسیارەکەت وەڵام دراوەتەوە. بژی.--چالاکWьтуwеж (١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٠:٢٩, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سەرنجێک لەساڵیادى ڕۆژنامەگەرى کوردى .
دەستکاریسەرنجێک لەساڵیادى ڕۆژنامەگەرى کوردى .
ن: شه فيق بانى شارى 115 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن بنەماڵەى بەدرخانیەکانەوە , بۆ یەکەمجار کورد بوو بەخاوەنى ڕۆژنامە و یەکەمین ڕۆژنامەى کوردى لە چاپ درا .
ئەگەر بە خێرایى بگەڕێینەوە بۆ ئەو دەمەى , کە بەدرخانیەکان ئەو کارە مێژووییەیان ئەنجام دا , ئەوا لەگەڵ خوێندنەوەى مانشێتى ڕۆژنامەى کوردستان بۆمان دەردەکەوێت ، بناغەى ڕۆژنامەگەرى کوردى بۆ گەیاندنى دەنگى ڕاستى و هەقیقەتى میلەتى کورد هاتۆتە ئاراوە .
ڕوونە ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسی کورد وەک گەلان ، تامەزرۆى ئازادیەکانى مرۆڤایەتى بووە بۆ میلەتەکەی ؛ بەتایبەی ئازادى ڕادەربڕین . هەرچەندە لەلایەن دووژمنان و نەیارانى کوردەوە ، ئەو ڕۆژگارە جگە لەستەم و چەوسانەوە ، ڕێگریش بوون لەبوونی ڕۆژنامەیەک ، کە ڕەنگدانەوەی ڕاوبۆجوونی کورد بکات . بەڵام کوڕانى بەدرخانیەکان بێ ترس و بێ گوێدانە فشارەکانی دوژمنان ، ڕۆژنامەیان کردە دەروازەیەک ، تا لەو ڕێگەیەوە ستەمدیدەى و ئازارەکانى میلەت بگەیەننە تەواوی گەلانی جیهان . هەرلەوپێناوەشدا گوشارى دەوڵەتان کەوتۆتە سەریان لە وڵاتێکەوە نوسینگە و چاپخانەیان گواستۆتەوە وڵاتێکى تر ، پشودرێژانە کۆڵیان نەداوە لە بۆگەیاندنى دەنگى کورد .
گەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردو ، وە بەراوردێک بکەین لەگەڵ دۆخى ئەمڕۆى ڕۆژنامەگەرى کوردى لە سایەى دەسەڵاتدارانى خۆماڵى کوردستان ، لە پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەوە ، دەبینین کە هێشتا ڕەوشی ڕۆژنامەگەرى کوردى لە دۆخێکى ئاڵۆز و ناجێگیردایە ” بەو مانایەى کە تا ئێستاش گیانى ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار ، پارێزراو نیە . لەلایەکی تریشەوە ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکار و میدیا حیزبییەکان ، بەنوسراو و بیستراو و بینراوەوە ، لە ئاستى متمانەى خەڵکدا نین ، وە میدیاى کوردى جۆرێک لەناشەفافی و دوور لەپرنسیبەکانی دیموکراسی پێوە دیارە . هەرئەمەشە ڕۆژنامە حیزبیەکان بەپێی بەرژەوەندى و سیاسەتى حیزب هەنگاو هەڵدەگرێت .
لەم ڕۆژگارەدا مێدیای ئەهلی و بێلایەن بەئەرکی تەواوی خۆی هەڵنەساوە ، بێ بەش نییە لەخراپی ڕوماڵکردنی هەواڵ و دەنگوباسەکان ، هەرئەمەشە میدیا ئەهلیەکان دەخاتە هەڵەى ناوزڕاندن و هەواڵ و بابەتى بێ بنەماو ناڕاستەوە ، لە پێناو ڕاکێشانى خوێنەر و بیسەر و بینەر . ئەوەش بەبۆچونى من دوورە لەبەهاو پێوەرەى ڕۆژنامەگەرى و ڕاگەیاندنى کوردى ، کە میقداد مەدحەت بەدرخان ” هەنگاوى یەکەمی بۆ هەڵنا ._________ تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و ڕۆژنامەوانی و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 22/4/2013
نامهیهک بۆ نوێنهرانى کورد له بهغداد
دەستکارینامهیهک بۆ نوێنهرانى کورد له بهغداد 15/7/2012
ن: شهفیق بانى شارى
بۆ:-
- بهڕێز مام جلال
- بهڕێز دکتۆر ڕۆژ نورى شاوهیس
- بهڕێزان وهزیره کوردهکانى بهغداد و بریکارى وهزیرهکان
- بهڕێزان نوێنهرانى کورد له پهرلهمانى عیراق
- ههموو بهرپرسێک و فهرمانبهرێکى کورد له حکومهتى عیراق
بابهت / داواکارى
