عەباس کیاڕۆستەمی (ماوەی ژیان: ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠ تاکوو ٤ی تەممووزی ٢٠١٦) دەرھێنەر، سیناریۆنووس، وێنەگر، بەرھەمھێنەر، وێنەکێش، و شاعیرێکی ئێرانی بوو.[١][٢][٣] لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کیاڕۆستەمی ھاتە جیھانی سینەماوە، ٤٠ فیلمی بەرھەمھێنا لەنێویشاندا کورتەفیلم و بەڵگەفیلم ھەبوون.

عەباس کیاڕۆستەمی

عباس کیارستمی
کیاڕۆستەمی لەساڵی ٢٠١٣
لەدایکبوون (١٩٤٠-0٦-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠
مەرگ٤ی تەممووزی ٢٠١٦(٢٠١٦-٠٧-٠٤) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕشاری لەواسان، ناوچەی شەمیرانات، ئێران
نەتەوەئێرانی
خوێندنگەزانکۆی تاران
پیشەدەرھێنەر، سیناریۆنووس، وێنەگر، بەرھەمھێنەر، وێنەکێش، شاعیر
چالاکبوون١٩٦٢ – ٢٠١٦
کارە ناودارەکان
ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟ (١٩٨٧)

گرتەی-نزیک (١٩٩٠) ژیان و ئیتر هیچ (١٩٩٢) بەناو درەختانی زەیتون (١٩٩٤)

تامی‌گێلاس (١٩٩٧)
چەشنبەڵگەفیلم، سادەیی، فیلمی شیعرئامێز
ھاوسەرپەروین ئەمیر-قلی (ھاوسەرگیری ١٩٦٩؛ ١٩٨٢)
مناڵ(ەکان)
باوان(ەکان)
  • ئەحمەد کیاڕۆستەمی
  • زەھرە کیاڕۆستەمی
واژوو

ژیان دەستکاری

عەباس کیاڕۆستەمی لە دایکبووی تاران بوو. یەکەمین چالاکی هونەریی بریتیبوو لە نیگارکێشان، کە لەسەری بەردەوام بوو تا کۆتاییەکانی تەمەنی لاویەتی، لە تەمەنی هەژدە ساڵییەوە توانی لە پێشبڕکێیەکی نیگارکێشاندا براوە بێت و دواتریش ڕووی کردۆتە زانکۆی تاران بۆ خوێندنی هونەرەجوانەکان.[٤] شارەزای نیگارکێشی و گرافیک‌دیزاین بووە بەڵام لەپاڵ پسپۆڕییەکەی لەم دوو بوارە کاری پۆلیسی هاتوچۆشی کردووە.

وەک نیگارکێشێک و گرافیک دیزاینەرێک، کیاڕۆستەمی کاری لە پیشەسازی بانگەشەی سینەمایی کردووە لە شەستەکاندا، بە نەخشاندنی بەرگی فیلمەکان و کاری بانگەشەکردن. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٢ زێدەتر لە ١٥٠ کاری بانگەشەیی کرد بۆ تەلەفزیۆنەکانی ئێران کرد. جگە لەوە کاری نەخشاندن و ڕازاندنەوەی بۆ کتێبی منداڵان کردووە. هەتاوەکو سەرەتای ساڵی حەفتاکان کە یەکەمین وێستگەی ژیانی پیشەگەری خۆی وەکو دەرهێنەری فیلم دەست پێدەکات.[٥][٦]

فیلم‌سازی دەستکاری

١٩٧٠ - ١٩٨٠ دەستکاری

یەکەمین بەرهەمی عەباس کیاڕۆستەمی کورتە-فیلمی دوانزدە خوولەکی نان‌وکۆڵان (١٩٧٠) بوو، کە چیرۆکی ڕووبەڕووبونەوەی قووتابیێک بە سەگێکی هاروهاج دەگێڕێتەوە. وە ساڵێک دواتر کورتەفیلمێکی دیکەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی زەنگی‌حەسانەوە (١٩٧٢)؛ هەڵبەتە بەرهەمەکانی کیاڕۆستەمی لە ساڵی حەفتاکان زیاتر شێوازیان تاک‌گەری‌یانە بوون.[٧] کیاڕۆستەمی سەبارەت بە یەکەمین بەرهەمی سیەنەمایی خۆی ووتی:

'نان‌وکۆڵان یەکەمین ئەزموونی من بوو لە سینەمادا و ئەبێت بڵێم کە گەلێک کارێکی سەخت بوو. ئەبووایە کار بکەم لەگەڵ مناڵێکی کەم‌تەمەن، سەگێکی دڕەندە و دەستە کارکەرانێکی کەم‌شارەزا، ئەڵبەتە جگە لە سینەماتۆگرافەرەکە، کە کە بەردەوام سەرکۆنەی دەکرد و ناڕەزایی دەئەبڕی کە کار بکەم. بەهەرحاڵ بەڕێوەبەری سینەماتۆگرافی بەجۆرێکیش لەسەر حەق بوو، چوونکە من لەسەر بنەماکانی سینەماتۆگرافییەکەی نەدەڕۆیشتم'

کیاڕۆستەمی دوو بەرهەمی دیکەشی بڵاوکردەوە، ئەزمون (١٩٧٣)، و فیلمی ڕێبوار لە ساڵی (١٩٧٤).  ڕێبوار چیرۆکی پڕدەردەسەری کوڕێکی دە-ساڵان دەگێڕێتەوە بە ناوی 'قاسم جولایی' کە لە شارۆچکەیەکی بچووکەوە دەیەوێت بگاتە تاران و بینەری یاریەکی تۆپی پێ بێت، بۆ ئەم مەبەستەش فێڵ لە چەندین هاوڕێی و هاوسێیانی نزیک لە خۆی ئەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، تا بەنێو کۆمەڵێک زنجیرەڕووداو دەگاتە پێ. ئەم فیلمە جەخت لە پەیوەندی کوڕەکە بە گەیشتن بە ئامانجەکەی و بڕیارە لەئاکاربەدەرەکانی دەکاتەوە و باس لە ڕەوشتی مرۆڤ دەکات لەگەڵ باڵانسی ڕاگرتنی ڕاست و ناڕاست دەکات. فیلمەکانی کیاڕۆستەمی داڕشتنێکی سادە و ڕیالیزمییان هەیە لەگەڵ شێوازە وێژەییەکی ئاڵۆز کە زۆربەی جار باس لە پەیوەندی نێوان ڕووح و جەستە دەکا. فیلمی ڕێبوار بە یەکێک لە فیلمە سەرکەوتووەکانی کیاڕۆستەمی دادەنرێت لەگەڵ ئەو شێوازە گێڕانەوەی هەیەتی و لەپاڵ گرێدانی دوو جەمسەرە شێوە-دژبەیەکەکەی سادەیی و ئاڵۆزی.[٨][٩]

لە ساڵی ۱۹۷٥ کیاڕۆستەمی دوو کورتەفیلمی دیکەی بڵاوکردەوە، کە ئەوانیش کورتەی فیلمی منیش دەتوانم و دوو چارەسەر بۆ کێشەیەک بوو. لەسەرەتاکانی ساڵی ١٩٧٦ کورتەفیلمی ڕەنگەکان و دواتریش فیلمی جلوبەرگێک بۆ زەماوەند بڵاوکردەوە؛ کە چیرۆکی کورتەفیلمەکە باس لە سێ گەنج دەکات کە لەسەر جلێک ناکۆکن. کیاڕۆستەمی لە ساڵی ١٩٧٧ فیلمی ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە کە ماوەی فیلمەکە ١١٢ خوولەک بوو ئەمەش بە بەراوردکاری فیلمەکانی پێشووتری گەلێک درێژتر بوو؛ ماوەکەی. فیلمەکە باس لە باج‌کۆکەرەوەیەک دەکات کە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بەرتیل و چەندین کێشەی کەسی تریش. عەباس کیاڕۆستەمی بە فیلمی کەیسی‌یەکەم کەیسی‌دووەم (١٩٧٩)، کۆتایی بە یەکەم دەیەی فیلم‌گەری خۆی هێنا.

١٩٨٠ - ١٩٩٠ دەستکاری

کیاڕۆستەمی لە سەرەتای ساڵانی‌ هەشتاکاندا چەندەها کورتە فیلمی بەرهەم‌هێنا، لەوانە؛ ددانێشە (١٩٨٠)، بەڕێکی‌یان‌ناڕێکی (۱۹۸۱)، کۆرس (١٩٨٢) و فیلمی هاوشار (١٩٨٣). و دواتریش کیاڕۆستەمی فیلمی 'ماڵی هاوڕێ لە کوێیە؟' لە ساڵی ١٩٨٧ بڵاوکردەوە، کە ناوبانگی سنوورەکانی ئێرانی تێپەر کرد و ستایشێکی یەکجار زۆر لە فیلمەکە کرا لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی. هەر ئەم فیلمە بوو بە بناغەی فیلمەکانی دوای خۆی. لەو خەڵاتانەی کە توانی بەدەست بێنێت؛ خەڵاتی مەفرەخی گریفۆن، براوەی سێ خەڵات لە فیستیڤاڵی لۆکارنۆی نێودەوڵەتی فیلم لەنێو خەڵاتەکاندا؛ خەڵاتی مەفرەخی پڵنگ.

ماڵی هاوڕێ لەکوێیە چیرۆکێکی سادەی کوڕەخوێندکارێکی هەشت-ساڵانە کە ئەیەوێت تێنووسی هاوڕێکەی بۆ بگەڕێنێتەوە دوایی ئەوەی بە هەڵە لەگەڵ خۆی دەگەڕێنێتەوە ماڵەوەی. بەدرێژایی فیلمەکە باوەڕ و سروشتی خەڵکی گوندنشینەکانی ئێران بەفراوانی پێشان ئەدرێت. بەگشتی زیاتر فیلمێکە لە ڕوانگەی کوڕێکی بچووکەوە. لەگەڵ دیمەنی سروشتی دێ و دێ‌نشینەکان، سەبارەت واقیعی ژیان و ڕۆژگاریان.[١٠]

هەرسێ فیلمی؛ ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟ (١٩٨٧)، ژیان و ئیتر هیچ (١٩٩٢) و بەنێو درەختانی زەیتون (١٩٩٤) بە سیانەی‌کوکر/تریلۆژی‌کوکر ناسراون، چوونکە هەرسێ فیلمەکە لە گوندی کوکر هاتونەتە وێنەگرتن. هەروەها سیانە‌فیلمەکە پەیوەندیان هەیە بە زەمین‌لەرزەی رودبارومنجیل کە ساڵی ١٩٩٠ ڕوویدا و لە ئاکامدا نزیکە ٤٠,٠٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا. کیاڕۆستەمیش لە مژارەکانی، ژیان، مردن و گۆڕانی ناوچەکە بیرۆکە وەردەگرێت و دەیکات بە فیلمی سینەمایی. سیانە‌فیلمەکەی کوکر لەنۆوەدەکان سەرکەوتوو بوون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و کاریگەریان باشیان بەجێهێشت لە وڵاتانی وەک فەڕەنسا، هۆڵەندا، سوێد، ئەڵمانیا و فینلاندا.[١١] هەرچەندە کیاڕۆستەمی ئەم سێ فیلمەی وەک تریلۆژی یان سیانە‌فیلم پێناسە نەدەکرد، بەڵکو ئەیوت لە ناویاندا دوو کۆتا فیلم و لەگەڵ فیلمی تامی گێلاس (١٩٩٧) ئەکرێت بە سیانە‌فیلم ناوزەند بکرێن چوونکە هەرسێکیان باس لە بەهاداری ژیان دەکەن. لە ساڵی ١٩٨٧ کیاڕۆستەمی فیلمی کلیلی نووسی بەڵام دەرهێنەری بۆی نەکرد. لە ساڵی ١٩٨٩ فیلمی ئەرکی‌ماڵەوەی دەرهێنا، کە دووبارە مژار و شێوازێکی تایبەتی خستەوەڕوو بینەران و سینەمادۆستان.

١٩٩٠ - ٢٠٠٠ دەستکاری

یەکەم فیلمی دەیەی نۆوەدی کیاڕۆستەمی، فیلمی گرتەی-نزیک (١٩٩٠) بوو، کە فیلمەکە چیرۆکێکی ڕاستی دەگێڕێتەوە دەربارەی پیاوێکی سینەمادۆست؛ بەناوی حووسەین سەبزیان، کە خۆی بە خانەوادەیەک دەناسێنێت بەناوی موحسین مەخمەلبافی دەرهێنەری ئێرانی و ڕازیان دەکا کە کاری لەگەڵدا بکەن و فیلمێک دەربهێنن، بەڵام تا ئەو کاتەی خانەوادەکە ناسنامە ڕاستەقینەکەی پێ‌دەزانن و سکاڵای لەسەر بەرزدەکەنەوە بۆ دەستگیرکردن بە تۆمەتی فێڵکردن و بەکارھێنانی ناسنامەیەکی تر بۆ نزیک بوونەوە لێیان. ئەم فیلمە زۆر بە قووڵی دەڕواتە نێو بیروهزری ئەدەبی و کەسێتی حووسەین سەبزیانەوە لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی کە بۆ سینەما و هونەر هەیەتی. بەشێکی زۆری ئەم فیلمە بەڵگەنامەیە، بەشەکەی تریشی فیلمی‌ستۆدیۆییە. [١٢] کیاڕۆستەمی بە دەرهێنانی کارێکی وا گەورە، زیاتر بە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا دێتە ناسین، و فیلمەکە لە تەواوی ئەوروپادا پەخش دەکرێت و لەلایەن ڕەخنەگران و بینەران ستایشێکی یەکجار گەلێ زۆر و پێشوازییەکی پڕ گەرمی لێ‌دەکرێت. فیلمی گرتەی-نزیک (١٩٩٠) لە ساڵی ٢٠١٢ و لە بڵاوکراوەی (sight&sound)، لە لیستی ٥٠ باشترین فیلمی مێژووی سینەما هاتە ناوزەندکرن و بوو بە براوەی خەڵاتی فیپرشی فیستیڤاڵی فیلمی ئەستەنبوڵ و لەگەڵ خەڵاتی ڕەخنەگرانی کوبێک بۆ باشترین فیلمی ئەو ساڵە. فیلمەکە ئەبێتە دڵخوازی چەندەها بینەر لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، جگە لەوەی دەبێتە فیلمێکی جێ‌ستایش و تێبینی لەنێو چەندەها دەرهێنەری جیهانیشدا.

لە ساڵی ١٩٩٢ کیاڕۆستەمی فیلمی ژیان و ئیتر هیچی دەرهێنا کە لەلایەن سینەمادۆستانەوە بە دووەم فیلمی سیانەی‌کوکر دەناسرێت. فیلمەکە باس لە کور و باوکێک دەکات کە دوایی زەمین‌لەرزەکەی ١٩٩٠ لە تارانەوە بەرەو کوکر بەڕێ دەکەون و دوای دۆزینەوەی ئەو کورە دەکەون کە لە فیلمی ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟ (١٩٨٧) وەک نواندکاری سەرەکی بەشداری کردووە. فیلمەکە پڕە لە دیمەنی سروشتی گوندەکە و لایەنی کۆمەڵایەتی و گوزەرانی خەڵکەکەی. [١٣][١٤][١٥] فیلمەکە بوو بە براوەی خەڵاتی ڕۆبێرتۆ ڕوسیلینی و لە فیستڤاڵی فیلمی ساوپاولۆی نێودەوڵەتیش بوو بە براوەی خەڵاتی تایبەتی ڕەخنەگران. چیرۆکی فیلمەکە کیاڕۆستەمی لە گەشتەکەی خۆی ئیلهام وەرگرتووە، سەرەتا کیاڕۆستەمی دوایی زەمین‌لەرزەکە لەگەڵ کورە یانزدە ساڵانەکەی بەهمەن بەدوایی رزگاربووانی کوکر دەگەڕێن و دواتر ئەم گەشتەی خۆی ئەکاتە بە ئیلهامی دروستکردنی ئەم فیلمە.[١٦] هەر لە سیانەی‌کوکر و کۆتا فیلمی سیانەکە لە ژێر درەختانی زەیتون (١٩٩٤) بوو کە هەڵجنراوی فیلمەکەی پێش خۆی بوو. سیانە‌فیلمەکە باس باسی ژیان و مرۆڤ دەکەن؛ جیا لەوەی لە یەکەم فیلمی دۆخی گوندی کوکر پێشان دەدات پێش کارەساتی زەمین‌لەرزەکە و لە دوو فیلمەکەی دیکەش دەرەنجامی‌زیان و ژیانی خەڵکی گوندەکە پێشان ئەدات. کۆمپانیای (miramax films) لەژێر درەختانی زەیتون لە سینەماکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکەنەوە ئەوسا. دوایی چالاکیەکانی کیاڕۆستەمی بوون بە نووسینی فیلم‌نامە نێوان ساڵاکانی ١٩٩٥ و ١٩٩٦ بۆ دووانە فیلمەکانی گەشت و میزەڵانی سپی کە جەعفەر بەناهی دەرهێنانی بۆ کردبوون.[١٧]

کیاڕۆستەمی توانی خەڵاتی دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەست بێنێت دوای دەرکردنی فیلمی تامی گێلاس (١٩٩٧). ئەم فیلمە دەربارەی پیاوێکە کە سوورە لەسەر ئەنجامدانی کردەی خۆکوژی، و بەدوای کەسێک دەگەڕێت کە یارمەتی بدات بۆ بەدەستهێنانی خواستەکەی.[١٨] لە ساڵی ١٩٩٩ کیاڕۆستەمی فیلمی با دەمانباتی پێشکەش کرد، لە گوندێکی کوردنشین لە ناوچەی دینەوەری پارێزگای کرماشان بەرھەم ھێنراوە. با دەمانبات لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز براوەی خەڵاتی گەورەی لیژنەی داوەرەکان و ھەروەھا خەڵاتی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی ڕەخنەکەرانی فیلم بووە. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر دەستەکارکەرانی فیلمێکە کە دەڕۆنە ناوچەیەکی کوردنشین لە بۆ گرتنی دیمەنێکی بە خاک سپاردنی دەرەنجامی ئەمەش چاوەڕێی مەرگی خانمێکی بەتەمەنن کەلەسەر ڕۆژەکانی مردنی خۆی بێت، بەڵام ئەو خانمە پیرەکە کە وا مەزەندە دەکرا لە قەراغی مردن بێت؛ نامرێت، ئەم فیلمە زیاتر جەخت لە پەیوەندی نێوان ژیان و مردن دەکاتەوە. بەڵام ئەوەی جێ‌جیاوازییە لە فیلمەکە زۆربەی کارکتەرانی ناو فیلمەکە نابینرێن بەڵکو تەنها دەبیسترێ دەنگیان.

٢٠٠٠ - ٢٠١٠ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠١ کیاڕۆستەمی و هاوکاری سەیفولڵا سەمدیان گەشت دەکەن بەرەو کامپالای پایتەختی ئووگەندا، لەسەر داوای IFAD و دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ دروستکردنی بەڵگەنامەیەک لەسەر مناڵە هەیتوەکانی ئووگەندا، لە کۆتاییدا بە ناونیشانی ئەی.بی.سی ئەفریقا بڵاودوکرێتەوە.[١٩] جێف ئەندرێو سەرنووسەری تایم‌ئاوت ووتی: 'ئەم فیلمە وەک فیلمەکانی پێشووتری نییە باس لە مردن بێت بەتەنێ، بەڵکو باسە لە مردن-و-ژیان و پەیوەندیان بەیەکەوە، وە ئەوەی کە چۆن مامەڵە دەکەین لەگەڵ هاویەکی خۆلێ‌دەرباز نەکردنیان'. لە ساڵی ٢٠٠٢ کیاڕۆستەمی فیلمی دەی بڵاوکردەوە. باس لە مژاری خانمێک دەکات کە بەنێو شەقامەکان دەگەڕێت و چەندین سەرنشینی هەڵدەگرێت وەک (کوڕەکەی خۆی، خوشکەکەی، پیرەژنکێ ئیماندار، لەشفرۆشێک، خانمێک کە بڕیارە هاوسەرگیری بکات). ئەم شێوازی فیلمەی کیاڕۆستەمی لەنێو ئۆتۆمبێلدا زۆر ستایشی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی وەک ئەنتنی سکۆتەوە، سکۆت لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەنووسێت: 'سەرباری ئەوەی کیاڕۆستەمی بەناوبانگترین دەرھێنەری ئێرانییە لە ئاستی نێودەوڵەتی، هاوکات یەکێکە لە پێشەنگانی سینەمای نێو-ئۆتۆمێل، ئەو ئەزانێت کە ئۆتۆمۆبیل شوێنێکە بۆ هزرکردن و ڕوانین، وە سەرووی هەمووشیانەوە بۆ قسەکردن'. لە ساڵی ٢٠٠٣ کیاڕۆستەمی فیلمی پێنجی بەرهەمێنا کە هیچ دیالۆگ و کارەکتەرێکی لەخۆنەگرتبوو، بەڵکو تەنها فیلمێکی شاعێرانە بوو. لە پێنج گرتەی سروشتی درێژ پێک دێت فیلمەکە. پێش نمایشکردنی کیاڕۆستەمی داوای لە بینەرانی کرد کە گەر بێزاری بەرۆکیان گرت، با لە هۆڵەکانی سینەما دەرنەچن و تەنها چاوەکانیان دابخەن گوێ لە دەنگەکەی بگرن، وە وتیشی کە 'شانسی دیکەتان هەیە لە سینەمای دیکە بینەری فیلمی تر بن، بەڵام ئەم فیلمە، بۆ یەکەمین جارە، وە ئومێدەوارم بۆ کۆتا جار نەبێت، دڵنیام لە سینەمای تردا ناگەن بەوەی فیلمی وا ببینن بۆیە تاکۆتایی دابنیشن و بینەری هەمووی بن.' وێنەگرتنی فیلمەکە لە چەند شوێنێکی جیاوازی ئیسپانیا هاتۆتە کردن. ژێف ئەندرێو ئەڵێت 'ئەمە زیاترە لە وێنەی کەشخە و ڕازاوە، ڕێک ڕێزبەندیی کراوە لەگەڵ تێکهەڵێنجراوێکی سادە و گێڕانەوەیەکی سۆزەکی، لە دوورەپەرێزی و جیابوونەوەی لە جڤاک، لە جم‌وجۆڵ بۆ حەسانەوە، لە جۆرە بێدەنگێیەکەوە بۆ دەنگ و گۆرانی، لە ڕووناکی بەرەو تاریکی، وە بەپێچەوانەوە بۆ ڕووناکی دووبارە.'[٢٠] یەکێ لە دەسکەوتەکانی کیاڕۆستەمی لەودەیەدا خەڵاتی ئەکیرا کورۆساوا بوو لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سانفرانسیسکۆ لە بۆ ئەو بەرهەم و ماندووبوونانەی پێشکەشی کردووە.

ساڵی ٢٠٠٤ فیلمی دەلەدەی دەرهێنا، باسێکە لە مژاری هوونەری خۆی و تەکنیکەکانی دروستکردنی فیلم. ساڵی ٢٠٠٦ فیلمی ٣٢ خوولەکی ڕێگاکانی کیاڕۆستەمی دەرهێنا؛ کورتەفیلمێک لە پێکهاتەی موسیقا و شێعر و ئەدەب بە شێوازی ڕەش و سپی.

ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری کرد لە دروست کردن فیلمی تکتی دەرهێنەر ئەرمانۆ ئولمی و کێن لوش. لە لە ڕاپۆرتێکی گاردیانی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دا، کیارۆستامی لە ڕیزبەندی شەشەمی لە کۆی چل باشترین دەرهێنەری سینەمای هاوچەرخی جیهانیدا بوو.

ساڵی ٢٠٠٨ فیلمی شیرینی بەرهەمهێنا کە  چەندەها خانمە ئەکتەری ناسراو و دەرکەوتووی ئێرانی و لەنێویاندا خانمە ئەکتەری فەڕەنسی ژولیەت بینۆش نواندنیان تێکرد، چیڕۆکەکی فیلمەکە ئەوەیە کە چەندەها خانم بینەری داستانی شیرین‌و‌خەسرەو ئەبن و جەوهەری ڕوانگە بینینی ئافرەت دەردەخرێت لە پەیامی فیلمەکەدا.[٢١][٢٢]

٢٠١٠ - ٢٠١٦ دەستکاری

کیاڕۆستەمی ساڵی ٢٠١٠ فیلمی کۆپی هاوتای ڕەسەن لە ڕۆڵی سەرەکی ژولیت بینۆش دەرهێنا، و بوو بە یەکەمین ئەزموونی لە دەرەوەی ئێران. فیلمەکە لە ناوچەی توسکانی ئیتاڵیا وێنەگیراوە. چیرۆکی پەیوەندی نێوان پیاوێکی ئینگلیز و خانمێکی فەڕەنسییە.

ڕۆجەر ئێبرت ڕەخنەگرسازی بەنێوبانگی فیلم ستایشی ئەم فیلمەی کرد بەوەی کیاڕۆستەمی شۆڕشێکی گەورەیە خۆی دەست پێکردووە کە یەکەم فیلمی لە دەرەوە ئێران بووە، ئەوا ئالەنگارییەکی هاسان نییە.[٢٣] ژولێیت بینۆش توانی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر وەربگرێ لە فیستیڤاڵی کان بۆ ڕۆڵەکەی. کیاڕۆستەمی پێش دوایین دانە فیلمی خۆی لە ژاپۆن وێنەگرت و بە ناوی وەک ئەڤیندارێک لە ساڵی ٢٠١٢ و گەلێک دەرەنجامی باشی لێکەوتەوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

کۆتا فیلمی عەباس کیاڕۆستەمی، ٢٤ تاک‌وێنە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ دوایی مردنی هاتە بڵاوکردنەوە، بەرهەمێکی تاقی‌کاری‌یانە کە سێ ساڵی کۆتا ژیانی خۆی کاری لەسەر کرد. فیلمەکە لە وێبگەی تەماتەی ڕزیوەکان نمرەی ٩٢% لە سەدی هەیە لە لایەن ڕەخنەگرانەوە.[٢٤]

لیستی فیلمەکانی دەرهێنەر دەستکاری

فیلمی درێژ دەستکاری

ساڵ فیلم دەرهێنەر نووسەر سەرنج
١٩٧٣ ئەزمون بەڵێ بەڵێ نووسراوە بە هاوکاری ئەمیر نادری
١٩٧٤ ڕێبوار بەڵێ بەڵێ
١٩٧٦ جلێک بۆ زەماوەند بەڵێ بەڵێ نووسراوە بەهاوکاری پەروێز دەوایی
١٩٧٧ ڕاپۆرت بەڵێ بەڵێ
١٩٧٩ کەیسی‌یەکەم، کەیسی‌دووەم بەڵێ بەڵێ
١٩٨٣ هاوشار بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
١٩٨٤ خوێندکارانی پۆلی یەک بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
١٩٨٧ ماڵی هاوڕێ لەکوێیە؟ بەڵێ بەڵێ یەکەم فیلمی سیانەفیلمی کوکر
١٩٨٧ کلیل نەخێر بەڵێ
١٩٨٩ ئەرکی‌ماڵەوە بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
١٩٩٠ گرتەی-نزیک بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
١٩٩٢ ژیان و ئیتر هیچ بەڵێ بەڵێ دووەم فیلمی سیانەفیلمی کوکر
١٩٩٤ لەژێر درەختانی زەیتون بەڵێ بەڵێ سێیەم و کۆتا فیلمی سیانەفیلمی کوکر
١٩٩٥ سەفەر نەخێر بەڵێ
١٩٩٥ باڵۆنی سپی نەخێر بەڵێ
١٩٩٧ تامی گێلاس بەڵێ بەڵێ
١٩٩٩ داربی و با نەخێر بەڵێ
١٩٩٩ با دەمانبات بەڵێ بەڵێ
٢٠٠١ ئەی‌بی‌سی ئەفریقا بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
٢٠٠٢ وێستگەی چۆڵکراو نەخێر نەخێر بیرۆکەی چیڕۆکەکە هی کیاڕۆستەمییە
٢٠٠٢ دە بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلم
٢٠٠٣ زێڕی ئەرخەوانی نەخێر بەڵێ
٢٠٠٣ پێنج بەڵێ بەڵێ
٢٠٠٤ دەلەدە بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلمە لەسەر فیلمەکانی تری کیاڕۆستەمی، بەتایبەت لەسەر فیلمی؛ دە (٢٠٠٢)
٢٠٠٥ بلیتەکان بەڵێ بەڵێ دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن عەباس کیاڕۆستەمی، ئەرمانۆ ئولمی و کێن لوش.
٢٠٠٦ پیاوان لە ئیشدا نەخێر نەخێر هاونووسەری فیلم و بیرۆکەی چیرۆکی فیلمەکە
٢٠٠٦ ڤیکتۆر ئێریس-عەباس کیاڕۆستەمی؛ لێک‌چوون بەڵێ بەڵێ یاریدەدەری دەرهێنەر
٢٠٠٧ فەڕشی فارسی بەڵێ بەڵێ
٢٠٠٨ شیرین بەڵێ بەڵێ
٢٠١٠ کۆپی ڕەسەن بەڵێ بەڵێ
٢٠١٢ وەک ئەڤیندارێک بەڵێ بەڵێ
٢٠١٢ ئاشنابوون بە لەیلا نەخێر بەڵێ
٢٠١٦ تاقیکردنەوەی کۆتایی نەخێر بەڵێ خاوەنی بیرۆکەی چیرۆک کیاڕۆستەمییە.

ئەم فیلمە دوای کۆچی دوایی کردنی هاتۆتە بڵاوکردنەوە.

٢٠١٧ ٢٤ تاک‌وێنە بەڵێ بەڵێ ئەم فیلمە دوای کۆچی دوایی کردنی هاتۆتە بڵاوکردنەوە

فیلمی کورت دەستکاری

ساڵ فیلم دەرهێنەر نووسەر سەرنج
١٩٧٢ زەنگی‌حەسانەوە بەڵێ بەڵێ
١٩٧٥ دوو چارەسەر بۆ کێشەیەک بەڵێ بەڵێ
١٩٧٥ منیش دەتوانم بەڵێ بەڵێ
١٩٧٦ ڕەنگەکان بەڵێ بەڵێ
١٩٧٧ ستایشکردنی مامۆستایان بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلمی کورت
1977 کۆشکی جەهاننامە بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلمی کورت
١٩٧٧ چۆن سوود لە کاتی دەس‌بەتاڵی وەرگرم بەڵێ بەڵێ
١٩٧٨ چارەسەر بەڵێ بەڵێ
١٩٨٠ شۆفێر نەخێر بەڵێ
١٩٨٠ بەڕێکی یان ناڕێکی بەڵێ بەڵێ
١٩٨٢ کۆرس بەڵێ بەڵێ
١٩٩٥ چارەسەر بەڵێ بەڵێ
١٩٩٧ لەدایکبوونی ڕووناکی بەڵێ بەڵێ
١٩٩٩ جارێکی دیکە، عەباس! نەخێر بەڵێ
٢٠٠٥ ڕێگاکانی کیاڕۆستەمی بەڵێ بەڵێ
٢٠٠٧ لەکوێیە شوێنی گەیشتن؟ بەڵێ بەڵێ
٢٠١٣ کچی کارگە لیمۆیەکە نەخێر بەڵێ
٢٠١٤ هێلکەکانی باڵندەی نەورەس بەڵێ بەڵێ بەڵگەفیلمی کورت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Panel of critics (14 November 2003). "The world's 40 best directors". Guardian Unlimited. London. Retrieved 23 February 2007.
  2. ^ Karen Simonian (2002). "Abbas Kiarostami Films Featured at Wexner Center" (PDF). Wexner center for the art. Archived from the original (PDF) on 10 July 2007. Retrieved 23 February 2007. ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "2002 Ranking for Film Directors". British Film Institute. 2002. Archived from the original on 13ی Octoberی 2018. Retrieved 23 February 2007. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Zeitgeist Films | Abbas Kiarostami". web.archive.org. 2007-02-18. Retrieved 2023-07-27.
  5. ^ "Zeitgeist Films | Abbas Kiarostami". web.archive.org. 2007-02-18. Retrieved 2023-07-27.
  6. ^ "10 x Ten: Kiarostami's journey Ed Hayes - openDemocracy". web.archive.org. 2006-11-21. Retrieved 2023-07-27.
  7. ^ "Journal Notes: 2002". web.archive.org. 2007-02-17. Retrieved 2023-07-27.
  8. ^ "BBC - Films - Festivals and Seasons - Abbas Kiarostami Season 2005". www.bbc.co.uk. Retrieved 2023-07-27.
  9. ^ Brody, Richard (2019-07-26). "The Paradox at the Heart of Abbas Kiarostami's Early Films". The New Yorker (بە ئینگلیزی). ISSN 0028-792X. Retrieved 2023-07-27.
  10. ^ Kiarostami, Abbas; MacDonald, Scott (2023-04-21), "Abbas Kiarostami at Bard College with Five, March 4, 2007", Abbas Kiarostami, University Press of Mississippi, pp. 50–60, ISBN 978-1-4968-4491-0, retrieved 2023-07-27
  11. ^ Kiarostami, Abbas; MacDonald, Scott (2023-04-21), "Parkinson, David (2005). "Abbas Kiarostami Season" . BBC. Retrieved 2007–02–23.", Abbas Kiarostami, University Press of Mississippi, pp. 50–60, ISBN 978-1-4968-4491-0, retrieved 2023-07-27
  12. ^ Gupta, Hemangini (2005). "Celebrating film-making". The Hindu. Archived from the original on 5 August 2009. Retrieved 13 January 2013. University of Arizona Libraries. 2013.
  13. ^ Kiarostami, Abbas; MacDonald, Scott (2023-04-21), "Abbas Kiarostami at Bard College with Five, March 4, 2007", Abbas Kiarostami, University Press of Mississippi, pp. 50–60, ISBN 978-1-4968-4491-0, retrieved 2023-07-27
  14. ^ "On Evidence: Life and Nothing More , by Abbas Kiarostami". The Continental Philosophy of Film Reader. 2016. doi:10.5040/9781474275729.ch-091.
  15. ^ Rosenbaum, Jonathan (1998). "From Jonathan Rosenbaum (Chicago)". Film Quarterly. 52 (1): 40–41. doi:10.2307/1213360. ISSN 0015-1386.
  16. ^ Kiarostami, Abbas (1992-10-21), Zendegi va digar hich (Adventure, Drama), Farhad Kheradmand, Buba Bayour, Hossein Rezai, Kanun parvaresh fekri, Kanun parvaresh fekri, retrieved 2023-07-27
  17. ^ Kiarostami, Abbas; MacDonald, Scott (2023-04-21), "Abbas Kiarostami at Bard College with Five, March 4, 2007", Abbas Kiarostami, University Press of Mississippi, pp. 50–60, ISBN 978-1-4968-4491-0, retrieved 2023-07-27
  18. ^ Kiarostami, Abbas (1997-11-26), Ta'm e guilass (Drama), Homayoun Ershadi, Abdolrahman Bagheri, Afshin Khorshid Bakhtiari, Abbas Kiarostami Productions, CiBy 2000, Kanun parvaresh fekri, retrieved 2023-07-28
  19. ^ "Abbas Kiarostami | Film | guardian.co.uk". web.archive.org. 2010-03-14. Retrieved 2023-07-27.
  20. ^ "Abbas Kiarostami | Film | guardian.co.uk". web.archive.org. 2010-03-14. Retrieved 2023-07-27.
  21. ^ "Iranian film Shirin a rewarding challenge | Reuters". web.archive.org. 2012-11-13. Retrieved 2023-07-27.
  22. ^ Pulver, Andrew (2008-08-28). "Review: Shirin". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-07-27.
  23. ^ Ebert, Roger (2011-12-06). Roger Ebert's Movie Yearbook 2012 (بە ئینگلیزی). Andrews McMeel Publishing. ISBN 978-1-4494-2150-2.
  24. ^ "24 Frames - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-27.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری