فەلسەفەی لۆژیک
فەلسەفەی لۆژیک ئەو بەشەی فەلسەفەیە تاوتوێی پانتایی و سروشتی لۆژیک دەکا. ئەو پرسە فەلسەفییانە ھەڵدەکۆڵێ کە لۆژیک قوت و زەقیان دەکاتەوە. بۆ وێنە، زۆر جار، لە بنی تیۆرییەکانی لۆژیکدا، یا لە بەھرەگەلێکدا کە لەو تیۆرییانە وەردەگیردرێ، ھەندێ پێشگریمان خۆ حەشار دەدەن؛ یەکێ لە ئەرکەکانی فەلسەفەی لۆژیک ئەوەیە ئەو پێشگریمانانە بپشکنێ. بۆ ئەم کارەش دەبێ پرسیارگەلێک دەرھەق بە چۆنیەتیی ناساندنی لۆژیک و چۆنیەتیی پەیوەندیی نێوان سیستمە لۆژیکییە جیاجیاکان وەڵام بداتەوە. ھەروەھا، پێویستە سروشتی تێگەیشتە بنەڕەتییەکانی لۆژیک و پەیوەندیی لۆژیک و بوارەکانی تر تاوتوێ بکرێ.[١]
ناساندن و بابەتی فەلسەفەی لۆژیک
دەستکاریفەلسەفەی لۆژیک زانستێکە چاوەدێریی لۆژیک و لقوپۆپەکانی دەکا. لە ئاسۆیەکی بەرزترەوە دەڕوانێتە لۆژیک و، بابەتەکەی بریتییە لە خودی لۆژیک. ھەر پرسیارێ دەرھەق بە لۆژیک بێ، لە پرسیارەکانی فەلسەفەی لۆژیکە. تەنانەت پرسیارگەلێ وەکوو سنوورەکانی لۆژیک لە کوێن، یا بناخەکانی کامانەن، لەو پرسانەن فەلسەفەی لۆژیک دەپەرژێتە سەریان.
بەکورتی دەکرێ بڵێین لە فەلسەفەی لۆژیکدا پرسگەلێ دەبنە جێگەی باس و گفتوگۆ کە بەڕاستی بڕێکیان سەر بە ئۆنتۆلۆژین و بڕێکیان سەر بە ماریفەتناسی؛ بۆ وێنە، لە لۆژیکدا دەوترێ بۆ پێناسە دەبێ تایبەتمەندییە زاتییەکان بە کار بگیرێن، لە فەلسەفەی لۆژیکدا باسی ئەوە دەکرێ کە ئایا لە ئەساسدا شتەکان زاتیان ھەیە یا نا؟ ئەمەش کە شتەکان زاتیان ھەیە یا نیانە، خۆی پرسێکی ئۆنتۆلۆژیکە و دەبێ لە ئۆنتۆلۆژیدا باسی لێوە بکرێ. ھەروەھا، فەلسەفەی لۆژیک ئەوە تاوتوێ دەکا کە ئایا تایبەتمەندیگەلی زاتی بۆ زانین لەبارن یا نا و، ئەگەر لەبارن و زانایی ھەڵدەگرن، ئایا ئەم زانایییە دژوار بە دەست دێت یا ھاسان؟ کە ئەمانەش لە پرسەکانی ماریفەتناسین. یا باسی ئەوە دەکرێ کە چۆن زەینی مرۆڤ لەگەڵ تێگەیشتەکاندا ئاشنا دەبێ؟ ئاشنایەتیی زەین لەگەڵ تێگەیشتەکان مەسەلەیەکی سەر بە سایکۆلۆژییە. بۆیە فەلسەفەی لۆژیک ھەر زانستێ کە ھاوبەشایەتییەکی لەگەڵ پرسەکانی لۆژیک ببێ، لە خۆیدا کۆ دەکاتەوە.[٢]
تێگەیشتە بنەڕەتییەکان
دەستکاریھەندێ لە تێگەیشتە بنەڕەتییەکانی لۆژیک کە فەلسەفەی لۆژیک لیان دەکۆڵێتەوە بریتین لە: ڕاستی و بەتایبەت ڕاستیی لۆژیکی، پێشەکییەکان و ئاکامەکان، بەڵگەھێنانەوە و ئاکامگری، شوێنھات، بڕست، ھەڵەوێژی و، پێناسە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Philosophy og logic - enwiki
- ^ «معرفی فلسفە منطق». پرتال جامع علوم انسانی (بە فارسی). لە 2024-12-22 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەلسەفەی لۆژیک تێدایە. |