کەوتوو

ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسێنس
(لە فۆڵێن (ئەلبومی ئێڤەنێسێنس)ەوە ڕەوانە کراوە)

کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.

کەوتوو
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە٤ی ئازاری ٢٠٠٣
تۆماربوون٢٠٠٢–٢٠٠٣
تراک ڕێکۆرد ستودیۆس و ئێن-ئاڕ-جی ڕێکۆردینگ ستودیۆس، ئۆوشن ستودیۆس، کۆنوەی ڕێکۆردینگ ستودیۆس
چەشن
ماوە٤٨:٥٢
بڵاوکەرەوەوایند-ئەپ، ئێپێک
بەرھەمھێنەردەیڤ فۆرتمن
کاتزانیی ئێڤەنێسنس
ئۆریجن
(٢٠٠٠)
کەوتوو
(٢٠٠٣)
ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە
(٢٠٠٤)
تاکەگۆرانییەکانی کەوتوو
  1. «بمھێنە بۆ ژیان»
    بڵاوبوونەوە: ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٣
  2. «ژێرکەوتن»
    بڵاوبوونەوە: ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٣
  3. «نەمرەکەم»
    بڵاوبوونەوە: ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٣
  4. «دەبەنگی ھەمووان»
    بڵاوبوونەوە: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٤

کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە.[١] کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە.

ھەڵسەنگاندنی کەوتوو ڕای تێکەڵ بۆ باشی لەسەر دەربڕدرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقاوە. ئەلبومەکە ٤ تاکەگۆرانی لەخۆگرتبوو کە پێکھاتبوون لە: بمھێنە بۆ ژیان، نەمرەکەم، ژێرکەوتن و دەبەنگی ھەمووان. ھەردوو گۆرانی «بمھێنە بۆ ژیان» و «نەمرەکەم» لە زیاتر لە ١٠ وڵات لە چارتەکاندا بەدیکران، بە ئوسترالیا، شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانیشەوە. ئەلبومەکە بووە ھۆی ٥ جار پاڵێورانی ئێڤەنێسنس لە ٤٦ەم پێشکەشکردنی خەڵاتە گرامییەکانی: ئەلبومی ساڵ، باشترین ئەلبومی ڕۆک، باشترین گۆرانی ڕۆک، باشترین نواندنی ڕۆکی سەخت و باشترین ھونەرمەندی نوێ. گرووپەکە توانی دوو خەڵاتی گرامی بەسەرکەوتووی ببەنەوە لەم پێنج پۆلەدا.

پشتێنە و تۆمارکردن دەستکاری

دوای ئەوەی ئێڤەنێسنس لەلایەن ئەیمی لی و بێن موودی لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزرا، گرووپەکە سێ تۆمارکراوی درێژخایەن و یەک سیدی دێمۆیان بڵاوکردەوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ تۆمارەکانی وایند-ئەپ بەست، یەکەم کۆمپانیای تۆماکردنی مەزنیان.[٢] نووسینی کەوتوو ھەشت ساڵی پێچوو؛ لە چاوپێکەوتنێکی سەر میوزیک تیڤیدا، موودی ڕایگەیاند کە لەماوەی ئەو ھەشت ساڵەدا تەنھا «دوو یان سێ جار» لەگەڵ لییا بەیەکەوە گۆرانیان نووسیوەتەوە.[٢]

 
ئێڤەنێسنس لە ٢٠٠٣ لە نمایشێکی ڕاستەوخۆدا.

ئەلبومەکە لە کالیفۆرنیا لە تۆمارگەی تراک ڕێکۆرد، NRG، ئۆوشن و کۆنوەی تۆمارکراوە.[٣] گۆرانییەکان وەک دێمۆ تۆمارکراون پێش ئەوەی بە فەرمی تۆماربکرێن، و گۆرانی «نەمرەکەم»، «ئەفسانەیی» و «چرپە» ھەرسێکیان لە بەرھەمی پێشووتری گرووپەکە دەرکەوتوون.[٢] ئەلبومەکە لە کۆتایی ئاب و دەستپێکردنی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ تۆمارکراوە و میکس کراوە. تۆمارکردن لە تۆمارگەی ئۆوشن دەستیپێکرد لە بوربانک، کە گۆرانی «بمھێنە بۆ ژیان»ی لێ تۆمارکرا.[٤] ئەم گۆرانییە دواتر لە فیلمی «دەیردێڤڵ» بەکارھاتووە.[٥] بۆ ئەو گۆرانییە، جەی باومگاردنەر میکسێکی لە ستودیۆکەی خۆی NRG بەکارھێنا.[٦] تراکی تەپڵەکان کە لەلایەن جۆش فریزەوە ژەنراوە ھەر لە تۆمارگەی ئۆوشن تۆمارکراوە. ھەروەھا گیتاری ستێریۆ و بەشێکی بچووکی دەنگی پشتێنەی گۆرانییەکە ھەر لەلایەن ئەوەوە تۆمارکراون.[٦]

گیتارەکان لە تۆمارگەی «ماد دۆگ» لە بوربانک بۆ ئەلبومەکە بڕدراون و گیتارێکی «مێسا بووگی» کۆن بەکارھاتووە. دەنگی لی، پیانۆ و دەنگی پشتینە لە تۆمەرگەی NRG تۆمارکراون.[٦] بەشە ئۆرکێستراکانی گۆرانییەکە لەلایەن دەیڤد ھاجێز و دەیڤد کامبڵەوە ڕێکخراون بێجگە لە گۆرانی نەمرەکەم، ئەوەیان گرەیم ڕێڤڵ نووسەری بووە. کەوتوو بۆ ماوەی دوو ھەفتە کاری میکسی بۆ کراوە لە تۆمەرگەی کۆنوەی لە باکووری ھۆلیوود.[٦]

زانیاریی گۆرانییەکان دەستکاری

«نەمویست زۆر تەزویر بێت. من زۆر ئارەزووی ئامێری ئەلیکترۆنی و دەستکاریکردنی ئەلیکترۆنی دەکەم، بەڵام ویستم سەرەتا وەک گرووپێکی ڕۆکی ڕاستەقینە خۆمان دابمەزرێنین. ئێمە بەڕاستی ھەموو بەشەکان دەژەنین: ئامێرە تەلدارەکان ڕاستین، کۆرسەکان ڕاستین، پیانۆکان ڕاستین. [...] پێموایە یەکێک لە باشترین شتەکان لەبارەی ئەلبومەکەوە ئەوەیە کە وەک ئەوە وایە کە سەیری فیلمێک بکەیت لە سەرەتاوە بۆ کۆتا.» –بێن موودی[٦]