وهک گهنجێکى کورد که ههمیشه ئازار و غهمى میللهت گهورهترین خهمى دڵمه بێ کیانى میللهت و وڵات ئازارێکه که تهنها لهسایهى ئازادى و سهربهخۆى وڵاتێک کۆتایى دێت بهناوى(دهولهتى کوردستان ) ههربۆیه داواکارم له بهڕێزتان وهک ئهرکێکى نهتهوهى و بهرپرسیارێتیهکى مێژووى بگهڕێنهوه خاکى خۆتان(کوردستان) وازله پۆست و بهڕێکردنى کارى وڵاتێکى تر بێنن بۆ مێژوو ناوى خۆتان بهزێڕ بنهخشێنن و ئهو کورسیهى بهغداد پیرۆزى عهرهبى شۆڤێنى بکهن چونکه ئێوه میللهتێکن جیان له ئهوان له زمان وجوغرافیا و کهلهپوور و فهرههنگ و ئاڵا و مێژوو ئێوه میلهتێکن خاوهنى عهقڵهت وبیرکردنهوهى جیاواز لهوانن ئێمه میلهتیى ئاشتى خوازو مرۆڤ دۆستین لهگهڵ مرۆڤى بهئهمهک و خاوهن ههڵوێست نهک مرۆڤى بێ ههڵوێست و بێ سفهت ئێوه وڵاتێکى وێرانهتان سهرلهنوێ بنیاد ناوه بهناوى عیراق دیکتاتۆرێکتان لهناوبرد و حکومهتێکى فره ڕهنگ و فڕهدهنگتان پێکنا بهڵام ئهوان ههمان عهقڵیهتى شۆفێنیزمى خۆیان نهگۆڕى بهرامبهر بهئێوه ئهوان نهوهى ئهو دهسته ئهنفال و کیمیابارانى کوردى کرد دڵنیابن ئهمرۆ یان سبهى بۆیان بڕهخسێت خراپترمان پێ ئهکهن له جاران ئێمه خۆمان باش ئهزانین و ئهوانیش ئهزانن که ئێمه خۆههڵواسین بهعیراق چونکه عیراق وڵاتى ئێمه نیه وڵاتمان کوردستانه و ئهوانیش نایانهوێت له عیراق بهشداربین گهر بۆشیان بکرێت ناوى کوردو کوردستان له مێژوو جوغرافیا ئهسڕنهوه ئهوان ههمان عهقلیهتى بووزیهکانن بهرامبهر به موسولمانى بۆرما
ئهوان تهنها دێڕێکمان پێ ڕهوا نابینن و ڕازى نین له مارشى نیشتیمانى کوردى تێدابێت باشه ئهى ئێمه چۆن ڕازی بین به بهیت و بالۆرهى عهرهبى؟ من ناههقیان ناگرم چونکه ئهوان باش ئهزانن ئێمه کێین وه ههموو مافێکمان ههیه بۆ سهربهخۆى بهڵام عهقڵیهته دواکهوتوویهکهیان ڕێگهیان نادات و ویژدانى شۆڤێنیزمیان دان بهڕهواى مافهکانمان نادات . بۆیه تکائهکهم ! مام جلال تۆ خاوهنى مێژوویهکى له مێژووى کورد تۆ سهرکردهى کوردستانى کورسی سهرۆک کۆمار بهجێبهێڵه بۆعقڵهت شۆڤێنیهکى عهرهب بۆ سونهیهک یان شیعهیهک با سهرى یهک بخۆنهوه لهسهر ئهو کورسیهى کهتۆ برایهتی عیراقت لهسهر داناوه بگهرێوه بۆناو یهکێتیهکهت ئهوتهمهنهى کهماوته بیخه خزمهت کوردستان و دهوڵهتێکى کوردى دروست بکه به سیاسهتى حهکیمانهت لهگهڵ ئهوهنهى دهستى سونهوشیعهى عهرهب دهگریت دهست له دهستى سهرکرده هاوخهبات و کوردهکان بکه دهولهتی کوردستان بنیاد بنێ . د.رۆژ و کاک هوشیار زیبارى و وهزیره بهڕێزهکوردهکانى دیکهى عیراق بهجێى بهێڵن ئهو وهزارهتهى که خزمهت بهعهقڵیهتى شۆڤێنى عهرهب دهکات بهجێی بهێڵن ئهو پۆستهى لهبن سێبهرى گهرمى دارخورماى عهرهبستان به ترسهوه دادهنیشن بهجێى بهێڵن بۆ عهرهب با حکومى خۆیانى پێیکهن و تهقینهوهو تیرۆرى پێ بهڕێ بکهن بگهڕێنهوه کوردستان و لهحکومهته کوردیهکهى خۆمان پۆستهکانتان وهربگرن و خزمهت به کورد بکهن پۆست و پارهى کوردستان باشتره له زێڕو نهوت و دۆلارى عهرهبستان نوێنهرانى کورد له پهرلهمانى عیراق بهجێى بێڵن ئهو دیوهخان و کهپرهى خێڵه عهرهبهکان وهرنهوه بۆ وڵاتى خێروخۆشى کوردستان حهیفه ئێوه بهتهنیشت عهرهبێکى عهقڵ بهستووى ئهو جنووبه لهگهڵ عهگاڵ بهسهرى ئهو بیابانه دابنیشن ستهم لهخۆتان ئهکهن لهگهڵ مرۆڤێکى سهدهى نۆزدهدابنیشن و لهگهڵ عهقڵهتێکى شۆڤێنى بخاون و گفتوگۆ بکهن وهرنهوه بۆ کارهکهى پێشووى خۆتان لهکوردستان پارێزهرى بکهن لهکوردستان مامۆستاى له زانکۆکان ههرئهرکێک بهجێبنن سهربهزترن له کوردستان نهک له شوێنێک لهگهڵ شۆڤێنیهک بهناوى پهرلهمان کاکى بهرپرس براى کوردم کورد بهوه ناسراوه ملى دانهنهواندوه بۆ سفره خوانى دووژمن و ناحهزانى میلهتى ڕازى بوه بهتیکه نان و ئاوێکى وشک پاراستویهتى شکۆو ههیبهتى بۆیه تکائهکهم بهجێى بێڵه ئهو وڵاتهى که لانکهى شهڕو تیرۆره مهڵبهندى شۆڤێنى و عهقڵیهتى خوێنڕێژو کۆنهپهرستیه وهرهوه بۆ نیشتیمانه ڕازاوهکهت کوردستان بهسهربهرزى بژى دهست لهناودهست لهگهڵ برا کوردهکانى خۆمان کار بکهین بۆ سهربهخۆى کوردستان ئاینده چاوهڕوانى هیمهت و ههنگاوهى ژیرانهى کورده بۆ بهدیهێنانى خهونى سهدان ساڵهى باوباپیرانمان و بهدیهێنان و دروست کردنى دهوڵهتى سهربهخۆو سهربهرزى کورردستان داواکارم له بهڕێز مسعود بارزانى وهک سهرۆکى ههرێم ههموو ڕێگهچارهکانى گفتووگۆو برایهتى کورد و عهرهب کۆتایى پێبێنێت چونکه تهنها کورده به عهرهب ئهڵێت برا ئهگهر نـا عهرهب به کورد نـاڵێت برا بۆیه ئێمهش با ئهو برایهتیه بهزۆر نهسهپێنین بنبهستى کهین وه داواکارم وهک سهرۆکى پارتیش که ژمارهیهک وهزیرو پهرلهمانتارى ههیه له بهغداد بانگهێشتیان بکاتهوه و چیتر ڕوو له بهغداد نهکهن چونکه پێگهى حکومهتى ههرێمى خۆمان بههێز بکهین و فراوانى بکهین زۆر لهو پۆسته بێ کهڵکانه باشتره که هیچ سوودى بۆ میللهتى کورد نیه بۆیه تا ئهوهى لیستى هاوپهیمانى کوردستانیش ناچاربکات به نهمانیان له پهرلهمان و حکومهتى بهغداد و حکومهتى خۆماڵى کوردى ڕابگهینین و وهک وڵاتى سهربهخۆ کاربکهین تهنها سنورى خاکى کوردستان تا شاخى حهمرین دهسهڵاتى کوردى بهدڵسۆزیهوه خزمهتى میللهت و خاکمان بکهین چیتر کوڕى خۆمان نهکهینه قوربانى کچى خهڵکى که هیچ بێ نهزانن و بێ وهفـا و بێ بهڵێن .
بههیواى سهرکهوتنى کورد و کوردستان .***
تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و جەماوەر نیوز و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 15/7/2012
یادی ڕاپەڕین لەنێوان مێژوو ئەمڕۆی
دەستکارییادی ڕاپەڕین لەنێوان مێژوو ئەمڕۆی نوسينى : شه فيق بانى شارى زۆركات كە گوێبیستی مامۆستاو شارەزایان و ئەوكەسانە بووم كە ئەزموون و خوێندنەوەو سەرنجیان هەیە لە سەر ڕووداوەكانی ڕابردوو و مێژووی میلەتی كورد ئەوا هەموو كۆكن لەسەر ئەوەی كە میلەتی كورد خاوەنی مێژووی ڕاستەقینەی خۆی نیە ئەو ڕووداوانەی ڕابردوو كە پەیوەندیان بە میلەتی كوردەوە هەیە و لەسەر خاكی كوردستان ڕوویان داوە زۆربەیان مێژوونوسان و چەكدارانی بێگانە نوسیویانە بە ئارەزووی خۆیان ئەوەیان ویستبێت ئەوها دایان ناوە زۆربەی زۆری ڕووداوە مێژوویەكانیش لە بەرژەوەندی میلەتی كورد نەنوسراون بەپێچەوانەوە كوردیان بەناشیرنی وێنا كردووە تەنانەت لە نوسینەوەی مێژوویش غەدریان لە میلەتی كورد كردووە ئەكرێ هۆكاری ئەوە دابنرێت بەوەی كە تاكی كورد ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیری كەم بووە و ئاوەزی مێژوو نوسینەوەی نەبووە لەسەدەكانی پێشوو بەڵام لەم دوو سەدەی كۆتایدا سپاس بۆ خوا كورد خوێندەواری تێدا هەڵكەوت و خوێندن لە شار و گوندەكان بڵاو بوویەوە سەدان نوسەر و دەزگا پەیدا بوو بۆ گێڕانەوە و بەمێژووی كردنی دێنێی گەلی كورد بەڵام ئەوەی تێبینم كردووە تائێستە نوسەری مێژوویی لە ناوكورد هەڵنەكەوتووە كە بەمانا مێژوو نوس بێت تائێستە ئەوەی ئەبینم و لە گێرانەوە مێژوو ڕووداوەكان هێشتا بێلایەنی و ڕاستگۆی لە زاری كەس و دەزگاكانەوە بە ڕوونی ناوترێ لە شەرەفـنامەوە هەتا ئەم ڕووداوانەی دوای شۆڕشی نوێ و دوای شۆڕشی نوێ كە ڕوونن لای زۆربەی خەڵكی كوردستان بەڵام زۆر كەس و لایەن ئەیانەوێ ئەو مێژووە بشێوێنن و هەریەكە چاكە بەلای خۆیدا دەبات و تاوان وهەڵە بۆ ئەستۆی كەسێكی تر پێشتر دڵم بە شەرەفنامەی (شەرەفخانی بەدلیسی)خۆش بوو كەچی لەماوەی پێشوو لەگەڵ كەسایەتیەكی هۆشمەندی ئەم میلەتە دوام دەربارەی مێژووی كورد و شەرەفنامە زۆر ڕەخنەی كەموو كوڕی باسكرد كە لە خانەی مێژوو مێژوونوسی دوور بوو بەبۆچوونی ئەو شەرەفخانیش وەك ئەوانەی ئەمڕۆ مەبەستی پێگە قایم كردنی خۆی بووە بەكوردی مەرامی سیاسی هەبووە بۆیە شەرەفنامەی بەو جۆرە نوسیوە گەر سەرنجی ئەم دواییە بدەین بەجۆرێكە هەر كەس بەلای خۆی ئەیبات تەنانەت یادی ڕاپەڕین هەر حیزبەو بەجۆرێك ئەیكات بە موڵكی خۆی میدیاكان ئەركێكیان بریتیە لە هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی دوێنێ و گێڕانەوەیان بۆ نەوەی تازە وەك مێژوو بەڵام ئەوانیش مێژوو ئەشێوێنن لە گێژاوی سیاسەتدا مێژووی نەتەوە ئیفلیج دەكەن ئەوەتا ڕوونە لای زۆربەی خەڵكی كە ڕاپەڕین چۆن ڕوویداوە وە كێ كردی و لەكوێ بووە سەرەتای سەرهەڵدانی وە حیزبە سیاسیە شۆڕشگێرەكانی كوردستان لە كوێ بوون كە ڕاپەڕین كرا بەڵام ئەمڕۆ هەر حیزبە و خۆی بە داینەمۆ و ئاگری ڕاپەرینی 1991 دەزانێت زۆر سەیرە سیاسەتی سیاسیەكانی كوردستان بە جۆرێكە كەشەرم لە مێژوو ناكەن و ڕۆژگاری پێش 5/3/1991 یان یاد نیەو لەیادی ئەكەن یان خەڵكی چەواشە ئەكەن بەجۆرێك بەرپرسی واهەیە لە گێرانەوەو نوسنی یاداشتەكانی ڕاپەڕین خۆی بە داینەمۆی ڕانیە دەزانێت وای دەردەخات بیتوێن و پشدەر بەكلیكی دەستی ئەو جوڵاون یان بەرپرس هەیە تا مەرامی حیزبی لەگەڵ حیزبێك هەبووە بەلای ئەودای تاشیوە بەڵام ئەمرۆ لەبەرەیەكی كەو لە ئاوازێكی كە میلەت ئەخرۆشێنێت ! ڕاستە بەرەی كوردستانی بەرنامەیەكی داڕێژراوی هەبووە بەڵام ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵكی چوارقوڕنە و ڕانیە پێش بەرەی كوردستانی كەوتن و چاوەڕوانی ئەو بەرەیان نەكرد كە حیزبی تیابوو لە لێواری بێ ئومێد بوون بە شۆڕش و خەباتی چەكداری بووە بۆیە ڕقی جەماوەری ڕانیە بڵێسەی سەندوو یەكەم مەفرەزەی چەكداری سۆسیالست خۆی هاویشتۆتە ناو ڕاپەڕینەوە ئینجا خەڵك ڕاپەڕینی دایە دەستی پێشمەرگە و حیزبەكان پڵنگ ئاسا شار و شارۆچكە و ئۆردووگاكانیان پاك ئەكردەوە لە بەعس و خوێنمژەكان دەتوانم بڵێم بێویژدانی و ناڕاست گۆی لە وتنی ڕووداوە مێژوویەكان لە لای كورد بنەماكەی ڕیشە چەسپاو داكوتراوە لە هەموو دوونیادا یادكردنەوەی ڕووداوە گرنگەكان وەك شۆڕشی وڵاتان هینی هەموو خەڵكە گەر چینێكیش شۆڕی بەرپاكردبێت ئەوا دواتر یادكردنەوە خاوەندارێتی گشتیە نەك چینێك بیكاتە موڵكی خۆی بەڵام لە كوردستان پێچەاونەوە ڕاپەڕین خەڵك كردی حیزب ئەیكاتە موڵكی خۆی ئەوەیە هۆكاری ئەوەی كە نەوەی ئەمڕۆو داهاتوو بڕوا بە مێژوو كتێبە مێژوویەكان نەكات و مێژوویەكی لێل و ئیفلیج مان هەبێت بۆیە تكام وایە لەوانەی كەباس لەڕوابردوو دەكەن بەرگی بەرژەوەندی لە زمانیان لابدەن و راستگۆیانە مێژووی ڕابردووی گەل بخەنە پێش چاوی نەوەی داهاتوو وە چیتر ڕاپەڕین نەكرێتە موڵكی حیزبێك بە یادێكی نەتەوەی گشتی جەماوەری یاد بناسرێت و بكریتەوە.*** تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و ڕۆژنامەوانی و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 29/3/2013
تاكەی درامـای كۆری و توركی و بێگانە ببینین ؟
دەستکاریتاكەی درامـای كۆری و توركی و بێگانە ببینین ؟ نوسينى :شه فيق بانى شارى گۆرانی شاعیر ئەڵێت : ئەوەندەم بیست لە مۆسیقا خرۆشی ڕۆحی بێگانە میزاجی كوردەواریم تێكچووە ، دەروێش عەبدوڵا ! دەخیلت بم دەسا بەو لاوك و ئای ئای و حەیرانە شەپۆلی زەوقی میللی پڕ دەروونی مات وچۆڵم كە ! لە بتهۆڤن گەلێ زیاتر بە ڕۆحم ئاشنای وەڵلا دە ئەی دەروێش سكاڵایەك لەگەڵ ڕۆحی كڵۆڵم كە ..! گۆرانی شاعیر لەسەرەتای سەدەی ڕابردوو دڵی تاو ئەگرێت بۆ بێ نەوای وبێدەنگی هونەری كوردی بەتایبەت هونەری مۆسیقا و گۆرانی وە زاڵبوونی مۆسیقای عەرەبی و توركی و فارسی و گەلانی دیكەی دوونیا بە ڕادەیەك هانا بۆ دەنگی شمشاڵەكەی دەروێش عەبدوڵا دەبات و ئەوشیعرە ئەهۆنێتەوە تا دەروێش بە هەناسەی گەرووی و دەست وپەنجەی ناڵە لە شمشاڵ هەڵسەنێت بەڵكو دڵەی غەریبی گەش بێتەوە بەیادی لاوك و حەیران و ئای ئای گۆرانی بێژی كورد ! كاتێك گۆران ئەو هاوارەی لێهەستاوە كە دەیان كەڵە هونەرمەند و موزیك ژەنی بەتوانا مۆسیقایان بۆ گۆرانی و دەنگی هونەرمەندانی وەك (حسن زیرەك و علی مەردان و تایەر تۆفیق و حمەصالح دیلان وچەندانی دیكە ژەنیوە كە تائێستەش لە گوێماندا خۆشترین ئاوازن یان چەندانی دیكە لەژیاندا ماون بەڵام گۆران سەرباری بوونی ئەوهونەرمەندانە هۆگری خەڵك و گوێڕایەڵی میلەتی كورد بۆ مۆزیكی بێگانە مامۆستا گۆرانی شاعیری بێزار كردوە ئەیەوێت دەروێش عەبدوڵا دڵەی بێ تاقەت و بێزاری كەمێك ئارام كاتەوە گۆران ئەوكات بێزاربوو لە هونەری گۆرانی ومۆسیقا تەنها بەڵام دڵنیام ئەگەر ئەمڕۆ لەژیاندا بوایە ئەوا هەردووچاوی خۆی كوێر ئەكرد لە بەر بینینی درامای توركی و بێگانە چونكە ئەوانی دڵیان لەگەڵ لەپێش هەموو میلەت ئازاری دەچەشت لە كێشەكانی كۆمەڵگە ئەگەر ئەمرۆ گۆران بمابایە ئەبێت چی بە هونەری ئەمڕۆ بووتبایە ؟چی بە هونەری نواندن و دراماو تەلەفزیۆنە كوردیەكان بگوتبایە ؟! گۆران گیان بە ڕوخسەتی تۆ و حەزرەتی مەحوی و نالی خاكوخۆڵ و شەهیدانی هەڵەبجە من ئەم كۆپڵەیەم لەسەر ڕێچكە شیعرەكەی تۆ داناوە ئەگەر چی من نیم لەئاستی نوكی قەڵەمەكەی تۆ بەڵام ناتوانم منیش وەك تۆ چۆن گوێچكەو مێشكت پڕبوو كەڕبوو لە مۆسیقای بێگانە منیش چاوم كوێربوو هزرم پڕبوولە سیماو وێنەی بێگانە لە ناوی بێگانە و گێڕانەوەی سیناریۆو چیرۆكی بێگانە ! بـۆیــە ئــەڵـێم : ئەوەندەم بینی لە درامای بێگانە لەچاوم نەما ڕوناكی دەخیلتان بم عبدولی حمەجوان و گەزیزە وحاجی مەكی لە جۆمۆنگ و شاژنی شاهانە و ئەوان زیرەكترن كارەكتەرەكانی كوردی لە یەكەمەكانی ئەوان باشترن تاكەی چاوم بەسیمای ئەكتەری كوردی نامۆ بێت ! گەڵیك لە ئەوان باشترن تاكەی كورد بێگانە پەرست بێت ؟ بەراستی تەلەفزیۆنە كوردیەكان ئەوەندە درامای توركی و كۆری و هتد ….. یان دابەزاند مۆركی كورد بوونیان پێوە نابینیت تەنها ئەو دەنگە نەبێت كە زۆر بەیان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بەبێ گوێدانە پێوەرەكانی وەرگێران و دانانەوەی كاریگەری و دەنگە لاوەكیەكانی نێو مادە بنەڕەتیەكەی بەهەر حاڵ نامەوێت لەسەر چۆنیەتی دۆبلاژكردنەكانیان بدوێم چونكە زۆر هەڵەی تێدایەو زۆر هەڵدەگرێ بەڵام بەراستی وای لێهاتوە حەوسەڵەی تەماشاكردنی تەلەفزیۆنم نەماوە هەر كەناڵێك تەماشا دەكەی درامای بێگانەیە !پەخش كردنی ئەم دراماو فلیمە توركی وفارسی وعەرەبی و هندی وهتد… لەكاتێدایە كە ڕەچاوی پێوەرە كلتوری و ئەخلاقی و فەرهەنگ و داب ونەریتە كۆمەڵایەتیەكان ناكرێت كە بەبەراورد میللەتی كورد زۆر جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو وڵاتانەی كە فلیم ودراماكەی تێدا بەرهەم هێنراوە و باس لە ژیانی ئەو وڵاتە بێگانەیە دەكات چونكەپەروەردە و ئاین و كەلتورجوگرافیاوعەقلیەتی كوردی زۆر جیاوازە لەوان بۆیە زۆر جار پاش تەواوبوونی درامایەك سیناریۆ و چیرۆكێكی درامایەكی دیكە لە سایەی ئەو دراما بێگانەوە ڕووی داوەو ڕوودەدات ئەمەش هۆكارەكەی ڕەچاو نەكردنی ئەوجیاوازیانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پیدا لەلایەن تەلەفزیۆنەكان و نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیری بینەری كورد كە بەشێوەیەكی واقیعیانەو تەماشای دەكات و پێی وایە ئەوحاڵەتە لەم وڵاتە ڕوویداوە و دووبارە كردنەوەی دروستە تەماشاكردنی ئەو فلیم و درامایانە وای لێهاتوەكە گەشتۆتە ڕادەی ئالوودەبوون لەلای بینەری كورد تا ئەوەی گەشتووە بەو ڕادەی كە كارەسات و ناخۆشی زۆری لێ دروست بوە بێگومان هۆكارەكەشی تەلەفزیۆنە كوردیەكانە چونكە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی تایبەتمەندی كۆمەڵگەی كوردەواری و ئەخلاقیەتی ڕۆژنامەوانی بكەن درامای بیانی دادەبەزێنن تەنها لەبەر پڕكردنەوەی كاتی پەخشی خۆیان و ڕاكێشانی بینەر بۆخۆیان ئیتر بەبێ ئەوەی كە ئایندەی میللەت لەبەرچاو بگرن كە كاریگەریان هەیە لە ئاراستەكردنی میلەت بەو شێوەیە وە بەبێ ئەوەی حساب بۆ نەوەی داهاتووبكەن كە بەشێكی زۆری بینەرەكانیان تەمەنیان منداڵە یان مێردمنداڵن وە تەماشاكردنی ئەو درامایانەو چیرۆكی دراماكان ڕاستەخۆ كاریگەری لەسەریان دەبێت هەندێك منداڵ پاش تەواو بوونی ئەڵقەكە هەوڵی دووبارەكردنەوەی كارەكتەری ناو دراماكەی یاوەو ویستویەتی دەوری ڕاستەقینەی ئەو كارەكتەرە بەسەر دەوروبەرەكەوە ببینێت سەرەنجام بۆتە هۆی كارەساتێكی جەرگ بڕ یان هەندێك لەو فلیم و درامایانە بەشێوەیەكی خۆنەویستانە كاریگەری دەكاتەسەر دەرونی منداڵ و بینەرەكان بەشێوەیەك كە لەئایندەدا وەك كەسێكی شەڕەنگێز و كەسێكی یاخی و دەروون نەخۆش وە ئەو حاڵەتەش دكتۆرانی دەروونی و شارەزایانی بواری كۆمەڵناسی دەزانن باشتر هەست بەو مەترسیانە دەكەن هەربۆیە لە ماوەی ڕابردوودا بەیانامەیەك لەلایەن چەند توێژەرێكی كۆمەڵایەتی وشارەزایانی بواری كۆمەڵناس و دەروون زانی ڕاگەیەنرا سەبارەت بە پەخش كردنی درامای بێگانە دراماكۆریەكان بەتایبەت كە بەشێوەیەكی بەشێكی زۆری كاتەكان و دیمەنەكانی شەڕە شمشێرو شەڕكردنە كە وەدوای دراماكانیش لەكوردستان دەیان منداڵ كەسایەتی چۆمۆنگ و كێ و كێیان … دوبارەكردەوە و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی بۆیە توێژەران هەستكردن بەمەترسی ئەو بەیانەیان ئاراستەی ڕاگشتی و تەلەفزیۆنەكان كرد بەردەوامی پەخش كردنی ئەم درامایانەلە داهاتوو ئاراستەی سیما و ئاداب وكەلتورو ژیانی كوردەواری ئەشێوێنێت و سەرگەردان دەبین هەر وەك ئەو میلەتەتانەی كە شیرازەی خێزانی و بەها ئاینی و مرۆڤایەتیەكانیان لەدەست داوە هۆكاری ئەم دابەزاندنی هەموو درامایانەی بێگانەش كەمی درامای كوردی و لاوازی سیناریۆیە لەگەڵ ئەوەشا هەزاران چیرۆك و سەرگوزەشتەو داستانی قارەمانێتی وكارەساتمان هەیە ئەو هەموو هونەرمەند و ئەكتەر و دەرهێنەرە باشانەمان هەیە ڕەنگە هەندێك بڵێن كامە باش؟ من ئەڵیم باشن لەبەر ئەوەی كە كوردن و هاوزمانی خۆمن هەڵسوكەوت و گفتوگۆو باسەكەیان كوردانەیە باس لەكێشەی مرۆڤی كورد دەكەن وە ئەگەر باشیش نەبن خۆ نابێت ئێمە تەنها نمایشی ئەكتەری وڵاتان بكەین بە بینیی دراماو فلمی بێگانە پێش ناكەوین و خەڵكی نامان ناسێت بەڵكو ئەوە فیلم و درامای خۆماڵی كوردە كە دەبێتە هۆی پێشكەوتن و ناساندنی هونەری كوردی و سەرنجام لەو ڕێگەی هونەریشەوە میلەت دەناسرێت ناكرێت كورد بەبێ فیلم و دراما و هونەربێت ناكرێت دەستەوەستان دابنیشن و هونەرمەندی كورد چاوەڕێی كارێكی هونەری بكات كە دەرهێنەرێك بێت وەك خێرێك ڕۆڵێكی پێبدات یان هونەرمەند ئیشێكی كەبكات كە لەگەڵ پسپۆری ئەونەگونجێت نابێت كورد بەبێ هونەری خۆماڵی بێت بۆیە داواكارم لە تەلەفزیۆنە كوریەكان وەك بەرپرسیاریەتیەكی مێژووی و نەتەوەی كە ئاوڕێك لەو قەیرانە بدەنەوە و چیتر كاتی خۆیان و تاكی كورد بەفیڕۆنەدەن لە بەپەخش كردنی ئەو درامای توركی وكۆری و فارسی …..هتد لەخەمی هونەر و درامای كوردیدا بن چونكە ئەوەی پاراستنی دین و كەلتور و فەرهەنگ و داب ونەریتی كوردی بەشێكی زۆری لە ئەستۆی ئەوانە وە داواكارم لە هەموو تاكێكی كورد و دایكان و باوكانی خێزامە كوردیەكان سنورێك بۆ تەماشاكردنی ئەو درمایانە دا بنێن و نەهێڵن منداڵەكانیان هەموو درامایەك ببین چونكە زەرەرەمەندی یەكەم ئەوانن و خۆمان ڕەنجەڕۆ دەبین وە داواكارم لە حكومەتی هەرێم سنورێك بۆ دۆبلاژكردن و پەخشكردنی ئەو دراما بێگانانەی كە هیچ سودێكیان نیە بۆ كۆمەڵگەی كوردی دابنێت .** تێبینی: ئەم بابەتە لە سایتی سورێن و ڕۆژنامەوانی و جەماوەر نیوز و نوسەر و ڕهێڵ پۆست دابەزیوە لە بەرواری 5/9/2012
خاک و خۆڵ لە نالـی یەوە بۆ بێ قوتابخانەیی
دەستکاریhttp://www.rahellpost.com/?p=11416 شەفیق بانی شاری : خاک و خۆڵ لە نالـی یەوە بۆ بێ قوتابخانەیی .
