Shafek banyshary
Joined ١٤ی ئایاری ٢٠١٣
سه‌رنجێک له‌ساڵیادى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى ن: شه‌فیق بانى شارى
115 ساڵ پێش ئێسته له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى به‌درخانیه‌کانه‌وه بۆ یه‌که‌م جار کورد بوو به خاوه‌نى ڕۆژنامه و یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ى کوردى له چاپ دارا ئه‌گه‌ر به خێرایى بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ى که به‌درخان یه‌کان ئه‌و کاره مێژووییه‌یان ئه‌نجام دا ئه‌وا ئه‌و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى مانشێتى ڕۆژنامه‌ى کوردستان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که بناغه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى ڕاستى و هه‌قیقه‌تى میله‌تى کورد هاتۆته ئاراوه ڕوونه که ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسی کورد وه‌ک گه‌لان تامه‌زرۆى ئازادیه‌کانى مرۆڤایه‌تى بووه بۆ میله‌تى کورد وه‌ک میله‌تانى دوونیا به‌تایبه‌ت ئازادى ڕاده‌ربڕین هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن دووژمنان و نه‌یارانى کورده‌وه ئه‌و ڕۆژگاره به هه‌مووشێوه‌یه‌ک سته‌میان کردووه و کورد ماف خوراو بووه به‌ڵام کوڕانى به‌درخانیه‌کان ڕۆژنامه‌یان کرده ده‌روازه‌یه‌ک تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سته‌م دیده‌ى و ئازاره‌کانى میله‌ت بگه‌یه‌نن ههرلهوپێناوهشدا گوشارى ده‌وڵه‌تان که‌وتۆته سه‌ریان له وڵاتێکه‌وه نوسینگه و چاپخانه‌یان گواستۆته‌وه وڵاتێکى تر پشودرێژانه کۆڵ‌یان نه‌داوه له بۆگه‌یاندنى ده‌نگى کورد به‌نوسین و له‌شۆڕشی سه‌رده‌میانه و شارستانیه‌ت به‌ڵام گه‌ر بێینه‌وه دواو به‌راوردێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ دۆخى ئه‌مڕۆى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى له سایه‌ى ده‌سته‌ڵاتى خۆماڵى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌وه ده‌بینین که هێشتا ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردى له دۆخێکى ئاڵۆز و ناجێگیره له‌لایه‌ک " به‌و مانایه‌ى که تا ئێستاش گیانى ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندن کار له کوردستان پارێزراو نیه وه له‌لایه‌کى تره‌وه ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندن کار و میدیا کانى کوردستان به نوسراوه و بیسترا و بینراوه‌وه له ئاستى متمانه‌ى خه‌ڵکى نین وه میدیاى کوردى جۆرێک له ناڕاست گۆیـیانهى پێوه دیاره هه‌ر له بڵاو کردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و بابه‌ت و زانیاریه‌وه بێت تا ئه‌وه‌ى که لایه‌نگرى و دیارده‌ى دۆستایه‌تى و حیزبایه‌تى واته ئه‌وه‌ى له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى حیزب و ڕێکخراوى ڕاگه‌یاندنه‌که نه‌دوێت و نه‌نوسێت ده‌رناکه‌وێت هه‌رچی بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆ میدیاى حیزبه‌کان وادا بنێین که تاڕهیهک مافى خۆیانه به‌رگرى حیزبیانه بکه‌ن به‌ڵام ناکرێ بۆ میدیاى به‌ناو ئه‌هلى و بێ لایه‌ن وه دروست نیه هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ى میدیاى بێ لایه‌ن و ئه‌هلى که‌مه له کوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه پاراستنى بێلایه‌نى و بوێرى له وتنى ڕووداوه‌کان و ده‌رخستنى ڕاستیه‌کانه که به‌داخه‌وه تا ئێسته‌ش ناتوانن بیڵێن وه زۆر کاتیش میدیا ئه‌هلیه‌کان ئه‌که‌ونه هه‌ڵه‌ى ناو زڕاندن و هه‌واڵ و بابه‌تى بێ بنه‌ماو ناڕاسته‌وه له پێناو ڕاکێشانى خوێنه‌ر و بیسه‌ر و بینه‌ر بۆخۆیان که ئه‌وه‌ش به بۆچونى من دووره له‌و به‌ها و پێوه‌ره‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاگه‌یاندنى کوردى که میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان هه‌نگاوى یه‌که‌م دانا چونکه کار له گه‌شه‌سه‌ندنى ڕ‌ۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگى کورد ده‌دات .