قەزای بەحرکە
قەزای بەحرکە (بە عەرەبی: قضاء بحرکة، بە ئینگلیزی: Bahrka District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بەحرکەیە.[٢] [٣]
قەزای بەحرکە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
مەڵبەند | بەحرکە |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٤ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | تۆڵە مەھدی خۆشناو |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٦٤ مەتر (١٬٥٢٢ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناو
دەستکاریقەزای بەحرکە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی بەحرکەیە.
بەحرکە لەبەر ئەوەی شوێنی کانییەکە لە قوڵدا بووە و ئاوەکەی کۆکراوەتەوە لەوانەیە پانتاییەکی باشی داگیر کردبێت بە شێوەی نیمچە دەریاچەیەک (بحیرە) بوبێت ناویان لێناوە (بەحرۆکە) واتە بەحرێکی بچوک دواتر وشەکە سوانەوەی بەسەردا ھاتووە بووەتە (بەحرکە).[٤]
جوگرافیا
دەستکاریقەزای بەحرکە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای پیرمام.
- لە باشوورەوە قەزای ھەولێر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای دەشتی ھەولێر.
- لە ڕۆژاواوە قەزای خەبات.[٥]
ئاو و ھەوای ئەم قەزایە لە ھاوین وشک و گەرمە، لە زستاندا باراناوی و ساردە، بەڵام لە بەھار و پاییز کەشێکی خۆش و مامناوەندی ھەیە، سامانی سرووشتی سەرەکی لەم دەڤەرە زەویە کشتوکاڵییە بە پیتەکەیەتی، بەم ھۆیەوە پیشەی خەڵکەکەی ھەر لە سەرەتایی سەدەی بیستەم بە کشتوکاڵ و ئاژەڵ بە خێوکردنەوە خەریکن، بە زۆری گەنم و جۆ و نیسک و نۆک چاندراوە بەم دواییەش کشتوکاڵی ھاوینەشی لێکراوە دوای ھەڵکەندنی بیرە ئیرتیوازییەکان.
مێژوو
دەستکاری- ناحیەی بەحرکە لە ساڵی (٢٠٠٣)دا، لە نێو سنووری قەزای ھەولێردا ھاتە کایەوە.
- بە پێی بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٥\١٠\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای بەحرکە لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی بەحرکە لە قەزای ھەولێر.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077977
- ^ «بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای بەحرکە تێدایە. |