کە باسی ئەدەبی کوردی ئەکەیت ، ناتوانیت خۆت دەرباز بکەیت لە ناو نەهێنانی نالی شاعیر و ئاماژە بە دەریای ئەندێشەی شیعری نالی نەدەیت ، چونکە ئەو ئیمپراتۆری شیعری کلاسیکی کوردیەو یەکێکە لە سێکوچکەی شیعری بابان . تا ئەمڕۆ هەمووان ئەزانین خەڵکی کوێیەو وەک خۆی ئەڵێت : کوردی دەوری شارەزووری قەسوەتم ” خاک و خۆڵ شوێنی هاتنەدوونیا و هەڵقولاوی سەرچاوەیەکی شیعری کلاسیکە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کەس نازانێت خاک و خۆڵ لە لەکوێیەو چۆنـە ؟ ئایا ئیستا شاری شیعرە یان هەر خاک و خۆڵی دوو سەدە پێش ئێستایە .
بۆ شارەزای هەمووان خاکوخۆل زێدی نالی شاعیر ئەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ناحیەی سیروان ، دوو سەدە بەر لەئەمڕۆ ئەو حەزرەتی نالیـیە ، کە هەموو خوێندەوارێکی کورد لانی کەم دێرە شیعرێکی لە بەرە . بەرپرس و ئەدیب و نوسەر و هونەرمەند هەموو دیوان و شیعرەکانی لە کتێبخانە و سنگیان هەڵگرتووەو بەحەزرەتی نالی ناودەبەن ، بەڵام بەداخەوە گوندەکەی تائیستا قوتابخانەی تێدا نیە ، ئەگەر بڵێین لە ڕابردوودا حکومەتی بەعس ئەیویست بەهەموو شێوەیەک کورد بێبەش بکات لە مافەکانی ، بۆیە قوتابخانەی خاک و خۆلی بێبەش کرد لە مەڵبەندی زانست . ئەوا ئەمڕۆ دوای 22 ساڵ لە فەرمانڕەوای حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئیستە خاک و خۆڵی زێدی نالی بێبەش کردووە لە قوتابخانە 22 ساڵە نەوەکانی حەزرەتی نالی چاوەڕێی حکومەتەکانی هەرێم دەکەن قوتابخانەیەکیان بۆ دروست بکات .
ئەبوو ئێستا منداڵانی خاک و خۆڵ باخچەی ساوایان و قوتابخانەی نمنونەیـیان هەبوایە . گەنجەکانی خاک و خۆڵ مەڵبەندی ڕۆشنبیری و فەرهەنگیان هەبوایە . بەتەمەنەکانی کتێبخانەی نالی یان هەبووایە . بەڵام بەداخەوە نەک لە هەموو ئەو مافانەی خۆیان بێ بەشکراون بەڵکو قوتابخانەیەکی شەش پۆلی یان پێ ڕەوا نابینرێت تا دێرە شیعرەکانی نالی لەسەر تەختەڕەشی خاک و خۆڵ بنوسنەوە بۆ ئەوەی قوتابیەکانی خاک و خۆڵ نەچنە ژێر تایەی ئۆتۆمبیلەکانی ڕێگەی هەڵەبجە – سیدێادق .
ئەبێت ڕۆحی نالی چەند ئازار بچێژێت کاتێک منداڵێکی خاک و خۆڵ بەسەرماو بارانی زستان هەنگاو ئەهاوێت بەناو قوڕی شارەزوور بۆ قوتابخانە وخوێندن ؟ ئەبێت ڕۆحی نالی چۆن شیوەن بکات بۆ مەرگی ئەو مێرد مندالانەی کە لەڕێگەی قوتابخانە ، ئۆتۆمبیل جوانەمەرگیان دەکات ؟
لە کۆتایدا تەنها ئەوەندە ئەڵێم گەر نالی بەرپرسی حیزبێک بوایە ، ئێستا لە جیاتی خوێندنگە و بنکەی تەندروستی هەموو خزمەت گوزاریەکیان بەزیادەوە بۆ خاک و خۆڵ نەکرا بوو ؟ ئاخۆ قوتابخانەیەک بۆ خاک و خۆڵ و نالی بەقەد فیستیڤاڵێک گرنگی نیە ، کە ڕێکخراوەکان و ئەدیبان هەوڵ و تەقەلای دوونیا دەدەن تا ئەنجامی بدەن پارە لەحکومەت وەرئەگرن ؟
جگە لە بوونی نالی بەڕاستی شەرمە گوندێک زیادتر لە 50 ماڵ دانیشتوانی هەبێت و منداڵانی لە قوتابخانە بێبەش بن ، بنکەی تەندروستی تێدا نەبێت . لەکاتێکدا زێدی گەورەترین ڕەمزی ئەدەبیاتی کوردی بێت . 23-5-2013
بمبورن پەرلەمانتارەکان ئەم بڕیارەتان هەڵەیە
دەستکاریبمبورن پەرلەمانتارەکان ئەم بڕیارەتان هەڵەیە 13/6/2013 نوسینی :شەفیق بانى شارى زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ئومێدیان بە پەرلەمان بوو کە داوای دادگای مستەشار ە کورد وسەرۆک جاش و ئەوکەسانە بکات کە دەستیان لە ئەنفال و ئازاردانی خەڵکی کوردستان هەبوو کەچی بەپێچەوانەوە پەرلەمان بەرگیریان لێدەکات و لێبوردنیان بۆ دەردەکات
ئەو بڕیارە کە دوێنێ 12-6-2013 لە پەرلەمان باسکرا "بریاری لێبووردنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتیان خراوەتەپاڵ لەبەرامبەر ئەو چالاکیانەی ئەنجامدراوە بەهۆی بەشداربونیان لەبزوتنەی رزگاری خوازی گەلی کورد پەسندکران" پێم وایە تاوانێکە لەبەرامبەر هەموو خەڵکى کوردستان پەرلەمان ئەنجامى داوە چونکە ئەنفالچیەکان و مستەشار و سەرۆک جاشەکان دڵنیا دەکاتەوە کە کەس ناتوانێت ئیتر پەنجەیان بۆ ڕابکێشێت ، ئەوانەى کە ڕۆژگارێک لەبەرمبەر پاداشت و نەوت شجاعەى سەرۆک ڕەئیس و بەعس خەڵکى بێتاوانى کوردیان ئەشکەنجە دەدا و دەیان ژنیان بێوەرژن کرد لەمەودوا بە پاساوى ئەوەى مەخزەنێک فیشەکی کلاشینکۆفیان جێهێشتبێت ڕۆژێک لەچاکیەکى جاشایەتى و دەستى پێشمەرگە کەوتبێت یاخود دروستکردنى درۆیـەک وەک بەردانى پێشمەرگەیەک لە زیندان خۆفرۆش و جاشەکان ئیتر لەسایەى پەرلەمانەوە ئازاد ئەژین و کەس ژیتر ناتوانێ لێپرسینەوە بکات لەگەڵیان لەسەر ئەو تاوانەى بۆ سەرکەوتنى بەعس ئەنجامیان دەدا
بۆچی ئەم بڕیارە دراوە ؟ هۆکارەکەی ڕوونە " ئێستە دەنگۆى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و پارێزگاکان لە ئارادایەو نزیک دەبینەوە لەوادەى ئەو هەڵبژاردنانە بۆیە حیزبەکان پێویستیان بە دەنگ هەیە ئەو کەسانەی کە تاوانیان ئەنجام داوە لە کاتی ڕژێمی بەعس زۆریان سەرۆک عەشرەت و خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتین و خەڵکیان لەدەور بووە ڕۆژگارێک لە خێک هۆز لە سەردەمی بەعس بوونە مستەشار و رەئیس جاش بوون بۆیە ئەو کەسانە لە ڕێگەی کۆمەڵایەتی و پێگەی ئەمڕۆیان لە حیزبە کوردستانیەکان چونکە زۆرێکیان لە پەناى حیزبدا ئەمڕۆش ئەیخۆن بە ئازادى نایانەوێ لێیان تێک بچێ بۆیە هانایان بردووە بۆ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەکان و بەڵێنی پشتیوانی و دەنگدانیان داوە پێیان گەر لێیان خۆش بن حیزبەکانیش پەرلەمانتارەکانیان ناچار کرد بە دەرکردن و ڕازی بوون بە بڕیاری لەو جۆرە بۆ ئەوەی ئیتر تاوان باران( جاشەکان ) ئازادى جارانیان هەبێت . بمبورن ئەندامانى پەرلەمان ئەم بڕیارەتان پێم وایە گەورەترین هەڵەیە لەم خولەی پەرلەمان دەرکراوە بۆیە غەدرتان لە کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالەکان کرد درۆتان کرد لەو بەڵێنانەى کە دەتان دا بە کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالەکان چونکە بزانن کە زۆر کوڕی گەنجى کورد هەبووە بەقسەى سەرۆک جاشێک لە سێدارە دراوە زۆر کەس هەیە دەستى لە ئەنفالى ناوچەکانى کوردستان هەبووە بەڵام ئێوە زەمانەتى ئازادى پێدەبەخشن لەبەرامبەر یاسا ، چی دەبێت ئەوانیش کەمێک ئازار بچەژن لە زیندان ؟ ئێوە لە پەرلەمان زۆرکات باسى سەروەرى یاسا دەکەن دەى با بە پێى یاسا ئەوانەى تاوان بارن و دەستیان لە ئازاردانى خەڵکى داماوى کوردستان هەبووە سزا بدێن لێرەشەوە ئەیڵێم ئەوانەى کە خۆیان بە بەرگریکار لە خوێنى شەهیدان وگیانى ئەنفالەکان ئەزانن و داواى دادگاى تاوان باران و خۆفرشانى میلەتى کورد دەکەن پێویستە بێنە دەنگ لە بەرامبەر ئەم بڕیارەى پەرلەمان و هەوڵ بدەن کە لە سەرۆکایەتى هەرێم پەسەند نەکرێت و تێنەپەڕێت وەک بڕیاری لێخۆش بوونی گشتی کە بەرەی کوردستانی دەری کرد لە کات و ساتی ڕاپەڕین و داتر .