شیرین عەبادی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە ھەمەدان لە ئێران) خانمە یاساناس و چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانییە و لەپێشتردا دادوەر بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ بەھۆی کارەکانییەوە خەڵاتی نۆبێلی پێبەخشرا لە بواری ئاشتی ئەمەش یەکەم ئیرانی بوو ئەو خەڵاتە بباتەوە. شیرین عەبادی بە بەرگریکار و چالاوانی مافی ژنان و منداڵان و پەنابەران دادەنرێت. شیرین بە دامەزراندنی ناوەندی بەرگری مافی مرۆڤ دەناسرێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن گۆڤاری فۆربیسی بەریتانی بە ١٠٠ لە کاریگەرترین کەسایەتییە ژنەکانی جیھان دیایکرا[١]

شیرین عەبادی
بە فارسی: شیرین عبادی
Shirin Ebadi.jpg
لەدایکبوون (١٩٤٧-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٣)
ھەمەدان، ئێران
زمانەکانی ئاخاوتنفارسی
شوێنی کارکردنزانکۆی تاران
پۆستەکانjudge
ئەندامیNobel Women's Initiative
پەروەردەزانکۆی تاران
دانیشتوویئیسپانیا
ئایینشیعە
شیرین عەبادی لە ساڵی ٢٠١٧

سەرچاوەکاندەستکاری