بەپێی ئەیمی لی، «ژێرکەوتن» لەبارەی پەیوەندییەکی خۆشەویستی پێشووەوەیە کە لەڕووی دروونی و جەستەییەوە ئازاربەخش بووە: «کاتێک کە لە کۆتایی پەتەکەدایت، کاتێک پێی دەزانیت کە شتێک دەبێت بگۆڕدرێت، ناتوانیت بەو شێوازە بەردەوام بیت. [گۆرانییەکە] باشە، گۆرانییەکی زۆر بەھێزە.»[٧] ژێرکەوتن دووەم تاکەگۆرانی ئەلبومەکە بوو.[٨] گۆرانیی بمھێنە بۆ ژیان، گۆرانییەکی نیو مێتاڵ-ڕاپی ڕۆکە.[٩][١٠] گۆرانییەکە بە کاتی گشتی نووسراوە و تێمپۆیەکی مامناوەندی ھەیە (٩٦ لێدان لە خولەکێکدا)، لەلایەن لی، بێن موودی و دەیڤد ھاجێز نووسراوەتەوە. بیرۆکەی گۆرانییەکە کاتێک دروستبووە کە ناسیاوێک لە خواردنگەیەکدا پرسیاری لە لی کردووە کە ئایا ئەو لەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی ئەوکاتە ھەیبووە دڵخۆشبووە یاخود نا. لی ئەو کاتە پێی زانی کە ئەو دڵی خۆش نەبووە و «بە ئاگا» ھاتۆتەوە، ھەر وەک لە ھۆنراوەی گۆرانییەکەدا دەردەکەوێت «لە ناخەوە بە ئاگام بێنە.»[١١] لی ڕایگەیاند کە گۆرانییەکە لەبارەی ھاوڕێی درێژخایەنی، جۆش ھارتزلەر نووسراوە، کە لە ٢٠٠٧دا ھاوسەرگیری لەگەڵ کردووە کردووە.[١٢]

دەبەنگی ھەمووان، ھەروەھا لەلایەن لی، موودی و ھاجێز نووسراوە، لەبارەی ھونەرمەندانی ساختەوەیە.[١٣] لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ VH1، لی وتی: «خوشکە بچووکەکەم بەڕاستی ئارەزووی بەم–نامەوێت ئازاری کەس بدەم–ھونەرمەندە ساختە و بێ شەرم و بەدڕەوشتانە دەکرد، کە منی زۆر تووڕەکرد. ئەو خەریک بوو وەک ئەوان پۆشاکی دەپۆشی و تەمەنیشی تەنھا ھەشت ساڵانێک دەبوو. بۆیە من لەبارەی ئەمەوە قسەم لەگەڵ کرد و گۆرانییەکەم نووسی.»[١٣] نەمرەکەم، گۆرانییەکی ھەڵبەستیی پیانۆ و ڕۆکە.[١٤] لەلایەن موودی نووسراوە و کورتەیەکیشی لی نووسیوێتی، لەبارەی چیرۆکێکی کورتەوەیە کە موودی نووسیوێتی، لە نامیلکەی ئەلبومەکەدا، گۆرانییەکە پێشکەش دەکات بە باپیرەگەورەی، بیڵ ھۆڵکۆمب.[٣] گۆرانی ھانتدیش ھەمان شت لەبارەی کورتە چیرۆکێکەوەیە کە موودی نووسیوێتی، کە لەسەر فۆرمەکانی ھەوادارانی ئێڤەنێسنس بڵاوکراوەتەوە، EvBoard.com.[١٥] گۆرانی پەستێنەر یاخود تۆرنیکێت بە ڕەسەنی بۆ گرووپێکی کریستیان مێتاڵ نووسراوەتەوە بەناوی سۆڵ ئیمبرەیسد، لەلایەن ئەندامی پێشووی گرووپی ئێڤەنێسنسەوە، ڕاکی گرەی.[١٦] گۆرانی ئەفسانەیی، یەکەمینجار لە تۆمارکراوی درێژخایەنی ١٩٩٨ی گرووپەکە بیستراوە،[١٧] کە بە ناوی ئێڤەنێسنس بووە، کە یەکەمجار ویسترا وەک چوارەم تاکەگۆرانی ئەلبومەکە بڵاوبکرێتەوە.[١٨] ھۆنراوەی گۆرانیی دەستم بەسەردا دەگرێت، لەبارەی ئالوودەبوونی کەسێکی ترە بە لییەوە.[١٩] گۆرانیی سڵاو لەبارەی یەکێک لە خوشکەکانی لییەوەیە، کە لە ساڵی ١٩٨٧ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.[٢٠] ھۆنراوەکانی کۆتا ھەناسەم لەبارەی ڕزگاربوونی سۆزدارییەوەیە بەبێ خوازەی ھەوا.[١٩] گۆرانی چرپە کۆرسی مێلینیوم لەخۆ دەگرێت، کە بە زمانی لاتینی گۆرانی دەبێژن.[١٩] لەسەر نامیلکەی ئەلبومەکە ھەریەکێک لە بەشداربووان و گۆرانیبێژانی کۆرسی مێلینیوم ئاماژەیان پێکراوە.[٢١]

پێشوازی ڕەخنەدار دەستکاری

ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
ئۆڵمیوزیک      [٢٢]
زە ئەستین کرانەکلز      
بڵێندەر      [٢٣]
ئێنتەرتەینمێنت ویکڵی B−[٢٤]
پاپ ماتەرز (خراپ)[٢٥]
ڕۆڵین ستۆن      [٢٦]
سپین      [٢٧]
زە ڤیلج ڤۆیس B–[٢٨]

