فەلسەفە
(لە فهلسهفهەوە ڕەوانە کراوە)
فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی پرسە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز (ئەقڵ)، زەین، و زمان.[١] [٢] جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ڕێگاکانی تری وەڵامدۆزینەوە بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان (وەکوو عیرفان، ئوستوورە، یان ھونەرەکان) پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی "فەلسەفە" لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία (فیلۆسۆفیا) -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای «خۆشویستنی حیکمەت» دێتەوە.[٣]
لقەکانی فەلسەفە
دەستکاریسەرەکیترین بوارەکانی خوێندن لە فەلسفەدا ئەمانەی خوارەوەن:
- مێتافیزیک کۆڵینەوەیە لە سروشتی بوون و جیھان.
- ناسیاریناسی گرنگی بە سروشت و مەودای مەعریفەت دەدا.
- فەلسەفەی ئەخلاق گرنگی بەو پرسیارانە دەدا کە مرۆڤەکان دەبێ چۆن ھەڵسوکەوت بکەن یان ئەوەی کە ئاخۆ وەھا پرسیارگەلێک وەڵامدارن یان نا.
- فەلسەفەی سیاسی لێکۆڵینەوەیە لە حکوومەت و پێوەندیی تاکەکان و کۆمەڵ لەگەڵ دەوڵەتدا.
- جوانیناسی سەروکاری ھەیە لەتەک جوانی، ھونەر، چێژ، ھەستپێکردن، تام و سۆزدا.
- لۆژیک ڵێکۆڵینەوەیە لە شێوەکانی گونجاوی ئاوەزان و بەڵگەھێنانەوە.
- فەلسەفەی زەین سەروکاری ھەیە لەتەک سروشتی زەین و پێوەندیی لەگەڵ لەشدا.
- فەلسەفەی زمان پرسینەوەیە لە سروشت، سەرەتاکان، و بەکاربەریی زمان.
- فەلسەفەی ئایین ئەو لقە لە فەلسەفەیە کە ڕووی پرسیارەکانی خۆی لە ئایین دەکات.
جگە لەوانە، زۆربەی بابەتە زانستاییەکان فەلسەفەی خۆیانیان ھەیە، بۆ نموونە فەلسەفەی زانست، فەلسەفەی بیرکاری، فەلسەفەی لۆژیک، فەلسەفەی یاسا، و فەلسەفەی مێژوو یاخود زۆر شتی ژیان...
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ جێنی تایکمەن (Jenny Teichmann) و کاترین ئەڤانز (Katherine C. Evans)، فەلسەفە: ڕێنوێنییەک بۆ دەستپێکەران (Philosophy: A Beginner's Guide)، ساڵی ١٩٩٩: "فەلسەفە لێکۆڵینەوەی ئەو کێشە و پرسانەیە کە دەرھەست و زۆر گشتین. پرسەکان گرێدراون بە سروشتی بوون، زانین، ئەخلاق، ئەقڵ، و مەبەستی مرۆڤەوە."
- ^ ئانتنی گرەیلینگ (Anthony Grayling)، فەلسەفە ١: ڕێنوێنییەک لە ڕێگەی بابەتەوە (Philosophy 1: A Guide Through the Subject)، چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ١٩٩٨: "ئامانجی لێکۆڵینەوەی فەلسەفی دەستخستنی ڕوانگەیەکی ژیرانەیە سەبارەت بە پرسیارەکانی دەوروپشتی زانین، ڕاستی، ئەقڵ، واقیع، واتا، زەین، و بەھا"
- ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online Etymology Dictionary)
ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەلسەفە تێدایە. |