عەلی خامنەیی
سەید عەلی حوسێنی خامنەیی (بە فارسی: سید علی حسینی خامنهای؛ لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٣٩)[١١][١٢] مەرجەعێکی شیعەی دوازدە ئیمام و دووەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە ئەو پۆستەی پێیە و جێگەی ڕووحوڵڵا خومەینی گرتووەتەوە.[١٣][١٤] ئەو پێشدا سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩. خامنەیی بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران، باڵاترین دەسەڵاتدار و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە. ئەو لە ئێستادا درێژترین ماوەی دەسەڵاتداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا و لەدوای محەممەدڕەزا پەھلەوی دووەم درێژترین ماوەی ڕێبەرایەتی لە ئێراندا پێیە.[١٥]
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی علی خامنهای | |
---|---|
خامنەیی لە ساڵی ٢٠٢٣ | |
دووەمین ڕێبەری ئێران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ کاتی: ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ – ٦ی ئابی ١٩٨٩[١] | |
سەرۆک کۆمار | |
پێشینە | ڕووحوڵڵا خومەینی |
سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٩ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١ – ١٦ی ئابی ١٩٨٩[٢] | |
سەرۆک وەزیران | میرحوسێن مووسەوی |
ڕێبەر | ڕووحوڵڵا خومەینی خۆی |
پێشینە | محەممەدعەلی ڕەجایی |
پاشینە | ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی |
یەکەمین سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدا بووە ٧ی شوباتی ١٩٨٨ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | ڕووحوڵڵا خومەینی |
پێشینە | پۆستەکە دامەزراوە |
پاشینە | ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی |
ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری | |
لە پۆستدا بووە ١٥ی ئابی ١٩٨٣ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ | |
ناوچەی بەربژێری | پارێزگای تاران[٣] |
زۆرینە | ٢،٨٠٠،٣٥٣ (٨٧٫٨٪)[٤] |
ئەندامی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی | |
لە پۆستدا بووە ٢٨ی ئایاری ١٩٨٠ – ١٣ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١ | |
ناوچەی بەربژێری | تاران، ڕەی و شەمیرانات |
زۆرینە | ١،٤٠٥،٩٧٦ (٦٥٫٨٪)[٥] |
پێشنوێژی ھەینیی تاران | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ | |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | ڕووحوڵڵا خومەینی |
پێشنوێژە کاتییەکان | |
پێشینە | حوسێنعەلی مونتەزیری |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سەید عەلی حوسێنی خامنە[٦] ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩[٧] (ڕێکەوتی ناسنامە)[٦] ١٩ی نیسانی ١٩٣٩ (ڕێکەوتی ڕاستەقینە)[٨] مەشھەد، پارێزگای خۆراسان، شانشینی ئێران |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ (لە ١٩٨٩ەوە) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) | مەنسوورە خوجەستە باقرزادە (ھاوسەرگیری ١٩٦٤) |
منداڵ(ەکان) | |
نیشتەجێ | بەیتی ڕێبەری |
خوێندن لە | ناوچەی زانستیی قوم |
ماڵپەڕ | farsi |
بەوتەی خۆی لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا چەند جاران دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵان دوور خرایەوە.[١٦] دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران و ڕووخانی شانشینی پەھلەوی، لە حوزەیرانی ١٩٨١دا ھەوڵی تیرۆرکردنی خامنەیی درا کە بووە ھۆی لەکارکەوتنی دەستی ڕاستی.[١٧][١٨] خامنەیی یەکێک لە سەرکردەکانی ئێران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە دەیەی ١٩٨٠دا بووە و پەیوەندیییەکی نزیکی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەبووە کە ئێستا سپای بەڕێوە دەبات و فەرماندەکانی سپا لەلایەن خامەنییەوە دادەنرێن و لادەبرێن. ھەروەھا سپای پاسداران ھەوڵی سەرکوتکردنی دژبەرانی خامنەیی دەدات.[١٩] خامنەیی لە ساڵی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩، وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران کاری کرد و یەکێک لە نزیکەکانی ڕووحوڵڵا خومەینی، یەکەمین ڕێبەری باڵای شۆڕش بوو. خومەینی ھەندێک پێش مردنی لەگەڵ ئەو جێگرەوەی کە ھەڵیبژاردبوو، حوسێنعەلی مونتەزیری ناکۆکیی ھەبوو، ھەربۆیە کاتی مردنی خومەینی کەس نەبوو کە جێگەی بگرێتەوە. لەلایەن ئەجومەنی شارەزایانەوە لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩، خامنەیی کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بوو وەکوو ڕێبەری نوێ ھەڵبژێردرا. بەوتەی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، خامنەیی کەسێک بوو کە خومەینی پێش مردنی وەکوو جێگرەوەی خۆی ھەڵیبژاردبوو. خامنەیی لە ١٤ی ئایاری ١٩٧٩ەوە، بەڕێوبەرایەتیی خزمەتکارانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی پێیە.[٢٠]
خامنەیی وەکوو ڕێبەر، بەھێزترین کاربەدەستی سیاسی لە کۆماری ئیسلامییە.[٢١][٢٢] ئەو سەرۆکی دەوڵەتی ئێران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە و دەتوانێت لە زۆرێک لە بوارە ئابوورییەکان، ئایینییەکان، سیاسەتە ناوخۆیییەکان و دەرەکییەکان و ژینگە سروشتییەکاندا دەستێوەردان و ڕۆڵی سەرەکیی ھەبێت.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] خامنەیی وەکوو ڕێبەر، توانای بەڕێوەبەرایەتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەسەر دەزگاکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادگەری و ھەروەھا ھێزە چەکدارەکان و میدیاکاندا ھەیە.[١٥] تەواوی کاندیداکانی ئەنجومەنی شارەزایان، سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند دەکرێن، کە ئەندامەکانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە دادەنرێن.[٢٩] ھەروەھا ھەندێک کات بووە کە ئەنجومەنی پارێزەران دوای فەرمانی خامنەیی، ڕەتکردنەوەکانی بۆ ژمارەیەکی تایبەت ھەڵوەشاندووەتەوە.[٣٠]
خامنەیی لە سەردەمی دەسەڵاتداریدا بینەری ژمارەیەکی بەرچاو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورە بووە، لەوانەش خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٤ی قەزوین،[٣١]خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٩ی خوێندکارانی تاران، خۆپیشاندانەکانی دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ی سەرۆکایەتیی،[٣٢][٣٣][٣٤] خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١–٢٠١٢، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨، خۆپیشاندانەکان و مانگرتنەکانی گشتیی ٢٠١٨–٢٠١٩، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩–٢٠٢٠، خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١، سەرھەڵدانی ٢٠٢٢. ھەروەھا زۆربەی ڕۆژنامەنووس و ئەو کەسانەی کە ڕەخنەیان لە خانتەیی گرتووە بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان دەستبەسەر کراون و بە بەندیخانە و قامچلێدان سزا دراون، کە ھەندێک جار گیانیان لەدەستداوە.[٣٥][٣٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Entekhab.ir، پایگاه خبری تحلیلی انتخاب. «توضیحات مجلس خبرگان درباره جلسه انتخاب آیتالله خامنهای به عنوان رهبر در سال 68/ آیتالله گلپایگانی فقط 14 رای داشت». پایگاه خبری تحلیلی انتخاب – Entekhab.ir.[بەستەری مردوو]
- ^ «letter to Hashemi Rafsanjani and resignation from presidency» (بە فارسی). Khamenei.ir. ١٦ی ئابی ١٩٨٩. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «1982 Assembly of Experts Election»، The Iran Social Science Data Portal، Princeton University، لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە، لە 10 August 2015 ھێنراوە
{{citation}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «چه کسی در نخستین انتخابات خبرگان اول شد؟ +جدول». 7 January 2014. لە 10 October 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Parliament members» (بە فارسی). Iranian Majlis. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «A photo of Identity document of Ayatollah Khamenei» (بە فارسی). Khamenei.ir. ١ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «تصویری از شناسنامه حضرت آیتالله خامنهای».
- ^ «روایتی از تاریخ دقیق تولد رهبر انقلاب از زبان معظمله+عکس». مشرق نیوز. ١٦ی نیسانی ٢٠١٦.
- ^ «جامعه روحانيت مبارز جوان ميشود» [Combatant Clergy Association gets younger] (بە فارسی). Fararu. ٨ی تەممووزی ٢٠١٢. 118101. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Ayatollah Khamenei's Foreign Policy Orientation». Comparative Strategy. 32 (5): 443–458. n.d. doi:10.1080/01495933.2013.840208. eISSN 1521-0448. ISSN 0149-5933. S2CID 153558136.
- ^ «Ali Khamenei». CGIE (fa).
- ^ «taking look at the biography of Ali Khamenei». khamenei (fa). ٢١ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Iran». State. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٠. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
The government monitored meetings, movements, and communications of its citizens and often charged persons with crimes against national security and insulting the regime based on letters, e-mails, and other public and private communications.
- ^ «Profile: Ayatollah Seyed Ali Khamenei». BBC News. 17 June 2009. لە 26 March 2009 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 28 July 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «The Supreme Leader – The Iran Primer». ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Khamenei.ir». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Khamenei has kept a low profile[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] Agence France Presse, 20 June 2009. Retrieved 24 September 2009.[بەستەری مردوو]
- ^ Maziar Bahari (6 April 2007). «How Khamenei Keeps Control». Newsweek. لە 25 October 2010 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 September 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Khamenei Will Be Iran's Last Supreme Leader». Newsweek. 17 November 2009. لە 16 September 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
referring to the enormous power Khamenei has given Iran's Islamic Revolutionary Guards Corps, which, under Khamenei's direct control, has brutally repressed demonstrators, human rights activists, and opposition journalists.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «انتصاب آیتالله خامنهای به عنوان رئیس خدمهی آستان قدس رضوی». farsi.khamenei.ir. khamenei.ir. ١٤ی نیسانی ١٩٧٩. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Profile: Iran's 'unremarkable' supreme leader Khamenei». BBC News. 4 August 2011. لە 18 February 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Ganji, Akbar, "The Latter-Day Sultan: Power and Politics in Iran", Foreign Affairs, November December 2008
- ^ «Iran's Khamenei hits out at Rafsanjani in rare public rebuke». Middle East Eye. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Khamenei says Iran must go green – Al-Monitor: the Pulse of the Middle East». Al-Monitor. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Louis Charbonneau and Parisa Hafezi (١٦ی ئایاری ٢٠١٤). «Exclusive: Iran pursues ballistic missile work, complicating nuclear talks». Reuters. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «IranWire – Asking for a Miracle: Khamenei's Economic Plan». لە ٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Khamenei outlines 14-point plan to increase population». ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Iran: Executive, legislative branch officials endorse privatization plan». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Rafsanjani breaks taboo over selection of Iran's next supreme leader». The Guardian. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Iran reverses ban on reformist candidates». The Guardian. ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٥. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «The Basij Mostazafan – A culture of martyrdom and death». Al Arabiya. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Khamenei was the victim of an attempted assassination». LinkDay. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Police Are Said to Have Killed 10 in Iran Protests». The New York Times. ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٥ی شوباتی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Several killed, 300 arrested in Tehran protests». CNN. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «IRAN 2015 HUMAN RIGHTS REPORT» (PDF). United States State Department.
During the year the government arrested students, journalists, lawyers, political activists, women's activists, artists, and members of religious minorities; charged many with crimes such as "propaganda against the system" and "insulting the supreme leader;" and treated such cases as national security trials (see sections 1.a. through 1.e.; section 6, Women; and section 7.a.).
- ^ «IRAN 2016 HUMAN RIGHTS REPORT» (PDF). United States State Department.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شیعە
- دەروازەی زانستی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەلی خامنەیی تێدایە. |