عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (لەدایکبووی ١٩٣٣ – مردووی ٢٠٠٤) مەلا و مامۆستایەکی ئایینی کورد بوو. ئەو بێجگە لە بواری ئایینی، زانستی لە بوارەکانی گەردوونناسی، ئەندازیاری و بیرکاریدا ھەبوو.[١]
مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٣ |
مەرگ | ٢٠٠٤ (٧١ ساڵ ژیاوە) |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی بەداق سوڵتانی مەھاباد |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ڕێنما |
پیشە | مەلا، مامۆستای ئایینی |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
باوان |
|
ژیاننامە
دەستکاریعەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی دەرمانی سەر بە شارستانی مەھاباد لە بنەماڵەیەکی جووتیار و مەزھەبی لەدایکبوو. ئەو خوێندنی سەرەتایی لای مەلا سەید ھاشم حوسێنی دەستپێکرد، لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا دەچێتە شاری مەھاباد و لای مەلا سادق واسیقوبیللا درێژە بە خوێندن دەدات. ئەحمەدیان بۆ خوێندن چەندین گوند و شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگەڕێت و لای زۆربەی مامۆستا ئایینییەکانی بەناوبانگی سەردەمی خۆی دەخوێنێت، کە لەوانە مامۆستایان عێزەدین حوسێنی، محەممەد وەڵزی، عیسامەددین شەفیقی، باقر بالک و عەلی وەڵزی دەرسیان پێ گوتووە. لە ساڵی ١٩٥٣، مەلا عەلی وەڵزی مۆڵەتی مەلایەتی و مامۆستایی پێدەدات و مامۆستا باقر بالکیش مۆڵەتنامەی بۆ دەنووسێت. ئەو ھەروەھا لە ڕادیۆ مەھاباد کاری پێشکەشکاری کردووە و نزیکەی ٥٠٠ بەرھەمی ئەدەبی، ئایینی و کۆمەڵایەتی پێشکەشکردووە. مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە شاری مەھاباد کۆچی دواییی کرد.[١][٢]
کتێبەکان
دەستکاریمەلا عەبدوڵڵا ٣٠ کتێبی نووسیون، کە لەوانە ١٨ کتێب بە زمانی فارسی، ١١ کتێب بە زمانی کوردی و ١ کتێبیش بە زمانی عەرەبییە.[١][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «ژیاننامەی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ملا عبدالله احمديان؛ مبلغی وارسته و متعهد به اخلاق دينی» (بە فارسی). iqna.ir. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «مولف عبدالله احمدیان» (بە فارسی). aqeedeh.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)