کەوتوو دەنگی تێکەڵ بۆ باشی پێدرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقاوە. جۆنی لۆفتەسی ئۆڵمیوزیک سێ ئەستێرە و نیوی لە پێنج پێدا و وتی «ئەلبومەکە نویمێتاڵی تێدایە («وەک ژێرکەوتن» و «گەمژەی ھەمووان») بەڵام زیاتر سیمفۆنیک ڕۆکن وەک گرووپی تایپ ئۆ نێگەتڤ کە کاریگەری لەسەر زۆربەی کەوتوو ھەبووە.»[٢٢] ئینتەرتەینمێنت ویکڵی لە پێداچوونەوەیەکی بە گشتی باشدا، –B بە ئەلبومەکە دا: «ئەو چەشنە مۆسیقا کۆنەی کە پێی دەوترێت نیو مێتاڵ بەڕاستی پڕ نییە لە گۆرانیبێژی دەنگ خۆش– تەنانەت ژنیشی تێدا نییە. ئەیمی لی، گۆرانیبێژی سەرەکی گرووپی تاریکی ئارکنساس، ئێڤەنێسنس، نموونەیە.»[٢٤] لە ڕەخنەیەکی تێکەڵدا، کیرک میڵەری ڕۆڵین ستۆن سێ ئەستێرەی لە پێنج بە کوتوو دا و وتی: «کاتێک گۆرانیبێژ ئەیمی لی ھاواری ھۆنراوەکانی وەک 'لە ساحەی گوڵە وەرەقەکانمدا' یان 'پەشیمانی ئاڵم لێ دەچۆڕێت' تۆزقاڵە ھەستێکی ترسناک بە کەوتوو دەبەخشێت و ئەمەش شتێکە کە زۆربەی کوڕە مێتاڵە نوێکان لێیان کەمە.»[٢٦]

ئێدریان بێگراندی پاپ ماتەرز ڕەخنەی لە کەوتوو گرت و وتی کە «بەقەد ھەموو ئەو شتانەی تری ناو چەشنەکەیدا ناڕەسەن و کەمە. ھەندێک ساتی باشی ھەیە، بەڵام ناویستی گرووپەکە بۆ کەمێک سەرکێشی وای لێ کردوون کە گرووپەکە لە نیو-مێتاڵدا بگەوزێن.» بەڵام بێگراند دەستخۆشی لە دەنگە «خۆش و جوان و فریشتەیی»ەکەی لی لرد و وتی کە «ئێڤەنێسنس ھیچ نابێت بەبێ ئەو.»[٢٥] مێلیسا مێرزی سپین ٤ ئەستێرەی لە ٥ بە ئەلبومەکە دا و وتی «نیو مێتاڵ لە یاساکانی ئاندرو ڵۆید وێبەر دەردەچێت ھەر ئەو کاتەی کە لی دەست دەکات بە ژەنینی پیانۆکەی بە شێوەیەکی زۆر باش و بەشێکی ئامێرە تەلدارەکان زیاد دەکات و کێشە گەورەکان بیشان دەدات – خوا (پەستێنەر)، خۆشەویستی (ژێرکەوتن) لەگەڵ خۆشەویستی (بمھێنە بۆ ژیان)» بەپێی ڤیلج ڤۆیس، ڕەخنەدار ڕۆبێرت کرستەگۆ لەسەر ئەلبومەکە وتوویەتی «دەنگە سۆپراڵتۆکەی لی بەرھەستێکی شیرین دەبەخشێت بە مۆسیقا گۆت مێتاڵەکەیان[٢٧]

سەرکەوتنی بازرگانی دەستکاری

 
لی و موودی لە کۆنسێرتێکی ئێڤەنێسنسدا

ئەلبومی کەوتوو سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا، ١٧ میلیۆن دانە لە ئەلبومەکە فرۆشراوە لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاوەکوو ئێستا.[٢٩] ئەلبومەکە پلەی حەوتەمی بەدەست ھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ١٤١٬٠٠٠ فرۆشەوە لە حەفتەی یەکەمی دەرچوونی،[٣٠] و زیاتر لە ٧٫٦ میلیۆن دانەی لێ فرۆشرا لە ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٣١] کەوتوو پلەی ٨ی باشترین فرۆشی ئەلبومی ساڵی ٢٠٠٤ی بەرکەوتووە[٣٢] و پلەی ١٩ی باشترین فرۆشی ئەلبومی دەیەی ٢٠٠٠ی بەرکەوتووە.[٣٣] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا، ئەلبومەکە بۆ ماوەی ١٠٦ ھەفتە لە بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی خۆی کردەوە،[٣١] ٥٧ حەفتەی ئەو ماوەیە لە «باشترین ٢٠» ئەلبومی بیلبۆرد ٢٠٠ مایەوە. ئەلبومەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ ژمارە ٣ی بیلبۆردەکەی داگیر کرد،[٣٤] دواتر دووبارە لە بیلبۆردەکەدا خۆی بینییەوە لە ژمارە ١٩٢دا لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٠. ئەلبومەکە بۆ ماوەی ٢٢٣ حەفتە لە بۆردی باشترین کەتەلۆکی پاپ مایەوە دوای ئەوەی لە بیلبۆرد ٢٠٠ دەرچوو.[٣٥] کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکا (RIAA) بڕوانامەی پلاتینی بە ئەلبومەکە بەخشی لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەتاکوو حوزەیرانی ٢٠٠٨، ٧ جار بڕوانامەی پلاتینی پێ بەخشراوە.[٣٦]

لە چارتی ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوودا، ئەلبومەکە ژمارە ١٨ی بەدەستھێنا بە ١٥٬٥٨٩ فرۆشەوە.[٣٧] دوای ٧ حەفتە، ئەلبومەکە گەیشتە ژمارە ١ بە ٣٨٬٥٧٠ فرۆشەوە، دوای ئەوەی تاکەگۆرانیی «بمھێنە بۆ ژیان» ژمارە ١ی چارتی تاکەگۆرانییەکانی شانشینی یەکگرتووی بەرکەوت.[٣٧] کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ ئەلبومەکە زیاترین فرۆشی بە خۆیەوە بینی لە حەفتەیەکدا لە شانشینی یەکگرتوو کاتێک ٥٦٬١٩٣ دانەی لێ فرۆشرا، ھەرچەندە ئەو حەفتەیە لە ژمارە ٢٨ی چارتەکاندا بوو.[٣٧] ئەلبومەکە دووبارە چووەوە ناو چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو ھەر دوای بڵاوبوونەوەی دووەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکە: دەرگا کراوەکە.[٣٨][٣٩] لە ڕێکەوتی دەرچوونی ێەلبومەکەوە ھەتاکوو تشرینی یەکەمی ٢٠١١، ئەلبومەکە ١٬٣٦٬٩٠٠ دانەی لێ فرۆشراوە لە شانشینی یەکگرتوو.[٣٧] کەوتوو لە چەندین ناوچەی تری جیھانیش سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە، لە زیاتر لە ١٠ وڵات لە چارتەکاندا جێگەی خۆی کردووەتەوە و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات توانیوێتی بگاتە «باشترین ١٠ ئەلبوم»ـی چارتەکان. بەپێی ئامارەکانی نیڵسن ساوند سکان، لە کەنەدا، ئەلبومەکە زیاتر لە ٣ مانگ لەسەر چارتی ئەلبومەکانی کەنەدا ماوەتەوە و دوای ئەو ماوەیەش لە کۆتاییدا ژمارە ١ی چارتەکەی بەرکەوتووە بە ٨٬٩٠٠ فرۆشەوە لە ١٣ی ئابی ٢٠٠٣.[٤٠]

ناکۆکیئامێزیی مەسیحییەتی دەستکاری

ھەرچەندە ئێڤەنێسنس سەرەتا لە فرۆشگا مەسیحییەکان ڕێکلامیان بۆ دەکرا، گرووپەکە ڕوونیان کردەوە کە ئەوان گرووپێکی کریستیان ڕۆک نەبوون و نەشیان ویستووە بە گرووپێکی مەسیحی ناوببرێن.[٤١] لە نیسانی ساڵی ٢٠٠٣دا، بەڕێوەبەری تۆمارەکانی وایند-ئەپ، ئالان مێڵتزەر، پەیامێکی بۆ ڕادیۆ و فرۆشگاکان نارد کە تێیدا ڕوونی کردەوە کە ھەرچەندە مۆسیقاکەی ئێڤەنێسنس زۆر بەناوبانگ بووە و لە ناو کۆمەڵگەی مەسیحیدا دەرکەوتووە و ناودار بووە، ئێڤەنێسنس گرووپێکی سێکیولار و بێلایەنن و مۆسیقاکەشیان تەنھا بۆ کات بەسەربردنە.[٤٢] مێڵتزەر وتیشی کە «تەنانەت کۆمپانیای تۆمارکردنەکە وا ھەست دەکات کە [ئێڤەنێسنس] چی تر لە فرۆشگا مەسیحییەکاندا [جێیان نابێتەوە].»[٤٢] ھەر دوای وەرگرتنی ئەو پەیامە، زۆرێک لە ڕادیۆ ئایینییەکان گۆرانییەکانی کەوتوویان لە پێڕستی گۆرانییەکانی سەر ڕادیۆکەیان دەرھێنا.[٤٢] تێری ھێمینگز کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی مەسیحی پرۆڤیدێنت بوو، سەری لە بڕیاری گرووپە سووڕما و وتی کە «ئەوان بە ئاشکرا دەیانزانی کە گۆرانییەکان لەم کەناڵە [مەسیحییانە] دەفرۆشرێن.»[٤٣] لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ئەیمی لی بە بیلبۆردی وت کە ئەو دژی ناساندی ئێڤەنێسنس بووە وەک گرووپێکی مەسیحی «ھەر لە سەرەتاوە»؛ بێن موودی پشتی ئەو بیرۆکەیەی گرتووە، لەکاتێکدا لی دژی بووە.[٤٤]

پێڕستی تراکەکان دەستکاری

ھەموو ئاوازەکان لەلایەن ئێڤەنێسنسەوە دانراون.

ژمارەناونووسەر(ەکان)ناوی گۆرانی بە ئینگلیزیماوە
١.«ژێرکەوتن»Going Under٣:٣٥
٢.«بمھێنە بۆ ژیان» (پۆل مەککۆی گۆرانیبێژی میوانە)
  • لی
  • موودی
  • ھاجێز
Bring Me To Life٣:٥٦
٣.«دەبەنگی ھەمووان»
  • لی
  • موودی
  • ھاجێز
Everybody's Fool٣:١٦
٤.«نەمرەکەم»
  • لی
  • موودی
My Immortal٤:٢٣
٥.«ھانتد»
  • لی
  • موودی
  • ھاجێز
Haunted٣:٠٥
٦.«پەستێنەر» (کەڤەری گرووپی «سۆڵ ئیمبرەیسد»)
Tourniquet٤:٣٨
٧.«ئەفسانەیی»
  • لی
  • موودی
Imaginary٤:١٦
٨.«دەست بەسەرمدا دەگرێت»
Taking Over Me٣:٤٩
٩.«سڵاو» (ھەرگیز ڕاستەوخۆ پەخش نەکراوە)
  • لی
  • موودی
  • ھاجێز
Hello٣:٤٠
١٠.«دوا ھەناسەم»
  • لی
  • موودی
  • ھاجێز
My Last Breath٤:٠٧
١١.«چرپە»
  • لی
  • موودی
Whisper٥:٢٧
١٢.«نەمرەکەم» (وەشانی گرووپەکە)
  • لی
  • موودی
My Immortal٤:٣٣
ماوەی گشتی:٤٦:٠٩

کەسایەتییەکان دەستکاری

ئاماژەپێکردنەکان لەسەر ماڵپەڕی ئۆڵمیوزیک[٢١] و تێبینییەکانی سەر ئەلبومەکە وەرگیراوە.

  • بێڤرلی ئێڵن – کۆرەس
  • گێری ئێڵن – کۆرەس
  • زاک بەیرد – پڕۆگرامسازی
  • جەی باومگاردنەر – میکسکردن
  • سێریگۆ چاڤێز – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • جەیسن کەپ – ئەندازیار، یارمەتیدەری ئەندازیار
  • مارک کری – ئەندازیار، میکسکردن
  • فرانسێسکۆ دیکۆسمۆ – بەیس
  • دەیڤ فۆرتمن – میکسکردن، دەرھێنەر
  • جۆش فریز – تەپڵەکان
  • ئاڵ فوجیسکی – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • دەیڤد ھاجێز – کیبۆرد, پیانۆ, پڕۆگرامساز, ڕێکخستنی ئامێرە تەلدارەکان
  • مێلانی جاکسن – کۆرەس
  • تێد جێنسن – مەستەرکردن
  • کریس جۆنسن – پرۆگرامساز
  • ئەیمی لی – ڕێکخەر, کیبۆرد, پیانۆ, گۆرانیبێژ
  • پۆڵ مەککۆی – گۆرانیبێژی میوان لەسەر «بمھێنە بۆ ژیان»
  • دیانا مێڵتزەر – A&R
  • بێن موودی – گیتار، ئەندازیار، دەرھێنەر
  • ڤیکتۆر مورگەترۆید – چاودێری بەرھەمھێنان
  • دین نێڵسن – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • جۆوانی پەرەتۆر – کۆرەس
  • جێریمی پارکەر – ئەندازیار
  • لێسڵی پەیتن – کۆرەس
  • گرەیمی ڕێڤڵ – ڕێکخستنی ئامێرە تەلدارەکان
  • جان ڕۆد – ئەندازیار
  • ئێدواردس شیرمان – کاری ھونەریی
  • تۆم کرو – ئەندامی سەر شانۆ
  • دوایت ستۆن – کۆرەس
  • سام ستۆری – یارمەتیدەری ئەندازیار
  • ڕیچارد ستەبس – کۆرەس
  • بیڵ تاڵبۆت – ئەندازیار
  • دامۆن تێدێسکۆ – ئەندامی سەر شانۆ
  • تەلایا تریگێرۆس – کۆرەس
  • سوزن یۆنگبڵۆد – کۆرەس

مێژووی بڵاوبوونەوە دەستکاری

ناوچە ڕێکەوت کۆمپانیای تۆمارکردن شێواز پۆل
ویلایەتە یەکگرتووەکان[٤٥] ٤ی نیسانی ٢٠٠٣ تۆمارەکانی وایند-ئەپ سیدی، داونلۆدی دیجیتاڵی ٦٠١٥٠-١٣٠٦٣-٢
کەنەدا[٤٦] ١ی نیسانی ٢٠٠٣ تۆمارەکانی وایند-ئەپ، ئێپیک ڕێکۆردس EK 91746
نەمسا[٤٧] ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٣ WIN 510879 2
ئەڵمانیا[٤٧]
شانشینی یەکگرتوو[٤٧] WIN 687043 2
ئوسترالیا[٤٨] ١٩ی ئایاری ٢٠٠٣ ٥١٠٨٧٩٢٠٠
فەڕەنسا[٤٧] ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٣ WIN 510879 2
یابان[٤٩] ٧ی تەموزی ٢٠٠٣ ئێپیک/سۆنی ڕێکۆرس EICP-253
٩ی ئەیلولی ٢٠٠٣ دەستکاریکردنێکی کاتی سیدی و دیڤیدی EICP-242
ئوسترالیا ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٠٤ تۆمارەکانی وایند-ئەپ، ئێپیک ڕێکۆردس CD reissue WIN 510879 9
ئەڵمانیا
فەڕەنسا ٤ی شوباتی ٢٠٠٤
شانشینی یەکگرتوو ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٤
ئۆستریا ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٠٩ تۆمارەکانی وایند-ئەپ، EMI WIN 687043 2
ئەڵمانیا
شانشینی یەکگرتوو ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٠٩
فەڕەنسا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
یابان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ EMI میوزیک جەپان دەستکاریکردنێکی کاتی سیدی TOCP-54276
ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢١ی ئایاری ٢٠١٣ تۆمارەکانی وایند-ئەپ دووبارە دروستکردنەوە (دەستکاری کردن و ڕیماستەر) ٦٠١٥٠-١٣٣٥٩-١

چارتەکان دەستکاری

شوێنی ئەلبوم دەستکاری

چارت (٢٠٠٣–٢٠٠٥) لووتکە
شوێن
دیڤیدیی مۆسیقای ئوسترالیا (ARIA)[٥٠] ١
ئەلبومەکانی نەمسا (Ö3 Austria)[٥١] ١
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Flanders)[٥٢] ٣
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Wallonia)[٥٣] ٤
ئەلبومە کەنەدییەکان (بیلبۆرد)[٥٤] ١
ئەلبومەکانی دانیمارک (Hitlisten)[٥٥] ١
ئەلبومە ھۆڵەندییەکان (MegaCharts)[٥٦] ٢
ئەلبومە ئەورووپییەکان (European Top 100 Albums)[٥٧] ١
ئەلبومە فینلاندییەکان (Suomen virallinen lista)[٥٨] ١
ئەلبومەکانی فەڕەنسا (SNEP)[٥٩] ٢
ئەلبومە ئەڵمانییەکان (Offizielle Top 100)[٦٠] ٢
ئەلبومەکانی یۆنان (IFPI)[٦١] ١
ئەلبومەکانی ئیتاڵیا (FIMI)[٦٢] ٣
ئەلبومە ژاپۆنییەکان (Oricon)[٦٣] ٧
ئەلبومەکانی مەکسیک (Top 100 Mexico)[٦٤] ١
ئەلبومەکانی نیوزلەندا (RMNZ)[٦٥] ٢
ئەلبومە نەرویجییەکان (VG-lista)[٦٦] ٣
ئەلبومەکانی پورتوگال (AFP)[٦٧] ١
ئەلبومە ڕووسییەکان (Russian Music Charts)[٦٨] ١
ئەلبومە ئیسپانییەکان (AFYVE)[٦٩] ٦
ئەلبومەکانی سوید (Sverigetopplistan)[٧٠] ٣
ئەلبومەکانی سویسرا (Schweizer Hitparade)[٧١] ٢
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC)[٧٢] ١
US Billboard 200[٧٣] ٣
ئەلبومە ھاڕد ڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بیلبۆرد)[٣٤] ١٨
چارت (٢٠٠٨) لووتکە
شوێن
ئەلبومەکانی ئیسپانیا (PROMUSICAE)[٧٤] ٦٩
چارت (٢٠١٣) لووتکە
شوێن
چارتی ڕۆکی شانشینی یەکگرتوو[٧٥] ١٠

چارتەکانی کۆتایی دەیە دەستکاری

چارت (٢٠٠٠–٠٩) شوێن
ئەلبومە ئوسترالییەکان (ARIA)[٧٦] ١٥
ئەلبومە نەمساییەکان (Ö3 Austria)[٧٧] ٢٨
ئەلبومە ھۆڵەندییەکان (Megacharts)[٧٨] ٦٧
بیلبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان[٧٩] ١٩

چارتەکانی کۆتایی ساڵ دەستکاری

چارت (٢٠٠٣) شوێن
ئەلبومە ئوسترالییەکان (ARIA)[٨٠] ١٥
ئەلبومە ھاڕد ڕۆک و ھێڤی مێتاڵە ئوسترالییەکان (ARIA)[٨١] ٢
ئەلبومە نەمساییەکان (Ö3 Austria)[٨٢] ١٧
ئەلبومە بەلجیکییەکان (Ultratop Flanders)[٨٣] ٣٨
ئەلبومە بەلجیکییەکان (Ultratop Wallonia)[٨٤] ١٧
ئەلبومە دانمارکییەکان (Hitlisten)[[٨٥] ٢٥
ئەلبومە ھۆڵەندییەکان (MegaCharts)[٨٦] ٢٣
ئەلبومە فینلاندییەکان (Musiikkituottajat)[٨٧] ١٦
ئەلبومە فەڕەنسییەکان (SNEP)[٨٨] ١٠
ئەلبومە ھەنگاریاییەکان (MAHASZ)[٨٩] ٨١
ئەلبومە نیوزلەندییەکان (RIANZ)[٩٠] ٦
ئەلبومە ئیسپانییەکان (PROMUSICAE)[٩١] ١٥
ئەلبومە سویدییەکان (Sverigetopplistan)[٩٢] ٥
ئەلبومە سویسرییەکان (Schweizer Hitparade)[٩٣] ٣
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC)[٩٤] ١٦
بیلبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان[٩٥] ٨
چارت (٢٠٠٤) شوێن
ئەلبومە ئوسترالییەکان (ARIA)[٩٦] ٧
ئەلبومە نەمساییەکان (Ö3 Austria)[٩٧] ١٥
ئەلبومە بەلجیکییەکان (Ultratop Flanders)[٩٨] ١٢
ئەلبومە بەلجیکییەکان (Ultratop Wallonia)[٩٩] ١٦
ئەلبومە دانیمارکییەکان (Hitlisten)[١٠٠] ٥٢
ئەلبومە ھۆڵەندییەکان (MegaCharts)[١٠١] ١٠
ئەلبومە فینلاندییەکان (Musiikkituottajat)[١٠٢] ٥٩
ئەلبومە فەڕەنسییەکان (SNEP)[١٠٣] ٢٠
ئەلبومە ھەنگاریاییەکان (MAHASZ)[١٠٤] ٢٨
ئەلبومە نیوزلەندییەکان (RIANZ)[١٠٥] ١٤
ئەلبومە سویدییەکان (Sverigetopplistan)[١٠٦] ٣٩
ئەلبومە سویسرییەکان (Schweizer Hitparade)[١٠٧] ١٥
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC)[١٠٨] ٥٩
بیلبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکان[١٠٩] ٦
ئەلبومە جیھانییەکان (IFPI)[١١٠] ٤٣
چارت (٢٠٠٦) شوێن
ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو (OCC)[١١١] ١٩١

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ "Muse to score first number one album?". Music Week. September 23, 2003. Retrieved February 24, 2012.
  2. ^ ئ ا ب D'Angelo, Joe. "Evanescence: The Split". MTV News. p. ٢. Archived from the original on November 27, 2014. Retrieved September 6, 2011.
  3. ^ ئ ا Fallen (liner notes). Evanescence. Wind-up Records. ٢٠٠٦.{{cite AV media notes}}: CS1 maint: others in cite AV media (notes) (link)
  4. ^ "Clients Quotes". oceanstudiosburbank.com. Archived from the original on October 6, 2016. Retrieved June 5, 2016. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Moore, Simon (2004). Omnibus Press Presents the Story of Evanescence. Omnibus Press. p. 31. ISBN 0-8256-2994-2. Archived from the original on 14ی Juneی 2017. Retrieved 11ی Januaryی 2018. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ ئ ا ب پ ت Reeseman, Bryan (August 1, 2003). "In The Recording Studio With Evanescence: Recording Fallen". Mix. Archived from the original on July 9, 2008. Retrieved August 6, 2011. ٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ D'Angelo, Joe (June 4, 2003). "Evanescence Singer Pairs Metal Chains, Fairies For Upcoming Video". MTV News. Archived from the original on February 2, 2012. Retrieved September 4, 2011.
  8. ^ D'Angelo, Joe (June 4, 2003). "Evanescence Singer Pairs Metal Chains, Fairies For Upcoming Video". MTV News. Archived from the original on August 19, 2007. Retrieved February 12, 2007.
  9. ^ Unterberger, Andrew (September 10, 2004). "Top Ten Nu-Metal Bands". Stylus Magazine. Archived from the original on October 12, 2013. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Fischer, Blair R. (August 13, 2003). "Evanescence Make Understatement of at Chicago Sweat Factory". MTV News. Archived from the original on August 5, 2011. Retrieved July 22, 2011.
  11. ^ Carioli, Carly (September 12, 2003). "The awakening: Amy Lee on bringing Evanescence's 'Bring Me to Life' to life". The Boston Phoenix. Archived from the original on December 26, 2008. Retrieved December 4, 2008.
  12. ^ Eells, Josh (October 2006). "Amy Lee: Back In Black". Blender. Archived from the original on October 19, 2006. Retrieved February 27, 2007.
  13. ^ ئ ا Moss, Corey (June 10, 2004). "Evanescence's Amy Lee Hopes To Get into Film, Rages Against Cheesy Female Idols". VH1. Archived from the original on June 4, 2011. Retrieved November 11, 2006. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Dolan, Jon (October 9, 2006). "The Open Door Review". Entertainment Weekly. Archived from the original on June 6, 2011. Retrieved September 4, 2011. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Moody, Ben (February 17, 2003). "What "Haunted" is about". Evboard.com. Archived from the original on 27ی Septemberی 2007. Retrieved February 27, 2007. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ Kaufman, Gil (May 9, 2003). "Evanescence: Fallen To the Top". VH1. Archived from the original on December 10, 2008. Retrieved March 10, 2007. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "Evanescence by Evanescence". Rate Your Music. Archived from the original on 9ی Januaryی 2016. Retrieved May 23, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  18. ^ Wiederhorn, Jon. "Evanescence Soldier on Without Ben Moody, Look Forward To Recording". mtv.com. Viacom. Archived from the original on 2016-06-05.
  19. ^ ئ ا ب Titus, Christa (March 4, 2013). "Evanescence, 'Fallen': Classic Track-By-Track". Billboard.com. Prometheus Global Media. Archived from the original on June 5, 2016. Retrieved May 23, 2016.
  20. ^ Odell, Michael (April 2004). "Survivor!". Blender. Archived from the original on June 24, 2016. Retrieved July 17, 2013.
  21. ^ ئ ا "Fallen – Evanescence > Credits". AllMusic. Archived from the original on October 14, 2011. Retrieved August 16, 2011.
  22. ^ ئ ا Loftus, Johnny. "Fallen – Evanescence". AllMusic. Archived from the original on October 15, 2011. Retrieved August 16, 2011.
  23. ^ Catucci, Nick (2003). "Review: Evanescence: Fallen". Blender. Archived from the original on September 12, 2009.
  24. ^ ئ ا Hiatt, Brian (May 16, 2003). "Fallen Review". Entertainment Weekly. Archived from the original on June 6, 2011. Retrieved August 16, 2011. ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ ئ ا Begrand, Adrien (May 23, 2003). "Evanescence: Fallen". PopMatters. Archived from the original on October 11, 2011. Retrieved September 4, 2011.
  26. ^ ئ ا Miller, Kirk (March 25, 2003). "Evanescence: Fallen: Music Reviews". Rolling Stone. Archived from the original on January 8, 2012. Retrieved January 25, 2012. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ ئ ا Maerz, Melissa (October 2006). "She sold more than 15 million albums with Evanescence, only to find herself in abusive relationships". Spin. ٢٢ (١٠): ٧٠. ISSN ٠٨٨٦-٣٠٣٢. Retrieved April 6, 2012. {{cite journal}}: Check |issn= value (help)
  28. ^ کریستەگۆ, ڕۆبێرت (٢ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٣). "Consumer Guide: Turkey Shoot 2003". زە ڤیلج ڤۆیس. Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 9 مەی 2016. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help)
  29. ^ "News: Heading Into the Studio". Evanescence.com. 2011. Archived from the original on May 18, 2011.
  30. ^ Wiederhorn, Jon (March 12, 2003). "50 Cent Returns To No. 1 As Fabolous, Evanescence Debut High". MTV News. Archived from the original on October 23, 2013. Retrieved October 25, 2011.
  31. ^ ئ ا Caulfield, Keith (October 12, 2011). "Evanescence & Five Finger Death Punch Eyeing Top of Billboard 200 Chart". Billboard.com. Archived from the original on May 29, 2013. Retrieved October 15, 2011.
  32. ^ Jenison, David (January 5, 2005). "Usher No. 1 in 2004? Yeah!". E! Online. Retrieved October 20, 2011.
  33. ^ "Best of the 2000s: Billboard 200 Albums". Billboard. 2009. Archived from the original on December 17, 2009. Retrieved December 30, 2009.
  34. ^ ئ ا "Fallen – Evanescence". Billboard. Archived from the original on October 20, 2011. Retrieved June 29, 2011.
  35. ^ "Top Pop Catalog: Fallen". Billboard. April 18, 2008. Archived from the original on April 18, 2008.
  36. ^ "Gold & Platinum: Search Results". Recording Industry Association of America. Archived from the original on July 30, 2008. Retrieved July 29, 2008. Archived ٢٠٠٨٠٧٣٠٠١٤٦٠٤ at WebCite
  37. ^ ئ ا ب پ Jones, Alan (October 17, 2011). "UK Album Chart Analysis: Steps Ultimate Collection sells 34k". Music Week. Archived from the original on October 15, 2014. Retrieved October 17, 2011.
  38. ^ "Chart Archive: Top 40 Albums Official UK Albums Archive: 21 October 2006". The Official Charts. Archived from the original on 8 December 2011. Retrieved December 12, 2006.
  39. ^ "Chart Archive: Top 40 Albums Official UK Albums Archive: 28th October 2006". The Official Charts. Archived from the original on December 8, 2011. Retrieved December 12, 2006.
  40. ^ Williams, John (August 13, 2003). "Evanescence No. 1 in Canada". Jam!. Archived from the original on 15ی Januaryی 2013. Retrieved October 25, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  41. ^ "Evanescence Interview Ignites Christian Music Controversy". Yahoo! Music. April 16, 2003. Archived from the original on May 26, 2006. Retrieved August 20, 2008. ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  42. ^ ئ ا ب D'Angelo, Joe (April 16, 2003). "Evanescence's Label Tells Christian Outlets To Yank Fallen". MTV News. Archived from the original on November 7, 2012. Retrieved August 1, 2011.
  43. ^ Kaufman, Gil (April 15, 2003). "Evanescence Fall From Grace". Rolling Stone. Archived from the original on October 10, 2011. Retrieved August 20, 2008. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ Conniff, Tamara (September 12, 2006). "Evanescence leader Lee unlocks 'Door'". Reuters/Billboard via Entertainment News. Archived from the original on August 27, 2007. ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ Fallen releases in the United States:
  46. ^ "Fallen". Amazon.ca. Retrieved March 18, 2013.
  47. ^ ئ ا ب پ Fallen releases in the Europe:
  48. ^ Fallen releases in Australia:
  49. ^ Fallen releases in Japan:
  50. ^ [{{{archiveurl}}} "Evanescence – {{{dvd}}}"]. چارتی ٤٠ بەرزترین دیڤیدی. ئوسترالیاn Recording Industry Association. Archived from the original on {{{archivedate}}}.
  51. ^ "Austriancharts.at – Evanescence – Fallen" (in German). Hung Medien.
  52. ^ "Ultratop.be – Evanescence – Fallen" (in Dutch). Hung Medien.
  53. ^ "Ultratop.be – Evanescence – Fallen" (in French). Hung Medien.
  54. ^ "Invalid chart name entered ئەلبومە کەنەدییەکان Evanescence – Chart history" Billboard ئەلبومە کەنەدییەکان Chart for Evanescence.
  55. ^ "Danishcharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  56. ^ "Dutchcharts.nl – Evanescence – Fallen" (in Dutch). Hung Medien.
  57. ^ "Cantrell, Cassidy Maintain U.K. Chart Control". Billboard. August 18, 2003. Archived from the original on September 20, 2014. Retrieved August 17, 2014.
  58. ^ "Evanescence: Fallen" (in Finnish). Musiikkituottajat – IFPI Finland.
  59. ^ "Lescharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  60. ^ "Evanescence – Fallen". Offiziellecharts.de. GfK Entertainment. Archived from the original on 2015-10-14.
  61. ^ "Greekcharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  62. ^ "Italiancharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  63. ^ "Evanescence – Fallen" (بە ژاپۆنی). oricon ME inc. July 7, 2003. Archived from the original on February 3, 2016. Retrieved May 18, 2015.
  64. ^ "Mexicancharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  65. ^ "Charts.org.nz – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  66. ^ "Norwegiancharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  67. ^ "Portuguesecharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  68. ^ Список призов [List of prizes]. NFPF.org (بە ڕووسی). Archived from the original on February 5, 2013. Retrieved June 18, 2007.
  69. ^ "Hits of the World - Spain". Billboard. Nielsen Business Media, Inc. 24 May 2003. p. 44. Archived from the original on 4ی Januaryی 2018. Retrieved 3 January 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  70. ^ "Swedishcharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  71. ^ "Swisscharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  72. ^ "Evanescence | Artist | Official Charts". ئەلبومەکانی شانشینی یەکگرتوو Chart
  73. ^ "Evanescence – Chart history" Billboard 200 for Evanescence.
  74. ^ "Spanishcharts.com – Evanescence – Fallen". Hung Medien.
  75. ^ "2013 Top 40 Rock & Metal Albums Archive: 6th July 2013". Officialcharts.com. Archived from the original on September 25, 2013. Retrieved July 15, 2013.
  76. ^ "ARIA Chart Sales – ARIA End of Decade Albums/Top 100" (PDF). ARIA. Archived from the original (PDF) on January 17, 2016. Retrieved February 14, 2014.
  77. ^ "00er Albums". Austriancharts.at (بە ئەڵمانی). Archived from the original on September 6, 2011. Retrieved September 3, 2011.
  78. ^ "Albums 2000–2009". Dutchcharts.nl (بە ھیندی). Archived from the original on February 8, 2015. Retrieved September 3, 2011.
  79. ^ "Decade End Charts – Billboard 200 Albums". Billboard. Archived from the original on December 14, 2012. Retrieved September 3, 2011.
  80. ^ "ARIA Charts – End of Year Charts – Top 100 Albums 2003". Australian Recording Industry Association. Archived from the original on February 23, 2009. Retrieved September 3, 2011.
  81. ^ "Pandora Archive Year End Charts 2003" (PDF). ARIA Charts. Archived from the original (PDF) on 11ی Mayی 2013. Retrieved August 18, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  82. ^ "Jahreshitparade 2003". Austriancharts.at (بە ئەڵمانی). Archived from the original on October 11, 2011. Retrieved September 4, 2011.
  83. ^ "Jaaroverzichten 2003". Ultratop (بە ھیندی). Archived from the original on January 3, 2015. Retrieved September 3, 2011.
  84. ^ "Rapports Annuels 2003". Ultratop. Archived from the original on November 5, 2012. Retrieved September 3, 2011.
  85. ^ "Year-end Chart – 2003". Top20.dk. Archived from the original on October 1, 2012. Retrieved September 4, 2011. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  86. ^ "Jaaroverzichten – Album 2003". Dutchcharts.nl. Archived from the original on December 3, 2013. Retrieved September 4, 2011.
  87. ^ The first list is the list of best-selling domestic albums of 2003 in Finland and the second is that of the best-selling foreign albums:
  88. ^ "Classement Albums – année 2003". DisqueenFrance.com (بە فەڕەنسی). Archived from the original on January 24, 2009. Retrieved September 3, 2011. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  89. ^ "Összesített album- és válogatáslemez-lista – chart-pozíció alapján 2003". Mahasz.hu (بە ھەنگاری). Archived from the original on September 22, 2011. Retrieved September 3, 2011.
  90. ^ "Annual Top 50 Albums Chart 2003". RIANZ.org.nz. Archived from the original on December 16, 2008. Retrieved September 3, 2011. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Note: The reader must select "2003" → "Albums".
  91. ^ "Lista Anual de Ventas 2003" (PDF). ProMusicae.org. Retrieved July 16, 2013.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  92. ^ "Årslista Album – År 2003". Sverigetopplistan.se. Archived from the original on October 2, 2011. Retrieved September 3, 2011.
  93. ^ "Swiss Year-End Charts 2003". Swisscharts.com. Archived from the original on December 27, 2013. Retrieved September 3, 2011.
  94. ^ "UK Yearly Best Selling Albums (1999–2009)" (PDF). BPI.co.uk. Archived from the original (PDF) on August 27, 2011. Retrieved September 3, 2011. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  95. ^ "2003 Year End Charts – Top Billboard 200 Albums". Billboard. December 27, 2003. Archived from the original on February 25, 2012. Retrieved September 3, 2011.
  96. ^ "ARIA Charts – End of Year Charts – Top 100 Albums 2004". ARIA.com.au. Archived from the original on July 6, 2011. Retrieved September 3, 2011.
  97. ^ "Jahreshitparade 2004". Austriancharts.at (بە ئەڵمانی). Archived from the original on October 12, 2011. Retrieved September 4, 2011.
  98. ^ "Jaaroverzicten 2004" (بە ھیندی). Ultratop.be. Archived from the original on October 19, 2015. Retrieved September 3, 2011.
  99. ^ "Rapports Annuels 2004". Ultratop.be. Archived from the original on March 1, 2016. Retrieved September 3, 2011.
  100. ^ "Year-end Chart – 2004". Top20.dk. Archived from the original on September 29, 2011. Retrieved September 4, 2011. ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  101. ^ "Jaaroverzichten – Album 2004". Dutchcharts.nl. Archived from the original on December 30, 2013. Retrieved September 4, 2011.
  102. ^ The first list is the list of best-selling domestic albums of 2004 in Finland and the second is that of the best-selling foreign albums:
  103. ^ "Classement Albums – année 2004". DisqueenFrance.com (بە فەڕەنسی). Archived from the original on March 22, 2012. Retrieved September 3, 2011. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  104. ^ "Összesített album- és válogatáslemez-lista – chart-pozíció alapján 2004". Mahasz.hu (بە ھەنگاری). Archived from the original on 26ی Octoberی 2011. Retrieved September 3, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  105. ^ "Annual Top 50 Albums Chart 2004". RIANZ.org.nz. Archived from the original on September 25, 2011. Retrieved September 3, 2011. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Note: The reader must select "2004" → "Albums".
  106. ^ "Årslista Album – År 2004". Sverigetopplistan.se. Archived from the original on June 13, 2012. Retrieved September 4, 2011. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  107. ^ "Swiss Year-End Charts 2003". Swisscharts.com. Archived from the original on February 7, 2005. Retrieved September 4, 2011.
  108. ^ "UK Year-End Charts 2004" (PDF). UKChartsPlus.co.uk. Archived from the original (PDF) on October 15, 2013. Retrieved September 4, 2011.
  109. ^ "2004 Year End Charts – Top Billboard 200 Albums". Billboard. December 25, 2004. Archived from the original on September 25, 2012. Retrieved September 3, 2011.
  110. ^ "Top 50 Global Best Selling Albums for 2006" (PDF) (Press release) (بە ئەڵمانی). Bundesverband Musikindustrie. Archived from the original (PDF) on August 20, 2011. Retrieved November 8, 2011.
  111. ^ "UK Year-End Charts 2006" (PDF). UKChartsPlus.co.uk. Archived from the original (PDF) on October 11, 2011. Retrieved September 4, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری